
ته‌نانه‌ت خوداوه‌نده‌كانیش به‌رتیلخۆر ده‌كرێن … نووسین و ئاماده‌كردن: عیسا بۆتانی
وشه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆ وشه‌ی یۆنانی (corruption) ده‌گه‌ڕێته‌وه كه واتای نه‌فره‌ت كردنه له رابردوو، هه‌رچی (corrumpere)ه ئه‌ویش به (تێكیدا, به‌رتیلخۆر كرا, وێرانی كرد) لێك ده‌درێته‌وه. مێژووی گه‌نده‌لی به‌قه‌ده‌ر مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌بێت, ئه‌و كرداره له یه‌كه‌م خانه‌واده‌ی میسریی كۆن له (2700 – 3100) ساڵ به‌ر له‌زایین تێبینی كراوه و هه‌روه‌ها ئاماژه به چینی كۆنیش ده‌كرێ به‌وه‌ی هه‌ر ماڵێك خوداوه‌ندێكی چێشتخانه‌ی هه‌بووه كه چاودێری ره‌فتاره‌كانی ئه‌ندامه‌كانی ده‌كرد، حه‌فته‌یه‌ك پێش سه‌رساڵی نوێی چینی ئه‌و خوداوه‌نده‌ی چێشتخانه‌یه بۆ ئاسمان به‌رز ده‌بووه‌وه و بۆ مه‌به‌ستی دیاریكردنی سزا و پادداشت راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی ده‌دایه ئیمپراتۆر جایدی حاكمی به‌هه‌شت . ئه‌ندامانی ماڵه‌كانیش بۆ چاپۆشیكردن له هه‌ڵه‌كانیان و تاكو راپۆرته‌كه‌ی به‌پێی ئاره‌زووی ئه‌وان ئاماده بكا, كێك و شه‌كر و هه‌نگوینیان له‌ژێر وێنه‌ی خوداوه‌ندی چێشتخانه داده‌نا و به‌رتیلخۆر ده‌كرا؛ پاشان رێوڕه‌سمی سووتاندنی وێنه‌ی خوداوه‌ند ئه‌نجام ده‌درا كه له‌و رێگایه‌وه به‌ره‌و ئاسمان به‌رز ده‌بووه‌وه.
له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه, (هیرۆدۆت)ی مێژوونووسی یۆنانی گێڕاویه‌تییه‌وه كه خانه‌واده‌ی كامۆنیۆن قه‌شه‌كانی (ئۆراكڵ دلفی)یان به‌رتیلخۆر كردووه كه یه‌ك له به‌هێزترین هێزی نادیار بوونه له یۆنانی كۆن و مێژووه‌كه‌ی بۆ هه‌زار و چارده ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه. سه‌باره‌ت به‌مه خه‌ڵكی له‌سه‌رانسه‌ری یۆنان هاتن تاكو وڵامی پرسیاره‌كانیان له بیسیای كاهینی باڵا وه‌رگرن, خانه‌واده‌ی ئه‌بولۆ كه خاوه‌ن سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون پێشنیاری نووژه‌نكردنه‌وه‌ی په‌رستگای ئه‌بۆلۆیان به به‌ردی گرانبه‌های باریان كرد كه به بومه‌له‌رزه‌یه‌ك رووخابوو, له‌به‌رامبه‌ریشدا بیسیای كاهینی باڵا بڕوا به ده‌وڵه‌تی ئه‌سبارته بهێنێت بۆ له‌ناوبردن و شكاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سینا یارمه‌تی خانه‌واده‌ی كامۆنیۆن بدا… بۆیه ئه‌رستۆی فه‌سله‌سوفی یۆنانی گوتی(ته‌نانه‌ت ده‌تواندرێ خوداوه‌نده‌كانی به‌رتیلخۆر بكرێن).
مێژوونووسان ئاماژه به ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانی له چه‌رخی چواره‌م ده‌كه‌ن و ته‌شه‌نكردنی گه‌نده‌ڵی به هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ رووخانی ئه‌و ئیمپراتۆریه‌ته ده‌زانن, پێیانوایه كه په‌تای گه‌نده‌لی په‌لی بۆ كایه و دامه‌زراوه‌كانی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی و كۆمه‌ڵایه‌تی هاویشتبوو و به‌مهۆیه‌وه لاوازی و سستی له‌تێكڕای بواره‌كان به‌دی ده‌كرا و به تایبه‌تی تێكچوونی چالاكی ئابووری و نه‌مانی چینی مامناوه‌ند و پیاده‌كردنی سته‌م به‌رامبه‌ر له هاووڵاتیان و ناچاركردنیان به‌دانی باج و خه‌ڕاجێكی زۆر, هه‌روه‌ها لاوازی و نا رێكخراوه‌یی له سیسته‌می سه‌ربازی و پشتبه‌ستن به جاشه‌كان (ئه‌وه‌ی به به‌ربه‌رییه‌كان ده‌ناسران) بۆ نێو ڕیزی له‌شكر تاكو ئه‌و له‌شكره هێزی خۆی له گۆڕینی ئیمپراتۆردا بینیه‌وه, هه‌ر چه‌نده ئیمپراتۆر دقلنیانوس له كۆتایی چه‌رخی سێیه‌م به پیاده‌كردنی چه‌ند چاكسازییه‌ك توانی ته‌مه‌نی ئیمپراتۆریه‌تی رۆمانیا ماوه‌یه‌ك درێژكاته‌وه به‌ڵام دواجار نه‌یتوانی تا كۆتایی له رووخان بیپارێزێت. بارودۆخی وڵاته‌كه گه‌یشتبووه ئاستێك كه چاككردنه‌وه‌ی ئه‌سته‌م بێت, له ئه‌ستۆگرتنی پۆستی ئیمپراتۆر گه‌یشتبووه رادده‌یه‌ك وه‌كو بڕیاری له‌سێداره‌دان سه‌یر ده‌كرا به‌شێوه‌یه‌ك له ماوه‌ی حه‌فتا و پێنج ساڵ زیاتر له بیست كه‌س عه‌رشیان گرته ده‌ست و هه‌ر یه‌كێكیان دوای كوژرانی ئه‌وی پێشی خۆیان ده‌هاتن. گه‌نده‌ڵی وا بڵاو ببووه‌وه ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌كرێ كه جارێكیان عه‌رشیان له مه‌زادێكی ئاشكرا نمایش كرد بۆ فرۆشتن كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان هیچ متمانه‌یه‌كیان به سه‌ركرده‌كانیان نه‌مێنێت. له‌مڕووه‌وه له په‌رتووكێكدا به‌ناوونیشانی مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه, له دانانی د.مدحه‌ت محه‌مه‌د و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چه‌ند توێژوانێك و له به‌شێكی په‌رتووكه‌كه‌دا هاتووه كه: (ئیمپراتۆریه‌تی یۆنانی كه وه‌كو دره‌ختێكی گه‌وره بوو سێبه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو جیهانی كۆندا كردبوو, كیانێكی سیاسی و سه‌ربازی بۆ ماوه‌ی درێژ پێكهێنا, به‌ڵام نه‌یتوانی خۆی راگرێت)، باس له‌وه‌ش كراوه كه سته‌می سیاسی یه‌ك له‌هۆكاره‌كان بووه به‌وه‌ی تاكڕه‌وی له ده‌سه‌ڵاتدا په‌یڕه‌و ده‌كرا كه هه‌میشه پێكهاته‌كانی دیكه به كه‌متر له رۆمانییه‌كان سه‌یر ده‌كران و ئه‌و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاته رووخانی ئیمپراتۆریه‌كه‌ی لێ كه‌وته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پرسی گه‌نده‌ڵی سیاسیش هۆكارێكی كه‌متر نه‌بووه له‌وانی دیكه بۆیه ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌پێی بڕوای رۆمانییه‌كان وا بوو كه شه‌یتان له رێگه‌ی ئافره‌ته‌وه دڵی پیاوه‌كان به‌ره‌و خراپه‌كاری راده‌كێشێ, به‌ڵام له كۆتاییدا خۆیان سه‌رپێچیان له‌و باوه‌ڕه كرد و ده‌گوترێ كه ئیمپراتۆر (كالیجولا) نوقمی ناز و نیعمه‌ت و ژیانی رابورادن ببوو له‌گه‌ڵ ئافره‌تان ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ (دۆرسێلا)ی خوشكیشی, ئێدی لێكترازان و دووركه‌وتنه‌وه نه‌ك له‌نێو دامه‌زراوه سیاسیه‌كان دروست بوو, به‌ڵكو ناكۆكی كه‌وته نێوانی (بۆمبی و قه‌یسه‌ر)یش و به‌هۆی كێشه و ناكۆكییه‌كانیان ئاگایان له‌دوژمنانی ده‌ره‌كی نه‌ما و خه‌ریكی ده‌نووك وه‌شاندن بوون له یه‌كتری، هه‌ر یه‌ك له‌و دوو برایه به‌هۆی خواست و ته‌ماعیكردن بۆ گرتنه‌ده‌ستی جله‌وی ده‌سه‌ڵات و بۆ شكاندنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی داوای هاوكاریان له هێزێكی ده‌ره‌كی ده‌كرد تاكو رۆمانیا بووه مه‌به‌ستی داگیركاری له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه ده‌ره‌كیانه و ورده ورده خاكه‌ی داگیر كراوه و له‌ناوچوو.
له ساڵی 1660 و له سه‌رده‌می مه‌لیك ئیستجۆرت؛ دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیلدان گه‌یشتبووه ترۆپك له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئینگڵته‌را، كڕینی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بۆ كاریگه‌ری كردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌لایه‌ن مه‌لیكه‌وه شتێكی شاراوه نه‌بوو ته‌نانه‌ت پۆست له‌و سه‌رده‌مه‌دا كڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌كرا, له مێژووی ئه‌مریكاشدا پرسی گه‌نده‌ڵی له سه‌رده‌مه‌كاندا زۆر به‌ڕوونی پیاده كراوه و داگیركردنی زه‌ویوزار و تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌ی پیاوانی پیشه‌سازی و خاوه‌ن كۆمپانیان له له‌ڕێگه‌ی كۆنگرێسه‌وه به‌رێگای ناشه‌رعی له وێستگه مێژووییه‌كانی ئه‌و وڵاته باسی لێكراوه. فه‌یله‌سوف و زانایان له‌دێرزه‌مانه‌وه گه‌نده‌ڵیان به ئافات ناساندووه و ئه‌رستۆ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه له په‌رتووكی (ئه‌خلاقیات)دا پاراستنی رۆژه‌ڤی وڵاتان و هۆكاره‌كانی رووخانیانی باسكردووه، ئه‌و پێیوایه كه ئه‌و شاره‌ی به ئامانجێكی گه‌نده‌ڵ فریو بخوات ئه‌وا گه‌نده‌ڵه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته ده‌وڵه‌ت. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له چینی كۆن بڕێك پاره وه‌كو پادداشت ده‌درایه فه‌رمانبه‌ران كه پێی ده‌گوترا (یانگ لینگ) ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی چاویان له دزی نه‌بێت و شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی بكه‌ن، و له‌باره‌ی هزری سیاسیش‌دا؛ له فه‌لسه‌فه‌ی (كۆنفوشیوش) هاتووه كه: فه‌رمانڕه‌وایه‌تی چاك نابێت ته‌نها مه‌گه‌ر فه‌رمانڕه‌واكان چاك بن. فه‌یله‌سوفی مه‌زن ئه‌فڵاتۆنیش له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه ئاماژه به‌وه كردووه كه ته‌نها هه‌نگاونان به‌ره‌و دادوه‌ری پرسی سوودمه‌ندبوون و به‌رژه‌وه‌نده‌ی دوور ده‌خاته‌وه كه هه‌ردووكیان بنچینه‌ن بۆ ده‌ركه‌وتنی گه‌نده‌ڵی.