 
	فازڵ عهزاوی له شیعری (قومارچی)دا.. و : نهژاد عزیز سورمێ
0
Be First!
							جیهان لە پێش خۆتدا
لەسەر سفرە دابنێ و
پارچە پارچە
قوماری پێ بکە..!
قومار لەسەر خۆر و مانگ بکە !
ئەگەر دۆڕاندت ،
ڕوناهی ئەستێرانت بۆ دەمێنێـتەوە.
قومار لەسەر درەختی دارستان و باخچان بکە !
ئەگەر دۆڕاندت ،
قومار لەسەر بیابان و دەریا بکە
قومار لەسەر شار و گوند و شەقامان بکە.
هەمیشە ئەشکەوت و بنـتاوێـرم خۆشویستوون.
قومار لەسەر زێڕ و زیو بکە !
دەتوانی گەنجینەکانت پڕ لە خۆڵیش بکەی ..
قومار لەسەر خواوەند بکە !
ئەگەر دۆڕاندت لانی کەم شەیتانت بۆ دەمێنێـتەوە..
لە بەرابەر ژووری پڕ لە دووکەڵتدا
ئارام لێبڕاو دادەنیشێ چاوەڕێت دەکا..
ئینجا بەیەکجاری قومار لەسەر هەموو شتێک بکە
چ باکتە ببەیەوە یا بدۆڕێنی ؟
مادەم دەزانی جارێکی دی.. تا کۆتایی
یارییەکە دەکەیـتەوە.
(*) له كۆشیعری شاعیر(فراشة فی طریقها الی النار) بڵاوكردنهوهی دهزگای (المدی)- 1998 كراوه به كوردی.

 
			 
			 
			