
خوێندنی سه‌ره‌تایی، كلیلی سه‌ركه‌وتنی ژاپۆنه.. نووسینی: نیكۆلاس كریستوف
نهێنی پێشكه‌وتوویی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژاپۆن له‌چاو وڵاتانی دیكه
نووسینی: نیكۆلاس كریستوف – گۆڤاری نیویۆرك تایمز وه‌رگێڕانی: عیسا بۆتانی
نهێنییه‌كه ته‌نها له وشه‌یێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه كه (رابه‌رایه‌تییه)، منداڵان خۆیان كاروباری به‌ڕێوه‌بردنی هۆبه‌كانیان ده‌گرنه ئه‌ستۆ هه‌تا پاككردنه‌وه‌ی ئاوده‌ستی قوتابخانه‌كانیانیش. ئه‌وان سوێندییان خواردووه سوود له هه‌ر شتێك وه‌رگرن كه فێری ده‌بن و بۆ ژیان و ره‌فتاره‌كانیان بیانكه‌نه چرا.
زه‌نگی ته‌واوبوونی پشووی وانه لێدرا و قوتابیانی قوتابخانه‌ی (تاكیهار)ی سه‌ره‌تایی له گۆڕه‌پانه‌كه خێرا به‌ره‌و هۆبه‌كانیانه‌وه چوون، بۆ ئه‌وه‌ی زوو به گه‌سك و پارچه قوماشی پاككردنه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه … ئه‌وه‌بوو له‌و كاته‌ی كه سه‌رقاڵی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی كاغه‌ز و گلێش بوون ژاوه‌ژاوی كوڕ و كچه قوتابییه‌كان له هۆڵی قوتابخانه ده‌نگی ده‌دایه‌وه، و هه‌رچی دار‌و دیواری ئاوده‌سته‌كانیش بوو به پارچه په‌ڕۆی ته‌ڕ سپی كرانه‌وه و قوتابیان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی شوێنه‌كه له‌نێوان خۆیاندا كێبڕكێیان بوو.
له راستیدا له قوتابخانه‌كانی وڵاتی ژاپۆن هیچ ده‌رگه‌وان و به‌رده‌ستێك تێیدا كار ناكه‌ن، بۆیه پێویسته قوتابیان خۆیان به ئه‌ركی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌رزه و په‌نجه‌ره‌كانی هه‌ستن، ئێدی قوتابیان – هه‌تا قوتابیانی پۆلی یه‌كه‌میش – رۆژانه بۆ ماوه‌ی بیست خوله‌ك به كاری پاككردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانیان هه‌ڵده‌ستن و دوای ئه‌وه جارێكی دیكه زه‌نگ لێده‌درێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابیان ئاگاداری ئه‌وه بن كه‌وا كاتی ئه‌وه‌یه كه پێی ده‌گوترێت (كۆبوونه‌وه‌ی دانپیانان)، ئا به‌مشێوه‌یه كوڕه هه‌رزه‌یێكی لاوازی قوتابی پۆلی شه‌شه‌م كه رابه‌رایه‌تی گرووپێكی پاككردنه‌وه ده‌كات ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌ی خۆی كۆكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی كاری نێوه‌ڕۆیان گفتوگۆ بكه‌ن … و ئه‌م قسانه‌یان كرد:
- رێبه‌ری گرووپه به تیمه‌كه‌ی خۆی گوت: ئایا ئه‌مڕۆ كاره‌كانمان باش به‌ڕێوه‌برد؟
- ئه‌وانی دیكه وه‌ڵامیان دایه‌وه: به‌ڵێ.
- رێبه‌ره‌كه گوتی: ئایا به‌باشی كاته‌كه‌مان به‌كارهێنا؟
- ئه‌وانی دیكه گوتیان: به‌ڵێ.
- به‌و پرسیاره كۆتایی به قسه‌كانی هێنا: هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانمان له شوێنی خۆیان دانایه‌وه؟
- وه‌ڵامی ئه‌ندامانی گرووپه‌كه به ئه‌رێ بوو.
كه‌چی ئه‌و كه‌شه‌ی كه‌وا پڕبوو له ستایشكردنی خودی خۆیان به ده‌نگی ویژادنی كچێكی شه‌رمنی یازده ساڵان به ناوی سیرا پچڕا… كه گوتی “له راستیدا گه‌سكه‌كانمان به‌شێوه‌یێكی جوان له شوێنه‌كانی خۆیان دانه‌نایه‌وه”، و منداڵانیش له‌م رووه‌وه به هه‌ژاندنی سه‌ر كه‌مته‌ر خه‌می خۆیان سه‌ڵماند و بۆ ساتێكیش خه‌فه‌ت سیمایانی داگیركرد.
ئا له هێنانه‌وه‌ی ئه‌و نموونه‌یه بۆمان ئاشكرا ده‌بێت چ لایه‌نێكه كه‌وا زۆربه‌ی كات له‌خۆمانی به‌دی ناكه‌ین، و له‌و كاته‌ی خوێندنی سه‌ره‌تایی له ژاپۆن و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و سه‌نگافوره و كۆریای باشوور له رووی زانستییه‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به باشترین ده‌ناسرێنه‌وه، له ژاپۆن ته‌نها باشییه‌كه له‌وه‌دا نییه قوتابی ژیر و داهێنه‌ر به‌رهه‌م ده‌هێنن به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی بایه‌خ به پێگه‌یاندنی قوتابی باش ده‌ده‌ن كه هه‌ست به رێكوپێكی و لێپرسراوێتی بكه‌ن. ته‌واوی پرۆگرامه‌كه‌یان به ئامانجی ئه‌وه‌یه منداڵان له‌وه رابهێندرێن به یه‌كه‌وه كار بكه‌ن و بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان هاوبه‌شی یه‌كتری بكه‌ن و میتۆده‌كه‌ش به شێوه‌یێكی گشتی ئامانجی خوازراوی به‌رهه‌م هێناوه، به‌و پێیه‌ی من ماوه‌ی دوو ساڵ و نێوه دانیشتووی شاری تۆكیۆم و له‌سه‌ره‌تادا پێم‌خۆش نه‌بوو تێیدا بژیم له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی زۆر بێزاری ده‌كردم، و ئێستا بڕوام وایه كه گه‌لی ژاپۆن به‌شێوه‌یێكی گشتی نه‌رمونیاترین خه‌ڵكن و له‌هه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی جیهان پتر هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن… من به نه‌رمونیان ئه‌وانم ناوزه‌د كرد نه‌ك خه‌سڵه‌ته‌كانی دیكه‌یان وه‌كو هاوڕێتی و به‌خته‌وه‌ری و دڵخۆشی و ئه‌مه‌ش به پله یه‌ك بۆ سیسته‌می خوێندنی ئه‌وێ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه‌تا مزیو هنزاوا كه په‌رستیارێكه له قوتابخانه‌یێكی شاری یوكوهاما كار ده‌كات به‌ده‌م سه‌یركردنی ژوورێكی كۆنی مامۆستایێك ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر به‌رده‌ست و پاسه‌وانمان هه‌بووایه، ئا ئه‌م ژووره له پاكی ده‌بریسكایه‌وه … وه‌لێ پێویسته له‌سه‌رمان به‌رپرسیارێتی له‌ناخی منداڵانمان بچێنین و فێری ئه‌وه ببن ئه‌و شوێنه‌ی به‌كاری ده‌هێنن پاكی بكه‌نه‌وه، و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی خوێندن و له‌و بڕوایه‌دام ئێمه به‌و شێوازه منداڵانمان فێر ده‌كه‌ین چۆن شته‌كان ده‌پارێزن”. پرۆسه‌ی به‌رهه‌ڤكردنی جڤاكیی كه له قوتابخانه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكرد كۆمه‌ڵگای ژاپۆنی پێكهێنا و وایكرد كه‌سێك له كۆمه‌ڵگا دانه‌بڕێت، له راستیدا هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاودێری سیسته‌می خوێندنی ژاپۆن ده‌كه‌ن زۆر پێی سه‌رسامن ته‌نها ژاپۆنییه‌كان نه‌بن، و ئه‌مه‌ش شتێكی سه‌یره و پێویستی به روونكردنه‌وه هه‌یه. له‌و كاته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌و سیسته‌می خوێندنی رێكوپێكتر هه‌نگاو ده‌هاوێژێت و گه‌ڕانه‌وه‌یێكی پتر بۆ یاساكانی فێركردن و پۆشینی یه‌كپۆشی بۆ نموونه كه سه‌رۆك بێڵ كلنتۆن په‌سندی كرد، ژاپۆن خۆی له‌و نموونه‌یه دوور ده‌خاته‌وه و خه‌ڵكی ژاپۆن گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا سیسته‌مێكی توند و دژواره و زیانێكی زۆر به كرداری داهێنان ده‌گه‌یه‌نێت، و رۆژنامه‌كانی ژاپۆن پڕن له چیڕۆكی په‌ستكردنی قوتابییه لاوازه‌كان و ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی چوونه قوتابخانه‌یان نیه، هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ی كه ره‌خنه‌گرێكی ژاپۆنی ده‌ره‌نجامی به‌رز و سه‌ركه‌وتووی قوتابییانی بێبایه‌خ له قه‌ڵه‌مدا كه له ژاپۆن به‌ده‌ستی دێنن و به‌وه گوزارشتی لێ‌كرد كه له رێگای كرداری فێركردنه‌وه وه‌ده‌ست ده‌هێنرێن و هیچی تر … وه‌كو چۆن ئاژه‌ڵی راهێنراوی فقمه ده‌یكات.
له راستیدا ئه‌وه روون بۆته‌وه كه سیسته‌می فێركردنی ژاپۆنی خه‌ریكه له قوتابخانه‌كانی نه‌وجه‌وانانی باڵا ده‌ڕوخێت (قوتابخانه‌كانی پۆلی حه‌وته‌م و هه‌شته‌م له قۆناغی سه‌ره‌تایی له خۆوه ده‌گرن، و سه‌ره‌ڕای ساڵی یه‌كه‌م له قۆناغی ناوه‌ندی) و دواتریش تاكو ساڵانی زانكۆ، زۆربه‌ی كات قوتابخانه‌كانی ناوه‌ندی له قاپی چێشت لێنان ده‌چن كه به پاڵه‌په‌ستۆ كار ده‌كه‌ن، وقوتابییان له‌وه راده‌هێنرێن زۆرترین رێژه‌ی زانیاری و راستییه‌كان كۆبكه‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی فێر بكرێن چۆن بیر بكه‌نه‌وه. له‌لایێكی دیكه‌شه‌وه دایكم له یه‌كێك له زانكۆكانی ئه‌مریكا وانه‌ی مێژووی هونه‌ر ده‌ڵێته‌وه، و ده‌ڵێت زۆر قوتابی بینییووه كه راستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان نازانن و هه‌روه‌ها نازانن چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه!
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و ره‌خنانه‌ی رووبه‌ڕووی سیسته‌می فێركردنی ژاپۆن ده‌كرێنه‌وه راستییه‌كه‌ی ئه‌وانه‌ن كه په‌یوه‌ستن به قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و قوتابخانانه یه‌كپۆشی و یاسای دژوار به‌كار ناهێنن به‌ڵكو داهێنان و وره له‌ناخی منداڵان ده‌چێنن كه دواتر قوتابخانه‌كانی نه‌وجه‌وانان به‌هه‌موو توانایێك هه‌وڵی له‌به‌ینبردنیان ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی مایه‌ی داخه له سیسته‌می فێركردنی ژاپۆن ئه‌وه‌یه كه قوتابی له پۆلی پێنجه‌م ته‌واو ده‌بێت شاد و گه‌شبینن و توانایێكی باشی قسه‌كردنیان هه‌یه، كه‌چی له قوتابخانه‌كانی نه‌وجه‌وانانی باڵا ده‌بنه قوتابی ته‌واو ره‌شبین.
كه‌واتا چه‌وتییه‌كه له كوێیه؟ زۆر گله‌یی ده‌كه‌وێته سه‌ر سیسته‌می په‌یوه‌ندی كردن به زانكۆوه كه ئایینده‌ی قوتابی هه‌مووی په‌یوه‌سته به‌و ئاسته‌ی له ئه‌زموونی وه‌رگرتن پیشانی ده‌دا، و ئه‌و ئه‌زموونانه له كۆتایی ساڵ چاره‌نووسی قوتابی ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، یان ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیایه‌ك یاخود كرێكاری ئامێری تۆڕنه و بواری دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌له‌شی له‌به‌رده‌مدا نیه…بۆیه باوكان و مامۆستایان رووی منداڵه هه‌رزه‌كارانیان له‌و قوتابخانانه ده‌كه‌ن كه پشت به ئه‌زبه‌ركردن و پڕ كردنی مێشكیان به زانیاری ده‌به‌ستن تاكو له ئه‌زموونی وه‌رگرتندا ئاستی باش وه‌ده‌ست بێنن. جه‌خت له‌سه‌ر شتی گرینگ و سوودمه‌ند ناكرێته‌وه و ته‌نها ئه‌وه له‌به‌ر چاو ده‌گیرێت كه له ئه‌زموونه‌كان دێته‌وه، له وانه‌ی زمانی ئینگلیزی بۆ نموونه له‌ئه‌زموونه‌كان پتر جه‌خت له‌سه‌ر رێزمان ده‌كرێته‌وه نه‌وه‌ك هونه‌ری گفتوگۆ و قسه‌كردن، و بۆیه ده‌بینین ده‌رچووانی قوتابخانه باڵاكان له ژاپۆن له‌توانایاندایه به نووسین وه‌ڵامی هه‌ر پرسیارێك بده‌نه‌وه له كاتێكدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌ش ساڵ ئینگلیزی ده‌خوێنن ناتوانن له رێگای قسه‌كردن و گفتوگۆوه پرسیاره‌كان وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
گرنگیدان و شاره‌زایی من له‌باره‌ی سیسته‌می خوێندنی ژاپۆن له‌میانی كاری رۆژنامه‌نووسی و كه‌سییه‌وه بوو، كچه‌كه‌م ماوه‌ی باخچه‌ی ساوایانی و كوڕه‌كه‌شم قۆناغی ئاماده‌كردنی له قوتابخانه‌ی ژاپۆنی به‌سه‌ر برد، و پێویست بوو من و هاوسه‌ره‌كه‌م بڕیار بده‌ین منداڵه‌كانمان له سیسته‌می ژاپۆنی درێژه به‌خوێندییان بده‌ن یان په‌یوه‌ندی به قوتابخانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه بكه‌ن؟.
گریگۆری كوڕم به نیگه‌رانییه‌وه پێی گوتم “باوكه ده‌مه‌وێ بڕۆمه قوتابخانه‌یێكی ژاپۆنی، زۆر خۆشتره”، بایه‌خم به قسه‌كه‌ی ئه‌و نه‌دا و گوێم نه‌دایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پێی وایه ئینگلیزی زمانێكی مردووه و جێهێڵراوه وه‌كو زمانی لاتینی و ته‌نها باوك و باپیره به‌ساڵاچووه‌كان قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن … له‌هزری ئه‌ودا زمانه‌كه گرێدراوه به چه‌ند فرمانێكی په‌یوه‌ست به بڕۆ بخه‌وه و خواردنی ناو قاپه‌كه‌ت ته‌واو بكه، كه‌چی ژاپۆنی له بڕوای ئه‌و زمانێكه منداڵان قسه‌ی پێ ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری راست له‌م رووه‌وه بده‌م به پێویستم زانی له چه‌ند قوتابخانه‌یێك بگه‌ڕێم و له‌گه‌ڵ باوكی قوتابیان قسه بكه‌م و زۆر بیرم له‌وه كرده‌وه ئایا خوێندنی ژاپۆنی منداڵه‌كه‌م ده‌كاته داهێنه‌ر یان ته‌نها مرۆڤێكی ئۆتۆماتیكی به شێوه‌یێكی رۆتینی كار بكات!؟.
نوێترین توێژینه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانم پۆلێن كرد له‌هه‌موو پۆله‌كانی خوێندن سه‌باره‌ت به باشترین قوتابیانی جیهان ئه‌ویش شان به‌شانی قوتابیانی سه‌نگافوره و كۆریای باشوور، به پێچه‌وانه‌وه بینیم قوتابیانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ته‌نها له پۆلی چواره‌م له‌ئاستێكی باش‌دا بوون و دواتر له پۆلێنه‌كه‌دا به‌ره‌و نزمییه‌وه ده‌چوون. باسكردنی ئه‌زموونی قوتابخانه‌كانی ژاپۆن كه وه‌كو ده‌زگا پیشه‌سازییه بچووكانن، و كرێكاره‌كان به كرێیه‌كی كه‌م و له كه‌شێكی ناته‌ندروست كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه گوزارشتێكی له‌بارتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ پۆله‌كانی سه‌رووتر. له‌كاتێكدا به‌شێوه‌یێكی چه‌وت قسه له‌سه‌ر خوێندنی سه‌ره‌تایی ده‌كرێت قوتابیانی ژاپۆن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان ئه‌وه ده‌خه‌نه روو كه پتر له قوتابیانی ئه‌مریكا له قوتابخانه‌كانیان دا هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌ن. لێره‌دا باس له قوتابخانه‌ی تاكیهاری سه‌ره‌تایی ده‌كه‌م له شاری بچووكی ئومیا به‌دووری 200 میل له باشووری رۆژئاوای تۆكیۆ، من به‌درێژایی دوو ساڵ به به‌رده‌وامی سه‌ردانی شاری ئومیام ده‌كرد بۆیه زۆربه‌ی مامۆستا و باوكی قوتابیانی ئه‌وێم ده‌ناسی، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی له‌و قوتابخانه‌یه بینیم به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان شتێكی نموونه‌یی بوو. دوو كوڕم بینی له‌سه‌ر ئه‌رزه‌كه زۆرانبازییان ده‌كرد و دوو كوڕی دیكه‌ش ده‌ستی مامۆستایێكیان گرتبوو له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ كچه قوتابیێك قسه‌ی ده‌كرد و قوتابیانی دیكه‌ش به‌هه‌موو شوێنێكدا غارغارێن و هاتوهاواریان بوو كه شوناسی قوتابخانه‌ی ژاپۆنییان وه‌كو ده‌زگایێكی توند‌و دژوار ئاوه‌ژوو ده‌كرد. بێگومان ئه‌و هۆبه‌یه له كاتی پشوودا بوون و چ زۆره پشووی نێوانی وانه‌كانیان زۆره. قوتابییانی ژاپۆن هه‌ڤبه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان كاتێكی پتر له قوتابخانه ده‌مێننه‌وه و پتریش له‌وان گه‌شت و پشوویان هه‌یه و له‌گه‌ڵ هاتنی كاتی وانه تۆزێك ژاوه‌ژاوه‌كه هێور بووه‌وه.
شتێكی هاودژه رێگه به هاتوهاوار و ژاوه‌ژاو بدرێت نه‌خاسمه كه ئامانجی خوێندن له ژاپۆن بانگه‌شه بۆ هاندان و پێگیری كردن به یاسا ده‌كات، وه‌لێ مامۆستایان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه به پله یه‌ك قوتابیان فێری رێكخستنی خودی خۆیان بكه‌ن و پاشان ده‌یانبینین جیاوازترن له رووی لێبوورده‌یی بۆ ره‌فتار و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی راشكاو كه له‌به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌ی تاكیهار سه‌رنجی راكێشام كاتێك له گۆڕه‌پان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی قسه‌م ده‌كرد كچه قوتابیێكی پۆلی چواره‌م ده‌ستی راكێشام بۆ ئه‌وه‌ی به‌شدارییان بكه‌م له‌و یارییه‌ی پێی ده‌گوترێت تۆپی نه‌رم، هه‌ڵسوكه‌وتی ناشیاوی ئه‌و قوتابییه له‌لایه‌ن هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكی ئه‌مریكا وه‌ڵامدانه‌وه‌یێكی راسته‌وخۆی به‌دواوه ده‌بوو… وه‌لێ خێراتر قۆڵی ئه‌ویشی بۆ دواوه راكێشا و ئه‌ویش ته‌نها داوای كرد راوه‌ستێت و كه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ره‌فتاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه ناچاربوو پتر ئارام بگرێت. قوتابخانه‌كانی ژاپۆن واده‌كه‌ن قوتابی هه‌ستێكی مه‌زنی به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا هه‌بێت و بۆ ئه‌مه‌ش ماوه‌ی دوو ساڵ قوتابی و مامۆستای هه‌ر هۆبه‌یێك به‌یه‌كه‌وه ده‌مێننه‌وه، و له رێگای ئه‌مه‌وه قوتابیان هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌ن و مامۆستایانیش خۆیان به سه‌رۆك نازانن هه‌ر نه‌بێت به‌و تێگه‌هه‌ی كه له ئه‌مریكا هه‌یه‌تی. قوتابیانی ژاپۆن كه هه‌ڵه‌یێك ده‌كه‌ن مامۆستا هه‌ڵه‌كه‌یان بۆ راست ناكاته‌وه، به‌ڵكو به قوتابی دیكه راده‌سپێردرێت و له به‌رامبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌جێی مامۆستایان قوتابی سزا ناده‌ن و ئه‌وه به شیاوتر ده‌زانن كه قوتابیان سه‌رنه‌زشتی قوتابی خاوه‌نی هه‌ڵسوكه‌وته ناشیرینه‌كه بكه‌ن كه دواتر خۆی هه‌ست به گوناهـ بكات.
ئه‌و چاره‌سه‌ركردنه ژیرانه‌یه، بنه‌ما و كلیلی فێركردنه له قوتابخانه سه‌ره‌تایی و به‌ر له سه‌ره‌تایی له ژاپۆن و مامۆستایانیش له‌و چاره‌سه‌ركردنه‌یه‌دا خاوه‌نی كارامه‌یی بێهاوتان، به‌م پێیه ده‌بینین هه‌ر له ساڵانی یه‌كه‌می خوێندن قوتابییان هه‌موو به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان ده‌گرنه ئه‌ستۆ، قوتابییان له چێشتخانه‌ی قوتابخانه خواردن دێننه هۆبه و به‌سه‌ر هه‌مووان ده‌به‌شنه‌وه و پاشان شوێنه‌كه خاوێن ده‌كه‌نه‌وه، و یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌نێوانی خۆیاندا ئه‌ركی چاودێری كردنی هۆبه ده‌گۆڕنه‌وه بۆ پاراستنی یاسا و كۆكردنه‌وه‌ی قوتابیان و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هه‌ر كاروبارێكی خوێندن كه په‌یوه‌ست بێت به خۆیانه‌وه. مه‌به‌ست له‌و بیرۆكه‌یه منداڵان فێری سه‌ركردایه‌تی كردن بن – كه ئه‌مه گرنگترینیانه- و ئه‌مه واده‌كات هاوبه‌شیێكی سۆزدارییان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا هه‌بێت كه به‌رپرسیارێتی هێوركردنه‌وه‌ی هۆبه‌یێكی پڕ ژاوه‌ژاوی پێ سپێردراوه… له پۆلی شه‌شه‌می قوتابخانه‌ی ئاسوی سه‌ره‌تایی له شاری ئومیا بۆ نموونه كوڕ و كچێك له‌سه‌ر ئه‌ركی كۆنترۆڵكردنی هۆبه له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌شه‌ڕ هاتن. ئیساتۆ تكیوشی كه مامۆستای هۆبه‌كه‌یه له دواوه له‌سه‌ر كورسیێك دانیشتبوو چاودێری هه‌ردوو قوتابییه‌كه‌ی ده‌كرد له‌كاتێكدا ناوی قوتابیانیان ده‌خوێنده‌وه و خێرا چاویان له پرسیاری لیستی رۆژانه ده‌ركرد( كه‌س له قوتابخانه دوا كه‌وتووه؟ كه‌س دووچاری هه‌ڵامه‌ت بووه؟ كه‌س له ئێوه كارتۆنی ده‌سته‌سڕی هێناوه؟ …. هتد) و كه هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانیان ئه‌نجام دا تكیۆشی به خواستی چاودێری هۆبه چووه پێشه‌وه و له‌گه‌ڵ قوتابیان سڵاویان له‌یه‌كتری كرد و خۆیان بۆ یه‌كتری چه‌مانده‌وه و تیكۆشی به قوتابیانی گوت “به‌یانی باش”.
جه‌خت كردن له‌سه‌ر فێركردنی به‌رپرسیارێتی ئه‌مریكاییه‌كان تووشی سه‌رسامی ده‌كات، قوتابییانی ژاپۆن خۆیان بڕیار له‌ده‌ستنیشان كردنی ئامانجه‌كان ده‌ده‌ن و ئه‌گه‌ر رێگه بدرێت مامۆستایان پێشنیاریان هه‌بێت له‌مڕووه‌وه و پاشان دوو هه‌فته جارێك كۆبوونه‌وه‌ی قوتابخانه ده‌كرێت بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به ئامانجه‌كان و هه‌ڵبژاردنی باشترینیان و ئیتر كۆبوونه‌وه‌ی دانپیانان ده‌به‌سترێت بۆ قسه كردن له‌باره‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه ئه‌نجام نه‌دراون، بۆ نموونه تێبینی ئه‌وه كرا كه شێره‌ی ئاو دڵۆپه ده‌كات و منداڵان بڕیاریان دا ئامانجیان ببێته ئه‌وه شێره‌كان جوان دابخرێن دوای ئه‌وه‌ی به‌كاری ده‌هێنن. قوتابیان له‌هه‌ر هۆبه و ئه‌ركێك بڕیار ده‌ده‌ن، بۆ نموونه له گرووپی یاری بڕیار له‌و یارییانه ده‌ده‌ن كه ده‌یكه‌ن و كێ له كامه تیم ده‌بێت… له گرووپی خوێندنیش دا كێ رابه‌رایه‌تی هۆبه ده‌كات كه مامۆستا له‌وێ نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌كانی ژاپۆن هیچ مامۆستایێك جێگای مامۆستایێكی دیكه ناگرێته‌وه بۆیه قوتابیان خۆیان بایه‌خ به خۆیان ده‌ده‌ن.
واكیمتو به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ئاسوی سه‌ره‌تایی ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر مامۆستا ئاماده نه‌بێت قوتابیان خۆیان په‌خشنامه و ئه‌ركی ماڵه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆ پۆلی یه‌كه‌م و دووه‌م پێویسته مامۆستای دیكه‌یان بۆ بنێرین له‌به‌ر په‌رۆشیمان بۆیان كه قوتابی بچووكن … وه‌لێ هه‌رچی قوتابی گه‌وره‌رترن خۆیان به هێمنی ئه‌ركه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن”، و ئه‌مه‌و واكیمتۆ درێژه به قسه‌كانی ده‌دا و ده‌ڵێ : “ئه‌گه‌ر مامۆستا بۆ ماوه‌ی مانگێك یان پتر دوا كه‌وت ئه‌وا بێگومان مامۆستای دیكه‌ی له‌جێ داده‌نێین”.
به‌رپرسیارێتی قوتابی ته‌نها بواری چالاكییه غه‌یره متۆدییه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵكو وانه‌كانیش ده‌گرێته‌وه و كه مامۆستا پرسیار ده‌كات قوتابیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه ده‌ست هه‌ڵده‌بڕن و مامۆستاش داوا له قوتابیێك ده‌كات و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی راست نه‌بوو ئه‌وا داوا له قوتابیانی دیكه ده‌كات گفتوگۆ له‌باره‌ی بابه‌ت و پرسیاره‌كه بكه‌ن، و كه قوتابیان به‌ره‌و وه‌ڵامی هه‌ڵه ده‌چن ئه‌و له‌ڕێگای وروژاندنی پرسیاری پتر ئاراسته‌یان ده‌كاته‌وه.
قوتابخانه‌كانی ژاپۆن هه‌ڵگری خه‌سله‌تی دیكه‌ی سه‌یرن ئه‌ویش فێركردنی به‌هایه‌كانه له‌لایه‌ن مامۆستا و قوتابیانه‌وه، هه‌روه‌ها رووی گه‌ش و كراوه‌ی مامۆستایان وا له‌هه‌ر كه‌سێك ده‌كات كه له‌و په‌ڕی گه‌شبینی بێت و رێزیان لێ بگرێت، هۆبه‌كان پڕن له درووشمی دڵخۆشكه‌ر وه‌كو (بۆ هه‌ر شتێك هه‌موو تواناكانمان ده‌به‌خشین، شاد و چالاك و هاوكاری هه‌مووان به) و هه‌ر قوتابییه‌ك ئامانجێك بۆ خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات و به‌و هیوایه‌یه له ساڵه‌كه‌دا وه‌ده‌ست بهێت. جه‌خت كردن له‌سه‌ر درووشم و ئامانجه‌كان خاڵێكی هاودژ له‌نێوان تێڕوانینی ئه‌مریكا و ئاسیا پێكده‌هێنێت، له‌میانی راپرسییه‌كاندا ئاشكرا بووه كه ئاسیاییه‌كان بڕوایان وایه سه‌ركه‌وتنی ئه‌كادیمی و زانستی به پله یه‌ك به هۆی خۆ ماندوو كردنه‌وه وه‌ده‌ست دێت، وه‌لێ ئه‌مریكاییه‌كان پێیان وایه سه‌ركه‌وتن به هۆی ژیری زكماكیه‌وه‌یه … و له‌به‌ر ئه‌وه‌شه خانه‌واده ژاپۆنییه‌كان منداڵه‌كانیان بۆ پتر خۆ ماندووكردن هان ده‌ده‌ن و ” قوتابیانیش خودی خۆیان هان ده‌ده‌ن” چونكه بڕوایان وایه ئه‌مه جیاوازی و گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی دروست ده‌كات.
یه‌ك له‌ده‌زگا ناوداره‌كانی توێژینه‌وه پێی وایه منداڵانی ئاسیا ئاستی باش له قوتابخانه‌كانیان پیشان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه خانه‌وداه‌كان منداڵه‌كانیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئامانجی گه‌وره، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌مریكاییه‌كان به ڕاڕایی و دوو دڵیه‌وه ده‌ڕواننه هاندانی منداڵه‌كانیان بۆ خۆ ماندوو كردنی زۆر… سه‌ره‌ڕای ئه‌مه دایكوباوكه ژاپۆنییه‌كان پێوه‌ری به‌رز دیاری ده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكاییه‌كان پێوه‌ری نزم و له‌هه‌ردوو باریشدا منداڵان ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه لێیان داوا ده‌كرێت. یه‌كێك له شێوازه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی منداڵ كه له ماڵ و قوتابخانه جێبه‌جێ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه پێی ده‌گوترێت (هانسی) و ئه‌م وشه‌یه چه‌ند واتایێكی جیاواز له‌خۆیه‌وه ده‌گرێت وه‌كو (شه‌رمه‌زاری، داوای لێبووردن، هه‌ستێكی قوڵ بۆ داوای لێبووردن)، كه منداڵ هه‌ڵه‌یێك ده‌كات پێوێسته هه‌ستێكی قووڵی په‌شیمانی دایبگرێت، و له زۆرێك له قوتابخانه‌كانی ژاپۆن كۆبوونه‌وه‌ی لێبووردن هه‌یه و بیرۆكه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌ی دانپیانانی قوتابیانه به هه‌ڵه و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانیان … ئه‌مه تاكه رێگایه بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر لایه‌نه‌كانی لاوازی و كه‌مته‌رخه‌می و هه‌موو رۆژێكی خوێندن له قوتابخانه‌ی تاكیهار به كۆبوونه‌وه‌ی هانسی یان لێبووردن به كۆتا دێت.
ئه‌و رۆژه هه‌ردوو كچه چاو‌دێر له پۆلی سێیه‌م ده‌سپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ته‌واوبوونی دوامی قوتابخانه‌یان راگه‌یاند، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه هاتوهاوارێكی زۆری تێكه‌وت و مامۆستاش گه‌ڕایه‌وه دواوه و نه‌یویست به‌هانای هه‌ردوو چاودێره‌كه‌وه بچێت، یه‌كێك له چاودێره‌كان به هاوه‌ڵه‌كانی گوت (تكایه هێمن بن) و پاش ئه‌وه ژاوه‌ژاوه‌كه كه‌متر بووه‌وه، و چاودێری دووه‌م گوتی (با له‌وه دڵنیا بین كه ئامانجه‌كانی ئه‌مڕۆمان به‌ده‌ست هێنا، ئایا له‌كاتی زه‌نگ چووینه هۆبه؟)… یه‌كسه‌ر قوتابیان به ئه‌رێ ده‌ستیان به‌رزكرده‌وه، دواتر چاودێره‌كه گوتی: ئایا كرداری پاككردنه‌وه‌مان به ته‌واوی كردووه؟ جارێكی دیكه‌ش به به‌ڵێ ولام درایه‌وه. چاودێره‌كه سه‌یری لیستی پێداچوونه‌وه‌ی كرد و ئاشكرا بوو كه كازوا كون تاكه قوتابی بوو په‌رتووكه‌كانی خۆی له ماڵه‌وه له‌بیر كردبوو، و پاشان كازوا كون له‌به‌رده‌م هاوه‌ڵه‌كانی راوه‌ستا و داوای لێبووردنی كرد و گوتی “له‌مه‌ودا هه‌وڵ ده‌ده‌م هیچ شتێك له‌ماڵه‌وه له بیر نه‌كه‌م”.
شێوازێكی دیكه‌ی كه‌وا بۆ رواندنی هه‌ستی كاری به كۆمه‌ڵ و جڤاك له قوتابخانه‌كانی ژاپۆن په‌یڕه‌و ده‌كرێ و بۆ دروست كردنی كارامه‌یی زانستی نا ئاساییش، شێوازه‌ك خۆی له هێشتنه‌وه‌ی قوتابیانه له هۆبه‌كاندا بۆ ماوه‌یێكی درێژ… هه‌ر بۆیه قوتابیانی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا كاتژمێری پتر ده‌خوێنن به به‌راورد له‌گه‌ڵ قوتابیانی ئه‌مریكا. هه‌روه‌ها پشووی كه‌متریان له قوتابخانه هه‌یه به‌شێوه‌یێك قوتابی ژاپۆنی یان چینی به ساڵێك له‌پێشه‌وه‌ی قوتابییه ئه‌مریكاییه‌كانن له‌گه‌ڵ پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی و له‌ڕووی ماوه‌ی خوێندنه‌وه، پشووی هاوینه‌ی قوتابخانه‌ی تاكیهار بۆ نموونه ته‌نها شه‌ش هه‌فته‌یه له ناوه‌ڕاستی مانگی یولیۆ و هه‌تا كۆتایی مانگی ئوگستوس و بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ش ئه‌ركی ماڵه‌وه به قوتابیان ده‌سپێردرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه خاڵێكی دیكه هه‌یه كه قوتابخانه‌كانی ژاپۆن جیا ده‌كاته‌وه كه بریتیه له به‌های ئه‌قڵی فێركردنی ژاپۆنه، و له‌توێژینه‌وه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كاندا ستایش و رێزێكی گه‌وره‌ی لێ ده‌گیرێت. میتۆدی فێركردنی ماتماتیك و زانستی نێو ده‌وڵه‌تی سێیه‌م كه ساڵی 1990 ه‌وه به‌راورد له‌نێوان ده‌سكه‌وتی قوتابیانی 45 وڵات ده‌كات و به نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ی گشتگیر ناسراوه، شاره‌زایانی بواری ماتماتیك داوای توێژینه‌وه‌ی تۆماره‌كانی قوتابخانه‌یان كرد (تۆماری نمره‌كان) بۆ وانه‌ی ماتماتیكی قوتابیانی پۆلی چواره‌می له چه‌ند وڵاتێك، و پاشانیش پۆلێن كردنی نمره‌كانیان … ئه‌مه‌و شاره‌زایان رایانگه‌یاند كه 30% ی وانه‌ی ماتماتیك له ژاپۆن له جۆری به‌رز بوو، و 57%یش له ئاستی ناوه‌ند و ته‌نها 13% ی رێژه‌كه نزم بوو، كه‌چی شاره‌زایان له‌و ماتماتیكه‌ی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌خوێندرێت هیچ ئاستێكی به‌رزیان به‌دی نه‌كرد، و 13% ی وانه‌كه له جۆری ناوه‌ند و 87%ی رێژه‌كه‌ش نزم بوو.
شایسته‌ی گوتنه له ئه‌مریكاش قوتابخانه‌ی به هه‌مان ئاستی نایابی مامۆستایان و پیگیر به ئاكاری فێركردنی ژاپۆنی هه‌ن، به‌ڵام ئه‌و قوتابخانانه ده‌زگای ئه‌وتۆن كه به‌های خوێندنی تێدا زۆره و ئه‌وه‌ی جێگای هه‌لوه‌سته كردنه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مریكا قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژاپۆن به یه‌كسانی بوار له‌به‌رده‌م 99% ی منداڵان ده‌ڕه‌خسێنێت كه خوێندنی سه‌ره‌تایی حكوومی ده‌یانگرێته‌وه، و هیچ جیاوازیێك له‌نێوانی قوتابخانه‌كانی ده‌ڤه‌ره ده‌وله‌مه‌ندنشینه‌كان و هه‌ژار نشینه‌كان نابیندندرێت وه‌كو ئه‌وه‌ی له ئه‌مریكادا هه‌یه.
یه‌كێك له هۆكاری سه‌ركه‌وتوویی خوێندن له ژاپۆن ره‌خساندنی پیشه‌ی مامۆستاییه بۆ باشترین كه‌سه‌كان، و له راپرسییه‌كاندا رێزگرتنی مامۆستا ئاشكرا بووه كه له سه‌رووی پێگه‌ی ئه‌ندازیار و به‌رپرسانی كارگێڕی شاره‌كانن… و مامۆستایان مووچه‌ی به‌رچاو وه‌رده‌گرن كه له مووچه‌ی ده‌رمانساز و ئه‌ندازیاره‌كان پتره و له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بیندرێت بۆ هه‌ر دامه‌زراندنێك له‌بواری فێركردن پێنج داواكاری له‌سه‌ره.
كه ئاگاداری ئه‌و لایه‌نه تایبه‌تیانه‌ی بواری فێركردنی ژاپۆن بووم و سه‌ردانی هۆبه‌كانی خوێندنیانم كرد زۆر پێی سه‌رسام بووم، سه‌باره‌ت به ناردنی منداڵه‌كانم بۆ قوتابخانه‌ی ژاپۆنی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم قسه‌م كرد، له‌م ڕووه‌وه دووچاری دوو بۆچوون بوومه‌وه كه یه‌كێكیان هی هاوڕی ئه‌مریكاییه‌كانم بوو… ئه‌وان بیرۆكه‌كه‌یان په‌سند كرد و پێیان شتێكی باش بوو، بۆچوونی دووه‌میش هی هاوڕێ ژاپۆنیه‌كانم بوون كه گاڵته‌یان به شته‌كه هات و پێیان وابوو شێت بوومه … من پێیانم گوت زانا رۆژئاواییه‌كان هه‌موویان له‌و بڕوایه‌دان خوێندنی قوتابخانه ژاپۆنییه‌كان له سه‌ر ئاستی جیهان باشترینه، كه‌چی لێم وورد بوونه‌وه وه‌كو ئه‌وه‌ی شێت بووبم!
گرینگ‌ترین شت كه سه‌رنجی منی راكێشا ته‌نها خه‌سله‌ته زانستییه‌كه‌ی قوتابخانه ژاپۆنییه‌كه نه‌بوو، به‌ڵام پێگیری بوو ئه‌مه‌ش به دڵی هه‌ر كه‌سێك نیه. زۆر قوتابخانه له شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان له‌ڕووی زانستییه‌وه له هه‌مان ئاستی قوتابخانه‌كانی ژاپۆنن و له‌وانه‌یه قوتابیه‌كانیشیان هه‌مان گیانی كاری به كۆمه‌ڵیان هه‌بێت، وه‌لێ سه‌رباری ئه‌مه‌ش زۆر زه‌حمه‌ته هه‌مان گیانی قوتابیانی قوتابخانه‌ی تاكیهاریان هه‌بێت كه من خۆم بینیم. یه‌كێك ره‌فتارێكی ناشیاوی كردبوو به بۆیاغ كردنی دیورای بینایێكی ته‌نیشت قوتابخانه و ئه‌مه وه‌كو گرفتێكی گه‌وره سه‌یر كرا، له راستی دا هه‌ڵوێستی هه‌ر قوتابخانه‌یێكی ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنی رووداوێكی له‌مشێوه‌یه یان به گوێنه‌دان یاخود ناردنی كریكاری قوتابخانه‌كه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ده‌بوو، به‌ڵام له یوكوهاما مامۆستایه‌كان هه‌ڵوێستێكی جیایان نواند كه شایسته‌ی ئه‌وه‌یه چه‌ند په‌رتووكێك له‌باره‌ی ئامانجی فێركردن له قوتابخانه‌كانی ژاپۆن بنووسرێته‌وه.
كنتشی ناكامورا، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه ده‌ڵێت: “ئێمه هه‌وڵمان دا بزانین ئه‌و كه‌سه كێیه به‌و كرداره هه‌ستاوه، به‌ڵام بۆمان ئاشكرا نه‌بوو… له بری ئه‌وه‌ی بۆ هه‌تا هه‌تا له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وام بین بیرمان له‌وه كرده‌وه مامۆستایان دیواره‌كه پاك بكه‌نه‌وه، و له‌وانه‌یه قوتابیان له‌م هه‌ڵسوكه‌وته شتێك فێر ببن. دواتر كاتی چوونه‌وه‌ی قوتابیانمان دیاری كرد بۆ پاككردنه‌وه، ئا له‌و كاته‌دا قوتابیان كرداری پاككردنه‌وه‌ی دیواره‌كه ده‌بینن، به‌مشێوه‌یه هه‌موومان ده‌ستمان به پاككردنه‌وه‌ی بۆیاغه‌كه كرد كه كارێكی قورس بوو، كه‌چی له‌لابردنی بۆیاغه‌كه سه‌ركه‌وتین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یێك قوتابی له‌كاتی كاركردن هاوكاریان كردین… به راستی من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وه‌ی دیواره‌كه‌ی به بۆیاغ پیس كردووه هه‌ست به په‌شیمانیێكی قوڵ ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی بینی هه‌مووان بۆ پاككردنه‌وه‌ی ره‌فتاره ناشیرینه‌كه‌ی ئه‌و ماندوو بوون!”.