
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ لوتكه سێقۆڵیه‌كه‌ی ئوردون … عه‌بدوڵا ساڵح
دوێنێ 25 / 8 / 2020 ، عه‌بدوڵای دووه‌م پاشای ئوردون له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له عه‌بدولفه‌تتاح سیسی سه‌رۆكی میسر و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێڕاق له ئوردون كۆبۆوه، له به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه باس له باشترین میكانیزم كرا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیه ئیستراتیجیه‌كان له مه‌یدانی واقعدا، به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كان، وه‌ك به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌با وپڕۆژه‌كانی ووزه ……..
ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه له‌كاتێكدا ئه‌نجام ده‌درێ كه مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی ناوچه‌كه ده‌كا به‌مه‌به‌ستی هاندانی ووڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌مان سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیمارات له‌مه‌ڕ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، له‌هه‌مانكاتدا دۆمینیك ڕاپ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌ردانی ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كانی كرد به‌مه‌به‌ستی هاندانیان بۆ گه‌ڕانه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌ره‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی فه‌له‌ستین له چواچێوه‌ی پێكهێنانی دوو ده‌وڵه‌تدا ، جیا له‌وه‌ش، ئیمانوێل مكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا نیازی سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی هه‌یه له سه‌ره‌تای سێپتێمبه‌ری ئه‌مساڵدا .
ئه‌م جموجۆڵه گه‌رمه، مۆركی سیاسی بوونی لوتكه سێقۆڵیه‌كه نیشانده‌دا به‌ڵام له قاوغێكی ئابوری‌دا، هه‌روه‌ها نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانه ڕۆژئاوایه‌كانی دووباره به‌گه‌رمی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان خستۆته‌وه بازنه‌ی گرنگیپێدانیان، به‌تایبه‌ت داوی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی ئیمارات وئیسرائیل كه به‌ئاشكرا نیشانی دا مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین له‌وه ده‌ڕچووه مه‌سه‌له‌یه‌كی ستراتیچی پله یه‌ك بێ بۆ ووڵاتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كه‌نداو، وه له ئێستادا ئێران مهترسیهگهورهكهیه بۆیان ، هه‌ر بۆیه چالاك كردنه‌وه‌ی میحوه‌ری ( ووڵاتانی كه‌نداو / میسر ) كه ئوردونیش ده‌گرێته خۆی، له‌مڕۆدا، گرنگی خۆی هه‌یه . هه‌وڵی هاتنه ناوه‌وه‌ی عێڕاق بۆ ئه‌م میحوه‌ره یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی به‌ستنی ئه‌م لوتكه‌یه، به‌تایبه‌ت كه عێڕاق دوای هاتنه سه‌ركاری مسته‌فا كازمی، سیاسه‌ته‌كانی به‌ئاشكرا داشكانه به‌لای ووڵاتانی پرۆئهمریكاییدا وهه‌وڵی ده‌ستكۆتاكردنی میلیشیا چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژمونی ئێران به‌سه‌ر عێڕاقدا. هه‌ربۆیه هه‌وڵی ده‌رخستنی كه‌سایه‌تی مسته‌فا كازمی له‌لایه‌ن میسر وئوردون و ووڵاتانی كه‌نداو وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی ووریا و به‌هێزو به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌ی ئاوادا و پشتگیری كردنی له‌م بار‌و دۆخه‌دا، گرنگیه‌كی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و تین و تاوێكه بۆی به‌مه‌به‌ستی وه‌ستانه‌وه‌ی به‌ڕووی نه‌یارانی له ناوخۆی عێڕاقدا .
چالاك كردنی ئه‌م میحوه‌ره، به‌پشتیوانی ئه‌مریكا ، په‌یامێكی ڕاسته‌و خۆیه بۆ هه‌ر یه‌كه له، ئێران كه هه‌ڕه‌شه وچاوسوور كردنه‌وه له ووڵاتانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی كه‌نداو، باجی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها په‌یامه بۆ میحوه‌ری ( توركیا / قه‌ته‌ر )، به پشتیوانی ووڵاتانی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی فه‌ره‌نسا وئه‌ڵمانیا، كه جم وجۆڵهكانتان له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه! ئه‌مه له‌كاتێكدا كه توركیا چه‌ندین پێگه‌ی سه‌ربازی له كوردستانی عێڕاقدا هه‌یه و به‌به‌رده‌وامی له هه‌وڵی زیاد كردن وپته‌وكردنی ئه‌و پێگه‌یه‌دایه ئه‌وه‌ش له هه‌ل ومهرجێكدا كه یه‌كێك له حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان ( پارتی ) زه‌مینه‌ی ئه‌و كاره‌ی بۆ توركیا باشتر فه‌راهه‌م كردوه، هه‌روه‌ها له باكوری سوریاش چه‌ندین شار وشارۆچكهی داگیر كردوه و په‌لیشی كوتاوه بۆ لیبیا، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر سوپای میسر نه‌هاتبایه سه‌ر هێڵی وه‌ستانه‌وه به‌ڕویدا، نیازی بوو ناوچه‌ی ( سیرت )، كه گه‌وره‌ترین چاڵه‌نه‌وته‌كانی باكوری ئه‌فریقیا له خۆ ده‌گرێ، داگیر بكا و به‌ره‌و خه‌ونی زیندووكردنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی عوسمانی هه‌نگاو بنێ . ئه‌مه جگه له جم وجۆڵی له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست به‌ڕوی یۆنان و قیبڕس.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه هه‌ندێك له نوسه‌رو لێكۆڵه‌ره‌وه سیاسه‌كانی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب به‌ستنی ئه‌م لوتكه‌یه‌یان وه‌ك هه‌نگاوی ده‌ستپێكی زیندوو كردنه‌وه (( عوروبه )) و گه‌ڕانه‌وه‌ی عێڕاق بۆ باوه‌شه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی هه‌ژمار كرد!! بێخهبهر له‌وه‌ی كه په‌راوێزكردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ك و ڕیزبه‌ستن و په‌له‌كردنی هه‌ندێك له وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، دوابه‌دوای ئیمارات، له‌لایه‌كی تر، به‌مانای یه‌كێك له‌و دوا بزمارانهیه كه له تابوته‌كه‌ی (( عوروبه )) ده‌درێ ! باوه‌شی عه‌ره‌بیش له خه‌ون وخه‌یاڵ به‌ولاوه تێپهڕناكاو وه‌ك كوردایه‌تیه‌كه‌ی لای خۆمان زه‌مانی به‌سه‌رچوه وكه‌س به‌و ته‌پڵه سه‌ماناكا!!
مێژوو چه‌ندین بار سه‌لماندویه‌تی كه نه ئهمریكاو هاوپه‌یمانه ڕۆژئاوایه‌كانی و نه ووڵاته كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه ونه ئێرانی ئیسلامی ونه توركیای ڕه‌گه‌زپه‌رست وعوسمانی، سیاسه‌تی هیچكامیان ڕۆژێك له‌ڕۆژان نه‌ك ته‌نیا له‌به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه نه‌بووه، بگره هه‌رده‌م شه‌ڕو ئاژاوهوههژاری وبرسیه‌تی ماڵ وێرانی به‌دواوه بووه ، هه‌ر بۆیه تێگه‌یشتن له‌و ڕاستیه هانده‌ره بۆ وه‌ستانه‌وه وپوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌تانه‌یان كه نیازیانه وه‌ك ته‌ونی جاڵجاڵۆكه ناوچه‌كه‌ی تێبهاڵێنن و هه‌رچی زیاتر شه‌ڕو ئاژاوه و كوشت وكوشتاری به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، كه له‌دو شیكردنه‌وه‌دا باجه‌كه‌ی ته‌نیا و ته‌تیا خه‌ڵكی كرێكار وزه‌حمه‌تكێش وجه‌ماوه‌ری به‌زۆر برسی كرا‌و كه‌م ده‌رامه‌د ده‌بێ بیدا و كوردستانیش له‌ونێوه‌دا پشكی خۆی به‌رده‌كه‌وێ.
٢٦ / ٨ / ٢٠٢٠