یەکێک لە بیریارە مەزنەکانی مۆدێرنە ( سیگمۆند فرۆید ) … ڕاستی بەهادین
فرۆید لە مایسی (١٨٥٦) لە خێزانێکی جولەکەی دەستکورتدا لە دایک بووە، پاشان خێزانەکەی لە دەستی ھەڵمەتی ھۆلۆکۆست (دژەسامیەت) ھەڵھاتون چون بۆ شاری (لێپزینگ)، پاشان دوای ماوەیەکی کەم لە ڤییەننا جێگیربوون و فرۆیدی تەمەن چوار ساڵە بەشی زۆری تەمەنی خۆی لەو شارەدا بەسەر دەبات، ساڵی (١٩٣٨)، نازییەکان نەمسا داگیر دەکەن و لەسەر ئەوەی جولەکەیە، زۆری بۆ دەھێنن، ئەویش بە خۆیی و خێزانەکەیەوە ڕودەکاتە لەندەن و ھەر لەوێش دەمرێت.
ئه‌وه‌ی فرۆید كردی له كاتی خۆیدا وه‌ك شۆڕشێك وابوو، ته‌نانه‌ت ئێسته‌یش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان قابیلی قبووڵكردنه له‌لایه‌ن زۆربه‌ی قوتابخانه ده‌روونییه‌كانه‌وه. ساڵی (١٨٩٦) فرۆید زاراوه‌ی (سایكۆلۆژیای شیكاری) داهێنا، له ماوه‌ی ٤٠ ساڵی دواییشدا, هه‌موو هه‌وڵی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ گه‌شه‌پێدانی (بنه‌ماكانی، ئامانجه‌كانی، ته‌كنیكه‌كانی، ڕێگه‌كانی چاره‌سه‌ری سایكۆلۆژیای شیكاری). زۆربه‌ی نووسینه‌كانی فرۆید و بیركردنه‌وه‌كانی تایبه‌ته به ژیانی عه‌قڵ و ڕاڤه‌كردنی خه‌ون و ته‌كنیكی سایكۆلۆژیای شیكاركردن له‌گه‌ڵ هه‌ێندێ بابه‌تی تردا.
سایكۆلۆژیای شیكاری به‌رده‌وام بووه له گه‌شه‌كردن و له ساڵی ١٩٢٥ گه‌یشته لووتكه و ترووپكی گه‌شه‌كردن و بووه به‌ربڵاوترین بزووتنه‌وه‌ی جیهانی و فرۆیدیش بووه كه‌سێكی ڕادیكاڵی به‌هۆی كاره‌كانیه‌وه به ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م بووه ناودارتین ڕابه‌ری سایكۆلۆژیای شیكاری. پاش مه‌رگیشی فرۆید كه‌له‌پوورێكی بێ هاوتای بۆ به‌جێ هێشتووین تا ئێسته‌ش كاریگه‌ری به‌رده‌وامی خۆی هه‌یه. بۆیه فرۆید پێی وایه سایكۆلۆژیای شیكاری كاریگه‌رترین میتۆده بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌باره‌ی عه‌قڵی مرۆڤه‌وه. له ڕێگه‌ی سایكۆلۆژیای شیكاركردنه‌وه‌یه، كه نه‌خۆش ئه‌توانێت خۆی ئازاد بكات له ئاڵۆزییه عه‌قڵییه‌كان و ڕێگه‌ی تریش بگرێته به‌ر بۆ تێگه‌یشتن له خۆی و ئه‌وانی تر.
بیرۆکەی فرۆید!
خاڵی دەستپێکردنی فرۆید وەک پزیشکێکی دەرونی لەوێوە دەستی پێ کرد،کە بۆی دەرکەوت ئەو کێشەو پەژارەو ناتەباییانەی لە ناخی نەخۆشەکاندا گینگڵ ئەدەن،کاریگەری سەرەکین لەسەرتێکچوونی ژیانی ئاساییان ،فۆرید وای دانا هەر جۆرە نەخۆشیەکی دەرونی و نیشانەکانی بۆ پڕ کرنەوەی ئارەزوی چەپێنراوی سەردەمی مناڵی ئەگەڕێتەوە، هەروەها پێی وابوو گرفتە دەرونیەکانی ئێستای مرۆڤە کامڵەکان ڕازیکردنی ئارەزوە ڕێ لێگیراوەکانی سەردەمی مناڵییە.
لە کۆتایدا دەڵێین کەلتورێک کە ھێشتا فرۆیدی بە وردی نەناسیوە و پەرتووکەکانی وەرنەگێڕاوەو سەر قاڵی وتووێژی تێزەکانی نەبووە، ئەوا لە فەرھەنگ و کەلتورێکی لەم چەشنەدا فرۆید دەتوانێت ھەمیشە پرسیاری گرنگ و ئاسۆیەکی فراوانی وتووێژبێت لەسەر مرۆڤ، خێزان، پەروەردە.
ئەم تۆزە قسەیەش ھەوڵدانێکە بۆ نزیکبونەوە لە ناسینی بیریارێک کە کەمترین شت لە بارەیەوە بڵێین ئەوەیە، کە یەکێکە لە بیریارە مەزنەکانی مۆدێرنە.
هەندێک لە وتە کانی سیگمۆند فرۆید دەربارەی دەروونی مرۆڤ :
١-خەمۆکی نیشانەی لاوازی نییە بەڵکو ئاماژەیەکە ئەو کەسە دەیەوێت لە داهاتوو بەهێزتر بێت.
٢- بەر لەوەی بەخۆت بڵێت کە خەمۆکیت هەیە و کەسێکی لاوازیت، سەیرێکی دەوروبەرت بکە لەوانەیە بەخەڵکانی گەمژە دەوردرابیت.
٣-خەڵک زۆر لەوە باشترن کەخۆیان پێی دەزانن و، ئەوەندە خراپیش نین کە باوە.
٤-ئەو قسانەی لەدەم دەردەچن راستیەکانن.
٥- واباشە زوو زوو سەیری گوڵ بکەیت چونکە ئەوان خاوەنی هیچ کێشە ململانێیەکی دەروونی نین.
٦-خۆشبەختی شتێکە پەیوەندی بە سەردەمانی بەر لە مێژووەوە هەیە، هەر بۆیەش پارە و دەوڵەمەندی کەس خۆش بەخت ناکات چونکە پارە خەمی مرۆڤ نەبووە لەسەرەتاکانی مێژوو.
ناوی هەندێک لەکتێبەکانی کە وەرگێڕدراون بۆ کوردی :
۱ – ئایندە و وەهم
۲ – ژیان و دەروونشیکاریم
۳ – لێکدانەوەی خەونەکان
٤ – ڕامان لە سەروەختەکانی جەنگ و مەرگ
٥ – مو‌سا و یەکتاپەرستی
٦ – پێنج وانە لە دەروونشیکاریدا
۷ – تەوتەم و تابۆ
٨ – دەروونناسی گرووپ و شیکاری ئیگۆ
…
٭ wikipedia
٭ ئاشنابوون بە فرۆید
٭ دەروونشیکاری