پێشبینیه‌كانم بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له كوردستان … سه‌لام ناوخۆش
له كوردستان له سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌ك ده‌نگ ده‌درێت ، پارته‌كانیش هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه
گرده‌بنه‌وه . ئه‌و بنه‌ما و پرانسیپانهی خه‌ڵك له سه‌ری بڕیار ده‌دات جیاوازه . عه‌قڵی توێژینه‌وه دووره له ویستی توێژه‌ر ، ئه‌و بنه‌مایانه بریتین له
یه‌كه‌م ، گه‌نجی هه‌ژده بۆ سی ساڵی
پارته‌كان هه‌ر یه‌كه‌ی ڕێژه‌یه‌كی جیاواز له‌م ده‌نگه ده‌بات وه‌ك نه‌وه‌ی نوێ ، هاوپه‌یمانی ، گۆڕان ، پارتی ، یه‌كێتی ، یه‌كگرتوو ، كۆمه‌ڵ . ئه‌گه‌ر بۆ نموونه هه‌فت سه‌ت هه‌زار گه‌نج به‌شداری بكه‌ن ، موڵكی هه‌موو پارته‌كانن به ڕێژه‌ی جیاواز.
دووه‌م ، پیاوی سی ساڵی بۆ په‌نجا ساڵی
ئه‌وانه ده‌نگی لۆژیكن ، زیاتر ده‌نگی خۆڵه‌مێشین ، به ئاسانی ده‌نگ به لایه‌ك ناده‌ن ، ئه‌وانه گه‌ر پێنج سه‌ت كه‌س بن ، ده‌نگ به هه‌موو پارته‌كان ده‌ده‌ن هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ده‌نگ ناده‌ن .
سێیه‌م ، پیاوی په‌نجا تا هه‌شتا ساڵیی
هه‌رچه‌نده له نێو ئه‌م ته‌مه‌نه‌دا كه‌سانی زیز و نا‌ئومێد هه‌ن ، به‌ڵام زۆربه ده‌نگ به پارتی و یه‌كێتی ده‌ده‌ن .
هه‌موو پارته‌كان به زۆری كه‌م ده‌كه‌ن ، هاوپه‌یمانی و نه‌وه‌ی نوێ وه‌ك خواره‌وه ده‌نگ ده‌هێنن ،
یه‌كه‌م : پارتی 23 كورسی ده‌هێنی ، 5 كورسی كه‌م ده‌كات به هۆی شنگاڵ و مه‌سه‌له‌ی مووچه.
دووه‌م ،هاوپه‌یمانی 12 كورسی به‌شێكی زۆری كورسی یه‌كێتی و گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ ده‌بات .
سێیه‌م ، یه‌كێتی 10 كورسی ده‌بات به هۆی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و مووچه و جیابوونه‌وه‌ی باڵی به‌رهه‌م .
چواره‌م ، گۆڕان هه‌ر ته‌نیا چوار كورسی ده‌بات به هۆی مردنی نه‌وشێروان ، عێراقیبوونی په‌رله‌مانتاره‌كان و جیابوونه‌وه‌ی مه‌سعود ، ڕابوون ، سروه
پێنجه‌م ، یه‌كگرتوو سێ كورسی به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی هه‌ندێ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و میدیاكاران .
شه‌شه‌م ، كۆمه‌ڵ ته‌نیا دوو كورسی ، هه‌ندێ جیابوونه‌وه و هه‌ڵوێست له به‌غدا
حه‌فته‌م ، نه‌وه‌ی نوێ ته‌نیا به‌شێك له ده‌نگه‌كانی گه‌نجی 18 بۆ 30 ساڵی ده‌هێنێ و ته‌واو عێراقی بوون .
له ئه‌و په‌نجا و شه‌ش كورسییه ، هه‌رچه‌نده لیسته‌كه‌ی به‌رهه‌م دوازده كورسی ده‌بات ، به‌ڵام خودی به‌رهه‌م ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار .
له كۆتایی گرینگ نییه تۆ پێت خۆشه یا نه ء ، ئه‌وه خوێندنه‌وه‌ی منه . من مامۆستای زانكۆ و خاوه‌نی شه‌ست كتێبم ، به‌ڵام یه‌ك ده‌نگم هه‌یه له گروپی خۆڵه‌مێشیم له‌وانه‌یه ده‌نگ بده‌م یان نه‌ء ، سه‌رۆك عه‌شیره‌تێكی نه‌خوێنه‌وار له‌وانه‌یه هه‌زار ده‌نگی پێ گرد ببێته‌وه ، یان ئه‌و شوان و گاوان و نهخوێنهوارانهی هه‌ندێ ناوچه هه‌موو ده‌نگ ده‌ده‌ن و هه‌ر یه‌كێتی و پارتی ده‌ناسن …
له لایه‌كی تر چوار پارت هاوپه‌یمانی و یه‌كێتی و گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ له ده‌نگی یه‌ك توێژ ده‌به‌ن بۆیه ناتوانن كاریگه‌ریه‌كی زۆر له پارتی بكه‌ن هه‌روه‌ها گوتاری پارتی ئیسلامی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ خاوه‌ن دوو گوتاری جودان بۆیه هه‌ر له شوێنی خۆیان موراوه‌غه ، ته‌ناش ده‌كه‌ن . ئه‌و بیست و سێ كورسیه‌ی پارتیش توانای ئه‌وه‌نده نابێت ، به كێخوا بمێنێته‌وه ، كه‌واته ته‌نیا یه‌كگرتن له ژێر یه‌ك هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌توانن به‌رانبه‌ر به‌غدا بوه‌ستن .