
بەسەرچاو.. نووسينى: نەوشيروان ئازاد
(بەسەر چاو ) : دەستەوادەيەكى كۆ ن و سواو , لەو ڕۆژەوەى لێ ى تێدەگەم و گوێم لێ يەتى , ڕقم لێ يەتى , واهەست دەكەم بارێكى قورسەو لەسەر شانمە .دەبێت هەر بيبيستم لە ئاخ و ئێشيدا هەروا بڵێم . تازة ڕاهاتووين لە گەڵيدا , هەرچەندە دەزانم لە مجامەلە و درۆكردن لەگەڵ يەكتريدا شتێكى ئەوتۆى لێ سەوز نابێت .
دەستەواژەيەكى تا سەر ئێسقان ناشيرين و دزێو . لاى من وايە ڕەنگە لاى زۆربەى كەسى تريش وابێت , ئەمەگرنگ نيە . بەڵام گرنگ ئەوەيە ئايا ئەو خەڵكەش وەك من تێ ى گەيشتوون وەك من دەزانن تەنيا بەڕێكردنى خەڵک و درۆكردن و ڕيايى كردنە و هيچى تر .
ئايا دەزانن لەو ڕۆژەوەی كە ئەم چەند ووشەيە خۆى خزاندۆتە نا فەرهەنگى كورديەوە گیرۆدەى دەستى بەڵێنى بێ بەڵێنەكانەو , لێ ى رِەها نابێت ؟ . ڕەنگە زۆريش لەپێش بزاڤەكەى ئێمە لە هەوڵ و تێكۆشانا بوبێت خەباتى بێ وچانى كردبێت , تا بە ئازادى ڕەهاى خۆ بگات .
زۆر دەترسم تێکۆشانى ئەويش وەك ئێمە ئەسيرى دەستى خۆ خۆرى وگەندەڵى بێت , بەڵام بۆچى بترسم خۆ ئەو نەكەسى دى و نە هیچ گروپ و دەستەيەكى دى لەگەڵيدا هاو خەبات نيە تا ببێتە رکابەر و منافسى ئيتر شەرِى خۆكوژى لە گەڵ كێدا بكات , تا نەهێڵێت خەبات بە ئامانج بگات , بۆيە ڕۆژێک دێت بگاتە دوا مەنزڵ و ئاڵاى سەربە خۆيى خۆى هەڵبكات , خۆی لە فەرهەنگى كوردى پاك بكاتەوە و ئيتر جارێكى تر نەيەتە سەر زارى هيچ كەسێك .
ئەوكاتە خۆى بە تەنها ئەبێتە مەملە كەتێكى دڵڕفێن و جوان كە هەموو پيرە دارێكى بێ فەڕ لە ڕەگەوە هەڵ ئە كێشێت , ئەوان ئيدى لە زمانى ئاخاوتندا تەنيا كاتێك ووشەى (بەسەر چاو) بەکار دێنن كە بۆ بە ئەنجام گەياندنى بەڵێنەكانيان ئامادەبن سەريشيان دابنێن , ئيدى مەملەكەتى ئەوان دەبێتە دەوڵەتێك سەربەخۆ و خاوەن ئاڵا و جوگرافيا بۆ داهاتوشيان مێژوويەکی پرِ سەروەرى دروست ئەكەن . ئەوسا لەم هەرێمەى ئێمەشدا نوێنەريان دەبێت و لەسەر باڵە خانەى نوێنەر خانەكەيان دەنوسن ( نوێنەرخانەى مەملەكەتى بەسەر چاو ) لە كارنامەى كارنامەكەشياندا تێزێک بۆ ئێمە دەنوسن و دەڵێن ئێمە لەداخى بەڵێنە درۆكانى ئێوە خۆمان كردە مەملەكەت و دەوڵەت , ئێستاش لە ووڵاتە بێ بەڵێنەكەى ئێوەدا بارەگاو نوێنەرمان هەيە , پێتان دەڵێين : ئەگەر ئێوەش حەز بە كيان و دەوڵەت و سەر بە خۆيى رِەها دەكەن تكا دەكەين واز بێنن لە درۆ و گەندەڵی و وادەى بێ بەڵێن , تكا دەكەين با بەسەر چاوەكانيش چاوى چۆلەكە نەبن و بەس.
نەوشیروان ئازاد