
پزیشكێكى كورد ده‌بێته داهێنه‌ر و گه‌شه‌پێده‌رى چاره‌سه‌رى جۆرێكى شێرپه‌نجه … !!
به‌رایی ….
له رابردوو دا، هه‌ولێكى زۆر دراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشیه‌كان ، پسپۆران و زانایانى جیهان له‌م هه‌وڵانه‌دا به‌شدار بوون و، كوردیش بێبه‌ش نییه له‌كاركردن له بوارى چاره‌سه‌ر سازیی و، ئه‌مه‌ش سه‌دان ساڵ له‌مه پێشه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه كورد له بوارى گیا ده‌رمانى ده‌ستێكى باڵاى هه‌بووه، و سه‌دان ده‌ستخه‌ت و به‌ڵگه‌ى گیا ده‌رمانی زانایانى كوردمان به‌رده‌سته، هه‌تاوه‌كو ده‌گاته پزیشكى نوێ و هه‌وڵى په‌ره‌پێدانى چاره‌سه‌ره دۆزراوه‌كان یان هه‌وڵى داهێنانى رێگه و چاره‌سه‌رى نوێ، یه‌كێك له‌و پزیشكه كوردانه لێره باسی ده‌كه‌ین ، به‌رێز ((دكتۆر كازم فاروق قه‌ره‌داغى)) یه كه له بوارى چاره‌سه‌ر كردنى جۆرێكى شێرپه‌نجه دا توانیوویه‌تى رۆلێكى باش ببینێت و كاره‌كه‌ى ببێته سه‌رچاوه و ریبه‌رى بۆ پزیشكانى بواره‌كه و له ((ده‌ستوورى كار guidelines)) ى ساڵى ((2017ز)) دا، په‌ره‌پێدان و داهێنانه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌م ریبه‌رى و ده‌ستوورى كاره guidelines به‌ناوى ((نه‌خۆشی كۆلۆن و رێكه و كۆم Colorectal Disease ))ـه كه له بابه‌تى (( ریبه‌رى به‌ریوه‌بردنى شێرپه‌نجه‌ى كۆلۆن ، رێكه و كۆم 2017 – شێرپه‌نجه‌ى كۆم Guidelines for the Management of Cancer of the Colon, Rectum and Anus(2017) – Anal Cancer ))دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
پزیشكه كورده‌كه كێیه … ؟
ئه‌و پزیشكه كورده‌ى چاره‌سه‌رییه‌كه‌ى چووه نێو كتیبى ((ریبه‌رى شێرپه‌نجه‌ى كۆلۆن و رێكه ى 2017)) ناوى ((كازم فاروق نامیق))ــه و، به دكتۆر ((كازم قه‌ره‌داغى)) ناسراوه، له دایك بووى ساڵى ((1986ز)) ، له زانكۆى سلێمانى كۆلێژى پزیشكى گشتى ته‌واو كردووه و برِوانامه‌ى به‌كالۆریۆسی پزیشكى وه‌رگرتووه، پاشان برِوانامه‌ى ماسته‌رى له زانكۆى بێرمینگهام له وڵاتى به‌ریتانیا به‌ده‌ست هێناوه و، ئه‌م داهێنان و گه‌شه‌پێدانه‌ى له ماسته‌رنامه‌كه‌یدا به‌ده‌ست هێناوه. ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ى ((هیوا)) له شارى ((سلێمانى)) وه‌ك پسپۆری شێرپه‌نجه كارده‌كات و ، سه‌ر قاڵى چاره‌سه‌ر كردنى گرێیه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانه. هه‌نووكه خوێندكارى دكتۆرایه له زانكۆى سلێمانى، گه‌نجێكى لێهاتوو و دڵسۆزه بۆ نه‌خۆشه‌كانى و به‌رده‌وام سه‌ر قاڵى خوێندنه‌وه و به دووا دا چوونى ورده له بواره‌كه‌ى خۆیی دا. هیواى سه‌ركه‌وتنى زیاترى بۆ ده‌خوازین.
ریبه‌رى شێرپه‌نجه‌ى كۆلۆن و رێكه و كۆم
ئه‌م رێبه‌رییه له لایه‌ن ((كۆمه‌ڵه‌ى كۆڵۆپرِۆكتۆلۆژى (1) به‌ریتانیاى گه‌وره و ئێرله‌ندا Association of Coloproctology of Great Britain & Ireland )) په‌سه‌ند ده‌كرێت و چاپ و بڵاودكرێته‌وه و، ده‌خرێته به‌رده‌ست پزیشكانى بواره‌كه له سه‌رانسه‌رى جیهاندا، دامه‌زراندنى ئه‌م ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵى 1990ز كه یه‌كه‌م سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه‌جۆرج ئۆتێس بوو، به‌ڵام كار و چالاكى فراوان و داهێنه‌رانه‌ى ئه‌م رێكخراو‌و و كۆمه‌ڵه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵى 2000ز، یه‌كه‌مین ژماره‌ى گۆڤارى نه‌خۆشییه‌كانى كۆڵۆن و رێكه Journal of Colorectal Disease ده‌گه‌رێته‌وه بۆ مانگى یه‌كى ساڵى 1999ز و ، له ئێستا دا ئه‌م گۆڤاره یه‌كه‌مین و پێشه‌نگترینى بواره‌كه‌یه له ئه‌وروپا و وڵاتانى جیهان (2). شێرپه‌نجه‌ى كۆلۆن و رێكه Colorectal Cancer باوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه له دوواى شێرپه‌نجه‌ى مه‌مك Breast Cancer و شێرپه‌نجه‌ى سییه‌كان Lungs Cancer له وڵاتى به‌ریتانیا، كه ساڵانه ده‌ور و به‌رى 40.000 هه‌زار تووشبووى نوێ هه‌یه و تۆمارده‌كرێت ، كه دووه‌مین جۆرى باوى شێرپه‌نجه‌یه كه هۆكارى مردنه (3).
گه‌شه‌پێدانه نوێیه‌كانى New Developments چاره‌سه‌ركردنى Treatment ى نه‌خۆشی تووشبوو به شێرپه‌نجه‌ى ((كۆلۆن، رێكه و كۆم Colorectal Cancer )) (4) له ژماره 19 ى گۆڤارى ((نه‌خۆشی كۆلۆن و رێكه و كۆم Colorectal Disease )) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه و یه‌كێك له‌و گه‌شه‌پێدانانه‌ش به‌رهه‌مى بیر و مانوو بوونى دكتۆر كازم قه‌ره‌داعى یه.
گه‌شه‌پێدانه‌كه‌ى پزیشكه كورده‌كه
بۆ بینینى گه‌شه‌پێدان و داهێنانه‌كه‌ى دكتۆر كازم قه‌ره‌داغى ، برِوانه لاپه‌ره ((85)) ى گۆڤارى ((نه‌خۆشی كۆلۆن و رێكه و كۆم Colorectal Disease Journal ))، كه له بابه‌ت و به‌شی (( ریبه‌رى به‌ریوه‌بردنى شێرپه‌نجه‌ى كۆلۆن ، رێكه و كۆم 2017 – شێرپه‌نجه‌ى كۆم Guidelines for the Management of Cancer of the Colon, Rectum and Anus(2017) – Anal Cancer ))دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ژێر كورته ناونیشانى ((1.4.8 نه‌شته‌رگه‌ریی 8.4.1 Surgery))، هه‌روه‌ها له ریزى سه‌رچاوه‌كان و له لاپه‌ره 96 دا ئاماژه به كاره‌كه‌ى دكتۆر كازم دراوه و ناونیشانى گه‌شه‌پێدان و داهێنانه‌كه‌ى و جۆر و ساڵى كاره‌كه و هاوكاره‌كانى خراوه‌ته رِوو. (4)
——————————–
سه‌رچاوه و په‌راوێزه‌كان :
1-كۆڵۆپرۆكتۆلۆژى Coloproctology لقێكه له زانستى چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڵ زانستى نه‌خۆشییه‌كان Pathology ى كۆلۆن Colon ، رێكه Rectum و كۆم Anus ، هه‌روه‌ها نه‌شته‌رگه‌رى كۆڵۆرێكتاڵ Colorectal Surgery ، نه‌شته‌ر گه‌رى كۆڵۆن و رێكه Colorectal Surgery پسپۆرییه‌كه له‌ناو پرِۆكتۆلۆجى Proctology دا.
2-بۆزانیارى زیاتر برِوانه :
https://www.acpgbi.org.uk/about/history/
3-بروانه لاپه‌ره 5 ى گۆڤارى نه‌خۆشییه‌كانى كۆڵۆم و رێكه Colorectal Desease ، ژماره 19 ى ساڵى 2017.
4- بروانه لاپه‌ره 85 و 96 ى گۆڤارى نه‌خۆشییه‌كانى كۆڵۆم و رێكه Colorectal Desease ، ژماره 19 ى ساڵى 2017.
5-سوود ئه‌ژمارى تایبه‌تى دكتۆر كازم قه‌ره‌داغی وه‌رگیراوه له تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووم، بۆ وه‌رگرتنى زانیارى ده‌رباره‌ى ژیاننامه‌كه‌ى.
هێمن مه‌لا كه‌ریم به‌رزه‌نجى