Skip to Content

به‌ ته‌كتیكێك دووباره‌ روحی به‌ره‌نگاریتان كزنه‌كه‌نه‌وه‌ … عیماد عه‌لی

به‌ ته‌كتیكێك دووباره‌ روحی به‌ره‌نگاریتان كزنه‌كه‌نه‌وه‌ … عیماد عه‌لی

Closed
by شوبات 22, 2020 General


كه‌ ناڕازیبون له‌ نێو خه‌ڵكدا گه‌یشته‌ چڵه‌پۆپه‌، ته‌نها پێویستی به‌ مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ بوو بۆ ده‌ربڕینی راوبۆچون و روحی ئۆپۆزسیۆنبونی خه‌ڵكی به‌ش مینه‌ت و ناڕازی كوردستان. هه‌ر له‌و كاته‌دا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ ئاسانی و له‌سه‌ر زه‌مینه‌یه‌كی ئاماده‌ ئه‌و هه‌له‌ی قۆسته‌وه‌ و زۆرێنه‌ی ده‌نگی ناڕازی بۆ خۆی فه‌راهه‌م كردو به‌ڕاستی سواری روحی ناڕازیبونی خه‌ڵك بوو، به‌ڵام كه‌ بوو به‌حزب و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی فه‌رزكرد و تموحی شه‌خسی زاڵبوو، ئه‌و روحه‌ی خه‌ڵكی ناڕازی كوژراو وای لێهات كه‌ خه‌ڵك باوه‌ڕی به‌ هه‌مووان و به‌ خودی ناڕازیش كز بێت و گۆڕانیش شكستێكی گه‌وره‌ی خوارد وئه‌وه‌تا تا دێت پاشه‌كشه‌ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و زیانی به‌ گه‌لی كوردستان گه‌یاند و‌ روحی ناڕازیبون و به‌ڕه‌نگاری و متمانه‌ به‌ خۆبونی خه‌ڵكی كوشت.
ئه‌مڕؤش وا خه‌ڵكی ناڕازی رق و كینه‌ی گه‌یشتۆته‌ بیناقاقای و بێگومان له‌ كاتێكی تایبه‌ت و زه‌مینه‌ ره‌خساو هه‌موو هه‌وڵێك بۆ گۆڕانكاریه‌كی ریشه‌یی ده‌دات و تاسه‌ر قبوڵی ئه‌م گه‌نده‌لێ و ماڵ،یرانیه‌ ناكات و هه‌میشه‌ گه‌ل رێ راستكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵه‌كردنی حزب و كه‌سایه‌تیه‌كان بووه‌ له‌ مێژوودا و كوردستانیش له‌وه‌ به‌ده‌ر نیه‌.
به‌ڵی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناحه‌قی دروست بێت ناحه‌قیه‌، بۆیه‌ ده‌بێت (مابُني على الباطل فهو باطل)وه‌كو په‌نده‌عه‌ره‌بیه‌كه‌ ده‌ڵێت:
هاوڵاتیانی كوردستان ئاگادار بن، وه‌كو چۆن باوه‌ڕتان به‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌لی كوردستان نیه‌، ئاواش باوه‌ڕتان به‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك و هیچ په‌یمان و قسه‌ی پۆچه‌ڵ و به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌یه‌ك نه‌بێت، به‌تایبه‌تی كه‌ بزانن له‌ بنه‌چه‌دا ئه‌وانیش فێڵیان كردووه‌ له‌ میله‌ت و ئه‌وه‌ی یه‌كجار ساخته‌ له‌ خه‌ڵك بكات هه‌رچه‌ند بێت و له‌ هه‌ر كوێیه‌كدا بێت هه‌زارجاری تریش ده‌یكات بۆ خۆی و حزبه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی و ته‌كتیكی رۆژانه‌ ئه‌م جموجوڵه‌ ده‌كه‌ن وته‌نانه‌ت كۆمپانیا و حزبه‌كانیان له‌سه‌ر حسابی ئێوه‌ بۆ قازانجه‌ بازرگانیه‌ تایبه‌تیه‌كانیان ده‌بێت و ئه‌مانه‌ قوتابی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و فێڵوفرته‌كانین.‌
بۆیه‌، ده‌بێت هاوڵاتیانی به‌ڕێز به‌خۆیان چاوه‌رێی زه‌مینه‌سازی و كاتی له‌بار بن بۆ خۆی پاڵده‌نیت بۆ دروستبونی ئۆپۆزسیۆنێكی راسته‌قینه‌ی راستگۆی هه‌ڵقوڵاوی هه‌ناوی گه‌ل و هاولاتیان خۆیاندا و له‌ زه‌مه‌ن و زه‌مانی تایبه‌ت و هه‌ر به‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌ خۆیان فشاری خۆیان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك بكه‌ن ومافی خۆیان وه‌ربگرن و خۆیان نه‌كه‌نه‌ دارده‌ستی هیچ گه‌نده‌ڵێك، سیاسی بێت یان بازرگان، ئه‌وه‌ی خۆی له‌ خۆیدا هیچ نه‌بێت ناتوانێت هیچ ببه‌خشێت، بۆیه‌ ئه‌م جموجوڵانه‌ی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نێك له‌به‌ر چاوی كاڵی میله‌ت نیه‌ و ته‌نها له‌ پیناو ئامانجی سیاسی و بازرگانی ته‌سكی كه‌سی وحزبی خۆیان و حزبه‌كه‌یانه‌ به‌ تاق وته‌نها و به‌م جموجوڵانه‌یان ته‌نانه‌ت گڕی ناخی خه‌ڵكی ناڕازی كپ ده‌كاته‌وه‌ و هیچ به‌رئه‌نجامێكی نابێت. بۆیه‌ ده‌بێت خه‌ڵكی هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێش و كه‌م ده‌رامه‌ت كوڕانی خۆیان نه‌كه‌ن به‌قوربانی ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌سكانه‌ و مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی بۆ به‌كار بێنن، ئه‌مه‌ش هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ مافه‌كانی خه‌ڵكه‌وه‌ نیه‌ و به‌ڵكو دووباره‌ به‌ هه‌مان ره‌فتاره‌كه‌ی گۆڕان روحی به‌ره‌نگاری و ئۆپۆزسیۆنبونی خه‌ڵك ئه‌گه‌ر نه‌كوژن ئه‌وا كزی ده‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌و كه‌لێنانه‌یان لای ده‌سه‌ڵات پر ده‌كرێته‌وه‌ بێ یه‌ك و دوو به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ملكه‌چی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ گه‌نده‌ڵ و ساخته‌چیه‌ی وه‌كو خۆیان ده‌بن..

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress