پشت دیواری مه‌رگ.. به‌ختیار محه‌مه‌د
Closed
له پشت دیواری مه‌رگ
وه‌ك مناڵێكی هاری چه‌توون
بانگت ده‌كه‌م
ژیان چه‌ند خۆشه ئاوا!
له‌وێ ده‌چینه باخی نه‌مری خواوه‌نده‌كان
وه‌ك دوو باڵنده‌ش
ئاسمان ده‌كه‌ینه ماڵمان
ژیان بروسكه‌ی گۆرانییه‌كه
له نێوان عه‌شقی زه‌وی و ئاسماندا
له‌وێ،
چه‌پكێك گوڵه نێرگزی ئه‌ستێره‌ت
پێشكه‌ش ده‌كه‌م
ئێستا ئێمه ماڵمان له پشت دیواری مه‌رگه
ئه‌رێ دێی بۆ ئه‌وێ؟
ئه‌گه‌ر هاتی
با جێژوانیشمان له باخچه‌كه‌ی
خواوه‌ند بێ!
هه‌ردووكیشمان به‌یانی
له ماڵی عه‌شتار ده‌عوه‌تین
به‌ڵام ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌كه‌ی
كه هاتی، بۆنی خۆشی ئازادی له خۆت بده‌ی!
عه‌شتار به‌ڵێنی داوه
كه خۆشترین گۆرانیی
عه‌شقمان بۆ بڵێ
ئێمه‌ش دڵخۆش، پێی ده‌ڵێین:
سوپاس ئه‌ی خواوه‌ندی عه‌شق!
سوپاس.
سوپاس
بۆ ئه‌و خه‌ونه خۆشه جاویدانییه‌ت.
به‌ختیار محه‌مه‌د
