
ئایا خودا بوونی هه‌یه ؟ … كاوه هادی
ئێمه چه‌ندان هه‌زار ساڵه ، نه‌وه بۆ نه‌وه درۆ ده‌گوازینه‌وه . هه‌ركه‌س مه‌رام و هه‌نجه‌تی خۆی هه‌یه له‌م درۆڕاگواستنه‌وه‌دا . دڵنیام هۆكاری له‌دایكبوونی ئه‌م هه‌موو درۆیانه ته‌نها درۆكردن نه‌بووه . داخوا مرۆڤه‌كانی ده‌پانزه هه‌زار ساڵ پێش ئێمه ، چیان له باره‌ی گه‌ردون زانیبێت ؟ چۆن له خۆرهه‌ڵاتن و خۆرئاوابوون تێگه‌شتبن ؟ چۆن تاریكی و روناكی یان مردن و ژیانیان شرۆڤه كردبێت ؟ هه‌زاران هه‌زار دیارده و روداوی بێ وه‌ڵام ژیانی لا جه‌نجاڵ و تاڵ كردبن ، به تایبه‌ت بۆ مرۆڤه بێ چاره‌كانی ئه‌و ده‌مه ، له‌و ده‌مه‌وه هتا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش مرۆڤه‌كان هه‌رگیز كۆكوتهبا نیین و كۆكوتهباش نابن له ئاست وه‌ڵامه ئاڵۆزه‌كاندا ، بهئاشكهرا و به‌نهێنی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی رێككه‌وتن له‌سه‌ر بوونی خودایه‌ك كه خوڵقێنه‌ری ئه‌م هه‌موو موجیزه و دیارده سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌یه ، به‌ڵام هه‌نووز كۆكنین له سه‌ر شێواز و ڕه‌نگ وڕوخسار و هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و خودایه .
دایكان و باوكان له خۆشه‌ویستی جگه‌ر گۆشه‌كانیان ، له ترسی ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی دۆزه‌خ ، له مه‌لابانگدانه‌وه هه‌تا نیوه‌شه‌و درۆی شاخدار شاخدار ده‌خه‌نه مێشكی منداڵكانیان ، قه‌باره‌ی هێندێ درۆ هێند گه‌وره‌یه ، به‌دوری نازانم خۆشیان باوه‌ڕیان پێ هانیبێت یان لانیكه‌مه‌كه‌ی ئه‌وه ناكه‌ن كه خۆیان ده‌یڵێن . به‌هه‌رحاڵ جه‌رگ شیرینه، به‌ڵام ده‌بێت دایك وباوكێكی نه‌خوێنده‌وار چۆن بتوانن؟ به‌ره‌نگاریی كه‌سێك بكه‌ن كه دوانزه علمی هه‌بێت و نه‌ك هه‌ر خۆیان به‌ڵكو داپیرهوباپیرهیشیانی لێكدی حه‌ڵاڵ كردبێت هه‌موو كۆمه‌ڵگه رێز له‌م كه‌سانه ده‌گرن و ئه‌وان له‌م دونیادا به تۆپزی خۆیان كردۆته جێگر‌و نماینده‌ی خودا ، كام خودا‌ش ئه‌و خودایه‌یی كه له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئه‌وان باشترین خودایه ، هه‌مووان كۆكن كه ئه‌م خودایه تاك وته‌نهایه ، ئه‌وان چند ئه‌م خودایه‌یان خۆشبوێت ئه‌ویش هه‌ر هێنده ئه‌وانی خۆشده‌وێت !!!.
مه‌لا یان مامۆستای ئاینی ، وه‌ك هه‌موو كاروكاسپیهكی دی سه‌رقاڵن به‌م پیشه‌یه‌وه ، هه‌ر وه‌ك تووتی ئه‌وه‌ی فێركراون ده‌یڵێن و ده‌یڵێنه‌وه .جارجاره‌ش له پێناو پوڵوپاره و ماڵی دونیادا ، كێچێكت لێ ده‌كه‌نه فیل فیلێكیشت لێ ده‌كه‌نه كێچ . ئه‌و باسوخواسهی له باره‌ی به‌هشت و دۆزه‌خ ده‌كرێن نه‌ك سوكایه‌تیه به مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی ، بگره سوكایه‌تییه به خۆیان و ئه‌و خودایه‌یی كه خۆیان بۆخۆیانیان خوڵقاندوه ، من لێره‌دا هیچ نمونه‌یه‌كی ئه‌و سوكایه‌تی و گاڵته‌جاڕییه باس ناكه‌م بۆ ئێوه‌ی قه‌درگران . به‌خۆشی یان به ناخۆشی زۆر تا كه‌م ئه‌م نمایندانه‌ی خودا ده‌نگی ناڕازیان كپ كردوه ، سه‌ری ڕازیبونمان پێ ده‌له‌قێنن . كێ ده‌توانێت ده‌ستی دڵخوازه‌كه‌ی بگرێت و له ماڵی باوكی كچه‌وه بی گوازێته‌وه بێ ره‌زامه‌ندی مه‌لای گه‌ڕه‌ك ؟ كێ ده‌توانێت له پرسه‌ی ئازیزێكیدا به كاكی مه‌لا بڵێت ئه‌رێ فڵته‌فڵت ، من جه‌رگم سوتاوه تۆش خه‌ریكی وڕێنه و درۆ و دهلهسهییت ؟.
هێند خه‌وخۆش و ئهقڵسوك نیم به چواردێڕولهتێ نووسین ، كۆنترین و ئاڵۆزترین گرفتی مرۆڤایه‌تیتان بۆ حه‌ل بكه‌م ، یان هێنده رووقایمبم گفتی وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو پرسه بێ وه‌ڵامه وه‌ك هێلكه‌ی پاكراو بخه‌مه نێو چنگتان . من بێ هیوا و ره‌شبین نیم ، ده‌كرێت له‌لای ئێمه‌یش كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئاڵۆزانه بكرێن هه‌رچۆن له وڵاتانی پێشكه‌وتوو خاوه‌ن ئه‌قڵدا كاریان له‌سه‌ر كرده‌وه . به‌ڵام ده‌بێت كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا هه‌ر وه‌ك ته‌نی جاڵجاڵۆكه كاری بۆبكه‌ن ، به‌ڵكو رۆژێك دابێت مرۆڤه‌كان به ئاره‌زوی خۆیان بێ ترس و له‌رز نێر و مێ هه‌رچی له دڵ و ده‌رونیاندایه هه‌ڵی بڕێژن ، جا ئه‌و ده‌مه هه‌ركه‌سه ئازاده له هه‌ڵبژاردنی وه‌ڵامی دڵنشینی خۆیدا . من ته‌واو ته‌واو تێده‌گه‌م له‌و چین و توێژانه‌ی كه ده‌ڵێن زمان ڕهحتبێ سه‌ر ڕه‌حه‌ته . به‌ڵام پڕ به‌ده‌نگ هاوار ده‌كه‌م خه‌ڵكی هه‌ژار و دڵساف خه‌ڵكی پاك و خاوه‌ن ویژدان ، سه‌رانی تۆ سه‌رانی وڵاته‌كه‌ت سه‌رانی ئه‌م دونیا گه‌وره‌یه ، هه‌موویان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره چاك ده‌زانن كه خودایه‌ك بوونی نییه و هیچ كه‌س نماینده و په‌یامبه‌ری ئه‌و نییه له‌م دونیایه‌دا .
ئه‌وه كاری فه‌یله‌سوف و زاناكانه ، باس له‌بوون و نه‌بوونی خودا بكه‌ن ، یان رونتربڵێم گه‌ر بڕوات به بوونی خودایه‌ك هه‌یه ئه‌وا خودایه‌ك له نزیك تۆ بونی هه‌ییه ، خۆ ئه‌گه‌ر بڕوات به بوونی خودا نییه ئه‌وا دڵنیابه هیچ خودایه‌ك له ئه‌رز و ئاسمان بوونی نییه . به‌ڵام ته‌نانه‌ت گێله‌كانیش چاویان لێییه كه به‌ناو خه‌مخۆر و سه‌رۆك حیزب و سه‌رۆك وڵات و خاوه‌ن پۆسته باڵاكان ، چۆن به درۆ و ده‌له‌سه و به ناوی خودا و ئاین و مه‌زهه‌ب ، ئێوه‌یان كردۆته په‌یژه‌یه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی خۆیان و گه‌مژاندنی هه‌تاهه‌تای ئێوه . جێگه‌ی داخه جه‌نگ و ترس و برسێتی له‌و ده‌ڤه‌ره به‌دبه‌خته‌ی ئێمه‌دا زه‌مینه‌یه‌كی له باره بۆ به‌رده‌وامبونی ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تی وباوهڕكردن به‌م چیرۆكه سهیروسهمرانهی ده‌ستی مرۆڤ ، دواجار هۆكاری ترس و تۆقان و ماڵكاولی خۆی به ده‌ستی خۆی .
من گه‌شبینم به‌ڵام هه‌رگیز هێنده‌ش گێلۆكه نیم ، چاوه‌ڕوانی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵا یان نیمچهباڵابم ، كه ده‌توانن به‌جۆرێ له جۆره‌كان كارێ بكه‌ن له پێناو رۆشنگه‌ریدا و ئه‌م راستیانه وه‌ك خۆی بخه‌نه به‌ر چاو و هزرمان ، ئه‌وان له پێناو من و تۆدا ملی خۆیان له چه‌قۆ ناسون ، ئه‌وان سه‌ركه‌وتنی خۆیان ده‌وێت . به‌داخه‌وه ته‌واوی سه‌ركرد ه دێرین و نوێكان ، نه‌ك كارێ ناكه‌ن له‌و بواره‌دا به‌ڵكو ئاماده‌ن له پێناو ده‌سه‌ڵات و مانه‌وه‌ی خۆیان ، میلله‌ت سه‌د هێنده‌یتر بگه‌مژێنن و خاك و خۆڵمان هه‌رزان فرۆشكهن .
كاوه هادی