هەڵمەتی کۆمەڵيک لە نووسەران و ڕۆشنبیران دژ بە ڕاوەدوونانی هاوڕەگەزخوازان لە سلێمانی
ڕاوەدوونانی هاوڕەگەزخوازان پێشێلکردنی مافی مرۆڤە
دەزگای ئاسایشی سەر بە یەکێتی نیشتیمانیی چەند ڕۆژێکە هەڵمەتێکی ڕەشبگیریی دژ بە هاوڕەگەزخوازەکانی شاری سلێمانیی دەست داوەتێ و هەر جارەی بە ناوێکەوە پاکانە بۆ ئەو زیادەڕۆییەی خۆی دەکات. لە سەرەتادا وەک هەڵمەتی ڕەشبگیریی هاوڕەگەزخوازان ڕایگەیاند. دواتر وەک هەڵمەتی ڕێگرتن لە فرۆشتنی سێکس و، ئێستاش بەناوی شکاندنی ئاداب و عورفی گشتییەوە دەیەوێت دەیان زینداینکراویان بداتە دادگا.
بۆ ئێمە کە لە خوارەوە ئیمزامان کردووە ئەوە ڕوونە کە ئەو هەڵمەتەی ئاسایش ڕاوەدوونان و سەرکوتکردنی کەمینەیەکی ناو کۆمەڵگایە لەڕێگەی خراپبەکارهێنانی دەزگایەکی دەوڵەتییەوە.
نە دەزگای ئاسایش و نە هیچ دەزگایەکی تر مافی ئەوەی نییە هێرش بکاتە سەر کەمینەیەک و سەرکوتیان بکات تەنها لەبەر ئەوەی ئەو کەمینەیە لە ڕووی سێکسواڵیتییەوە یان لە ڕووی ناسنامەی زاتییەوە جیاواز لە چاوەڕوانییەکانی زۆرینە و جیاواز لە کولتوری دواکەوتووانە دەجوڵێنەوە.
دەزگای ئاسایش پۆلیسی ئەخلاق نییە تا مەهامی پاراستنی «کولتوری باو و باپیران» بگرێتە ئەستۆ. تەنها ڕژێمە سەرکوتگەرە کۆنسەرڤاتیڤ و تۆتالیتارەکان ئەرکی پاراستنی ئەخلاق بە دەزگای پۆلیس و ئاسایش دەسپێرن. کولتوری کوردیی وەک کولتوری هەر نەتەوەیەکی تر قەبارەیەکی دینامیکییە و لە جوڵەدایە، نەک ئەوەی کۆمەڵێک ڕێسای نووسراو و مەحفوز بێت و کۆنەپەرستان و دەسەڵاتی حکومیی کۆنەپەرست ئەرکی جێبەجێکردنیانیان هەبێت.
ئینسان ئازادە لەوەی دەیەوێت چی بێت و کێی خۆش بوێت. ئەمە پرەنسیپێکی مافی مرۆڤە کە دەوڵەتی عێراقیی ئیمزای کردووە و دەزگای ئاسایش و هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمیش مولزەمن ڕەچاوی بکەن.
دەوڵەتی عێراق ئەندامە لە پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافە مەدەنیی و سیاسییەکانی ساڵی (١٩٦٦)-دا و لە بڕگەی (٩)ی ئەو پەیماننامەیەدا کە سەبارەت بە مافە شەخسییەکان و ئاسایشی هاونیشتیمانییە، هەموو ئەو مافانەی مرۆڤ زەمانەت کراون کە هاوڕەگەزخوازەکان مومارەسەی دەکەن. هەر ئەو مافانەی مرۆڤ لە دەستوری عێراقیشدا ڕەسمییەتیان پێ دراوە. بۆیە ئەو کارەی ئاسایش هەم کارێکی نادەستوریی و نایاساییە و، هەمیش پێشێلکردنێکی ڕاستەوخۆی ئەو مافانەی مرۆڤە کە زیاتر لە (٧٠) ساڵە نزیک بە سەرجەم وڵاتانی دونیا، لەوانە عێراق، بە ڕەسمیی خۆیان مولزەم کردووە پێشێلیان نەکەن. بەپێی ئەو پەیماننامەیەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەزگا حکومییەکانی دەسەڵاتی ناوەند و هەرێمی کوردستان نەک هەر فەرزە لەسەریان هیچ سەغڵەتییەک بۆ هاوڕەگەزخوازان دروست نەکەن، بەڵکو فەرزە لەسەریان کار بۆ ڕەخساندنی زەمینە بکەن بۆ ئەوەی ئەوان بتوانن ئەو جۆرە ژیانە جیاوازە مومارەسە بکەن کە مافیان هەیە بیکەن.
ڕاوەدوونانی هاوڕەگەزخوازان، ئەگەر هەر تەنها موبادەرەی ناوخۆیی باڵێکی کۆنەپەرست و هۆمۆفۆبی ناو یەکێتی نیشتیمانیی خۆی بێت، یان مەهامێکی سەفارشدراوی ڕژێمی ئێران بێت، لە هەموو حاڵەتەکاندا ئاکامی بێتەحەمولیی و عەقڵداخراویی دونیای کۆنە بەرامبەر بە کرانەوەی کۆمەڵگا و زیادبوونی تەحەمولی دونیای مۆدێرن بۆ سروشتی هەمەچەشنەی ڕەگەزی ئینسان.
هۆمۆفۆبیایەکی گەورە زاڵە بەسەر کۆمەڵگای کوردییدا کە ژیانی هەزاران هاوڵاتی کوڕ و کچی هۆمۆسێکشوەڵ و بایسێکشوەڵ و ترانس-جێندەری ئەم کۆمەڵگایەی کردووە بە دۆزەخ. هەڵمەتی ئاسایش بۆ سەریان نەک هەر ئەو بارەیان لەسەر شان سووک ناکات، بەڵکو ئەوەندەی تر موعەرەزیان دەکات بۆ هەراسانکردن و بۆ خەتەر بۆ سەر ژیانیان.
هەر ئەمەیە وایکردووە تەنانەت نزیک بە سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و میدیاکانیش چوونەتە پشت ئەو هەڵمەتی ڕەشبگیرییە و ڕای داکۆکییکەران لە هاوڕەگەزخوازان نادیدە دەکەن و دەنگیان دەکەنە ژێر ئەو هەموو ژاوەژاوەوە کە ڕیپۆرتاژی میدیاکان و نوێنەرانی حیزب و لایەن و کەسە هۆمۆفۆب و زیهنداخراوەکان دروستیان کردووە.
داوای ئێمە لێرەدا ئەوەیە کە دەستگیرکراوەکان دەستبەجێ ئازاد بکرێن، وە حکومەت کاری چالاکانە بکات بۆ ڕاگرتنی ئەو لێشاوی ڕقەی لەناو کۆمەڵگادا دژ بە هاوڕەگەزخوازەکان هەیە لەڕێگەی دانانی یاسا و ڕێکاری ترەوە.
یەکێک لە جوانییەکانی کۆمەڵگای ئینسانیی سەردەم، سەرباری هەموو ناشیرینییەکانی، زیادبوونی تەحەمولێتی بۆ مافەکانی (LGBT) و وەستانەوەیەتی بە ڕووی ڕقڕێژیی لە بەرامبەریاندا. کۆمەڵگای کوردیی زۆرجار شانازیی بەوەوە دەکات کە تەحەمولی بۆ هەمەچەشنەیی و جیاوازیی زۆرترە تا نەتەوەکانی دەوروبەری. ئەو شانازییەی کۆمەڵگای کوردیی چی شانازییەکی بێبنەما بێت یان شانازییەکی ڕەوا، ئەوا حیزبی یەکێتی و دەزگای ”ئاسایش”ەکەی ئێستا بە ڕاوەدوونان و سەرکوتکردنی هاوگەڕەزخوازان چالاکانە خەریکی بنکۆڵکردن و لەناوبردنین.
…
ئیمزاکان:
- ئاراس ڕەشید – کەنەدا
- ئارام سەمین، ڕۆژنامەنووس
- ئارام فەتحی، شاعیر، چالاکوان
- ئاری عەلی عوسمان، مامۆستا
- ئارینا فەتحی، هونەرمەند
- ئارینا مورادی، نووسەر
- ئازاد کاکەیی
- ئاسو کمال. نوسەر. لندن
- ئاسۆ خەبات
- ئاڤان سدیق، شێوەکار
- ئاڤان عومەر، شێوەکار
- ئاکام محمد ؛فنلندا
- ئاکام ئەحمەد/ خوێندکار
- ئاگرین ئەبوبەکر عەزیز
- ئالان پەری، نووسەر و وەرگێڕ
- ئامانج محەمەدپوور، ئەندازیار
- ئامانج مەحمود، نووسەر
- ئاندی حسێن
- ئاوات علی, ئەندامی سەندیکای کرێکاری خزمەت گوزاری گشتی, سویسرا.
- ئاوارە نەجم، فەرمانبەر
- ئایشە مستەفا – کۆمەڵەی بەساڵاچوان-سوید
- ئومێد ڕەحمانی
- ئومێد سەرحەد، ڕۆژنامەنووس
- ئیبراهیم شێخ شەرەفی، نووسەر و وەرگێڕ
- ئیبراهیم گۆران
- ئیسماعیل محموودی، توێژەر
- ئەحمەد شوان، نووسەر
- ئەرسەلان فەتاح، فەرمانبەر
- ئەسعەد عەلی، نووسەر
- ئەسەد نودینیان
- ئەفسانە مستەفا.
- ئەکبەر حەسەن
- ئەمیر سراجەدین، نووسەر
- ئەنوەر عەباسی، نووسەر
- ئەوین شەهاب زادە
- ئەیوب سەنگاوی
- بڕیار محەمەد تاهیر، نووسەر و وەرگێڕ
- بیار ڕەشید، ڕۆژنامەنووس
- بێستون دڕەیی. شۆفێری تەکسی ستۆکهۆڵم
- بەرهەم ئەحمەد، ڕۆژنامەنووس
- بەكر عەبدولكاریم فینلاند
- بەڵێن اسماعیل- کرێکار
- بەهار حسەینی، شاعیر
- بەیان عبدوڵا کەریم-سوید
- بەیان عەبدوڵا
- بەیان محەمەدی
- پرشنگ شەرەفکەندی
- پژمان ئیبراهیمی
- پشتیوان مەنسور، توێژەر و وەرگێڕ و مامۆستای زانکۆ
- پشتیوان مەنسور، توێژەر و وەرگێڕ و مامۆستای زانکۆ
- پوریا نەسیری
- پێژمان شەریعەتی، شاعیر
- پێشڕەو محمد، نوسەر
- پەروا ئارمەن، خوێندکار
- پەریناز قادر
- پەوێز هوما، شاعیر
- تارا ئەحمەد
- تارا ئەحمەد – مامۆستا- سوید.
- توانا حەمە نووری، وەرگێڕ.
- تۆما حەمید
- تەیموور ئەلیاسی نوێنەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان-ژنێڤ
- جوانە مەروان
- جیهاد محمد، نوسەر و وەرگێڕ
- جەبار موحسین
- جەلا سۆفی
- جەلال هانیسی، نووسەر
- جەمال کریکار
- جەمال نەجاڕی، ڕاگەیاندنکار، شاعیر
- چرۆ عومەر وەهاب، چالاکوان
- چنوور فەتحی، نووسەر
- چێنەر جەمال
- حامید بەراتی
- حوسێن ساڵەح (وەستا حوسێن)
- حەسەن حامید، نووسەر
- حەسەن کایا، نووسەر
- حەسەن مەعارفی پوور، توێژەر
- حەسەن نەستانی
- حەمە سەعید زەنگنە، نووسەر، ڕۆژنامەنووس
- حەمە هاشم، شێوەکار
- حەمەڕەحیم خضر، فەرمانبەر
- خەندان جەزا
- خەیام کوردە
- داستان مارف، نووسەر
- دانا ئەحمەد
- دلاوةر منزير هةلسوراوي سياسي استراليا
- دلاوەر ڕەحیمی، ڕۆژنامەنووس و نووسەر
- دڵدار جەعفەر
- دڵنیا فەریدون
- دیار کامیل
- دیاکۆ مورادی، نووسەر
- دیمەن کەریمی، شێوەکار
- دینۆ هوشیار
- دەریا عەبدوڵا، نووسەر
- ڕابەر فاریق، شاعیر
- ڕازاوە کاکەڕەش
- ڕاماڵ خونچە، وەرگێڕ
- ڕامیار ڕەزایی
- ڕاهۆز کامەران، شاعیر
- ڕزگار عەزیز
- ڕۆزا حسەین پەناهی
- ڕۆژان ئامینە عەزیز، نووسەر
- ڕێبوار سەعید
- ڕێبوار عارف
- ڕێبوار کەریمی، نووسەر
- ڕێبوار ورداری
- ڕێبین مەعروف، نووسەر
- ڕێنوار موحەمەد
- ڕەحمەت فاتێحی
- ڕەند زارعی، لێکۆڵەر و وەرگێڕ
- ڕەوا هادی، کاسب
- ڕەوەند جەواد، فۆتۆگرافەر و ڕۆژنامەنووس
- زانا ڕۆستەمی، شانۆکار
- زانا ئەحمەد
- زاهیر باهیر
- زیا ئارامی
- سارا سەردار، نووسەر، ڕۆژنامەنووس
- ساکۆ سمکۆ
- ساوێن هاوڕێ
- ستار حمە شریف، شێوەکار- سویسرا
- ستار حەمەعەلی
- ستیڤان شەمزینانی، نووسەر
- سمكۆ نوری
- سنوور باپووری، شێوەکار و نووسەر
- سنوور تەها
- سورمە حەمید/ راویژکاری مافی مرۆڤ UN
- سۆران محمد غەریب — کەنەدا
- سۆزان ئەمین – سەنتەری نینا/ سوید
- سۆما عادل، فۆتۆگرافەر
- سۆما عەلی
- سیروان عەبدول، نوسەر و پسپۆڕی بواری دیموکراتییەت و مافی مرۆڤ
- سیما جیهانگیر، چالاکوان
- سەبا مورادی
- سەحرا ئۆزەند
- سەردار حەمەڕەش، نووسەر
- سەروەر مەحموود، نووسەر
- سەروەر ئەحمەد، نووسەر
- سەلاح فارس
- سەیدۆ داوود مۆرگان، نووسەر و لێکۆڵەری دەروونناسی
- سەیران عەباس
- شادان عەبدول، فەرمانبەری چاکسازی و ماستەر لە چاکسازی کۆمەلایەتی
- شادان ئەحمەد, نووسەڕ
- شاڕێگا خالید، فەرمانبەر
- شاهۆ عارف عەلی، نووسەر و وەرگێڕ
- شاهۆ عەبدولقادر، نووسەر و فۆتۆگرافەر
- شاهید محەمەد، نووسەر
- شنۆ سەباح، مامۆستا
- شوان هاوینی
- شوانە ڕەحمانی، ڕاگەیاندنکار
- شێروان احمد
- شیرین قوڕەیشی،
- شیرین لەیلا محەمەد
- شیرین مستەفا، مامۆستا
- شەماڵ عەلی، لە سەرپەرشتیارانی کەناڵی هیوا
- شەنگار سابیر، شاعیر و شێوەکار
- شەهلا نەجمەدین، نووسەر
- صەبا پورمیهر
- عادڵ قادری، نووسەر و وەرگێڕ
- عبدالرحمن رسول /نوسەرو ڕۆژنامەنووس /فەرەنسا
- عرفان فاتیح
- عوسمان ئەحمەد / دانمارک
- عومەر سەرگەتی، نووسەر
- عەباس لەتیف بەریتانیا
- عەبدوڵا ساڵح ، ڕۆژنامەنوس . لەندەن بەریتانیا
- غەفور نادر هیرانی، ڕۆژنامەنووس
- فازڵ مەحموود، نووسەر و وەرگێڕ
- فروزان عەلينژاد
- فوئاد فرامەرزی
- فەرهاد عومەر
- فەریبا ڕەشیدی، چالاکوانی مافەکانی ژنان
- قەندیل بێستوون، نوسەر
- کاروان بازیان، نووسەر
- کامیل ئەفشار، نووسەر
- کاوه پیروت- کەنەدا
- کاوە عومەر :هەڵسوڕاوی کۆمۆنیزمی کرێکاری لە کەنەدا
- کاوە فاتحی، نووسەر
- کرێکار محەمەد، ڕۆژنامەنووس
- کلارا عەول، خوێندکاری ماستەر
- کۆژین ژین
- کۆژین کەریم، نووسەر
- کەمەند عەزیزی
- کەیفی ئەمین- سوید
- گولزار علی/ چەلاکی بزوتنەوەی یەكسانیخوازی ژنان/ دانیمارك
- گۆران ڕەسووڵ، شاعیر و وەرگێڕ
- گۆران عەبدوڵا -سایتی دەنگەکان
- گۆنا سەعید – نوسەر و چالاک
- گێلانی ساجیدە
- گەشبین سەباح، مامۆستا
- لاوژە جەواد / هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی یەكسانیخوازی ژنان دانیمارك
- لۆڤان عومەر، نووسەر و چالاکوان
- لەیلا ئەحمەد- کەنەدا
- ماردین ئیبراهیم، شاعیر و ڕۆماننووس
- ماریا کارگەر- رۆژنامەنوس و چالاکی سیاسی
- مارینۆ عەبدولخالق، نووسەر
- محمد بێتەڵ
- محمد مینە
- محەمەد حەسەن، خوێندکار
- محەمەد دڵزار
- محەمەد موراد
- مستەفا زاهیدی، نووسەر و وەرگێڕ
- موحسن کەریم
- موحەمەد ئەمین، نوسەر
- موزەفەر عەبدوڵا
- مێهرداد ئەحمەدزادە، هونەرمەند
- مەحمود حەمەد
- مەرزیە مەولانا
- مەریوان مستەفا، فەرمانبەر
- مەریەم ئەفراسیاپور
- ناسر فەتحی، شێوەکار، نووسەر
- ناسک حەلیمە حەسەن
- نگین براخاس
- نیگار پیروتی
- نیهاد جامی، نوسەر و شانۆکار
- نەریمان ئەمین
- نەھرۆ جەلال شیرە دۆستی رەگەزبازەکان
- نەهرۆ هومەر، نووسەر
- هاژین حەمید، پارێزەر
- هاوار محەمەد، نووسەر و وەرگێڕ
- هاوار ئافتابی
- هاوڕێ فاتیح- سوید
- هاوڕێ کەمال
- هاوناز ڕەزا، مامۆستا
- هۆکار دڵشاد
- هێرۆ خوسرەوی، نووسەر
- هێرۆ محەمەدزادە
- ھێشوو خسرەوی، وەرگێڕ
- هیلال ئیبراهیم، نووسەر و پارێزەر
- هێمن حەمید
- هێمن حەمە جەزا، شاعیر
- هێمن کوردۆ، فۆتۆگرافەر
- هیوا جەمیل-کەنەدا
- هیوا محەمد، نووسەر
- هیوا ناسیح / رۆژنامهنوس و چالاکوانی مهدهنی
- ھەتاو عەبدوڵاھی، نووسەر، چالاکوان
- هەژار نەژاد، مامۆستا
- هەڵگورد سەمەد، ڕۆژنامەنووس و نووسەر
- وەرزێر مەنسور، شانۆکار
- وەستا جەلال – کەنەدا
- وەفیق زامدار، شێوەکار