
كاتێ دایكم پێی گوتم…له‌سه‌ر تۆ ئازارم دیوه!… … بۆتان له‌تیف ماویلی
ئه‌م ڕسته‌یه‌ی سه‌رێ میهره‌بانی و سۆزی لێ ده‌چۆڕێ،دایكم ئه‌مه‌ی كاتێ گوت،كه پرسیاری كاتی له‌دایك بوونی خۆمم لێ كرد،گوتی:كوڕم چله‌ی هاوین بوو،ڕه‌مه‌زانیش بوو،له‌بیرمه دوو سێ ڕۆژی مابوو بۆ جه‌ژن،ئازارێكی زۆر سه‌راپای جه‌سته‌می داگرت،دڵم گه‌رم گه‌رم ببوو،ئه‌تۆ كه‌منداڵی سێیه‌مم بووی له‌وانه‌ی كه بۆم ژیان،وام هه‌ست ده‌كرد ئازاری بوونت زۆر زیاتره له‌وانی تر‌و به‌بوونت ئازار‌و ژان وئێشێكی زۆر كوتاییان دێت،به‌ڵام له‌سه‌رتۆ ده‌لاقانم وه‌ستا،نهم ده‌توانی هه‌ستمه سه‌رپێ و بڕۆم.لۆ دایێ لاقه‌كانت پێشتریش ئازاریان نه‌بوو؟…دایكم گوتی:ناكوڕم،وه‌ختی ئه‌تووم بووی!له‌هیكه‌وه ڕوو بووه لاقه‌كانم،دختۆر نه‌ما نه‌یكه‌م،سه‌ردانی سه‌رگۆڕی زۆر له‌پیاو چاكانم كرد،ما به‌خۆت كه گه‌وره بووی دیتت كه چۆن بووم! جا چیت بۆ باس كه‌م؟!…له‌قووڵایی ده‌روون وله‌ناخی دڵ وله‌هه‌ناوی بڕواوه ئه‌م پرسه ڕای چڵه‌كاندم، هه‌ستم ده‌كرد دڵم فرمێسك ده‌ڕێژێ… هه‌ردوو چاوم ئاره‌زووی ئه‌وه‌یانه بیناییان نه‌مێنێ،هه‌ناسه سارد‌و پڕ كوڵه‌كان له شاخوێنبه‌رو خوێن هێنه‌ره‌كانی جه‌سته‌م دێن وده‌چن،دڵم له گوێ وچاوه‌كانم زیزه،به‌سه‌رسوڕمانه‌وه له‌دڵی خۆم ده‌م گوت:باشه دایه‌گیان گوناهی من چیه؟!… دواتر ده‌رم بڕی،دایك پێكه‌نی وگوتی:كوڕم ئیدی ئه‌وه قه‌ده‌ره خۆ ناكرێ مرۆڤ هه‌ر له‌خوشی وساغیدا بژی؟… هیچ گوناهی تۆی تێدانه‌بوو،دوایی ده‌ركه‌وت كه كالیسیۆمم زۆر كه‌م بوه‌و ماده‌یێكیش كه له‌ناو ئێسكه،مه‌به‌ستی مۆخی ئێسك بوو،واتا به‌ڕێكه‌وت له‌وه‌ختی بوونی تۆ نه‌خۆشیه‌كه سه‌ری هه‌ڵدا،سوپاس بۆ خوا ئێستا زۆر باشم وئه‌تۆش به‌خۆ به‌خوشك وبراكانت باش وساغ بن،هه‌ر ئه‌وه‌ش ئاواتی منه.
به‌هێمنی به‌دایكم گوت:هۆدا واتا ئه‌من جه‌ژنم لێ تاڵ كردی…ها؟! نا..! بوو به‌دوو جه‌ژن.چیڕۆكه‌كه دوور‌و درێژه…نامه‌وێ هه‌مووی بگێڕمه‌وه،ئێستا ئه‌من له‌دایك بووم،ژان وئازاره‌كان، ده‌رده‌سه‌ری و نه‌خۆشیی دایكم تێ په‌ڕیوون،لێ من دڤێت وێ چه‌ندێ ده‌رخه‌م كو وه‌ختێ مرۆڤ ل دایك دبه،دایك ئازاره‌كانی هه‌ڵده‌گرێ وباجی بوونی ده‌دات،وه‌ختی مرۆڤ له‌دایك ده‌بێت،به‌ئازارو ئێشه‌وه دایك ژانی زانی ده‌گرێ…لێ میهره‌بانیی دایك،سۆز‌و خۆشه‌ویستیی دایك،خه‌م وماندوێتیی دایك،له په‌روه‌رده‌كردن و گه‌وره‌كردن،له‌پێدانی شیر‌و هۆش وژیری،سنوری ئاوه‌ز ده‌بڕێ.سه‌ره‌ڕای هه‌موو ژان وئازار،نیشانه‌كانی پرسیار(؟)وسه‌رسوڕمان(!)یش جێ ده‌هێڵێ…دایكێك كه له‌به‌هه‌شت به‌رزتره،به‌سۆزتره،ئازاره‌كانیشی بزه‌ن،زه‌رده‌خه‌نه‌و مژده‌ی بوون و به‌رده‌وامین.دواجار له‌دایك بوونت،بۆ ئازادیته،بۆ ئه‌وه‌یه كه‌مرۆڤیت.
كۆرپه كه‌له دایك ده‌بێ،ده‌كه‌وێته به‌رپێیه‌كانی دایك،به‌ڵام دایك پێی لێ نانێ!… هه‌ڵی ئه‌گرێته‌وه وماچی ئه‌كات،ده‌به‌ره‌خۆی ده‌گوشی وسۆزو بزه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات وبه‌به‌ر پێیانی ناخات، سه‌رپێی ده‌خات،دایكم گوتی:كه‌له‌دایك بووی،هه‌موو ئازاره‌كانم له‌بیرچوون،یه‌كسه‌ر ئه‌وه هاته ناو خه‌یاڵم كه‌ده‌بێ سبه‌ی كوڕم چی لێ ده‌رچێت؟!…ده‌سته‌كانی نزام هه‌ڵبڕین وبه‌هه‌ناسه‌یێكی قووڵ و پاكه‌وه پاڕامه‌وه له‌خودا،كه‌سه‌ركه‌توو بیت،ته‌مه‌نت درێژ بیت،كه‌سێك بیت كه نه‌من،نه‌باوكت، نه‌كۆمه‌ڵگه‌و نه‌خوداش له‌بوونی تۆ په‌شیمان نه‌بن!…جا به‌دایكم(دایكی ژن‌گوزارشت‘ودایكی زه‌وی‌ماویلیان‘)ده‌ڵێم:كاتێ تامی تێگه‌یشتن تاڵ بێت، گه‌یشتن به ئامانج نزیك له مه‌حاڵه.
بوێری ونه‌رمی ولێبورده‌یی وسۆزو خۆشه‌ویستی…له‌دایكه‌وه به‌بوون به‌خشراون،پاراستنیان، كار پێ كردنیان ،ئه‌ركی ڕۆڵه‌كانی دایكه.
دایك؛ ده‌روازه‌ی ئازار‌و پانتایی ئازادی:
دایك به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه
له‌قوژبنێكی ژووره‌كه
هه‌ناسه‌یێكی هه‌ڵكێشا،
گوتی كوڕم:كه‌ژانی بوونتم لێ بوو،
سه‌ره‌ڕۆیانه‌و بێ پرسیار
به‌كۆڵانه‌كانی خه‌یاڵ،
تێ ده‌په‌ڕیم!وێنه‌ی تۆم تیا ده‌خوێندنه‌وه!!…
هه‌ست ونه‌ست،ڕازی ده‌روون وئاره‌زوو،
هه‌ر بوونی تۆ دای گرتبوون!!…
گوتم دایه:
له‌پایته‌ختی هه‌ناوت،وه‌ختی هه‌بووم،
حوكمڕانێكی چلۆن بووم؟با بزانم تاكو ماوم!…
به‌هێمنی وهه‌ناسه‌یێكی گه‌رمه‌وه،
گوتی:ڕۆڵه ژیان وخوشی بۆ ئێوه‌یه!
ئازاری زان،توندیی ژانیش بۆ ئێمه‌یه!…
ئازاره‌كانم پانتایی ئازادیی تۆن،
له‌ئازادی سه‌رپشك به،
چاوه‌ڕوانیم
نیشانه‌كانی پرسیار‌و
سه‌رسوڕمانی جێ هێشتووه!!…
ده ئازابه…
ده ئازابه…
ده ئازابه..
تێگه‌یشتم…
چ زیندو بم یاخود مردوو،
له‌دڵی دایكم نێژراوم!!…
دوا قسه بۆ دایك جێ ده‌هێڵم،دایكێك ئاماژه‌كانی ژیانی لا ڕوون نیه،هه‌رچی له‌باره‌ی ژیانه‌وه قسه ده‌كات،ده‌یه‌وێ تێبگه‌ین كه ژیانی ئێمه چه‌نده دژوار‌و سه‌خت و ناله‌بارو پڕ كوێره‌وه‌ری بووه!…له‌حاڵێكدا بزه‌و فرمێسكی تێكه‌ڵ ببوون،گوتی:كوڕم ئه‌ها ئێستا ژیان چه‌نده ئاسان بووه‌و ئامراز‌و كه‌رسته‌كانی ژیان كردن چه‌نده زۆرن؟!…هه‌رئه‌وه ئه‌ڵێم بخوێنه‌و هاوده‌می یارو دۆست وبراده‌ری به‌ڕێزو ئارام وتێگه‌یشتوو به، باوكیشت هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وێ…ئه‌مه‌ش لۆنگۆمانه،ئیدی هه‌ربژی كوڕم… ده‌مه‌وێ به‌دایكم بڵێم:توو خوا دایه بم به‌خشه،ئازاره‌كانت ئاوازێكن هه‌میشه كه ده‌یان بیستم، ده‌گه‌مه ئه‌و شوێنه‌ی كه‌پێویسته به‌به‌هاوه بژیم.
بۆتان لەتیف ماویلی”پـایــان” 2008