
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ قۆناغی گوڵه وه‌چه‌نی!! … نه‌جم محه‌مه‌د
له‌ساڵی 19991وچه‌ند ساڵێك دوای ئه‌وه خه‌ڵكی كوردستان له‌هه‌لومه‌رجێكی زۆر سه‌خت و ناله‌باردا ده‌ژیاو گوزه‌رانی ده‌كرد ژیانێكی مه‌مره‌مه‌ژی ژیانێكی پڕ هه‌ژاری و نه‌داری و بێ كاری وگرانیه‌كی سه‌ختدا زۆرێك له‌خه‌ڵكی كوردستان له‌برسێتی و نه‌داریداپۆل پۆل و به‌كۆمه‌ڵ له‌ده‌شته كشتوكاڵیه‌كاندا به‌ئاپۆرایه‌كی گه‌وره‌له‌كاتی دروێنه‌ی گه‌نم دا به‌ده‌ڕاسه به‌گوێنی وتوره‌كه‌وه ده‌كه‌وتنه كۆكردنه‌وه‌ی گوڵه گه‌نمه به‌جێ ماوه كه‌وتوه‌كانی دوای دروێنه‌كه‌ی ده‌ڕاسه كان ئه‌وگوڵه گه‌نمه‌یان كۆده‌كرده‌وه و دواتر ده‌یان هاڕی و ده‌یانكوتاو ده‌یانكرده نان تا برسێتی خۆیان و مناڵه‌كانیان پێ بڕه‌وێننه‌وه .
به‌ڵێ 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ژێر سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌داخه‌ڵكی كوردستان به‌وجۆره ده‌ژیاو له‌نه‌داریدا گوڵه وه‌چه‌نی ده‌كردئه‌و ده‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه وه‌ك پاشاكانی كه‌نداو ده‌ژیان وله‌هیچیان كه‌م نه‌بووو ئه‌وان ئه‌و ده‌م سه‌رقاڵی دانانی گومرگه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی گومرگه‌كان بوون وسه‌رقاڵی ئاودیووكردنی هه‌موو ئامێر‌و شت ومه‌ك و ئۆتۆمبێل و شۆفڵ و گرێده‌رو ده‌ڕاسه‌و هتد فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌كانی كوردستان بوون بۆئێران وبه‌تاڵان هه‌ڕاج كردنی به‌ڵێ ئه‌و ده‌مه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته زۆر بێ باك بوو له‌ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی.
دواتر بۆشه‌رعیه‌ت دان به‌ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و بردنی سه‌روه‌ت و سامانی كوردستان كه‌وتنه شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنی ساخته ودروستكردنی په‌رله‌مان و حكومه‌ت بۆده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌ك بۆ خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی له‌وپێناوه‌شدا خه‌ڵكی كوردستانیان فریودا به واده‌و به‌ڵێنی گه‌وره‌گه‌وره درۆ‌و ساخته تاگه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات دواتر پشتیان له‌خه‌ڵكی كرد‌و دواتر شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی خوێناوی ناوخۆییان هه‌ڵگیرسان كه‌به‌هه‌زاران خه‌ڵكی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێشیان دا به‌كوشت له‌سه‌ر گردو كه‌پك ودۆڵ له‌پێناو ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا به‌داخه‌وه‌ئه‌وا دیسان وا دوای 25 ساڵ دیسان مێژوو خۆی دووباره‌ده‌كاته‌وه دووباره‌كردنه‌وه‌یه‌كی زۆر خراپتر‌و سه‌ختر له‌وه‌ی ساڵی 1991و1992و1993 ئه‌مجاره‌یان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بێباكه‌هه‌رچی پاره‌و سه‌روه‌ت و سامان و نه‌وت و داهاتی گومرگ و داهاتی ناوخۆیی وهتد ده‌بات بۆخۆی و خه‌ڵكی كوردستان ده‌خاته سه‌خترین و ناله‌بارترین و نائینسانیانه‌ترین ژیان وگوزه‌ران به‌جۆرێكی وا كه‌هه‌موو مافه‌سه‌ره‌تایی یه ئینسانیه‌كان له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌سێنێته‌وه بێ مووچه‌یان ده‌كات بێ ئاو كاره‌باو نه‌وتیان ده‌كات بێ كار‌و نه‌دارو هه‌ژاریان ده‌كات هه‌مووخزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كانیان لێ ده‌ستێنێته‌وه و بێ به‌شیان ده‌كات له خۆشگوزه‌رانی و خزمه‌تگوزاریی وهه‌روه‌ها ئازادی و مافه‌مه‌ده‌نی و ئینسانیه‌كانیان زه‌وت ده‌كات وفه‌زایه‌كی سه‌ركوت و تۆقاندن به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا ده‌سه‌پێنێت .
به‌داخه‌وه‌دیسانه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خه‌ڵكی كوردستانی گه‌ڕانده‌ه‌وه بۆ قۆناغی گوڵه وه‌چه‌نی بۆ سه‌رده‌می چراو فتیله و چووله به‌داخه‌وه خه‌ڵكی كوردستانی كرده‌وه له‌گه‌ڵ ڕێزمدا به‌سواڵكه‌روده‌ست پانكره‌وه‌ی به‌رده‌م ڕێكخراوه خێرخوازه ئه‌وروپیه‌كان به‌داخه‌وه خه‌ڵكی كوردستانی گه‌ڕانده‌وه بۆسه‌رده‌می به‌رگ پۆشین وبه‌رگدرونی به‌به‌تانی خه‌ڵكی كوردستانی گه‌ڕانده‌وه بۆ قۆناغی دارسووتاندن وبه‌تانی له‌خۆئاڵان له‌سه‌رمادا له‌م هه‌رێمه‌پڕله غاز‌و نه‌وته‌دا.
به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان له وهه‌لومه‌رجه سه‌خت ودژواره‌داكه‌مێك هیواو ئومێدێكیان به‌ژیانێكی باشتر هه‌بوو به‌داخه‌وه ئه‌وا ئێستا ئه‌و تروسكایه‌كه‌مه ی هیواو ئومێدیان به‌ژیانێكی باشتر نه‌ما 25 ساڵ ژیانێكی باشتر هه‌ربه نسیبی ده‌سه‌ڵاتداران وحیزبه‌كان وبنه‌ماڵه‌كانیان بووه ژیانێكی خراپتر‌و مه‌مره‌مه‌ژیش هه‌میشه به‌نسیبی خه‌ڵكی كوردستان بووه هه‌ربۆیه تاكه ڕێگه تاكه ئه‌ڵته‌رناتیف تاكه هیواو ئوێدی خه‌ڵكی كوردستان له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا و بۆڕزگاربوون له‌م نه‌هامه‌تیه‌و مه‌ینه‌تباریه ته‌نیاو ته‌نیا خه‌بات وفشاری جه‌ماوه‌ری و مه‌ده‌نیانه‌ی به‌رده‌وامه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا له‌شوێنی كار‌و شوێنی ژیانیاندا له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانی ماف و داواكاری و خواسته ئینسانیه‌كانیاندا ده‌بێ به‌خه‌باتی به‌رده‌وامی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئیجباركرێ كه‌ته‌سلیم به‌ئیراده‌وبه‌خواسته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێت وهه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م هه‌رێمه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆخه‌ڵكی و خه‌ڵكی كوردستان لێ ی به‌هره‌مه‌ند بێت ده‌بێت هه‌موو خزمه‌تگوزراریه‌سه‌ره‌تاییه‌ككان بدرێته‌وه به‌خه‌ڵكی ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان خۆشگوزه‌ران بژی و وه‌ك ئینسانی سه‌رده‌م به‌هره‌مه‌ند بێت له هه‌موو مافه‌ئینسانیه‌كانی ده‌بێت مووچه‌و هه‌مووشایسته‌داراییه‌كان بدرێته‌وه به‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت ڕێز‌و شكۆبگه‌ڕێنرێته‌وه بۆتاك وئینسانی كورد .