جادووی زمان و جێنده‌ری زمانه‌وانی … سه‌لام ناوخۆش
كورته وتارێكه له دابڕینی جێنده‌ر له زمان ده‌دوێت
سه‌لام ناوخۆش
ده‌روازه
زمان له بنه‌ڕه‌تدا سروشتییه ، سیسته‌مكارییه ، به واتای له بنه‌ڕه‌تدا ” وشه ” موڵكی تێكست و كۆنتێكست بوو ، نه‌ك سیاسه‌ت . له جیهانی ئه‌مڕۆ دا سیاسه‌ت هه‌ژموونی به سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا داگرتووه، به واتای زمان له زمانه‌وانی قسه‌ی له سه‌ر ناكرێ ، به‌ڵكو هه‌ندێ وشه‌ی به سیاسیكراودا ، بوونه‌ته ناسنامه بۆ قسه‌كه‌ر ، جاران له قۆناغی كشتوكاڵی یا ده‌ره‌به‌گی ، بۆ نموونه ، كه ده‌وترا :
-.لق ، بیرت بۆ لقی دار ده‌چوو
.مه‌ڵبه‌ند ،بیرت بۆ ده‌ڤه‌رێك ، ناوچه‌یه‌ك وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی زراره‌تی ، خۆشناوه‌تی ده‌چوو
.مه‌كۆ : بیرت بۆ حه‌شارگه‌یه‌ك ده‌چوو كه ” ئه‌شقیاكان “خۆیان لێ شاربێته‌وه ، ئه‌مڕۆ له زه‌مه‌نی سه‌رمایه‌داری شار ، زێده واتا ، واتای حیزبیان وه‌رگرتووه .
له حكومه‌تی كوردیدا 1992-2018 هه‌ندێ له وشه‌كان سیما و ئه‌دگار و هه‌تا شوناسی جێنده‌ریان وه‌رگرتووه.
له‌م وتاره‌دا قسه له سه‌ر هه‌ژموونی سیاسه‌ت ، له فۆڕمی جێنده‌ر له سه‌ر وشه ده‌كه‌ین.
وشه : سیسته‌م و جیهانی به‌رائه‌ت و
ئیقاعی شیعری و ناسكوێژی
وشه وه‌ك منداڵ وایه زۆر حه‌زی به سیسته‌مكارییه ، چونكه زمان له بونیاتگه‌ری دا خۆی سیسته‌مه ، داشه‌كانی وه‌ك داشی شه‌تره‌نج وان هه‌موو پێكه‌وه گرێدراون ، هه‌ر جوڵه‌یه‌ك ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری .1
ئه‌و سیسته‌مكارییه له ئینگلیزی پێی ده‌ڵێن ” ئه‌نالۆجیست ” پێچه‌وانه‌ی ئه‌نۆمالیست. 2
فێمینیزم به بیانووی هه‌بوونی پیاوسالاری یا نێرسالاری له خودی وشه‌كانیشدا ده‌یه‌وێ ئه‌و سیسته‌مكاری بشكێنێت و دووباره زمان پاكبكاته‌وه له هه‌ژموونی نێر . هه‌موو خه‌می فێمینیزم بریتییه له به كۆتزانینی ئایین ، كۆمه‌ڵگا ، پیاو …هتد بۆیه ده‌یه‌وێت ئه‌وانه هه‌موو بشكێنێت و به دڵی خۆی بنیاتیانبنێته‌وه.
كه‌س نكووڵی له‌وه ناكات هه‌ندێ وشه به‌رهه‌می قۆناغێكی كۆمه‌ڵایه‌تین ، پیاو بۆ نموونه له سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تی ئه‌وروپی و كوردیدا كاراكته‌ری یه‌كه‌م بووه ، هه‌ندێ وشه به هۆی ئه‌و كارانه‌وه دروستبوون و بوونه لێكسیۆنێك له فه‌رهه‌نگدا .
تراسك و مه‌یبلین 2000 ، ل140 له ژێر ناونیشانی لاوه‌كی سێكس له زمانsexism in language ده‌ڵێن : ئێمه له ئینگلیزی ئێستا هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ندێ ڕێگای كه‌م-سێكسیی له ئاخاوتن و نووسین بدۆزینه‌وه ،
وشه و فرێزی نوێ دوور له سێكس دابڕ‌ێژین ، بۆ نموونه
وشه‌ی كۆن وشه‌ی نوێ واتا
Letter carrier postmanپۆسته‌چی
Chair chairman سه‌رۆك
Firefighter firemanئاگر كوژێنه‌وه”
فیمینیسته‌كان زۆر به وشه‌ی” پیاو” قه‌ڵس ده‌بن ، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌موو ئه‌و وشانه‌ی وشه‌ی man پیاویان پێوه‌یه له زماندا نه‌هێڵن . له زمانی ئینگلیزی هه‌ندێ وشه هه‌ن هه‌ر كه له زمانی تر وه‌رگیراون یان هه‌ر خۆیان ئه‌و ڕێنووسه‌یان هه‌یه . زۆرێك له‌و وشانه له كۆندا تایبه‌ت بووه به پیاو ، بۆیه وشه‌ی man یان بۆ زیادكراوه ، وه‌ك
Clergyman , policeman , chairman , fireman , postman , man of arms , man of letters , man of means , man-eater , man-made , man of war
له تاوتوێكردنی هه‌ندێ ماسته‌رنامه‌دا له زانكۆی دهۆك وا ڕێككه‌وتووه سه‌رۆكی لێژنه‌كه ئافره‌تێك بووه ، ناچار وشه‌ی chairman ” سه‌رۆك ” گۆڕیوه بۆ chairperson or chair .
ئه‌و جۆره گۆڕانكارییه سروشتی زمان ده‌شێوێنێت ، چونكه مه‌رج نییه ئه‌وه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كات له ڕه‌گه‌زی نێر بێت ، بۆ نموونه spokesman …” وته‌بێژ “.
له لایه‌كی تر دا ، له كوردیدا هه‌ندێ وشه‌ی داهێنراون له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه جوانن هه‌روه‌ها به ئه‌ده‌بیانه ئاماژه‌ی جێنده‌ریان لێكراوه‌ته‌وه ، بۆ نموونه پێشتر پیاو ده‌یگوت :
-ئه‌م حورمه‌یه ژنمه ، دایكی منداڵه‌كانمه ، ژنكا منه .
هه‌روه‌ها ژن له ناساندنی پیاوه‌كه‌ی ده‌یوت :
ئه‌م پیاوه مێردمه ، زه‌لامێ منه ، سه‌رداری ماڵه‌وه‌یه باوكی منداڵه‌كانمه.
بۆ ئه‌م دوو وشه‌یه ژن و مێرد كه هه‌ڵگری جێنده‌رن ، وشه‌یه‌ك بۆ هه‌ردووكیان له خودی زمانی كوردی هه‌یه :
هاوسه‌ر \ هاوژین \ هه‌ڤژین
ئه‌مه ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی قورئان وایه . له قورئاندا جیاوازی مۆرفۆلۆژی له نێوان ژن و مێرد ناكرێت ، واته زوج و زوجة نییه ، به‌ڵكو بۆ هه‌ردووك وشه‌ی زوج \ هاوژین \ هه‌ڤژین هه‌یه.
فێمینسته‌كان ده‌ستبه‌رداری پیاو نابن ، به‌ڵام پێیان خۆشه ڕكابه‌ری بكه‌ن له ماف‌دا نه‌ك له ئه‌ركدا . فێمینسته‌كان به ڕه‌خنه له ڕه‌گه‌زی نێر دڵیان ئاو ناخواته‌وه ، سنوور ده‌به‌زێنن و قسه له سه‌ر زاتی خودا‌ش ده‌كه‌ن ، ده‌ڵێن : بۆچی خودا وه‌صفی خۆی به ” هو ” ده‌كات ، كه‌واته نێرسالاری له ده‌قی قورئانیش هه‌یه .
له گوندا ، كه‌لتووری دێهاتدا یا له ئه‌ده‌بی ڕۆمانسیدا ، وشه ئیقاعی شیعریی هه‌بوو ، نه‌ك جێنده‌ریی . جه‌بار 2009 چه‌ندان ده‌قی شیعری ده‌هێنێته‌وه ، كه هه‌ڵگری ئیقاعی شیعریین وه‌ك ئه‌و ده‌قه‌ی گۆران:
قژ كالی ، لێو ئالی ، پڕشنگی نیگا كاڵ
………………….
وشه‌كانم
گه‌ڵای داری گریانم
له شه‌قامی شاره‌كه‌ما
ڕێبوارێكی وێڵه به دوای یاره‌كه‌ما
هه‌ندێ كۆپله‌ی تر هه‌ن ، نه‌ك هه‌ر ئیقاع نابه‌خشن ، به‌ڵكو واتا و چێژیشیان نییه ، بۆ نموونه
تای مه‌مكان له‌به‌ردان
مووی نه‌خۆشه‌كان گۆرانی
ڕۆناكی هێسكان ساقۆ3
هه‌ندێ وشه هه‌ڵگری تابۆی ئایینی ، كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌تا خودی زمانه‌وانین ، له‌بریتی ئه‌و ناله‌بارییه جڤاكی و زمانه‌وانییه له كوردیدا ناسكوێژی هه‌یه. شكور مسته‌فا 2010 ، ل62 به‌و ده‌ربڕینه ده‌ڵێت : قسه‌ی به نه‌زاكه‌ت…كورد له‌بریتی بڵێت:
.فلانه كه‌س مرد..ده‌ڵێت : خوا بردیه‌وه ، به جێگه‌ی هه‌قی گه‌یشت ، كۆچی دوایی كرد.
یان له بریتی برسیه‌تی ده‌ڵێ : ده‌می به قوته‌وه گرتووه 4
جێنده‌ری سروشتی و جێنده‌ری زمانه‌وانی
له بریتی پارێزبه‌ندی وشه له به سیاسی كردن و به مێكردن و كوشتنی ئیقاع و ناسكوێژی تیایدا ، پرسێكی تری خه‌تارناك هه‌یه ، ئه‌ویش تۆمه‌تباركردنی زمانه به نێرسالاری .
فێمینیستی كوردی ئامانجی ستراتیژی بریتییه له به كۆتزانینی ئایین به تایبه‌تی ئیسلام ، به باوه‌ڕی خۆیان ئایین كۆتێكه له به‌رده‌م حه‌زی مێ و ئازادی مێ ، له‌مه‌ش زیاتر خودی زاتی خودا به كاره‌كته‌ری ” نێر ” وێناده‌كه‌ن ، چونكه له قورئاندا به ” هو ” هاتووه. فائز2015 ، ل102 باوه‌ڕی وایه له هیچ كتێبێكی سۆسیۆلۆژیدا چه‌مكی وه‌ك پیاوسالاری یا ژنسالاری نادۆزیه‌وه ، چونكه تیۆره‌كه هیچ په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵناسی و ئه‌نسرۆپۆلۆژی وه‌نییه ، به‌ڵكو بڕیارێكی ئایدیۆلۆژی چه‌پیه.5
هه‌ر له‌و ڕوانگه‌وه زۆربه‌ی فێمینستی كوردی هه‌ڵگری په‌تای ئایدیۆلۆژین ، نه‌ك به‌ڵگه‌ی كۆمه‌ڵناسی ، هه‌ربۆیه كار له سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌مكی ” نێرسالاری ” یا ” پیاوسالاری ” ده‌كه‌ن . كه‌س نكوولی له‌وه ناكات له كۆمه‌ڵگای ده‌ره‌به‌گی و توێژی سیاسی پیاو زۆربه‌ی كایه‌كانی كۆمه‌ڵگای داگرتووه . ئه‌و په‌ڕاوێزخستنه‌ی كاراكته‌ری مێ له داموده‌زگاكاندا له سه‌ر بنیاتی ڕه‌گه‌ز ، مێبوون ، كاری له سه‌ر ناكرێت ، به‌ڵكو ملكه‌چی چینایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه . ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له چینی سه‌ره‌وه‌ن یا له ماڵباتێكی سیاسیین ، زۆركات له سه‌ره‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی پیاون ، بۆ نموونه له كۆمه‌ڵگای كوردی ئافره‌تانی وه‌ك خانزادی میری سۆران ، عادیله خانمی دایكی هه‌ردوو شاعیری به‌ناوبانگ ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف و تاهیر به‌گی جاف بۆ ته‌مه‌نێك ململانێی له‌گه‌ڵ شێخ مه‌حموود ده‌كرد هه‌روه‌ها زۆر دبلۆماسیانه شێخ ڕه‌زای تاڵه‌بانی له ماڵی خۆی ده‌ركرد 6 هه‌روه‌ها كه‌سێكی وه‌ك حه‌پسه‌خانی نه‌قیب به قه‌د سه‌دان پیاو ناوبانگی هه‌یه…
ئه‌و تێكه‌ڵكردنه له نێوان جێنده‌ری ڕه‌مه‌كی ( سروشتی ) و جێنده‌ری زمانه‌وانی ، فێمینیسته كورده‌كانی به ئاراسته و ئاقارێكی ترسناك دابردووه.
جێنده‌ری ڕه‌مه‌كی و جێنده‌ری زمانه‌وانی ته‌واو له یه‌ك جودان. زمان جیایی یه‌كێ له ئایه‌ته‌كانی خودای گه‌وره‌یه ، ته‌نها ئه‌وانه‌ی يتفكرون , اولوالباب له شتة په‌نهانه‌كانی گه‌ردوون ، یه‌كێ له‌وانه جادووی زمان ده‌گه‌ن ، وه‌ك ده‌فه‌رموێت:
وَمِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَانِكُمْ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّلْعَالِمِينَ (22 الروم)
جا بۆ ئه‌وه‌ی به دروستی له جیاوازی ئه‌و دوو چه‌مكه بگه‌ین ، نموونه له چوار زمان ده‌هێنینه‌وه .
ده‌یڤید كریستال 1992 ، ل151 باسی دوو جۆری جێنده‌ر له كۆمه‌ڵگا و زمان ده‌كا ، ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا به جێنده‌ری سروشتی ناوده‌بات وه‌ك سێكسی جیا : مێ ، نێر ، نێره‌موك ئه‌ویتریان جێنده‌ری ڕێزمانی وشه‌یه كه په‌یوه‌ندیه‌كی ڕێزمانی له نێو به‌شهكانی ئاخاوتن ده‌رده‌خات 7
له‌و زمانانه‌ی پڕ جێنده‌رن وه‌ك زمانی فه‌ره‌نسی و زمانی عه‌ره‌بی و بنزاری بادینی كوردییه . مۆگه‌ر1981 ده‌رباره‌ی زمانی فه‌ره‌نسی ده‌نووسێت : له زمانی فه‌ره‌نسیدا ئه‌و په‌یوه‌ندییه ڕێزمانیه هه‌ر ته‌نیا وشه‌كان نییه ، به‌ڵكو ئه‌و په‌یوه‌ندییه ڕێزمانییه له نێوان ئامرازی ناسین و نه‌ناسین هه‌یه ، چونكه ئه‌و ئامرازانه هه‌ڵگری جێنده‌رن ، بۆ نموونه le \ la ) وه‌ك دوو ئامرازی ناسین ) جێنده‌ری وشه‌ی پاش خۆیان دیارده‌كه‌ن هه‌روه‌ها هه‌ردوو ئامرازی نه‌ناسین ، نه‌كره un
\une جێنده‌ری وشه‌ی پاش خۆیان دیارده‌كه‌ن 8 . ئه‌و جێنده‌ره زمانه‌وانییه ته‌واو پێچه‌وانه‌ی جێنده‌ری ڕه‌مه‌كییه ، چونكه هه‌بوونی ئه‌و ئامرازه جێنده‌ریانه به هیچ جۆرێك نابنه هۆی ئه‌وه‌ی وشه‌ی پاش ئه‌وانه هه‌ڵگری هیچ جێنده‌رێك بن . ده‌یڤید كریستال له هه‌مان كتێب و لاپه‌ڕه‌دا چه‌ند وشه‌یه‌ك ده‌هێنێته‌وه ، كه هه‌ڵگری جێنده‌ری ڕه‌مه‌كی ، بێ لایه‌نن ، هه‌رچه‌ند ئامرازی جێنده‌ریان له‌گه‌ڵ به‌كاردێت :
La gare , la cravate , le tableau , le couteau
وشه‌كان هیچ په‌یوه‌ندیان به سێكسه‌وه نیه ، چونكه واتای ئه‌و چوار وشه‌یه واتای ده‌ره‌وه‌ی سێكسن : وێستگه ، بۆینباغ ، تابلۆ ، چه‌قۆ . مۆگه‌ر ، جگه له‌وه‌ی چه‌نده‌ها وشه‌ی ئه‌وها ده‌هێنێته‌وه ، له كۆكردنه‌وه ئامراز و وشه‌كه‌ش له جێنده‌ر ده‌بنه‌وه ، بۆ نموونه
تاك\ جێنده‌ری نێر :
Un oiseau , un bateau , un livre , un manteau
تاك \ جێنده‌ری مێ :
Une table , une jambe , une main
له كۆكردن un \ une ده‌بنه des جێنده‌ر نامینێت :
Des bateaux , des manteaux
Des tables , des jambs
هه‌ردوو ئامرازی ناسین le\ la كه به تاك دێن هه‌ڵگری جێنده‌ری جیان ، به‌ڵام له كۆكردن جێنده‌ریان نامێنێ له فۆڕم و واتادا و ده‌بنه les :
Le livre +pluriel = les livres
La table + pluriel= les tables
له زمانی ئینگلیزی‌دا وا زه‌ن ده‌بردرێت she\ he جێنده‌ر له ئینگلیزی پیشان ده‌ده‌ن ، به‌ڵام له هه‌موو كاتێكدا په‌یوه‌ندی به جێنده‌ره‌وه وه‌نییه ، به‌ڵكو ئه‌مه جۆرێكه له جادووی زمان. هه‌ردوو وشه‌ی baby u ship پێچه‌وانه‌ی بیرۆكه‌ی جێنده‌رن :
. وشه‌ی baby له فه‌رهه‌نگی مێریه‌م وێبستر ئه‌وها پێناسه‌كراوه :
a.an extremely young child : infant
ساوا \ مه‌لۆتكه \ زارۆك
b. an extremely young animal : He is the baby of the family.
به‌چكه \ فه‌رخه
In slang means “ girl ‘ and ‘ boy ‘ : girl , oh my baby .
Boy : Hey baby , nice car.
له سلانگدا به واتای كچ و كوڕ دێت9
جگه له وشه‌ی بێیبی چه‌نده‌ها وشه‌ی تر وه‌ك
Ship , country , car , vessel , vehicle ….
ئاماژه‌یان پێكراوه She كه هیچیان هه‌ڵگری سێكس نیین ، به‌ڵام به
A ship is called a she because there is always a great deal of bustle around her; there is usually a gang of men about;
But seriously: why are ships and countries (and sometimes cars and other vessels and vehicles) often referred to with the feminine pronoun?10
زمانی ئینگلیزی زمانێكی دووره جێنده‌ره ، ده‌یڤید كریستال 1992 ، ل151 ده‌نووسێت : ئینگلیزی ته‌نها جێنده‌ری ڕه‌مه‌كی نه‌ك جێنده‌ری زمانه‌وانی هه‌یه هه‌ردوو ڕاناوی he \ she ته‌نها ئه‌و كاته به‌كاردێن كه ئاماژه بۆ مێ و نێر ده‌كه‌ن ” 11
وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكرد له‌وه‌نده‌ش ، حاڵه‌تی شاز هه‌یه به‌وه‌ی دوو ڕاناوه‌كه په‌یوه‌ندیان به ڕه‌گه‌زه نییه.
زمانی قورئان زیاتر هه‌ڕه‌شه‌ی جێنده‌ری له سه‌ر –ه ، زمانی قورئان كه به ” لسان عربی م‌بین ” له قورئان ئاماژه‌ی پێكراوه ، هه‌ندێ دیارده‌ی دژه عه‌ره‌بی تێدایه ، وه‌ك جێنده‌ری سروشتی فه‌رق له به‌ینی زوج\زوجة نحل \ نحلة…هتد ناكات ، زوج بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ، نحل له فۆڕم نێره كه‌چی فرمانه‌كانی ئایه‌ته‌كه هه‌موو فرمانی فۆڕمی مێن :
(وَأَوْحَى رَبُّكَ إِلَى النَّحْلِ أَنِ اتَّخِذِي مِنَ الْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ الشَّجَرِ وَمِمَّا يَعْرِشُونَ * ثُمَّ كُلِي مِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ فَاسْلُكِي سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلاً يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَةً لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) [النحل: 69].
فێمینسته‌كان ئاماژه به هه‌بوونی چه‌ند فۆڕمێكی مێینه وه‌ك -…ة ، هذا \ هذه ده‌كه‌ن . با بزانین ئه‌وانه هه‌رده‌م له جێنده‌ر جیایی ده‌كه‌ن .
له هه‌ندێ وشه‌دا …ة ناوی نێر ده‌كاته مێ ، وه‌ك
مخلص —-مخلصة ، ساكت ساكتة ، مۆمن—-مۆمنة ، جمیل –جمیلة
به‌ڵام ئه‌م …ة له هه‌موو حاڵه‌تێكدا گوزارشت له مێبوونی وشه ناكات ، بۆ نموونه
ابواب مغلقة ، كتب جیدة ، أراء قیمة ، بلدان جمیلة…هتد ئه‌و وشانه كه له حاڵه‌تی تاكن ، خۆیان بێ لایه‌نن ، به‌ڵام له فۆڕمدا نێرن و گوزارشت له نێربوون ده‌كه‌ن ، وه‌ك
هذا الباب ، هذا الكتاب ، هذا رأی ، هذا بلد
دووه‌م هذا \ هذه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ناوی نێر و مێ یان له دوا نایه‌ت ، له نموونه‌ی خواره‌وه
هذا الولد …هذه الفتاة
به‌ڵام له‌و وشانه‌ی خواره‌وه ، ناوی دوای هذا \ هذه ناوی بێ لایه‌نن ، وه‌ك
هذا جبل
هذه غابة
له لایه‌كی تر له هه‌ندێ شوێن له دوای( هذا ) ناوێك دێ هه‌ڵگری ( …ة) وه‌ك ئایه‌تی 98ی سوڕه‌تی كهف
قال هذا رحمة ربی
فێمیستی كوردی به قسه‌كردن له سه‌ر ناوه‌كان ڕاناوه‌ستێ ، ده‌مدرێژی له سه‌ر زاتی خودا‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت خۆی به ( هو ) ده‌ناسینی : قل هو الله احد
له جێنده‌ری زمانه‌وانی له بریتی ناوی بێلایه‌نیش ..هو به‌كاربێت ،
باب مغلق : هو مغلق
كه‌واته وه‌ك فائیز 2015 ، ل93-237 ده‌نووسێت : چۆن قه‌فه‌سی پیاوسالاری ، قه‌فه‌سی كولتوور و داب و نه‌ریت و قه‌فه‌سی ئایین ، بانگاشه‌ی پله نزمی ژن هه‌ره‌سی هێنا 12، ئه‌وهاش له جێنده‌ری زمانه‌وانی زیاتر هه‌ره‌س دێنن.
له بادینیدا هه‌ردوو پاشگری( …ا ، …ێ ) ، هه‌ندێ جێناو ، وه‌ك ( وی \ وێ )…هتد گوزارشت له جێنده‌ر ده‌كه‌ن ، وه‌ك
…كچا من ، كوڕێ من
…وی گوته من \ وێ گوته من.
…من گوته وی \ من گوته وێ .
ئه‌م وی \ وێ یه له كورتكردنه‌وه‌ی ڕسته‌دا نامێنن ، یانی ده‌لاله‌ت له مێبوون و نێربوون ناكه‌ن 13وه‌ك
گوتمێ ، كردمێ ، بردمێ
له‌مه‌ش زێتر جگه له‌و ناوه‌ی هه‌ڵگری جێنده‌ری ڕه‌مه‌كین : زه‌لام \ ژنك ، كچ\ كوڕك …هتد ناوه‌كانی هه‌ڵگری جێنده‌ری زمانه‌وانیین ، له‌و جۆره جێنده‌ره‌ش سێكس دیارخه‌ری ناو نییه ، وه‌ك
. ” ده‌رگه‌هێ په‌رستگه‌ها ده‌للفی ”
. ” ژ ڤێ په‌ندێ ”
” ئازادیێ بیاڤه‌كێ ده‌ست نیشانكری هه‌یه!؟14
وشه‌ی ده‌رگا و په‌رستگا و په‌ند و ئازادی …هه‌موو وشه‌ی بێلایه‌نن له جێنده‌ر ، به‌ڵام هه‌ڵگری پاشگری جێنده‌ری زمانه‌وانیین.
ئه‌نجام
تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو جێنده‌ری ڕه‌مه‌كی و زمانه‌وانی پرسێكی بێ ئاگایی و ئایدیۆلۆژییه . له‌و زمانانه‌ی ناسراویشن به زمانی پڕ جێنده‌ری له به‌رده‌م جێنده‌ری زمانه‌وانی به چۆكدا دێن. كه‌واته پرسی جێنده‌ر پرسێكی له‌رزۆكه ، چونكه ئه‌وه‌ی فێمینیسته‌كان قسه‌ی له سه‌ر ده‌كه‌ن ، جێنده‌ری ره‌مه‌كی و ئایدیۆلۆژی و به‌رهه‌می ململانێی چینایه‌تی –ه هیچ په‌یوه‌ندی به جێنده‌ری زمانه‌وانی و زایه‌نده‌وه نییه .
—————————-
1 ئه‌مه ڕای دی سۆسێری باوكی بونیاتگه‌ری ئه‌وروپیه ، بڕوانه A course in General linguistics
2 Analogist and a monologist
3 ته‌یب جابر 2009 گه‌ڕان به دوای ئیقاعی وشه‌دا ، ل35-36
4 شوكر مسته‌فا ، ناسكوێژی
5 فائیز ئیبراهیم : ژن له قه‌فه‌سی ئازادی‌دا
6 صدیق ، كتێبی عادیله خانم ، له بڵاوكراوه‌كانی بنكه‌ی كوردلۆژی
7 grammatical gender is associated with arbitrary word classes , and signals grammatical relationships between words in a sentence ‘
8 G. Mauger : Cours de Langue et de Civilisation Francaises
9 Merriam Webster Dictionary
10 internet
11 crystal : language and languages
12 فائیز ئیبراهیم : ژن له قه‌فه‌سی ئازادی‌دا
13 سه‌لام ناوخۆش و عبدالله بابان 2000 ڕۆڵی مۆرفیمی ێ له كورتكردنه‌وه‌ی ڕسته‌دا ، گۆڤاری زانكۆی دهۆك
14 گۆڤاری بیاڤ ، ژماره 25 ل89 و ل101