په‌روه‌رده‌یی خاكفرۆشان … د. زیره‌ك عه‌بدوڵڵا
له‌دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر كاتێك كۆمه‌لناسی به‌ناوبانگی تورك ئیسماعیل بیشكچی وتی “پێویسته لێكۆڵینه‌وه له په‌روه‌رده‌كردنی به‌شێكی تاڵه‌بانییه‌كان بكرێت”. ئه‌وه به‌و مانایه دێت ئه‌و گرووپه به‌ناو كورده‌ی كه خیانه‌تكاری 16 ئۆكتۆبه‌ریان خولقاند هه‌ڵگری چ جیهانبینییه‌كن، چ مه‌عریفه‌یه‌كیان بۆ ژیان هه‌یه، چۆن ده‌رواننه مرۆڤ و كۆمه‌ڵگاكه‌یان، چ ئینتیمایه‌كیان بۆ رابردوو و ئێستای كۆمه‌ڵگای كوردستانی هه‌یه.
په‌روه‌رده‌كردن پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی رێكخراوه، تیایدا زانین له نێره‌ره‌وه بۆ وه‌رگر ده‌گوزارێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی تاك بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانجی جیاجیای كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری..تاد. په‌روه‌رده‌كردن پرۆسه‌یه‌كی ئالۆزه و قۆناغبه‌نده، سه‌رچاوه‌ی جیاوازی هه‌یه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی جۆری جیاوازیشی هه‌یه.
ئه‌گه‌ر كولتوور كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤ بێت، ئه‌وا په‌روه‌رده‌كردن مه‌كینه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه دروست ده‌كات. به‌بێ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردن كولتوور نا‌توانیت مرۆڤ به‌رهه‌مبهینی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌قامگیر بكات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئه‌رك و بایه‌خانه‌ی كه په‌روه‌رده‌كردن بۆ مرۆڤ (تاك) و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی (كۆ) هه‌یه‌تی.
په‌روه‌رده‌كردن (پۆزه‌تیڤ) و (نێگه‌تیڤ)ی هه‌یه، په‌روه‌رده‌كردنی پۆزه‌تیڤ ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌پارێزێت. فاكته‌رێكی گرنگی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاك به ئه‌رك و مافه‌كانی هۆشیار ده‌كات، وای لێده‌كات به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ئه‌ستۆ بگرێت، ئینتیمای بۆ نیشتیمانه‌كه‌ی هه‌بێت، ترادیسیۆن و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یره‌و بكات، ریزی به‌ها و نۆرمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بگرێت.
په‌روه‌رده‌كردن پرۆسه‌یه‌كی مه‌عریفییه، به‌هۆیه‌وه تاك له بوونه‌وه‌رێكی بایۆلۆژییه‌وه بۆ بوونه‌وه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گوازرێته‌وه. جه‌وهه‌ری به‌یه‌كه‌وه ژیان، ئامانج، پرنسیپ و به‌ها بالاكانی كۆمه‌لگا (به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رده‌م و ره‌وشه‌ی تێیدا ده‌ژیێت) دیار ده‌كات. به‌لام پرسیاری سه‌ره‌كی له چییه‌تی ئه‌و پرۆسه په‌روه‌رده‌ییه‌دایه. به‌وه‌ی، چۆن مرۆڤ دروستده‌كات؟ به چ ئاقارێك ئاراسته‌ی ده‌كات؟ كامه پرنسیپ، به‌ها و به‌رژه‌وه‌ندی بالا ده‌كات؟
له‌ژیاندا مرۆڤ سه‌نته‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه، به‌دیهێنانی هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و ئامانجێكیش له‌رێگه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤه‌وه به‌رجه‌سته ده‌بێت، چونكه ئه‌مه پرۆسه‌ی پێگه‌یاندن و ئاماده‌كردنیه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئامانج. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاره‌زوو و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی مرۆڤ له ته‌نهاییدا جیاوازه وه‌ك له پێكهاته‌ی گه‌وره‌تردا (گرووپ، پارت، كۆمه‌لگا)دا، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی كه‌سێك له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا جیاواز ده‌بێت. هه‌ندێكجار بۆ كه‌سانێك به‌رژه‌وه‌ندی (تایبه‌ت) و (گشتی) هاوته‌ریب و هه‌ندیكجاریش دژ به‌یه‌ك ده‌بن.
به‌شیوه‌یه‌كی گشتی مه‌عریفه بریارده‌ری هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤه به‌ئاراسته‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی، كه‌واته ئێمه له‌به‌رده‌م پرنسیپ و به‌های بالای گشت له‌لایه‌ك، و به‌رژه‌وه‌ندی تاك له‌لایه‌كیتر داین، به‌مانایه‌كیتر له‌به‌رده‌م ئه‌خلاقی گشتی و حه‌زی تایبه‌تیداین، لێره‌وه‌یه په‌روه‌رده هه‌م رۆلی رێگانیشانده‌ر و هه‌میش چاو‌دێر ده‌بینێت، واتا رێگاپێدراو و تابۆ بۆ مرۆڤ دیار ده‌كات.
مرۆڤ هه‌م كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هه‌میش بۆ به‌رژوه‌ندی تایبه‌ت ده‌كات. به‌ڵام چ كاتێك قبوڵكراوه مرۆڤ كاری تایبه‌ت و خۆپه‌رستی بكات؟ چ كاتێكیش كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی؟ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت دژی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بوو، ئه‌وا كامه‌یان له‌پێشدا په‌یره‌و بكرێت؟
له‌سه‌ر ئاستی تیۆری وه‌كو پرنسیپ له‌لای زۆرینه‌ی فه‌لسه‌فه‌كاران به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پێش به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت خراوه، له فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیدا، له‌پیش و پاش ماركس، ته‌نانه‌ت له ئیسلامیشدا هه‌روایه. به‌لام له‌ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا و لای هه‌موو تاكه‌كان پرسه‌كه به‌و شێوه‌یه نییه. به‌تایبه‌تی لای به‌رێوه‌به‌ر و سیاسه‌تكارن. له‌لای ئه‌مانه‌دا زۆرجار به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت پێش به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خراوه، سه‌دان نمونه‌ی دیاریش هه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستییه.
دیاره هه‌ر یه‌كێك له‌م دوو به‌رژه‌وه‌ندییه بوار و سنووری خۆی هه‌یه. تا ئه‌و شوێنه‌ی خۆپه‌رستی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت له‌سنووری تایبه‌تدا په‌یره‌و بكرێت، نه‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، یان به‌كه‌سیتر، ئه‌وه قبوڵكراوه، به‌ڵام كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت هه‌ره‌شه بێت بۆ سه‌ر ماف و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، یان ببێته هۆی به‌رجه‌سته‌كردنی دیارده‌ی دزێوی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كو دزی و گه‌نده‌ڵیكردن، یان كاره‌سات و گیان له‌ده‌ستدانی مرۆڤی دیكه، ئیدی ئه‌مه قبوولكراو نییه. چونكه زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی زیانگه‌یاندنه به‌كۆی كۆمه‌ڵگا. پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌بێته هۆی ئه‌گه‌ری نه‌هێشتنی ئاسایش و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌كۆمه‌لگادا. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی ئه‌گه‌ری خیانه‌تكردن.
كۆمه‌لگاكان له‌هه‌ر قۆناغێكدا خه‌ونی په‌یوه‌ست به‌خۆیان هه‌یه، یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه پێویسته بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی خه‌ونه‌كانیان له‌به‌رچاو بگیرێت، بریتییه له په‌روه‌رده‌كردنی پۆزه‌تیڤی تاكه‌كان، چونكه دواجار ئه‌وه تاكه‌كانن ئامانجه‌كان به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن. ئه‌و قسه‌یه بۆ كۆمه‌لگای كوردستانیش هه‌ر راسته.
به‌بۆچوونی من له‌ئێستادا یه‌كیك له خه‌ونه هه‌ره له‌پێشینه‌كان بۆ كوردستان، ده‌سته‌به‌ركردنی مافی سه‌ربه‌خۆییه. ئه‌و خه‌ونه به‌هایه‌كی باڵایه و نابێت بكه‌وێته ژێر هه‌ره‌شه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی مرۆڤێك، یان گرووپێك. نابێت بكه‌وێته ژێر هه‌ره‌شه‌ی خیانه‌تكاری، وه‌كو ئه‌وه‌ی له 16 ئۆكتۆبه‌ردا بینرا. به‌لام بۆچی خیانه‌تكاری؟ خیانه‌تكردن چییه؟
چه‌مكی خیانه‌ت له‌لایه‌نی زمانه‌وانییه‌وه به‌مانای غه‌در و نه‌بوونی دلسۆزی و ئینكاری ئینتیما دیت. به‌ڵام له‌لایه‌نی زاراوه‌ییه‌وه واتا یاریكردن، یان شپرزه‌كردنی ئاسایشی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ولات، و پیلانگیری به‌سه‌ر مافه ره‌واكانی گه‌ل، راده‌ستكردنی وڵات به دوژمن، یان خولقاندنی حاله‌تی شپرزه‌یی كه ئاسانكاری بۆ ده‌ستخستنی ولاتانی تر بۆ ناو كاروباری ولاتی خۆی ده‌كات، وه‌كو تاوانی تایبه‌ت سه‌یری ده‌كریت كه جیاوازه له‌و تاوانه ئاساییانه‌ی كه له‌یاساكاندا سزای بۆ دانراوه.
كه‌واته هه‌ر كه‌سیك په‌یوه‌ندی به‌ولاتی ده‌ره‌كی بكات بۆ له‌ناوبردنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ولاته‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ وڵاتی ده‌ره‌كی دژی وڵاتی خۆی بجه‌نگێت، پلاندابنێت بۆ كوشتنی سه‌رۆكی ولات، یان به‌رپرسه‌كانی، نهێنی ولاتی خۆی بداته ولاتی ده‌ره‌كی. هه‌موو ئه‌مانه كاری خیانه‌تكارین. هه‌موو ئه‌مانه‌ش له ره‌فتاره‌كانی گرووپی 16 ئۆكتۆبه‌ر بینران.
ئه‌و گرووپه بوونه هه‌ره‌شه بۆ سه‌ر مافی سه‌ربه‌خۆی نیشتیمانه‌كه‌یان، لاده‌رن له به‌ها و پرنسیپی بالای نیشتمانی، ئه‌وان تاوانكارن، چونكه ئه‌و ئامانج، پرنسیپ و به‌ها بالایه‌ی كه مرۆڤگه‌لێك خۆی له‌پێناویدا به‌ختكردووه، ژێر پێخراوه، مافی گشتی پێشێلكراوه، به‌هۆیه‌وه شكۆی گشتی شكێندراوه، زیانی ماددی و مه‌عنه‌ویش به مرۆڤی دیكه گه‌یه‌ندراوه. لێره ده‌بێت پرسیار له په‌روه‌رده و مه‌عریفه‌ی ئه‌و تاكانه بكرێت. دیسان پرسیار له‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌ش بكرێت كه ئه‌م تاكانه هه‌یانه. بۆچی ئه‌مه‌یان كرد؟
رووداوه‌كان و كاراكته‌ره‌كانی پێش و پاش 16 ئۆكتۆبه‌ر ده‌توانین به‌هۆی هاوكیشه‌ی (مه‌عریفه + كرده‌وه + به‌رژه‌وه‌ندی) بخوێنینه‌وه. په‌روه‌ركردن وه‌كو به‌شیك له مه‌عریفه‌ی بكه‌ره‌كانی ئه‌و رووداوه، كێشه‌ی نیشتیمانی بوونی هه‌یه، كێشه‌ی ئه‌خلاقی هه‌یه، كێشه‌ی له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌یه، بۆیه ده‌بێت پرسیار له‌و كه‌سانه بكه‌ین كه بكه‌ره كورده‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ریان په‌روه‌رده كردووه، مه‌به‌ست مامۆستاكانی خیانه‌تكارانه (وه‌كو نێره‌ره‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌كردنه‌كه). ده‌بێت پرسیار له‌و هزرانه بكه‌ین كه بۆ بكه‌ره‌كانیان گواستۆته‌وه. ئایا هزری په‌روه‌رده‌یی ئه‌وان كوردانه بووه؟ مرۆڤانه بووه؟ چ بیرۆكه‌یه‌كیان پێگه‌یاندون له‌باره‌ی پرسی نیشتمان؟ له‌باره‌ی پرسی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت؟ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی پێشره‌ویكردنی گه‌له‌كه‌یان؟ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی سه‌یركردنی به‌رانبه‌ری پێشبڕكێكار؟….تا، ده‌شێت ده‌یان پرسیاری جیدیان له‌باره‌وه بكرێت.
ده‌شێت شیكاری بۆ چییه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی هه‌ر كه‌سێك به‌هۆی كرده‌وه‌كه‌یه‌وه بكرێت، واتا شیكاری بۆ مه‌عریفه‌ی ئاماده و به‌های باڵای ئه‌و كه‌سه بكرێت. هه‌روه‌ها شیكاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بكرێت، به چ مه‌به‌ستیك ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی كردووه.
كاتێك گروپی 16 ئۆكتۆبه‌ر دژی مافی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ره‌فتار ده‌كات، ئه‌وا بێگومان هه‌ڵگری په‌روه‌رده‌یه‌كی نێگه‌تیڤ به مافی سه‌ربه‌خۆییه. خه‌ونی سیاسی به‌خیانه‌تی سیاسی له‌بار ده‌برێت، ئه‌مه‌ش زاده‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی نێگه‌تیڤه، ئه‌مه‌ش وه‌كو ئه‌مرێكی حه‌تمی په‌یوه‌ندی به‌و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌وه هه‌یه كه تیایدا په‌روه‌رده كراون، په‌یوه‌ندی به‌و هزرانه‌ش هه‌یه كه له‌لایه‌ن مامۆستاكانیانه‌وه بۆیان گواستراوه‌ته‌وه.
باشه با بپرسین مامۆستاكانیان كێن؟ پێشینه‌ی مێژووییان له‌باره‌ی پرسی نیشتیمان و خیانه‌ته‌وه چییه؟ چ ره‌فتارێكیان كردووه؟ به لێكۆڵینه‌وه له ره‌فتاره‌كانیان و زانینی ره‌وشتیان، پێشبینی ده‌كرێت چۆن سه‌رانی 16 ئۆكتۆبه‌ریان په‌روه‌رده كردبێت؟
كاتێك ده‌بینین مامۆستاكان و قوتابییه‌كان له‌دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌مان ره‌فتار (خیانه‌ت)یان كردووه، ئیدی ده‌گه‌ینه ئه‌و باوه‌ری كه پێناچیت په‌روه‌رده‌كردنی خیانه‌تكاران پۆزه‌تیڤ بوو بێت. پێده‌چێت مامۆستاكان گه‌رای خۆیان له‌هه‌ناوی قوتابییه‌كانیان چاندبێت، فێریانكردبن چۆن هه‌ر كاتێك باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرا، یه‌كسه‌ر ره‌وشی گشتی كۆمه‌لگا تێكبده‌ن، كێشه و دووبه‌ره‌كی دروستبكه‌ن، هه‌موو رتووشێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر روخساریان لابده‌ن، ماسكه‌كان بدرینن، ئیعلانی دوژمنداری مافی سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن و برۆنه پال دوژمن، موئامه‌ره بكه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ل شه‌یتانیش له‌دژی ئه‌م خواسته رێكه‌ون. جگه له‌مه مامۆستاكان كه به‌بێ موماره‌سه‌كردنی ده‌سه‌ڵات ناتوانن، له‌هه‌مانكاتیش سه‌ركرده‌ی نیشتیمانپه‌ره‌وه‌ر نین، به‌قوتابیه‌كانیان وتووه، ئێوه پێویسته بلێن ئێمه سه‌ركرده‌ی ئه‌و گه‌له‌ین، له‌فتی نیشتیمانپه‌روه‌ر و شۆرشگیری لیبده‌ن، هه‌ر شتێكتان پێنه‌كرا مه‌یه‌ڵن كه‌سانی تر بیكه‌ن. له‌بیر نه‌كه‌ن خه‌تی سوور دروستكردنی ده‌وله‌تی كوردستانی و گه‌یشتنی كورده به مافی ره‌وای خۆی.
ئه‌گه‌ر مامۆستایانی په‌روه‌رده‌كردنی بكه‌رانی 16 ئۆكتۆبه‌ر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ئه‌وانیتر، كه خۆیان له‌مێژووی خۆیاندا خیانه‌تیان كردبێت و دژی كورد بووبن، نابێت چاوه‌روانی خیانه‌ت له قوتابییه‌كانیان (نه‌وه‌كانیان) نه‌كه‌ین، هه‌ڵه‌یه پێمان وانه‌بێت هیرۆ وه‌كو باوكی و پاڤیل وه‌كو باوانی خیانه‌ت نه‌كات، وه‌كو ده‌ڵێن گیا له‌سه‌ر پنجی خۆی شین ده‌بێت، چونكه مامۆستا هه‌ولده‌دات قوتابی له‌سه‌ر به‌ها، پرنسیپ و دونیابینی خۆی په‌روه‌رده بكات. به‌و پێیه‌ش خیانه‌تكار شۆرشگێر به‌رهه‌مناهێنی، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر قوتابی و مامۆستا په‌یوه‌ندی خوێنیان هه‌بێت، و هه‌لگری كه‌مترین مه‌عریفه‌ی مرۆیی و ئه‌خلاقی شۆرشگیری بن.
بكه‌ره كورده‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر ده‌مارێكی ئه‌زه‌لی خیانه‌تیان له‌نیو جه‌سته‌دا هه‌یه، ئه‌و ده‌ماره خوێنێكی تایبه‌تی پێدا تێپه‌ر ده‌بێت، ناتوانن نه‌شته‌رگه‌ری بۆبكه‌ن و لێیده‌ربازبن. دكتۆره فارسه‌كان زانیاری زۆریان له‌باره‌ی سروشتی ئه‌و ده‌ماره‌وه هه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش به‌بێ باكانه ده‌یانوت خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ناو ده‌به‌ین، فارسه‌كان ده‌ماره‌كه‌یان ته‌ڤانده‌وه، خوێنه‌كه‌یان به‌سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌خۆش په‌خشكرد، ئیدی نه‌خۆش بارگاویبوو به‌خوێنی ره‌ش، تاریكبینانه چوونه‌وه سه‌ر ئه‌سلی خۆیان و خیانه‌ته‌كه‌یان كرد.
خیانه‌تكار هه‌ر چه‌نده سه‌روه‌تی ماددیشی ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌راستیدا سه‌روه‌تی مه‌عنه‌وی و ره‌مزی وێران بووه، زۆر هه‌ژاره، كه‌سی نه‌ماوه، وڵات، كه‌سوكار، ئه‌خلاق، به‌ها، رێز‌و سه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی، ته‌نانه‌ت مێژوویی خه‌باتكردنی خۆیشی له‌ده‌ستداوه، ته‌نها خیانه‌تكردنی بۆ ماوه‌ته‌وه. هیچ كه‌سیك له‌ناخه‌وه حه‌ز ناكات له‌گه‌ل خیانه‌تكار هاموشۆ بكات، یان رێزی بگرێت. ئه‌مانه هه‌مووی زاده‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی نێگه‌تیڤه كه خیانه‌تكار به‌رهه‌مده‌هێنی، به‌پێچه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌كردنی پۆزه‌تیڤ كه نیشتیمانپه‌روه‌ر به‌رهه‌مده‌هێنی. رێز و به‌های كۆمه‌ڵایه‌تی پێده‌به‌خشی، رۆحی له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی لا گه‌وره ده‌كات، خۆشه‌ویستنی نیشتمانی لا به‌هێز ده‌كات.
قاره‌مانه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر كێشه‌ی په‌روه‌رده‌ییان هه‌یه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن كێشه‌كه به‌سه‌ر گشت كۆمه‌ڵگا، به‌تایبه‌تی شوینكه‌وتووانیان له زۆنی ملكه‌چی سه‌وز- نیللی په‌خش بكه‌ن.
ئه‌وان له‌هه‌ولی ئه‌وه‌دان خیانه‌تكار زۆر بكه‌ن، هاوڕێ بۆ خۆیان په‌یدا بكه‌ن. له‌و زۆنه‌دا بینیمان مندالی هه‌رزه‌كاریان هێنایه سه‌ر شه‌قام، كارتۆنی جیاجیان به‌ده‌سته‌وه بوو، یه‌كێكیان لێی نووسرا بوو “موچه‌مان ده‌وێ و ده‌وله‌تمان ناوێ”، یان مامۆستا زه‌لیلانه له‌سه‌ر شه‌قام وه‌ستابوو، سلۆگانی “به‌ڵێ عێراق و نه‌خێر كوردستان” به‌رزكردبۆوه، یان له‌ته‌له‌ڤزیۆن به‌ده‌نگی به‌رز یه‌كێك وتی “حاشا له‌م جله كوردییانه كه كوردیشم”، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه مندالی تورك به ده‌سته‌واژه‌ی “توركیا له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو دونیایه” په‌روه‌رده ده‌كرێت.
ئه‌وان هه‌ولی په‌خشكردنی ستریاتیپێك له‌نه‌خشه‌ی زه‌ینی تاكی زۆنه‌كه‌یان ده‌ده‌ن، ئه‌ویش به‌كۆیله‌كردن، دز و …تاد به‌رانبه‌ر و ململانێكاره ئه‌زه‌لییه‌كه‌یان، كه پارتی دیموكراتی كوردستانه.
ئه‌و ستریاتیپه بنه‌مایه‌كه بۆ تیرۆری فكری و مه‌عنه‌وی به‌رانبه‌ر. هه‌ر به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستاون له دژی هه‌ر پیشبركێكارێكی خۆیشیان به‌كاریده‌هێنن، به‌پێدانی وێنه‌ی كۆیله‌بوون، یان پارتیبوون. شوێنكه‌وتووانیشیان تاراده‌یه‌كی زۆر ئه‌و بیرۆكه‌یان قووتداوه وهه‌زمكردووه، ئیدی ستریاتیپی ئه‌وانه، بێئه‌وه‌ی كه‌مترین پرسیار یان گومان له‌و وینه به‌خشینه به به‌رانبه‌ر بكه‌ن.
شوێنكه‌وتووانی گروپی 16 ئۆكتۆبه‌ر كه نه‌یارانیان به‌كۆیله پێناس ده‌كه‌ن، پێویسته له‌خۆیان بپرسن ئه‌وان له‌كوێوه‌ی ئه‌و پێناسه‌ن؟ ئایا (به‌پێی لۆژیكی ئه‌وان) به‌كۆیله بینینی به‌رانبه‌ر بۆ ئه‌وانیش راست نییه؟ چی ئه‌وان له به‌رانبه‌ره‌كه‌یان جیاده‌كاته‌وه؟ كامه‌یه ئه‌و كاره جیدیه گرنگه‌ی ئه‌وان كردبێتیان به‌رانبه‌ر نه‌یانكردبێت؟ كامه‌یه ئه‌و دیارده مه‌ده‌نییه شارستانیانه‌ی لای ئه‌وان هه‌یه و له‌لای به‌رانبه‌ر نییه؟ له‌كوێدا دونیای ئه‌وان خۆشتر و جوانتره له دونیای كۆیله‌كان؟
گرووپی 16 ئۆكتۆبه‌ر خه‌ریكی دروستكردنی كۆیله‌ی مۆدیرنن، كه خیانه‌تكار به‌پاله‌وانه و دز به پارێزه‌ری ماف ده‌بینن، گرووپی 16 ئۆكتۆبه‌ر هه‌رچییه‌ك بڵێن و بكه‌ن كۆیله‌ی مۆدیرن قبوولیانه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌لكو خیانه‌تكار وێنه‌ی كاراكته‌ری فریادره‌سی وه‌رگرتووه. پرسیاری جیدی ئه‌وه‌یه، هه‌ر به‌راستی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره خیانه‌تكار و نه‌فت دز به‌سه‌ركرده‌ی خۆیان قبووڵه؟ یان ترسنۆكن و له دیكتاتۆریه‌تی خیانه‌تكاران ده‌ترسن؟
لێره‌وه كوردستان دوو كێشه‌ی هه‌یه، یه‌كه‌میان كێشه‌ی نه‌بوونی شه‌هامه‌ت و قبوولكردنی ترسنۆكی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌رێك، كه‌سانێك ده‌بینێت كه به‌هۆی كرده‌وه‌كه‌یانه‌وه كۆمه‌ڵێكی زۆر خه‌لك ده‌ربه‌ده‌ر بوون، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی دیكه كوژراون، ماڵ سوتێنراون، ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر كۆمه‌لێك ژن و پیاوی ئه‌و وڵاته، كه‌چی ناتوانن هه‌ڵوێستێكی شه‌رمنانه‌ش ده‌رببرن. ئه‌مه كاتێك كوشنده‌تر ده‌بێت كه دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، نووسه‌ر و چالاكوانه سیاسییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه. بێده‌نگبوونی نووسه‌ره‌كان و چالاكوانانی سیاسی ده‌ڤه‌ری سه‌وز- نیللی ده‌شێت به‌هه‌مان لۆژیكی پێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشت لێكبدرێته‌وه، یانیش به‌هه‌بوونی ترس له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌ڤه‌ره.
دووه‌میشیان كێشه‌ی مه‌عریفی تاكی كوردییه، كێشه‌ی پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه، تاكی كوردی له پرسه‌كانی ئینتیمایی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییدا هه‌لگری مه‌عریفه‌یه‌كی ئاست نزمه. وا ده‌بینم كه پێویسته توێژینه‌وه‌ی جیدی له‌سه‌ر سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی كوردستان بكرێت، تاوه‌كو بزانرێت بۆچی تاكی كوردی باكی به‌خیانه‌تكردن نییه. باكی به‌شكانی شكۆی نه‌ته‌وه‌كه‌ی نییه؟ سووتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی مالی براكه‌ی نایجولێنی؟ ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ئافره‌تی كورد نایجولێنی؟ جگه له‌مه تاكه‌كانی ناوچه‌كان بۆ ئه‌وه‌نده دژی یه‌كترن؟ ئه‌و هه‌موو بیحورمه‌تیكردنه‌ی سلێمانی به هه‌ولێر كه زه‌مه‌نێكی زۆره بوونی هه‌یه، (ئێستاش به‌پێچه‌وانه هه‌ولیر ده‌ستی پێكردووه) له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ ئه‌و هه‌موو دوژمنداری و به‌كه‌م سه‌یركردنی یه‌كتر له‌چییه‌وه دێت؟ ئه‌وه‌نده حه‌زی له‌ناوچوونی ئه‌ویتر له‌چییه‌وه دێت؟ پرسەكە رێژەییە بەلام زۆرینەیە.
ئه‌گه‌ر به‌شێكی پرسه‌كه په‌یوه‌ندی به په‌روه‌رده‌ی بكه‌ره كورده سه‌ره‌كییه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه هه‌بیت، ئه‌وا به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی كۆی گرووپ و لایه‌نه به‌شداربووانه‌ی پرۆسه‌كه‌وه هه‌یه.
دیاره گرووپی 16 ئۆكتۆبه‌ر په‌یمانی گه‌وره‌ی ئابووری و سیاسی‌یان پێدراوه، هه‌ر له‌پاره‌ی نه‌وتی دزراوی كه‌ركوك تا نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵات و نفوزی نه‌یاره‌كان له‌پارته‌كه‌ی خۆیان، ئینجا له‌ناوبردنی پارتی دیموكرات (كه ئه‌مه خه‌ونی مامۆستاكانیش بوو). ئه‌وان كه ده‌مارێكی خیانه‌تیان تیدایه، به‌رژه‌وه‌نده‌یه‌كی بچوك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی خیانه‌ت بكه‌ن. ده‌یان بنهۆش ده‌بیننه‌وه بۆ باوه‌ڕهێنان به‌خۆیان، كه ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌ن راسته. له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا ئامرازی راگه‌یاندن و خه‌لكێكی مه‌عریفه نزمیشیان هه‌یه بۆ ره‌وایه‌تیدان به كاره‌كه‌یان.
زه‌مینه خۆشكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه، بێده‌نگی لایه‌نی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌كییه، له‌وانه بێده‌نگی سه‌رۆكی كۆمار، كه به‌داخه‌وه كورده، هه‌روه‌ها هاوكاریكردنی پرۆسه‌ی خیانه‌تكردنه‌كه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاره به‌ناو كورده‌كانی عێراقه، ئه‌وانه‌ی تاسه‌ر ئیسقان دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن. ئه‌مانیش به‌رژه‌وه‌ندیان له‌و پرسه‌یه‌دا هه‌یه.
ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌ین، یان كوبيش (سلۆڤاكی)، برێت ماكگورك (ئه‌مریكی)، قاسم سولێمانی (ایرانی)، ئه‌ردۆگان (توركی)، بالیۆزی (به‌ریتانی)، حزبی خوای (لوبنانی)، حه‌يده‌ر عه‌بادی و حه‌شدی شه‌عبی (عێراقی)، لاهور و پاڤیلی (به‌ناو كورد)، چ شتیك كۆیانده‌كاته‌وه، جگه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، به‌دبه‌ختی كورد وله‌ناوبردنی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی، له‌گه‌ل غه‌دری سیسته‌می نادادپه‌وه‌ری جیهانی نه‌بێت؟! سیسته‌می جیهانی سیسته‌مێكی نادادپه‌روه‌ره به‌سه‌ر مافی كه‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست. بۆنموونه كورد:
رۆژێك عێراق، رۆژێك ئێران، رۆژێك توركیا، رۆژێك داعش، رۆژێك حه‌شدی شعبی ..تا كوردستان وێران و تۆپباران ده‌كه‌ن، كورد ده‌كوژن و ده‌ربه‌ده‌ری ده‌كه‌ن. كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش ته‌نیا ته‌ماشا ده‌كه‌ن. به‌لی ئه‌وه‌یه نادادپه‌روه‌ریی سیسته‌می جیهانی، هه‌ندێك ده‌بێت بمرن، تاوه‌كو هه‌ندێك خۆش بژین.
ئاراسته‌كردنی موشه‌كێك بۆ سه‌ر سعودیه كه له ئاسمانه‌وه ته‌قێنرایه‌وه، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆری له شه‌قامێكی میسر، یان توركیا..تاد، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ولاتانی زلهێزی جیهان بینه سه‌رخه‌ت و باسی پشتگیری و هاوكاری بكه‌ن، به‌ڵام داگیكردنی كه‌ركوك، خورماتو و شه‌نگال، كوشتن و برینداربوونی سه‌دان كورد، سوتاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی مال و ده‌ربه‌ده‌ربوونی سه‌دان هه‌زار خه‌لكی كورد هیچ هه‌لوه‌سته‌یه‌كی به‌و ولاتانه نه‌كرد، كه‌س ئاماده‌یی هاوكاری و پشتگیری پێشكه‌ش نه‌كرد. ئه‌مه بۆ؟ چونكه سیسته‌می جیهانی له‌سه‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌كان بوونیادنراوه، بۆ ئه‌مه ئه‌گه‌ر گه‌لانی ژێرده‌ست و كه‌مینه‌كان جینۆسایدیش بكرێن كێشه نییه.
كورد باجی ئه‌وه ده‌دات كه داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات، ده‌یه‌وێت به‌ئازادی بژیێت. به‌لام ئه‌گه‌ر كورد ده‌یه‌وێت ولاتی كوردستان دروست بكات، ئه‌وا ده‌بێت بیر له‌زۆر پرس بكاته‌وه، كه یه‌كیك له‌گرنگترینیان پرسی به‌پۆزه‌تیڤ په‌روه‌رده‌كردنی تاكه‌كانیه‌تی به مافه‌كانی مرۆڤ، مافی نه‌ته‌وه‌كان. تاكی كوردی ده‌بێت وا په‌روه‌رده بكرێت، كه هیچی كه‌متر نییه له عه‌ره‌بێك، توركێك، فارسێك و ئه‌مریكییه‌ك.
تاكی كوردی ده‌بێت فێری خۆشویستنی نیشتمان بكرێت، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی پیشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌لێت “له برسان خاك ده‌خۆم به‌س خاك نافرۆشم”. یانیش ئه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ڵێت “لێره كه‌س نیشتیمان نافرۆشێت”.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت كوردستان ببێته ده‌وڵه‌ت، ده‌بێت رووداوی 16 ئۆكتۆبه‌ر لیكۆلینه‌وه‌ی زانستی جیاجیای له‌سه‌ر بكرێت، ده‌بێت له وانه‌ی مێژوو له زانكۆ و قوتابخانه‌كان بخوێندرێت.
ئێستا وه‌كو ده‌بینرێ خیانه‌كاران به‌ده‌نگی زولال و زۆر بیمنه‌تانه قسه بكه‌ن، پێده‌چێت كه‌سیش نه‌توانێت بینخاته قه‌فه‌سی ئاسنینی دادوه‌ری. ئه‌مه‌ش سه‌روه‌ری وڵات و سیسته‌مه دادوه‌رییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه ئه‌گه‌ری خیانه‌تكردنی دیكه‌ش مومكین ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت خیانه‌تكاران ده‌ستگیر بكرێن، لێكۆینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، سزای خۆیان وه‌ربگرن.
دواجار من هاورام له‌گه‌ل ئیسماعیل بێشكچی كاتێك وتی پێویسته لێكۆلینه‌وه له په‌روه‌رده‌ی به‌شیكی مالباتی تاله‌بانی بكریت، ئه‌وانی بكه‌ری 16 ئۆكتۆبه‌رن.
د. زیره‌ك عه‌بدوڵڵا – ئه‌لمانیا