Skip to Content

مناڵەکان.. بە ڕوخسەتی عەبدوڵڵا پەشێو.. نەوزاد بەندی

مناڵەکان.. بە ڕوخسەتی عەبدوڵڵا پەشێو.. نەوزاد بەندی

Closed
by كانونی یه‌كه‌م 23, 2021 General, Poems
image_print

مناڵەکان ..
ئەی برسییە ژین تاڵەکان ..
ئەمڕۆ لە ئاکرێی
پڕ خێر و داهات و زێڕ ..
چوار گڵکۆم دی ،
لەگەڵ چوار دێڕ :
ئەم زستانە
خێزانێکی چوار کەسی
پێشمەرگەیەک..
کە شانازی ئەکەن کوردن ،
بە بێ نەوت و لە سەرمانا ،
بە گازی کوشندەی خەڵوز ،
هەموو مردن ..

ـــن .بەندی

Previous
Next