Notice: Function _load_textdomain_just_in_time was called incorrectly. Translation loading for the health-check domain was triggered too early. This is usually an indicator for some code in the plugin or theme running too early. Translations should be loaded at the init action or later. Please see Debugging in WordPress for more information. (This message was added in version 6.7.0.) in /home/dengekan/public_html/wp-includes/functions.php on line 6121

Deprecated: Methods with the same name as their class will not be constructors in a future version of PHP; madarlite_slider has a deprecated constructor in /home/dengekan/public_html/wp-content/themes/madar-lite/widgets/slider-post.php on line 6

Notice: کرداری _load_textdomain_just_in_time بانگکرا بەهەڵە. بارکردنی وەرگێڕان بۆ پاوانی madar-lite زۆر زوو کارا بوو. بەشێوەیەکی گشتی ئەمە نیشانەیە کە هەندێک کۆد لە پێوەکراوەکە یان ڕووکار زۆر زوو کارا دەبن. وەرگێڕانەکان دەبێت باربکرێن لە کرداری init یان دواتر. تکایە تەماشای ڕاستکردنەوە لە وۆردپرێس بکە بۆ زانیاری زیاتر. (ئەم پەیامە زیاد زیاد کرا لە وەشانی 6.7.0.) in /home/dengekan/public_html/wp-includes/functions.php on line 6121
خوێندنەوەیک بۆ ڕۆمانی کەمانچەژەن.. یوسف اسماعیل – Denegkan

Skip to Content

خوێندنەوەیک بۆ ڕۆمانی کەمانچەژەن.. یوسف اسماعیل

خوێندنەوەیک بۆ ڕۆمانی کەمانچەژەن.. یوسف اسماعیل

Closed
by كانونی یه‌كه‌م 10, 2022 General, Literature


کتێبی: کەمانچەژەن
نوسەر: هانس کریستیان ئەندەرسن
وەرگێرانی: پیرەمێرد
پێداچوونەی: عیسا عوسمان
لاپەڕە: لە ١٨٠ لاپەر پێکهاتووە

ئەم ڕۆمانە هەرچەند بەلاپەڕ کەمە و زۆر دوور و قۆڵ نییە، بەڵام ڕۆمانێکی زۆر جوان و سەرنج ڕاکێشە، ئەم ڕۆمانە باس لە گەنجێک دەکات بەناوی ئەلفرێد مۆلەر.
ئەم گەنجە پاش ئەوەی لەگەڵ لە دایک بوونی دایکی لەدەست دەدات، ئیدی لەگەڵ باوکی دەژێت بەڵام لەگەڵ یەکتردا ناگونجێن و ڕۆژێک بێ هۆکار لە ماڵ دەری دەکات.
لەگەڵ دەرچوونی لە لادێکەی خۆیان بە هەڵکەوت چاوی بە گالیسکەیک دەکەوێت کە خانمێکی شۆخ و شەنگ لە کالیسکە کەدایە، ئەلفرێد کوڕێکی هەژار و سادیە بەڵام لایەنێکی زیرەکی هەیە. ئەلفرێد هەر لە یەکەم بینی ئاشقی ئەو خانمە لە دڵی ئەچەسێت.
دوای ناسین و ئاشنابوون لەگەڵ خانمی خانەدان کە ناوی «میکائیلایە».
ئەلفرێد مۆلەر هێندە شەیدای خانمەکەی دەبێت چەندان ڕێگای ناخۆش و دەشت و کێو دەگەڕێت تاوەکو بە دیداری مەعشوقەکەی بگاتەوە، لەم ڕێگا سەخت و ناخۆشە کە کۆمەڵێک شتی بەسەر دێت زۆر پەند و مشتی قسە بۆ خوێنەر جێدەهێڵێت.
کەسێک هەر لە گوند گەورە ببێت لە پڕێکە لە خۆشترین کۆشکەکان جیشتە جێ ببێت ئەمە چ بوێریکە تا خۆت بسەلمێنی کە تۆش کەسێکی لێهاتووی.

هەر لە درێژەی گەڕانەکەیدا، ئاشنای (فردریک شۆلەر)ی دەنگخۆش دەبێت؛ کە هاودەردی خۆیەتی و بێکەس و وەک و خۆی ئیدی ئاوازی کەمانچەی ئەم و دەنگی زوڵاڵی فردریک یەک دەگرن و گەردونێک لە جوانی دەخولقێنن.
دەبن بە دوو هاوڕێی دڵسۆز، یەکدی بەجێ ناهێڵن و پێکەوە بەدوای “میکایلا” دەگەڕێن.
لێرەشەوە دیسان ئازارو نەهامەتی زۆر دەچێژن، تا ئەو ڕۆژەی ئەلفرێد خلۆردەبێتە نێو ڕووبارێکەوە و نوقم دەبێت و لەچاوان ون دەبێ؛ فریدریک بەدوایدا خۆی هەڵدەداتە نێو ڕووبارەکە و زۆر دەگەڕێ، بەڵام بێسوود بوو، ئالفێرد نادۆزێتەوە. واهەست دەکات ئالفرێد مردووە و زۆر خەم دەخوات؛ بۆیە بڕیار دەدات بەهەر حاڵێک بووە میکایلا بدۆزێتەوە و چیرۆکی عەشقی پاکی ئالفرێدی بۆ بگێڕێتەوە؛ پاش ماوەیەک گەڕان و هەوڵدان دەگاتە شارێک و لەسەر جامخانەی دوکانێک وێنەیەکی ئالفرێد دەبینی، فریدریک شاگەشکە دەبێت و خێرا لە هەواڵی ئەو وێنەیە دەپرسێت و دەیبەنە لای کۆشکێکی گەورە، لەوێ بە بینینی ئەلفرێد واقوڕماو دەبێت! لێرەدا نووسەر چیرۆکی گەشتنی ئالفرێد بەم کۆشکە ناگێڕێتەوە، بەڵام ئەوە ئاشکرا دەکات کە ئالفرێد گەشتۆتەوە بە دیداری میکایلا و ژینی هاوسەرێتییان پێکهێناوە.

لەم ڕۆمانەدا نەک تەنها جێژ دەبینت، بەڵکوو سەرێکی زۆر کۆمیدیە کە ڕوداوەکانی شتی زەمەنی کۆنی نێو فلمەکانت بیردێنێتەوە و کەسێک کە تەنها توانی ژەنینی هەیە بەڵام ئەو بوێریە کە دەتوانی ڕێگایک بۆخۆی بدۆزێتەوە بگات بە ئامانجەکەی.
تۆی کە ئەم بابەتە دەخوێنێتەوە پیویستە بچیت ڕۆمانی کەمانچەژەن بهێنیت و دەست بکەی بە خوێندنەوەی، تا بزانی جێژ لەم ڕۆمانە چەند خۆشە بۆ خوێنەر.

ئامادەکردنی: یوسف اسماعیل عەزیز

Previous
Next
Kurdish
Powered by TranslatePress