له ناو كۆمێدیای سیاسه‌تدا !! … جوتیار
به درێژایی سه‌دان ساڵ یاری به چاره‌نوسمان ده‌كرێت و ده‌كه‌ین؛ وه‌ك ئه‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤه‌ی كه مێژوو ناوی لێناوین كورد، سه‌دان ساڵ له ژیانی سیاسیمان تێده‌په‌ڕێت و كه‌چی ئێمه نه‌مانتوانی شوێنێك بۆ جێپێیه‌كانی خۆمان وه‌ك مرۆڤ بدۆزینه‌وه، سه‌دان ساڵ شاره‌كانمان داگیر ده‌كرێن و ده‌سوتێندرێن، ماڵه‌كانمان ده‌ڕوخێندرێن، شوێنی نیشته‌جێبونمان ده‌كرێت به ئاسه‌وار و وێرانه، گه‌نجه‌كانمان ده‌بنه قوربانی و كچه‌كانمان ده‌كرێن به كه‌نیزه‌ك و سه‌بایا، دایكانمان عومریان له‌گه‌ل هه‌ناسه ساردی و فرمێسكه‌كانیان ژێر گڵ ده‌نێن، سه‌دان ساڵه منداڵه‌كانمان له خراپترین ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا په‌روه‌رده ده‌بن، ژێرخانی ئابوری و سه‌روه مرۆیه‌كانمان به‌تاڵان ده‌بردرێن، شتێك نییه به ناوی شارستانیه‌تی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه و شتێك نییه به ناوی كو‌لتور، كه‌چی هێشتاش دڵمان خۆشه‌و پێمان وایه كه مرۆڤگه‌لێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو ئامانجگیرین. كه چی له ڕاستیدا دۆڕاوترین و تێكشكاوترین ئینسانی سه‌ر ئه‌و زه‌مینه‌ین.
هه‌موو ئه‌وانه داگیركهرو ئیمپرزالیزم و فاشیزم و راسیزم و ئه‌و مه‌فاهیمه سیاسی و ده‌سته‌واژه باوانه به ته‌نها به‌رپرسیار نین بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه تێكشكانی مرۆیی/ ئه‌قلی خۆمانیان بخه‌ینه ئه‌ستۆ، به‌ڵكو فاكته هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كه به‌ر له هه‌رشتێك نه‌بوونی په‌یمانی یه‌كانگیریه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و له بۆشایی و نا كاریگه‌ربوونی فیكر و ئیدیایه‌كی مرۆیی؛ كه له سه‌ر بنه‌مای ئیراده‌و و به‌ها ڕاسته‌قینه‌كانی مرۆڤ ئیندیڤدواڵێك بونیاد و په‌روه‌رده بكات.
ئێمه به هه‌موو مێژووی سیاسیمانه‌وه نه‌مانتوانی وا له به‌رامبه‌ره‌كانمان بكه‌ین كه وه‌ك مرۆڤی ژیر و ته‌ندروست بمانبین و هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵ بكرێت، ئه‌وه قه‌ده‌ر نییه و هیچ په‌یوه‌ندیشی به ڕه‌شی نێوچاوانه‌وه نییه، ئێمه نێوچاوانمان نا؛ به‌ڵكو زیهن و بیركردنه‌وه‌و تێڕوانینمان ڕه‌شه، له‌وانه‌یه بونه‌وه‌ری كورد خراپترین جۆری پێكهاته‌كانی ئه‌و كائینه‌ی به‌ركه‌وتبێت كه له سه‌ر زه‌وی پێی ده‌ڵێن مرۆڤ.
زۆر ئه‌سته‌مه له‌و زه‌مه‌نه‌دا كورد بیتو پێتوابێت به‌شێكی له مێژووی مرۆڤایه‌تی، پێتوابێ وه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست و وه‌ك ژیارێكی وابه‌سته به مرۆڤایه‌تی سه‌یر ده‌كرێیت، پێتوابێ وه‌ك كۆلۆنیه‌كی مۆدێرن و و خاوه‌ن شارستانی ته‌ماشا ده‌كرێیت، پێتوابێ تۆ زۆر مه‌زنی و بوونت له ناو ئه‌م هه‌ساره‌یه‌دا زه‌روره‌ته، پێتوابێ تۆ به‌ڕاستی شایسته‌ی خه‌ڵاتكردن و ستایشكردنی، پێتوابێت تۆ بونه‌وه‌رێكی غه‌ریب و ناوازه‌ی و قابیل به هه‌موو ئه‌و جیاوازیانه‌ی وه‌ك هه‌ڵبژارده‌یه‌كی سۆسیۆ/ بیۆلۆژی.. چ كاره‌ساتێكه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه، كاره‌سات نا به‌ڵكو گه‌مژه‌یه‌كی زۆر مه‌زن و له ڕاده‌به‌ده‌ره چونكه له‌وانه‌یه هیچ مرۆڤێك بارته‌قای مرۆڤی كورد هه‌ستی كه‌مایه‌تی تیادا نه‌بێت، هیچ مرۆڤێك بارته‌قای مرۆڤی كورد دووڕوو نه‌بێت، هیچ مرۆڤێك بارته‌قای مرۆڤی كورد درۆزن نه‌بێت، مرۆڤی كورد به هیچ پێوانه‌یه‌كی فیكری و ئیدۆلۆژی ناتواندرێت ده‌ستنیشانی پانتایی و توانا ئه‌قلیه‌كانی بكه‌یت، نا‌توانیت وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌ك بیناسیت و بیدۆزیته‌وه‌و فیگورێكی مۆڕالی و مرۆیی لێ‌دروست بكه‌یت،له وانه‌یه هیچ مرۆڤێك بارته‌قای مرۆڤی كورد حه‌ز به تێكشكانی خۆی و دۆسته‌كانی نه‌كات، هیچ مرۆڤێك بارته‌قای مرۆڤی كورد له‌وانه‌یه خۆپه‌رست و خۆسه‌پێن نه‌بێت، له‌وانه‌یه هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كیش وه‌ك كۆمه‌ڵگای كوردی ئامه‌ده‌ی تسلیم بوون و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان نه‌بێت، جا به دۆست یان به دوژمن، هیچ ئینسانێك وه‌ك ئه‌و ئینسانه لاواز و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێندراو نییه، له‌وانه‌یه هیج بونه‌وه‌رێك وه‌ك ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ی به ناوی كورده‌وه قه‌ده‌ر فڕه‌یداوه‌ته سه‌ر زه‌وه‌ی مهراییكهرو بێ ئاراسته نه‌بێت.
ئیتر به‌و هه‌موو خه‌سڵته نامرۆیانه‌وه ده‌مانه‌وێت ببین به چی و چیمان لێ‌دروست ببێت؟! ده‌مانه‌وێت نمونه‌ی حیزب و ده‌زگاو ده‌سته‌ڵاتی كوردی چۆن بێت؟! ده‌مانه‌وێت سیاسه‌تمان چۆن و ستراتیژمان چی بێت؟! ده‌مانه‌وێت چی تێبگه‌ین له‌و كه‌ونه ئاڵۆز‌و ناسه‌قامگیره كه هێشتا له بوونی خۆشمان تێنه‌گه‌یشتووین!! ئیتر تۆ هه‌موو ئه‌و شته ناوازانه‌ت له ناوه‌وه‌ی خۆتدا كۆكردبێته‌وه ده‌ته‌وێت چی پێشانی ده‌ره‌وه‌ت بده‌یت؟!
ئێمه ده‌مانه‌وێت چی تێبگه‌ین له‌و چه‌مك و سیستێمه سیاسی وئابوریه‌ی كه له‌سه‌ر كوشتنی (Agent) سیخوڕێك خه‌ریكه شه‌ڕی جیهانی سێیه‌م هه‌ڵگیرسێنێت و له‌سه‌ر قڕكردنی ملیۆنان مرۆڤی بێتاوانی تریش خه‌ریكه دونیا له بێده‌نگیدا بخنكێنێت!!..