دوربینێكی ئاسایی و جوانترین دیمه‌نی ڕووی مانگ ! … هه‌رێم عمر كاكل
ئیمه‌ی تاكی كورد تاكو ئێستاكه هه‌وڵمان نه‌داوه كه بتوانین ته‌نانه‌ت جارێكیش له ِرووی مانگ بِروانین. به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌و ئامێرانه‌ی كه تایبه‌تن بۆ بواری فه‌له‌كناسی وه‌ك ( ته‌لسكۆب و كامیرای پێشكه‌وتوو ) به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان , كه ڕه‌نگه ئه‌سته‌م بێت بتوانیت ته‌لسكۆبێك په‌یدابكه‌یت و بتوانیت سه‌یری ئاسمان و بۆشایی و مانگ و هه‌ساره‌كان بكه‌یت .
به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان ده‌توانیت به ئامیره فه‌له‌كیه‌كان نا به‌ڵكو به‌یارمه‌تی دووربینیكه‌وه هه‌ول بده‌ین ئاراسته‌ی ڕوانگه كردنمان به‌ره‌و مانگ بڕوانین . هه‌وڵ بده به دووربینێنكی ئاسایی و ساده بڕوانیته مانگ ئه‌وا جوانترین و سه‌رنج ڕاكێشترین دیمه‌نی رووی مانگ ت بۆ ده‌بینرێت وه‌ك ( چاڵه نیزه‌كیه‌كان و به‌رز وی ونزمی خاكه‌كه ) . به‌لام ده‌بێت تێبینی ئه‌وه بكه‌ین كه سه‌یر كردنی مانگ به‌دووربین و به‌ده‌ست هینانی جوانترین دیمه‌نی ئه‌و ساتانه ده‌بیت كه مانك نیوه‌ی ڕووناكه چونكه ئه‌و كاته ده‌توانرێت دیمه‌نی چاله نیزه‌كه‌كان به‌جوانترین شیوه ببینیرێت . كه‌وایه هه‌ول بده بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مین جار جوانترین دیمه‌نی سه‌ر رووی مانگ ببینیت دووربینیِك په‌یدا بكه‌یت و له ڕووی مانگ بروانیت !!!!!!!
هه‌ندیك زانیاری له‌سه‌ر مانگ /
- دووری مانگ له هه‌ساره‌ی زه‌وی 398 هه‌زاركم
- خولانه‌وه‌ی به‌ده‌وری خۆیدا 29.53 رۆژه
- سورانه‌وه‌ی به‌ده‌وری زه‌وی 27.32 رۆژه , به‌م شێوه‌یه رووی مانگ به‌به‌ردوامی لایه‌كی ده‌بینین و هه‌رگیز ڕووه‌كه‌ی تر نابینرێت .
- پله‌ی گه‌رمی رووه‌كه‌ی , ئه‌و رووی ده‌كه‌وێته رووناكی 200 پله‌ی سه‌دیه , رووه تاریكه‌كه‌ی -175 سه‌دی.
- ئه‌مریكیه‌كان له 16/7/1969 دا یه‌كه‌مین هه‌نگاوبنێن و توانیان گالیسكه‌ی بۆشایی( ابوللو11 ) هه‌ڵبده‌ن كه‌توانی 386 هه‌زار كم ببڕێت به سه‌ركه‌وتوویی كه سێ بۆشاییگه‌ری هه‌ڵگرتبوو ئه‌وانیش ( مایكل كولنز _ ادوین الدرین _ نیل ارمسترونگ ) بوو , هه‌ر دوای چوار ڕۆژ له هه‌ڵدانی له 20/7/1969 یه‌كه‌م پێگه‌ی پێی مرۆڤ له‌سه‌ر ڕووی مانگ له‌لایه‌ن( ارمسترونگ ) بنه‌خشێنرێت .
هه‌رێم عمر كاكل