Skip to Content

ئاوڕێک لەوسەری عەدەم.. شیعری: ئەحمەد زەکی

ئاوڕێک لەوسەری عەدەم.. شیعری: ئەحمەد زەکی

Closed
by كانونی دووه‌م 31, 2024 General, Poems

دایکم ناونیشانێکی سپی هەبوو
لەسەر رازیانەکەی منداڵیم لێم نوسی بوو تەیارەی واتان دیوە
مێک ، سیخۆیەکی رووسی لە مەلەی چلەی گەرمام ژێر ئاو دەکات
کیسەڵێک هەرێنی لەماسی دزی شەعربەناتەکە بەخۆی بخوات
درەنگە دایکم شلەساوارێکی نەکردە داوەتی باوکم
لێرە لاشەی سپی بابم چەپڵەتاکێک دەکوتێ و ئەیهوو
درەنگە نوێژم لەسەر تابوتی نیشتمان بخوێننەوە
نەعنەعەی مام سەید هێشتان لەناو کیسە، بۆنی دەگەڕێتە پشت یادەوەریەکانمان
بەری ئاسمان بەرنادا تۆزو پروشکە بەردی کوتان
دەبوو تەیارەی وامان نەدیبا
رووبارەکان خوێن دێنن و مناڵەکان بوونە ماسی
یادەوەریەکان گەڕانەوە رێی هەناسەکان
دایکم لەو ئاوە دەچێت هێشتان بابم مەرەقیتی لێرە بمێنێتەوە و
سەدایێ بداتە قومە جغارەیەکی بەغدا
من و عەلائەدین رازیانە دەکرۆژین
کاکم فێڵی لە دار توو کردووە بەسێبەردەڵێ ناچیەوە سارداو
لێرە خەونەکەم گەیشت سۆبەکە پێدەکەم
ئەو چایە دێمیدا
بەلای چەپمدا رازیانەکان تابلۆیان بووە
نەعنەعەکان لە ماسی و پەپولە داتاشران

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish