مالك شبل بیرمه‌ندی هزری ئیسلامی رۆشنگه‌ری كۆچی دوایی كرد د … عوسمان یاسین
له 12/نۆڤمبه‌ری /2016 مالك شبل بیرمه‌ندی هزری ئیسلامی له فه‌ره‌نسا دوای كێشمه كێشمیكی زۆر له گه‌ل ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی تووشی ببوو، كۆچی دوایی كرد، ئه‌م بیرمه‌نده له 23 ئه‌پریلی 1953 له شاری سكیكده‌ی سه‌ركه‌ناری ده‌ریای ناوه‌راست له ولاتی جه‌زائیر له دایك بووه، له‌م شاره‌دا خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واوده‌كات، دواتر به‌رده‌وامی به‌خوێندنی بالا ده‌دات له زانكۆی عین البای له قوسته‌نتینییه، دواتر له فه‌ڕنسا له نێوان ساڵانی1977 -1984 سێ بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێنا، یه‌كه‌میان له‌بواری سایكۆلۆجیا به‌شه‌رپه‌رشتی هه‌ردوو بیرمه‌ند جان لابلانش و جان لاكان دواتر ، له ساڵی 1982 دكتۆرای دووه‌می له ئه‌نترۆپۆلۆجیای زانسته ئاینییه‌كان وه‌رگرت، پاشان له ساڵی 1984 دكتۆرانامه‌ی سێیه‌می له زانسته سیاسییه‌كان له ئه‌نستیتۆی پاریس به‌ده‌ست هێنا. ئه‌م بیرمه‌نده له پاریس نیشته‌جێبوو ، هه‌ر له‌م شاره‌دا به‌رده‌وامی به‌كاره هزرییه‌كانی خۆی ده‌دا، له هه‌ردوو بواری ئه‌ده‌بی و فه‌لسه‌فی خه‌ریكی هه‌لكۆلینه‌كانی (حفریات) خۆی بوو له ناو كلتور‌و مێژووی ئیسلامی و عه‌ره‌بی، وێنه پرشنگداره‌كانی ئه‌م كلتوره‌ی به جیهان ده‌ناساند، ئه‌مه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شێواندنانه‌ی كه ئه‌م كلتوره رووبه‌رووی ببۆوه.
مالك شبل نزیكه‌ی سی كتێبی به زمانی فه‌ڕه‌نسی نووسیوه، گرنگترین كتێبه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره ئه‌مانه‌ن: جه‌سته له ئیسلام (1984)، پێكهاتنی ناسنامه‌ی سیاسی1986، هزری عه‌ره‌بی ئیسلامی 1993، ئنسكلۆپیدیای خۆشه‌ویستی له ئیسلام 1996، شیكردنه‌وه‌ی ده‌رونی هه‌زارو یه‌ك شه‌وه 1996، شیكردنه‌وه‌ی ده‌رونی كه‌سه‌كانی كلیله‌ودمنه 1997،مه‌سه‌له‌ی ئیسلام 2002، قورئان بۆ مندالان(مه‌به‌ست لێی كه‌سانی ساده‌یه) 2006، بانگێشه بۆ ئیسلامی رۆشنگه‌را 2004، ئیسلام وعه‌قل-شڕی هزه‌كان 2005، ئیسلامی راڤه‌كراو 2007، نه‌وه‌كانی ئیبراهیم: ئیسلامه‌كان وجوله‌كه‌كان و مه‌سیحییه‌كان 2011، ئایرۆس لای عه‌ره‌ب 2014، ئیسلام له‌به‌رده‌م سه‌ت پرسیاردا 2015.
مالك شبل له زۆربه‌ی نووسینه‌كانیدا هه‌وڵده‌دات وێنه‌یه‌كی هه‌ڵه‌و ئاوه‌ژوو راستبكاته‌وه ، كه سه‌باره‌ت ئیسلام له‌به‌رچاودایه، یاخود ده‌رباره‌ی ئیسلامی ده‌بیندرێت، به پێی ئه‌م وێنه‌یه ئیسلام دژی خۆشه‌ویستی و له‌زه‌تی هه‌ستییه ڕه‌واكانه،شبل لای وایه ئه‌م وێنه‌یه هه‌رگیرز ده‌ربڕی ئیسلامی راسته‌قینه نییه، به‌ڵكو ئه‌م وێنه‌یه ئه‌و شێواندنه‌نادروستانه دروستیان كردووه كه له سه‌رده‌می داڕماندا به‌سه‌ر ئیسلامدا هاتووه.
ئیسلام ئاینی داهێنانه شارستانییه ناوازه‌كانه، كه هه‌ر له دیمه‌شقی ئه‌مه‌وییه‌كان وبه‌غدای عه‌باسییه‌كان و غه‌رناته‌ی ئه‌نده‌لوس وقاهیره‌ی سه‌رده‌می فاتمییه‌كاندا ده‌ركه‌وتوون. دیاره مالك شبل لێره‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌و لایه‌نه ئه‌رینییانه‌ی ئه‌م شارستانیه‌تانه ده‌كاته‌وه كه له‌م سه‌رده‌مانه‌دا له ئارادابوونه، چونكه نكۆلی له‌وه‌ناكرێت لایه‌نی نه‌رینی ئه‌م شارستانییه‌تانه‌ش زۆرن ئه‌گه‌ر باسییان لێوه بكرێت.
دیوه جوانه‌كان له‌م شارستانییه‌تانه‌دا بریتین له زه‌وقێكی به‌رزو ناسك له‌مه‌ڕ ژیان و شیعر و ئه‌ده‌ب وهونه‌ره‌كان ، ئه‌م شارستانییه‌تانه جوانترین دیوی شارستانییه‌تن له سه‌رده‌می كۆنی، له‌و سه‌رده‌مانه‌دا ئه‌وروپا له هه‌مه‌جییه‌تدا ده‌ژیا . بۆ ده‌رخستنی ئه‌م راسییانه مالك شبل هه‌لستاوه به‌وه‌رگێڕانی چه‌ندان ده‌قی ئه‌و شارستانییه‌تانه له زمانی عه‌ره‌بی بۆ زمانی فه‌ره‌نسی، تاوه‌كو ئه‌و راستیانه بۆ فه‌ڕه‌ناسا و ئه‌وروپا روونباكاته‌وه. چونكه لای ئه‌و نووسه‌ره ناكرێت ئیسلام بچوك بكرێته‌وه بۆ ئه‌و جۆره ئیسلامه داپلۆسێنه‌ره‌ی كه كه ئێستاكه ڕه‌وتێك بانگێشه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و خراپترین نموونه‌ی ئیسلام پێشكه‌ش به جیهان ده‌كه‌ن.
شبل وای ده‌بینێت كه ده‌كرێت موسلمنێكی راسته‌قینه بیت و پابه‌ندی رێوره‌سمه‌ئاینییه‌كانی بیت ، به بێ ئه‌وه‌ی نكۆلی له خۆشه‌ویستی و له‌زه‌ته‌كانی ژیان بكه‌یت، به بێ ئه‌وه به چاوێكی كه‌م سه‌یری ئافره‌ت بكه‌یت. راسته ره‌وته ته‌ندڕه‌وه‌كانی ئیسلام نكۆلی له هه‌مووشتێك ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندی به جه‌سته‌و خۆشه‌ویستی و سێكسه‌وه هه‌بێت، به كارێكی شه‌یتانی داده‌نێن، به‌لام ئه‌م هه‌لوێسته توندره‌وانه رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دیوه جوانه‌ی ئه‌و شارستانییه‌تانه‌یه كه ئیسلام له‌سه‌رده‌می زێرینیدا پێیدا تێپه‌ڕوه.
لێردا مالك شبل بۆ ئاماژه‌كردن به‌سه‌رده‌می زێرینی شارستانییه‌تی ئیسلامی ئاماژه به كتێبه‌كه‌ی ئیبن حزم ئه‌نده‌لوسی ده‌كات به ناونیشانی (گوق الحمامه فی الالفه و الالاف) ، كه جوانترین كتێبێكه فه‌قیهێكی گه‌وره‌ی ئیسلامی به زمانی عه‌ره‌بی له باره‌ی خۆشه‌ویستی و سێكسدا نووسیویه‌تی ، ئه‌م فه‌قیهه زۆر جوان ئاین ودونیای به‌یه‌كتر به‌ستۆته‌وه.
له راستیدا له شارستانییه‌تی ئیسلامی‌دا له‌م جۆره نمونانه زۆرن ، كه زانا ئیسلامییه‌كان گرنگیان به كاروباری جه‌سته‌و له‌زه‌ته‌كانی ژیان داوه ، به تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی سێكس. جا له‌به‌ر ئه‌وه جگه له‌م كتێبه‌ی ئیبن حزم كه مالك شبل ئاماژه‌ی پێده‌كات، پێم وایه كتێبه‌كه‌ی شێخ نه‌فزاوی به ناونیشانی (الروچ العاگر فی نزهه الخاگر) له نێوان سالانی 1410-1434 نووسراوه، كه‌زیاتر كتێبێكی فێركارییه ، له كتێبێكی دیكه‌ی هه‌مان نووسه‌ر وه‌رگیراوه به ناونیشانی (تنویر الوقاع فی أسرار الجماع ). له‌به‌ر ئه‌وه ده‌كرێت ئه‌م كتێبانه به یه‌كێك له‌و نووسراوانه‌ی سه‌ربه كلتوری ئیسلامه، كه حه‌كیمانه باس له لایه‌نێكی گرنگی له‌زه‌تی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كات ، كه ئاره‌زووه‌كانی سێكسه چۆنیه‌تی تێركردنییه‌تی.
مالك شبل له زۆربه‌ی نووسینه‌كانیدا هه‌ولی داوه كه له چیڕۆكه‌كانی هه‌زارو یه‌ك شه‌وه‌و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م كلتوری ئیسلامی ئه‌و لایه‌نه شاراوانه بخاته روو كه له ئیسلامدا وه‌كو پێویست باسیان لێوه نه‌كراوه. له ساڵی 2004 فه‌ڕه‌نسادا مالك شبل دامه‌زراوه‌ی ئیسلامی رۆشنگه‌رای دامه‌زرداند، هه‌ر له‌م ساله‌دا كتێبی بانگێشه بۆ ئیسلامی ڕۆشنگه‌را بلاوكرده‌وه، له‌م بانگێشه‌یه‌و به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌یدا، مالك شبل هه‌ولی ئه‌وه‌ده‌دات لایه‌نی رۆشنگه‌رای ئیسلام بخاته‌روو، بانگێشه بۆ ئیسلامێك ده‌كات كه‌و وه‌ك قۆناغی رۆشنگه‌ری هزری ئه‌وروپی و فه‌ره‌نسی گڕوتینی خۆی هه‌یه له رۆشنكردنه‌وه‌ی رێگاكان بۆ گه‌یشتن به راستییه‌كان. له هه‌ردوو كتێبی بانگێشه بۆ ئیسلام و له گه‌ل كتێبی ئیسلام وعه‌قل ( شه‌ڕی هزره‌كان) هه‌ولوكۆششه‌كانی مالك شبل به‌رچاوده‌كه‌ون له پێناو ئه‌نجامدانی ریفۆرم له ئیسلامدا. كۆچی دوایی ئه‌م نووسه‌ره كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له هه‌ردوو بواری هزری ئیسلامی رۆشنگه‌ری -كه خۆی بانگێشه‌ی بۆ ده‌كرد -، هه‌روه‌ها هزری ریفۆرمی له ئیسلامدا له دوای خۆید به جێ ده هێلێت.