Skip to Content

هاوبەندەکانی پێشمەرگایەتی.. دڵشاد تاقانە

هاوبەندەکانی پێشمەرگایەتی.. دڵشاد تاقانە

Closed
by کانوونی دووەم 31, 2024 General
image_print

شێستوپێنجەم هاوبەند وێنانوسی پێشمەرگەی قۆناغی ڕزگاری نیشتمانی سەردەمی شاخ..

کێچ..

ئەو گیاندارە بێزارکەرەیە لەڕێزەی مێروەکانە دەکەوتە ناو پۆشاکی مرۆڤ و خوێنخۆرن. زۆر جۆری هەیە هەندەکیان توشکاری نەخۆشی تاعون بوون لەگواستنەوەیدا مەترسیداربوون کاتی خۆی. لەپێشمەرگایەتی مەگەم کو! دەنا هەردەتکەوتێ چونکە پێشمەرگە دەچووە هەموو شوێنێک و ماڵێک هەرتوش دەبوو. ئەوجا شەوان چالاک دەبوون و جەستەی بەخوری دەهینای، هەر هەبەز و دابەزی بوو. چارەسەریش خۆشوشتن و کوراندنی جلوبەرگەکان بوو. کۆمەڵەک پێشمەرگە لەسەرکردایەتی دەگەڕانەوە لەگوندەکی دوورەدەست مزگەوت و کانیاوەکی خۆشی لێبوو، لەو ڕۆژە خۆشەدا هەموو دەستیان کرد بەخۆشوشتن. یەک لەکادیرە زندی و ئازاکان هەرزوو جلەکانی داکەند لەسەر ئاگری جوان کوراندی لۆ کوشتنی کێچ و ئەسپێکان ئەوجا بەسابونی کورێ و هەندەک تایت پاکی کردنەوە بەسەر چیلکە و دارودڕ هەریخستن، هەتا خۆی شوشت تەواوەك کزربوونەوە لەبەریکردنەوە لەسەر تاتی نوێژەکە لەسەرپشت ڕاکشا بۆرژا و خەوی لێکەوت. ماوەکی پێچوو کە بەخەبەرهات جەستەی دەخورا و خۆی هەردەکڕاند! لەبەرەخۆیەوە دەیگۆ: ئەوەچیە؟ هەموو جلکم نەشوشت و خۆم پاک نەکردەوە؟ ئەدی لۆ هەموو قەلبم دەخورێ! کەسیش مەتەقی نەکرد ئێستاوئێستاش نەیزانی لەوکاتە ڕەوانشاد و یادی پیرۆز حەمیدی قالە دزەیی هێشتا خۆی نەشوشتبوو بەڵام هەمیشە بەزمگێڕ و گۆبەندی دەناوە! هاتە سەرسەری دەستی لەبن هەنگری خۆی گێڕا چەند دانە کێچەکی دەرهینا و خستیە سەر سینگی پێشمەرگە نوستیەکە، گۆتی: کو دەبی کادیربی بەبێ کێچ؟

‌ دڵشاد تاقانە

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next