2 ڕۆژ له ئه‌سته‌مبوڵ … نه ژاد عزیز سورمێ
ئه‌سته‌مبوڵ
ئه‌و ئه‌سته‌مبوڵه نه‌بوو
(نالی) و (پیره‌مێرد) و (حاجی) لێ بوو
ئه‌و شاره‌ی ئێستا
به باڵه‌خانه‌ی به‌رزو مناره‌ی مزگه‌وته‌كانی
له نه‌خشی مافوور ده‌چێ
به سام ، بژوێن ..
گه‌ش له ڕه‌نگی ئاگر
ئینجانه‌كانی به‌ری ڕۆژئاوای ،
گوڵی ڕۆژهه‌ڵاتی تیا ده‌دره‌وشێنه‌وه . .
ئێمه كۆمه‌ڵێك بووین ..
ئه‌وانیش كۆمه‌ڵێك ..
هۆڵی كۆبوونه‌وه
هۆڵێكی خۆش بوو
هه‌رچه‌نده بۆت نه‌بووجگه‌ره‌ی لێ بكێشی ،
به‌ڵام ماسك و ڕووبه‌ندی تێدا یاساغ نه‌بوو !
باسی مێژوویان كرد ،
باسی مێژوومان كرد ..
باسی جوغرافیامان كرد ،
باسی جوغرافیایان كرد ..
به كه‌یفی ئێمه په‌یڤین ..
كه گه‌ڕاینه‌وه
ئه‌وه‌ی له بیرم نه‌چووبێته‌وه
(باران)ی نه‌رمی ئێواران و
دیمه‌نی ئه‌و منداڵه كورده‌ی
سه‌رنووسه‌ری (زه‌مان) له تافی لاوی‌دا بیستبووی ،
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له خه‌ودا به كوردی قسه‌ی كردووه
له‌لایه‌ن دادگای دادپه‌روه‌ره‌وه قبوڵ نه‌كراوه ..
به‌داخه‌وه ئه‌مجاره
پێڕانه‌گه‌یشتین قه‌ره‌جه فاڵگره‌وه‌كان ببینین
دوو ڕۆژ بوو
پێڕانه‌گه‌یشتین ،
به دۆسته‌كانمان بڵێین
دڵ چاك ده‌كرێته‌وه ، پینه ناكرێ..
18\1\2010