کاروان کاکەسوور لە وەڵامی دەنگەکان دا سەبارەت بە ئەنفا ل و رۆڵی ئەدەب
لە ئەرشیڤی دەنگەکان ەوە ١٤/٤/٢٠٠٧
دەنگەکان:
دوای تێپەڕبوونی ١٩ ساڵ بەسەر کردەی ئەنفالدا، ئایا ئەدەب توانیویەتی لە ناو خەیاڵ و فەنتازیا و زماندا ئەنفالێک دابمەزرێنێ جیاوازبێت لەو ئەنفالەی هەتا ئێستا زمانی سیاسی و ئایدیۆلۆژیا پێیان ناساندووین؟ تایبەمەتمەندیی ئەو زمانە ئەدەبییە چۆنە کە ئەدەبی کوردی بۆ بەرجەستەکردنەوەی ئەنفال بەرهەمی هێناوە؟ ئاخۆ ئەدەب دەتوانێت زمانێک بێت بۆ بەجیهانیکردنی کردەی ئەنفال؟
کاروان کاکەسوور:
ئه‌و پرسیاره به هه‌ر شێوه‌یه‌ک و له هه‌ر ئاستێک‌دا بکرێت، ئه‌وە هه‌ر ده‌مانخاته‌وه به‌رده‌م بیرکردنه‌وه له پێوه‌ندیی نێوان ئه‌ده‌ب و مێژوو. ئه‌نفال وه‌کوو ئیراده‌یه‌کی ئایدیۆلۆجی به‌سه‌ر واقیعی ئێمه‌دا سه‌پێنراوه. ئه‌و ئیراده‌یه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه هه‌موو بیرکردنه‌وه و خه‌یاڵێک بخاته ژێر ده‌ستەڵاتی خۆیه‌وه. ئه‌مه تەنیا پێوه‌ندیی به ئه‌نفاله‌وه نییه، بەڵکوو هه‌موو ڕووداوه گه‌وره‌کانی مێژوو ئاوان. پێوه‌ندیی نێوان خه‌یاڵ و واقیعیش هه‌میشه پێوه‌ندییه‌کی شه‌ڕانگێز بووه. مه‌رج نییه خه‌یاڵ تەنیا ئه‌ده‌ب و هونه‌ر به‌رهه‌م بهێنێت، بەڵکوو زۆر جار واقیع به‌رهه‌م دێنێته‌وه. ده‌شێ خه‌یاڵێکی جوان لە جیاتیی ئه‌وه‌ی ببێته شیعر، چیرۆک، ڕۆمان یان تابلۆیه‌کی هونه‌ری، ببێته دروستکردنی تفه‌نگێکی دوورهاوێژ، تۆپێکی گه‌وره، یان ڕۆکێتێکی سه‌رسووڕهێنه‌ر. که‌واته سه‌رچاوه‌ی هه‌موویان هه‌ر خه‌یاڵه. پێم وایه به هه‌ڵه‌دا ده‌چین، کاتێک ده‌مانه‌وێت ئه‌نفال و هه‌ر ڕووداوێکی دیکه‌ی مرۆیی له خه‌یاڵ و فه‌نتازیا داببڕین. ئه‌نفال پێش ئه‌وه‌ی بکرێته واقیع، تێکست بوو. پێش ئه‌وه‌ی بکرێته تێکستیش، خه‌یاڵ بوو. کاتێک خه‌یاڵ و ئایدیۆلۆجیا ئاوێته ده‌بن، ڕووداوی وه‌کوو ئه‌نفال ده‌هێننه کایه‌وه. مەبەست لە ئایدیۆلۆجیا هەر سەرچاوەیەکی زانراوە، کە لە ڕێیەوە بیر دەکرێتەوە و دەڕوانرێت. واتە کڵێشەی ئامادە هەن و وا خۆیان دەردەخەن بۆ هەموو دۆخەکان دەست دەدەن. کێشه‌ی گه‌وره لێرەدایه، کاتێک نووسه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌و واقیعه بکاته‌وه خه‌یاڵ. ئه‌و تێگه‌یشتنه هه‌تا ئێستایش به‌سه‌ر ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا زاڵه. ده‌بێت لێره ئاماژه به‌وه بکه‌م، که ئه‌نفال به نهێنی له‌ناو بەشێکی زۆری تێکسته‌کانماندا کار ده‌کات، بۆیه کاتێک ده‌مانه‌وێت قسه له‌باره‌ی ئه‌نفاله‌وه بکه‌ین، مه‌به‌ستمان ناوی ئه‌نفال نییه، مه‌به‌ستمان ئه‌و تێکسته ئه‌ده‌بی و هونه‌رییانه نین، که باس له ئۆپه‌ڕاشیۆنی ئه‌نفال ده‌که‌ن، بەڵکوو مه‌به‌ستمان ئه‌و دیسکۆرسه‌یه، که له پشت بیرکردنه‌وه‌ی نووسه‌ره‌وه ئاماده‌ییی هه‌یه. مه‌به‌ستمان گرێی ئه‌نفاله، که به درێژاییی ته‌مه‌نی خۆی خه‌یاڵمانی ڕه‌نگڕێژ کردووه. ئه‌نفال دۆستایه‌تییه‌کی زۆر به‌تینی له‌نێوان نووسه‌ر و مێژوودا پێک هێناوە. ئیشی ئه‌و نووسه‌ره به‌رده‌وام ئه‌وه بووه دڵنه‌واییی ئه‌و مێژووه برینداره بداته‌وه.
لێره‌وه زمانی نووسه‌ری ئه‌ده‌بی نه‌ک هه‌ر تێکه‌ڵی زمانی ئایدیۆلۆجیا و سیاسه‌ت ده‌بێت، بەڵکوو ڕه‌وایه‌تییشیان پێ ده‌دات. سه‌یر نییه کاتێک ده‌بینین هه‌موو ساڵێک شیعر و په‌خشان شانبه‌شانی گوتاری سیاسی یادی ئه‌نفال، هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌ڕین ده‌که‌نه‌وه. به هه‌مان تێڕوانین و به هه‌مان زمان. یه‌کێک له خەسڵە‌ته‌کانی ئایدیۆلۆجیا ئه‌وه‌یه، که به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه واقیع دیاری بکات، یان به مانایه‌کی دیکه بیخاته ناو چوارچێوه‌یه‌کی سنووردارەوە، به‌و مه‌به‌سته‌ی سه‌ری له ئه‌رکه‌کانی خۆی ده‌ربچێت، بەڵام نووسه‌ری ئه‌ده‌بی، ئەو نووسەرەی ویستی تێپەڕاندنی هەیە، به پێچه‌وانه‌وه واقیعێکی گریمانه‌یی ده‌خوڵقێنێت، که ته‌واو جیاواز بێت له‌و واقیعه‌ی ئایدیۆلۆجیا دیاری ده‌کات. لای ئێمه مه‌سه‌له‌که ڕێچکه‌یه‌کی دیکه‌ی گرتووه. بەگشتی نووسه‌ران یارمه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی ئایدیۆلۆجیایان داوه، که واقیع پێناسه بکات. به مانایه‌کی دیکه، ئه‌و له ڕێگەی ئایدیۆلۆجیاوه پێوەندی بە واقیعەوە ده‌کات.
ئه‌و نووسه‌ره وا بۆ بیست ساڵ ده‌چێت خۆشحاڵانه له‌ناو ئه‌و واقیعه‌دا ده‌ژی، که ئایدیۆلۆجیا خوڵقاندوویه‌تی، به ڕاده‌یه‌ک، جیاوازی له‌نیوان خودی نووسه‌ر و ئه‌و واقیعه‌دا نه‌ماوه. به مانایه‌کی دیکه، هه‌موو ته‌عبیرکردنێک له خودی خۆیشی، هه‌ر ته‌عبیره له‌و واقیعه چه‌سپاوه. لێره‌وه‌یه ئه‌و نووسه‌ره ئیشی به داهێنانی زمان نامێنێت، که گرنگترین ڕێگەیه بۆ گه‌یشتن به نهێنییه‌کانی مێژوو. ئه‌مه هۆیه‌که له‌و هۆیانه‌ی، که وای کردووه تێکسته‌کان ئه‌وه‌نده له یه‌ک بچن، چونکه وه‌ک گوتمان هه‌موو خوده‌کان له‌ناو ئه‌و واقیعه‌دا بوونه‌ته یه‌ک خودی هاوبه‌ش. گوتیشمان ئه‌و واقیعه پێناسه کراوه و له‌لایه‌ن ئایدیۆلۆجیاوه سنووره‌کانی بۆ کێشراون. له تێڕوانینی ئه‌ر‌یستۆوه مێژوو خۆی ناته‌واوه، چونکه به‌شێک له واقیع ده‌رده‌خات، نه‌وه‌ک هه‌مووی. بەم شێوەیە ئه‌و مامه‌ڵه میکانیکییه‌ی نووسه‌ری ئێمه له‌گه‌ڵ ڕووداو، هه‌ر له بنه‌ره‌ته‌وه مامه‌ڵه‌یه‌کی دروست نییه و ناتوانێت هیچ نهێنییه‌ک له مێژوو ده‌ربخات.
تاکه ڕێگەی ئه‌و نووسه‌ره‌مان بۆ هێنانه‌وه‌ی ئه‌نفال وه‌کوو ڕووداوێکی مێژوویی، تەنیا تراجیدیایه. تراجیدیا بە مانا میلـلییەکەی، نەوە‌ک بە مانا فەلسەفییەکەی. به‌مه‌یش له لایه‌ک سنوورێکی ته‌سک بۆ خه‌یاڵ داده‌نێت و له لایه‌کی دیکەیش هه‌موو جیاوازییه‌کان له‌نێوان ئه‌نفالی فاکتوال و ئه‌نفالی هونه‌ریدا ده‌سڕێته‌وه. لێره‌وه نووسین نابێته پرۆسێسێک بۆ تێکشکانی واقیع، چونکه هه‌ڵگری هیچ دژایه‌تییه‌کی واقیع نییه، بەڵکوو هه‌ر خۆی ده‌بێته‌وه به‌شێکی جیانه‌کراوه‌ی ئه‌و واقیعه. هه‌ر ئه‌مه‌یش دیسان پێوه‌ندیی به ئایدیۆلۆجیاوه هه‌یه، چونکه ئایدیۆلۆجیا به‌پێی ئه‌رکه‌کانی خۆی سیمای واقیع پێشان ده‌دات.
سه‌رده‌مێک ئه‌و واقیعه به شێوه‌یه‌کی زۆر تاریک ده‌رده‌خات، به‌و مه‌به‌سته‌ی کۆمه‌ڵگا بخاته حاڵه‌تێکی نیگه‌رانه‌وه و داوای خێراترین چاره‌سه‌ری لێ بکات. هه‌ر ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه له سه‌رده‌مێکی دیکه‌دا ئه‌م سیما په‌شێوییه‌ی واقیع به شێوه‌یه‌کی ته‌واو پێچه‌وانه پێشان ده‌دات، به ڕاده‌یه‌ک وای دەردەخات هه‌ر بیرکردنه‌وه‌یه‌کی جیاواز له خۆی و هه‌ر گۆڕانکارییه‌ک، که به‌بێ ئه‌و بکرێت، جارێکی دیکه ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و وێرانی ده‌باته‌وه. ئه‌گه‌ر لە جیاتیی ئه‌نفال هه‌ر ڕووداوێکی دیکه‌یش دابنێین، ئه‌وە هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت. مه‌به‌ستمانه بڵێین ئه‌و نووسه‌ره له ڕێگەی تراجیدیایه‌کی هه‌ژارانه‌وه، که تەنیا پشت به یاده‌وه‌ری و بینینێکی ڕووکه‌ش ده‌به‌ستێت، نه‌ک به تێڕوانینێکی ڕەخنەگرانه، بۆ ناو مێژوو ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌وێیشه‌وه مژده‌ی ژیانێکی ئاسووده و به‌خته‌وه‌رمان ده‌داتێ.
سه‌رنج ده‌ده‌ین تێڕوانین و ئیش‌کردنی ئه‌و نووسه‌ره هه‌مان تێڕوانین و ئیش‌کردنی ئایدیۆلۆجیایه. ئه‌و نووسه‌ره به هه‌مان زه‌مه‌نی فیزیکی بۆ ناو مێژوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه له کاتێکدا ده‌بێت زه‌مه‌نێکی پێچه‌وانه بخوڵقێنێت، که ئه‌مه‌یان خۆی له کۆمه‌ڵێک ته‌کنیک و فێڵی هونه‌ریدا ده‌بینێته‌وه. لێره جارێکی دیکه‌یش هه‌ست به پاشکۆیه‌تیی ئه‌ده‌ب ده‌که‌ین، چونکه ئه‌مه لاساییکردنه‌وه‌ی کتومتی ئایدیۆلۆجیایه، که هه‌میشه خێراترین ڕێگە ده‌گرێته به‌ر بۆ لێکدانه‌وه‌ی واقیع. لێره‌یشه‌وه‌یه ڕووداو تەنیا له ئاستی هه‌قایه‌تدا ده‌مێنێته‌وه و ناگاته ئاستی چیرۆک، که هه‌ر یه‌که‌یان خاوه‌نی زه‌مه‌نی خۆیانن و لای ئێمه تێکه‌ڵی یه‌کتر کراون. من پێشتریش له‌م باره‌یه‌وه گوتوومه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه بۆ ناو مێژوو زۆر جار گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی نۆستالژییانه‌یه، نەوە‌ک دڵڕەقانه. گه‌ڕانه‌وه‌یه‌که پڕه له سۆز و میهره‌بانی، بۆیه ناتوانین مێژوویه‌کی جیاواز له‌و مێژووه فەرمییه بخوڵقێنین. ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه هه‌ڵگری چاوێکه، که هه‌موو ڕابردوو به پیرۆز ده‌بینێت، بگره زۆر جار ئه‌و نووسه‌ره هه‌ر خودی نووسین به شتێکی گڵاو ده‌زانێت و ڕێگەی نادات به‌بێ پاککردنه‌وه له گومان و پرسیاره به‌ده‌کان بچێته ناو هه‌ندێک زۆنه‌وه، که لای ئه‌و پیرۆزن و به تابوو داده‌نرێن. ئه‌و ته‌ماهیکردنه له‌گه‌ڵ مێژوو ئه‌ده‌بی نووسراوی ئێمه‌ی کردووەته پاشکۆی ئه‌ده‌بی زاره‌کی. به‌کورتی تێکڕای ئه‌رکی ئه‌و نووسه‌ره له‌وه‌دا کۆ ده‌بێته‌وه، که پێمان بڵێت ڕووداوێک هه‌یه به ناوی ئه‌نفال، ڕووداوێکی دیکه هه‌یه به ناوی هه‌ره‌س، ڕووداوێکی دیکەیش هه‌یه به ناوی کۆڕه‌و. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و پڕۆسێسه به زمانی ئه‌لیکترۆنی بنووسینه‌وه، ئاوای لێ دێت: نووسه‌ر کۆپییه‌ک له لینکی واقیع وه‌رده‌گرێت و بۆمانی په‌یست ده‌کات. لێره ناکرێت نه‌ڵێین ئه‌و نووسه‌ره تەنیا کاتێک ده‌زانێت له کۆمه‌ڵگادا چه‌وسانه‌وه هه‌یه، که زمان زۆر ئاسان و شه‌فاف ده‌کرێته‌وه و شته‌کان له شێوه‌ی کۆمه‌ڵێک ئایکۆندا ده‌رده‌خرێن.
ئه‌گه‌ر ئێمه پێ له‌سه‌ر ئه‌وه دابگرین، که زمانی ئه‌ده‌بیمان بووه‌ته پاشکۆی زمانی سیاسه‌ت، ئه‌وە ده‌بێ بزانین ئاست و مه‌ودای زمانی سیاسه‌تمان چۆنه، به‌و مه‌به‌سته‌ی بزانین سه‌رچاوه‌ی ئه‌و نووسه‌ره ئه‌ده‌بییه چه‌ند هه‌ژاره. من پێم وایه ئه‌و زمانه‌ی سیاسه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر به پێوه‌ره‌کانی سیاسه‌ت خۆیشیه‌وه لێک بده‌ینه‌وه، هه‌ر زمانێکی لاوازه. زمانێکه تەنیا له سنووری ناسینه‌وه‌ی لایه‌نگر و ده‌ستنیشانکردنی دوژمن‌دا به کار هاتووه. هێنده‌ی ئێمه له دوای ئه‌نفاله‌وه سه‌رنجمان له ئه‌ده‌بی خۆمان داوه، هه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌وه‌ی له پشت ئه‌و ئه‌ده‌به‌وه‌یه ئایدیۆلۆجیایه‌کی هه‌ژاره، نه‌وه‌ک فکری ڕەخنەیی و فه‌لسه‌فه. ئه‌وه‌ی ناهێڵێت ئه‌نفال و هه‌ر ڕووداوێکی دیکه‌ی مێژوویی بسوێنه‌وه، ئه‌و گوتار و لێکۆڵینه‌وانه‌ن، که له گۆڤار و ڕۆژنامه‌کاندا بڵاو ده‌کرێنه‌وه و باس له گه‌وره‌ییی ئه‌و تێکستانه ده‌که‌ن، ئەو تێکستانەی ئەنفال و ڕووداوەکانی دیکەی مێژوویان وەک خۆی گوێزاوەتەوە. هه‌تا ئه‌مڕۆیش لێکۆڵینه‌وه‌ی ئێمه هه‌موو جوانییه‌کانی تێکستێک له‌وه‌دا کۆ ده‌کاته‌وه، که پڕیه‌تی له ئێش و ئازار. ئازار بە مانا میلـلییەکەی، نەوە‌ک بە مانا فەلسەفییەکەی. لێره‌وه‌یه من باوه‌ڕم نییه، که مه‌سه‌له‌که تەنیا نه‌بوونی تێڕوانینی قووڵ بێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی واقیع، بەڵکوو به پله‌ی یه‌که‌م نه‌بوونی شێوازێکی جیاواز و سه‌ربه‌خۆی هه‌ر نووسه‌رێکی ئه‌ده‌بییه. ئه‌گه‌ر ئه‌نفال له واقیعدا کۆمه‌ڵگەی ئێمه‌ی تێک شکاندبێت، ئه‌وە له‌ناو نووسیندا به‌رده‌وام ئیستاتیکامانی شێواندووه.
http://www.dengekan.com/doc/2007/4/anfal2007/karwan_kakaSwr.pdf