
مانیفێستی كۆمۆنیستی و كاری هه‌ره‌وه‌زی.. سەلام عەبدوڵڵا
حكومه‌ت به‌هۆی سرووشتی پێكهاتنێ پشتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵك كردووه، چینێكی سه‌رمایه‌داری به‌ستراو به به‌رنامه‌ی سه‌رمایه‌داری جیهانی په‌یڕه‌ده‌كات. به‌م هۆیه‌وه قه‌یرانێكی گشتی كۆمه‌ڵگای باڵی به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك گرتوو‌و له‌گه‌لیدا بیروبۆچوون و كه‌سایه‌تی و ره‌وشت و ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری و رۆژنامه‌نووسی رزیوی خۆیشی له‌گشت بواره‌كان زاڵكردووه:
كه‌سایه‌تی نموونه‌یی= سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن كه‌رتی تایبه‌ت
بیناسازی= ڤیلا و شاره گرانبه”مۆدێڕنه‌كان”
ژن= ژنی مۆدێل و سلیكۆن و له‌شفرۆشی
رۆشنبیری= نیتشه، هایده‌گه‌ر، هیتله‌ر، پۆپه‌ر و زانا و بیرمه‌نده ئیسلامگه‌راكان، فۆكۆیاما، میلتون فریدمان…هتد(ئه‌وه‌ی دژ به ماركسیزم بێت)
رۆژنامه‌نووسی= “بێلایه‌ن”، میانڕه‌و به نموونه‌ی بی بی سی، واشنتونپۆست و هیرالدتربیون…هتد
له ئه‌نجامی ئه‌م قه‌یرانه گشتییه‌دا، هه‌ژاری و كه‌مدرامه‌تی و بێكاری و ئاژاوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆچبه‌ری سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگای گردۆته‌وه، خه‌ڵك پێویستی به خۆراك، كرێی خانوو، نرخی نه‌شته‌رگه‌ری وده‌رمان، جلوبه‌رگ و پێخه‌ف و ناوماڵه‌یان هه‌یه.
كاری هه‌ره‌وه‌زی به درێژایی مێژوو و تا ئێستا له هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كان ره‌نگی داوه‌ته‌وه(سه‌دان ملیون مرۆڤ كاری هه‌ره‌وه‌زی به مانا جیاوازه‌كانی ئه‌نجامده‌ده‌ن و كوردستان نه له سه‌رده‌می كۆن و نه ئیمڕۆ لێی بێبه‌ش نه‌بووه.
له‌م بارودۆخه چه‌ندین شێوه‌ی سۆسیالیزم ره‌نگیداوه‌ته‌وه وه‌ك:
- سۆسیالیزمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی(صه‌ده‌قه و خێر) به‌سه‌ر قوربانیانی ئه‌م سیستێمه دابه‌شده‌كه‌ن. خۆیان به پیاوچاك و فریادره‌س نیشانده‌ده‌ن وه‌ك رێكخراوه ئیسلامییه‌كان. ماركس له‌باره‌یانه‌وه نووسیویه‌تی: هه‌ر چۆن پیاوانی ئاین و ده‌ره‌به‌گ به‌رده‌وام ده‌ست به‌ده‌ست ده‌ڕۆیشتن، هه‌رئاوا سۆسیالیزمی ئاینی و سۆسیالیزمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی پێكه‌وه هه‌نگاوده‌نێن. هیچ له‌وه ئاستنتر نیه ره‌نگی سۆسیالیستی بخه‌یته سه‌ر صۆفییه‌كی مه‌سیحی.
له كوردستان نموونه‌ی رێكخراوه خێرخوازه ئیسلامی و مه‌زهه‌بییه‌كان هه‌یه. - سۆسیالیزمی بۆژوازی بچووك: (ئه‌م جۆره سۆسیالیزمه به زیره‌كی زۆره‌وه ناكۆكییه‌كان له په‌یوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی مۆدێڕن شیكرده‌وه و بیانووه‌كانی ئابووریناسه دووڕووه‌كانیان ئاشكرا كرد و به‌شێوه‌یه‌كی لابه‌لاكه‌ره‌وه كاریگه‌ره وێرانكه‌رییه‌كه‌ی ئامێره‌كانیان سه‌رلماند و، دابه‌شكردنی كاركردن و” قه‌تیسكردنی سه‌رمایه و موڵكایه‌تی خانوبه‌ره و زێده به‌رهه‌مهێنان و قه‌یرانه‌كان و داڕزاندنی به‌ێچه‌ندوچۆنی بۆرژوازی جووتیاره هه‌ژاره‌كان و نه‌هامه‌تی پڕۆلیتاریا و ئاژاوه له به‌رهه‌مهێنان و جیاوازی ئاشكرا له دابه‌شكدرنی سه‌روه‌ت و جه‌نگی وێرانكارانه‌ی پیشه‌سازی له‌نێو گه‌لان و رزاندنی نه‌ریته كۆنه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی خێزانی كۆن و نه‌ته‌وه كۆنه‌كان- م. لاپه‌ڕه‌ی 61)
ئه‌م سۆسیالیستییه كۆنه‌په‌ره‌ست بوو، چونكه ده‌یویست ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو بۆ دواوه‌وه بگه‌ڕێنێته‌وه. - سۆسیالیزمی كۆنه‌پارێز یان سۆسیالیزمی بۆژوایی
ئێستا ئه‌م جۆره سۆسیالیزمه له‌به‌رچاومانه وه‌ك(رێكخراوی بارزانی و رێكخراوی مام ). له مانیفێستی كۆمۆنیستی هاتووه(به‌شێك له بۆرژوا ئاره‌زوومه‌ندن بۆ چاره‌سه‌ری بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی خراپ بۆ دابینكردنی مانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازی. ئه‌وانه‌ی له‌م به‌شه‌دا هاتوون بریتین له: ئابووریناسان و خێره‌ومه‌ند و مرۆڤدۆستان و باشكه‌رانی بارودۆخی چینه ره‌نجه‌ره‌كان و رێكخه‌رانی كاری چاكه و ئیحسان و كۆمه‌ڵه‌كانی به‌زه‌یی به ئاژه‌ڵ و رێكخراوه میانڕه‌وی قه‌ناعه‌تبوون و چه‌ندین جۆر له موسلیحه به‌رچاو ته‌سكه‌كان).
بۆرژوا سۆسیالیسته‌كان(مه‌رجی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی نوێیان ده‌وێت، -به‌ڵام- به‌بێ خه‌باتكردن و ئه‌و مه‌ترسییانه كه به‌بێ چه‌ندوچۆن لێده‌كه‌وێته‌وه. …بۆرژوایان ده‌وێت به بێ پرۆلیتاریا…واده‌زانن له‌و جیهانه بۆرژوا باڵاده‌ست بێت، باشترین جیهانه….ئه‌م بۆرژوایه هه‌رگیز تێناگات له‌وه‌ی كه گۆڕینی بارودۆخی ژیانی ماددی پێویستی به هه‌ڵوه‌شاندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه كه ته‌نها به رێگای شۆڕشگێری ده‌كرێت و، مه‌به‌ستی چاكسازی ئیدارییه پشت به بنه‌مای په‌یوه‌ندی ئه‌م به‌رهه‌مهێنانه دببه‌ستێت، واته هیچ له په‌یوه‌ندی كار و سه‌رمایه و كاری كرێگرته ناگۆڕێت، به‌ڵكو له باشترین حاڵه‌ت خه‌رج كه‌مده‌كاته‌وه، خه‌رجی باڵاده‌ستی بۆرژوا و بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت سووكده‌كاته‌وه….) - سۆسیالیزم و شیوعییه‌تی ره‌خنه‌گرانه و یوتوبیایی
ئه‌م جۆره سۆسیالیستییه: 1- به توندی دژی هه‌ر جۆره بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی كرێكارین 2- پێیان وابوو له‌سه‌رووی ناكۆكێكی چینایه‌تین. 3- مێژووی جیهان له راگه‌یاندن و به‌كرده‌وو جێبه‌جێكردنی دێزاینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گۆڕدرێت. 4- هه‌ڵویستێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی درووستیان هه‌بوو بۆ رۆشنكردنی كرێكاران. بابه‌ته‌كانیان ده‌ربڕی ناكۆكی چینایه‌تی بوو كه ده‌ستیپێكرد. له سۆسیالیزمه(سۆسیالیزمی سان سیمون، فوریه و ئه‌وین) له قۆناغی سه‌ره‌تایی پێكهاتنی ململانیی پرۆلیتاریا سه‌ریانهه‌ڵدا. ئه‌م ره‌وته پێیان وابوو كه به رێگای ئه‌نجامدانی خه‌یاڵاته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان- دامه‌زراندنی كۆلۆنییه شیوعییان وه‌ك(ڤالانستیرات – ته‌لاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له مێشكی فورێه)و(ئیكارێ- وڵاتێكی خه‌یاڵاوی )، ئیدی سه‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام ماركس ئه‌ڵێ(له‌پێناو دامه‌زراندنی ئه‌و ته‌لارانه له‌سه‌ر لم، ده‌بوو بانگه‌وازی دڵه چاكه‌كان و گیرفانی بۆرژواكان بكه‌ن.).
لێره‌ش هه‌ندێ گروپی بچووك بچووك هه‌یه به‌م ئاراسته‌یه ده‌ڕۆن و كاریگه‌ریان نیه.
ئێمه وكاری هه‌ره‌وه‌زی
1- ئێمه هیچ یه‌ك له‌و جۆره سۆسیالیزمانه نامانگرێته‌وه: نه ده‌ره‌به‌گین و نه بۆرژوای بچووك و نه بۆرجوازین و نه خه‌یاڵپڵاوی دامه‌زراندنی(ئیكارێ)مان هه‌یه.
2- پشتمان به هه‌ڵویستی ماركس له یه‌كه‌م به‌یاننامه‌ی ئینترناسیونال بۆ كرێكارانی دنیا به‌ستووه كه تێدا به پێویستی ده‌زانێت هه‌ره‌وه‌زییه‌كان دابمه‌زرێن و پشتیوانیشان لێبكرێت.
3- هه‌ڵویستی لینین له كۆبۆنه‌وه‌ی كۆپنهاگن دووپاتی كاره‌كانمان ده‌كات كه بۆ نموونه ده‌ڵێ: خاڵی 2-گرنگی ئه‌م كۆمه‌ڵانه له پێناو خه‌باتی جه‌ماوهرانه‌ی پڕۆلیتاریادا هده‌كرێت گه‌وره‌تربێت، به پشتیوانیكردنی كرێكاران له سه‌ره‌وه‌ختی مانگرتندا، له‌سه‌ره‌وه‌ختی كورتهێنان و ته‌نگه‌ژه‌كاندا، له‌سه‌ره‌وه‌ختی وه‌ده‌ركه‌وتنه سیاسییه‌كان…هتد. هه‌روا كۆنگره‌ی هه‌موو وڵاتان داواده‌كه‌ن: ب- له‌رێی بانگه‌شه‌یه‌كی سۆسیالیستانه‌ی بێوچانه‌وه له نێو كۆمه‌ڵه‌كانی به‌كارهێناندا، به‌شداری بكرێت له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایدیای خه‌باتی چینایه‌تی و سۆیالیستی له‌نێو كرێكاراندا. ج- هاوكات هه‌وڵدان بۆ درووستكردنی نزیكایه‌تییه‌ك له‌نێو هه‌موو فۆرمه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری‌دا.
4- ئێمه كاری هه‌ره‌وه‌زی وه‌ك پرد و فێرگه و مه‌شقكردن و رۆشنبیری و ئه‌ده‌ب بۆ پێگه‌یاندنی كادری جه‌ماوه‌ری ده‌زانین بۆ په‌یویه‌ندی له‌گه‌ل قوربانیانی سه‌رمایه‌داری و به‌هێزكردنی گیانی هاریكاری و یه‌كگرتنیان بۆ سه‌رخستنی خه‌بات له‌پێناو دنیابینی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ بنه‌بڕكردنی گشت جۆره‌كانی سته‌مكاری.
5- كاركردنی بۆ نه‌هێشتنی سته‌مكاری پێویستی هه‌یه به به‌كژداچوونی نه‌خۆشی په‌رته‌وازی وگروپچێتی و نائومیدی و بیروكراسی و ته‌مه‌ڵی و وتارنووسه نه‌رجسی و سازشكار و خۆبه‌زلزانه‌كان و په‌راوێزی.
6- په‌یوه‌ندیكردن به جووتیارانی ئه‌و ئاواییانه كه كاری هه‌ره‌وه‌زی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و گرێدانیان به یه‌كتری و له‌گه‌ل كاره هه‌ره‌وه‌زییه‌كانی ناو شاره‌كان.
7- گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئومید و به‌هێزكردنی به‌دیل بۆ سیستێمی وه‌حشیگه‌ری حكومه‌تی موڵكایه‌تی تایبه‌ت(سه‌رچاوه‌ی جۆره‌كانی سته‌مكاری)و نووسه‌ر و رۆشنبیره فره‌بێژه هیچ له‌باره‌كانی له نموونه‌ی ئێستایدا: لیبڕالیزمی نوێ.
ئه‌م نووسینه بۆ گفتوگۆكردن و ره‌خنه‌گرتنی بنیاتنه‌ری بۆ به‌رفرانكردنی كاری هه‌روه‌زی یان په‌رچدانه‌وه‌ی و پێشكه‌شكردنی كارێكی باشتر له كاری هه‌ره‌وه‌زی.