
كونگره‌ی لوتكه… شاعیری گه‌وره: عه‌بدولسه‌تار نورعه‌لی… وەرگێر: ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵكیشن !
دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری
له سه‌ر سه‌به‌ته‌یه‌كی قسه‌كردن دێن ،
هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵكیشن !
كونگره‌ی لوتكه له پایته‌ختی ئه‌لره‌شید ده‌به‌سترێت ،
ئه‌لره‌شید سێ هه‌زار كه‌نیزو
كوێله‌ی خه‌سێنراو
بكوژی پیشه‌یی هه‌بوو،
ئه‌ی به‌غدا ، توشیان خه‌ساند
ئه‌ی مه‌ناره‌كه‌ی وڵات ؟!
شاره عه‌ره‌بییه‌كان كه‌نیزن
له ته‌لاری شازاده‌كان سه‌ما ده‌كه‌ن،
هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵكێشن!.
كونگره‌ی لوتكه له سه‌ر خوانى به‌غدا كوده‌بێته‌وه
هێرشی كولله‌یه ،
ئه‌وه به‌غدایه ،
له سه‌ر شان وباڵت برینی گه‌وره‌و
فێڵی خێڵه !،
داشه‌كانی شتره‌نج له نه‌خشه‌ی نیشتمانی گه‌وره‌دا
یه‌ك له دواییه‌ك… كه‌وتن.
وتیان :
مێشك ده‌فرێت و
به‌غداش كوێ ده‌كاته‌وه !
لوتكه‌كان سه‌ره‌نویلكی مێژووه ،
” سه‌ره‌كان پێگه‌یشتوون و
كاتی لێكردنه‌وه‌یانه”.
سێ نه‌خێر له ناو ئه‌م سێیدا له
باوه‌شی به‌ڵێ ، به‌ڵێ ،به‌ڵێ كه‌وتن !.
هه‌موویان مه‌رن و
ئه‌م لوتكانه
سه‌ره‌نوێلكن ته‌ویله‌ی نه‌ته‌وه‌كان كویان ده‌كاته‌وه
سپییه‌كانیان، ئاڵتونییه‌كه‌یان و،
هه‌موویان پینه‌كراون
به دوایاندا وه‌ك
رانه مه‌ر ده‌رۆن
هه‌موویان ئاماده‌ن ، به‌ڵێ
بو ئاغایانی سپی وه‌ك كوێله‌و خزمه‌تكار!
پێنووس ، پێنووس، پێنووس …
به پێنووسه‌كه خه‌ت به سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانیان بێنه‌و
ده‌نگ و شه‌قام و ئاواز‌و،
ئه‌م هه‌مووه ئازاره زوره و ،
پێداكوتاندنه و
هه‌ر كات هه‌ڵات زیاتر بته‌و ده‌بێت.
بت
له پاش ئه‌وه‌ش بت
به‌ڵام لوتكه‌كان
هیچ نین جگه له تاقمێكی خوێنمژ‌و
فرۆشیاری مێژوو شه‌ره‌ف و په‌یمان.
17/3/2022