هۆشیاری خود/ خودی هۆشیار …. عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
(هۆشیاری) ده‌لاله‌ت له شت له‌خۆگرتن ده‌كات، هیچ هۆشیارییه‌ك به‌بێ مه‌عریفه نییه، هه‌ر چه‌ند مرۆڤ زانیاری خۆی زێتر په‌ره پێبدات، ئه‌وه‌نده زێتر هۆشیاری هه‌ڵده‌كشێ. كه‌واته هۆشیاری وشه‌یه‌كه ته‌عبیر له حاڵه‌تێكی عه‌قڵی ده‌كات، عه‌قڵێك كه له حاڵه‌تی كرانه‌وه و ده‌رككردن و سنوربه‌زاندا بێت، عه‌قڵێك كه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به ئه‌ویدیكه و زمان و ژینگه‌ی ده‌ره‌كییه‌وه ده‌كات، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش له رێگای هه‌ر پێنج هه‌سته‌كانی مرۆڤه‌وه به ده‌ست دێت.
به كورتی هۆشیاری مرۆڤ له كۆی كرانه‌وه‌ی فیكر و ئه‌زموون و رامان و تێگه‌یشتن و راڤه‌كردنه‌وه دێته به‌رهه‌م، كه له باره‌ی من و ئه‌ویدیكه و بیره‌وه‌ری و زمانه‌وه‌یه، یان ژینگه و ده‌وروبه‌ره‌وه‌یه. به‌ڵام مه‌دلوله‌كانی هۆشیاری به‌پێی بواره‌كان ده‌گۆڕێت، ده‌شێ تێگه‌یشتنمان بۆ هۆشیاری پۆلینی چوار جۆر بكه‌ین: هۆشیاری هه‌ڕه‌مه‌كی، یان له‌خۆوه، ئه‌و هۆشیارییه بنه‌مایه بۆ هه‌ڵسانمان به چالاكییه‌كی دیاریكراوه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی فیكری گه‌ره‌ك بێ، جگه له‌وه‌ش رێگامان لێ ناگرێ له‌وه‌ی به كارێكی دیكه‌ی فیكری هه‌ڵبسین. هۆشیاری رامانئامێز (التأملی): ئه‌و هۆشیارییه پێچه‌وانه‌ی هۆشیاری یه‌كه‌مه و پێویستی به ئاماده‌یه‌كی فیكری و ده‌رككردن و یاده‌وه‌ریی هه‌یه، رێگاشمان پێ نادات ده‌ست بۆ هیچ چالاكیه‌كی دیكه‌ی فیكری به‌رین.
هۆشیاری پێشبینیكردن (الحدسی): ئه‌و هۆشیارییه وامان لێده‌كات كتوپڕ و راسته‌خۆ ده‌رك به شته‌كان بكه‌ین، یان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دروست بكه‌ین، یان بیانناسین، بێ ئه‌وه‌ی توانای به‌ڵگه هێنانه‌وه‌مان به ده‌سته‌وه بێ. هۆشیاری ستانداری ئه‌خلاقی: ئه‌و هۆشیاره‌ییه كه وامان لێده‌كات فه‌رمانی پشتڕاست له باره‌ی شته‌كان و ره‌فتاره‌كان بده‌ین، جا چ قبوڵیان بكه‌ین یان ره‌تیان بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام راستی و ناڕاستی ئه‌و فه‌رمانانه پشت به یه‌قینه ئه‌خلاقیه‌كان ده‌به‌ستێت. پرسیاری بنه‌ره‌تی ئه‌وه‌یه: هۆشیاری خودی چۆن به ده‌ست دێت؟ هۆشیاری چۆن به‌سه‌ر دنیا و ئه‌ویدیكه و زماندا ده‌كرێته‌وه؟ سنوره‌كانی مه‌عریفه و سنوره‌كانی خودی كراوه كامه‌یه؟
هۆشیاری وه‌ك بیركردنه‌وه له خود
هیگل پێیوایه مرۆڤ تاكه بوونه‌وه‌رێكه (خود)ی خۆی ئاگادار ده‌كاته‌وه، به‌و مانایه‌ی كه بوونی له بوونی شته سروشتیه‌كان ده‌كات و به‌و مانایه‌ی كه بوونی خۆی بۆ خودی خۆیه‌تی. به‌ڵام شته‌كانی دیكه یه‌ك شێوه له بوونیان هه‌یه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له‌سه‌ر مرۆڤ پێویسته به‌و شێوه‌یه بژی كه بۆ خۆی هه‌یه، چونكه هه‌میشه مرۆڤ به ئاراسته‌ی دۆزێنه‌وه و ناسێنه‌وه‌ی خودی خۆیه‌تی كاتێك راسته‌وخۆ ده‌یگاتێ و له ده‌ره‌وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێ! مرۆڤ له رێگای لێكچوونی به شته‌كانی ده‌ره‌وه، خۆی ده‌ناسێته‌وه، بۆیه هه‌میشه كار بۆ گۆڕینی شته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌كات، چونكه ده‌یه‌وێت خودی خۆی ئه‌و كاته ببینێ، كه به شێوه‌یه‌كی بابه‌تیانه پراكتیزه ده‌بێ. به‌ڵام چۆن خود ده‌توانێ نوێنه‌رایه‌تی خۆی بكات؟
دیكارت پێیوایه (گومان) تاكه رێگایه بۆ به یه‌قین گه‌یشتن! ئه‌وه گومانه وامان لێده‌كات ده‌وری خۆمان بده‌ین. دیكارت گومان له هه‌موو شتێك ده‌كات، له‌وانه‌ش بوونی خۆی! بۆیه ناتوانێ بڵێ جه‌سته و ده‌روون هه‌مان خه‌سڵه‌تیان هه‌یه، به‌ڵام به ئاشكرا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ناتوانێ گومان له‌وه بكات كه بیر ده‌كاته‌وه، وه‌ك چۆن بیركردنه‌وه تاكه خه‌سڵه‌تێكه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له گومان دوور ناكه‌وێته‌وه. كه‌واته ده‌شێ له بیركردنه‌وه‌وه ده‌رك به سیفه‌تی پێشبینیكردنی بوونی (خود) بكه‌ین، به‌مجۆره دیكارت توانی بڵێت: من بیر ده‌كه‌مه‌وه، كه‌واته هه‌م. لێره‌دا خود و بیركردنه‌وه لێكدوور ناكه‌ونه‌وه، ئه‌و كاته‌ی خود له بیركردنه‌وه ده‌وه‌ستێ له بوون داده‌بڕێ.
به‌ڵام (هنری برگسۆن-Henri Bergson) رێژه‌ییه‌كانی هۆشیاری ره‌تده‌كاته‌وه! له دیدی ئه‌ودا هۆشیاری ساته‌وه‌ختێكی هه‌ستی نییه، كه به شتێكه‌وه به‌ند بێ، به‌ڵكو هۆشیاری درككردنی خود و شته‌كانه له به‌رده‌وامی خۆیدا. هۆشیاری كرانه‌وه‌یه به‌سه‌ر ئێستا و رابردوو و داهاتوودا. به‌مجۆره هۆشیاری پارچه پارچه ناكرێ بۆ ساته‌وه‌ختی دیاریكراو، چونكه هه‌ڵقوڵین و به‌رده‌وامییه و جیاكردنه‌وه‌ی نێوان ساته‌وه‌خته‌كانی قوڕس ده‌كه‌وێته‌وه. له‌و خاڵه‌وه ده‌پرسین ئایا هۆشیاری ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی دنیا و ئه‌ویدیكه‌وه؟
هۆشیاری كرانه‌وه‌یه به‌سه‌ر دنیا و ئه‌ویدیكه‌دا
(ئیمانۆیل كانت Immanuel Kant 1724-1804) هۆشیاری بۆ خود و مه‌عریفه له یه‌كتر جیا ده‌كاته‌وه. ئه‌و پێیوایه (هۆشیاری خود) بۆ خۆیه‌تی وه‌ك بوونێكی ئه‌خلاقی، ئه‌وه‌ش به مانای هۆشیاری ره‌ها بۆ شته‌كان ناگه‌یه‌نێت (واته ئێمه هۆشیارییه‌كی ره‌هامان بۆ شته‌كان نییه) ئه‌و قسه له هۆشیارییه‌ك ده‌كات، كه ده‌كه‌وێته پێش ئه‌زموونه‌وه، قسه‌ی له هۆشیارییه‌كی ترانسدنتالیستی كرد، چونكه ئێمه شته‌كان له خودی خۆیان (نۆمینهكان) پشتگوێ ده‌خه‌ین، به‌مجۆره‌ش هۆشیارییمان بۆ شته‌كان وه‌ك هۆشیارییه‌كی رێژه‌یی ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام (هۆسره‌ل، ئه‌دمۆند Edmund Husserl 1859-1938) پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه قسه ده‌كات، پێیوایه هۆشیاری هه‌میشه نیازئامێزه (هۆشیارییه به شتێك). چه‌مكی هوشیاری لای هۆسره‌ل ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌بوون و واتا پێكه‌وه گرێ دراون، چونكه نه شت به‌بێ كه‌س بوونی هه‌یه و نه كه‌س به‌بێ شت بوونی هه‌یه، شت و كه‌س له راستیدا دوو رووی یه‌ك دراون. ره‌نگه هۆشیاری خه‌یاڵكردن بێ، یان یادكردنه‌وه، یان بیركردنه‌وه‌یه‌كی لۆژیكی.. به‌ڵام هه‌میشه روو له شتێكه، كه بیری لێده‌كه‌ینه‌وه. به‌مجۆره هۆشیاری خودی كرانه‌وه‌یه به‌سه‌ر خود له رێگای نیازێكی دیاریكراوه‌وه، هۆشیاری دنیایی هۆشیارییه‌كی نیازخوازانه‌یه بۆ دنیا.
میرلۆپۆنتی هه‌وڵده‌دات هۆشیاری له‌و مه‌یله فینۆمینۆلۆژیا ده‌ربكات، ده‌ڵێ هۆشیاری رێگا بۆ دنیا ده‌كاته‌وه، تا چاره‌سه‌ری ئه‌وانه بكات، كه له رێگای ئه‌وه‌وه ده‌رده‌كه‌ون: دنیا وه‌ك ئه‌وه‌ی له خودی خۆیدایه هه‌موو ئاراسته و بزاوته‌كانی رێژه‌ییه، شتێكه كه پێیوایه بوونی له‌ودا نییه. به‌ڵام خودی هۆشیار ناتوانێ-به‌مجۆره بێ- ئه‌و كاته نوێنه‌رایه‌تی ئاگایی خۆی ده‌كات كه ده‌كه‌وێته نێو دنیاوه، لێره په‌یوه‌ندییه‌كی دیالیكتیكی له‌نێوان خود و دنیادا هه‌یه: چونكه به‌بێ خود دنیا ده‌بێته دنیایه‌كی بێ لا و بێ ره‌هه‌ند، به‌بێ دنیاش خود ناتوانێ خۆی به‌رجه‌سته بكات. به‌ڵام ئایا رۆڵی ئه‌وانیدیكه له هۆشیاری خود چییه؟ سارته‌ر ده‌ڵێ ئه‌وانیدیكه وام لێده‌كه‌ن هۆشیاری خودی به ده‌ست بهێنم: من كاتێك ته‌نیا ده‌بم خودم ده‌خه‌مه لاوه و هیچ بیری لێناكه‌مه‌وه، به‌ڵام كاتێ به چاو ههڵبڕینێك ئه‌وانیدیكه ده‌بینم ته‌ماشام ده‌كه‌ن، شه‌رم له‌خۆم ده‌كه‌م، چونكه بۆم ده‌رده‌كه‌وێ كه له چاوی ئه‌ویدیكه‌وه ته‌ماشای خۆم ده‌كه‌م. كه‌واته ته‌ماشاكردنی ئه‌وانیدیكه وام لێده‌كات هۆشیاری خودی وه‌ك شتێ له ده‌ره‌وه‌ی خۆم به ده‌ست بهێنم. هه‌ر ئه‌ویدیكه ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ به بابه‌تكردنی خودی خۆم. به‌مجۆره ئه‌ویدیكه ئه‌و بوونه بنه‌ڕه‌تیه‌یه كه وام لێده‌كات خودی خۆم بكه‌مه بابه‌تێك بۆ هۆشیاری.
سنوره‌كانی هۆشیاری
نابێ له بیرمان بچێ كه كۆی ئه‌و چاره‌سه‌رییانه‌ی بیریاران و فه‌یله‌سوفان بۆ ئیشكالیه‌تی هۆشیاری به ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نن، هۆشیاری به ساته‌وه‌ختی مێژووییه‌وه به‌ند ده‌كه‌ن، هۆشیاری به ئه‌زموونه‌وه ده‌لكێنن، هۆشیاری ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاستی مه‌عریفی و نیگه‌رانی مرۆكانه، له‌و لۆژیكه‌وه قسه‌كردنیان له‌سه‌ر سنوره‌كانی هۆشیاری جۆراوجۆر ده‌كه‌وێته‌وه.
بۆ نموونه كارڵ ماركس هۆشیاری به‌و سه‌رخانه (البنا‌و الفوقی) داده‌نێ كه كۆی چالاكییه مرۆییه‌كان ده‌یخه‌نه‌وه، وای بۆ ده‌چێ كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین له ده‌ره‌وه‌ی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و دواتر په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه نوێنه‌رایه‌تی هۆشیاری بكه‌ین. خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی ویستی خۆیان ده‌كه‌ونه نێو په‌یوه‌ندییه دیاریكراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه، ئیتر له‌وێوه پله‌ی هۆشیاری جیاواز دێته ئاراوه. هه‌ر له‌و لۆژیكه‌وه ماركس ده‌ڵێ: هۆشیاری (بوون)ی خه‌ڵكی دیاری ناكات، به‌ڵكو ئه‌وه (بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی)یه هۆشیارییان دیاری ده‌كات. لای ماركس هۆشیاری ره‌نگدانه‌وه‌ی سلبیانه‌ی واقیع نییه، چونكه بڕوای به‌و په‌یوه‌ندییه دیالیكتیكیه هه‌یه، كه ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه: ده‌شێ هۆشیاری (هۆشیاری دروست) كار له واقیع بكات، یان به‌شداری له گۆڕینی واقیعدا ده‌كات، یان به‌شداری له چه‌سپاندن و پیرۆزیدا بكات (نه‌ك هۆشیاری ساخته). كه‌چی (نیچه، فریدرچ ڤیلهیلم Friedrich Wilhelm Nietzsche 1844-1900) پێیوایه ده‌شێ مرۆڤ ژیان به سه‌ربه‌خۆیی و به‌بێ هۆشیارییه‌كی ته‌واو به‌سه‌ر به‌رێت. ئه‌گه‌ر ژیانی مرۆڤ قابیلی له‌ناوچوون بێت، به‌و مانایه‌ی ململانێ له پێناو مانه‌وه سنوره‌كانی دیاری ده‌كات، كه‌واته مرۆڤ ناچاره به وشه ته‌عبیر له خۆی بكات، له‌وێشه‌وه گه‌شه‌كردنی زمان و گه‌شه‌كردنی هۆشیاری به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن.
به‌مجۆره مرۆڤ كۆمه‌ڵێك وههم بۆ خۆی هه‌ڵده‌به‌ستێ به بۆیه‌ی حه‌قیقه‌ت ده‌ینه‌خشێنێ (وه‌ك ئه‌رك، لێپرسراویه‌تی، ئازادی….هتد) هه‌موو ئه‌و حه‌قیقه‌تانه له بنه‌ڕه‌تدا جگه له كۆمه‌ڵێك وه‌همی له‌بیركراو شتێكی دیكه نیین. به‌ڵام فرۆید به شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز ته‌ماشای ژیانمان ده‌كات. ژیانی مرۆیی لای ئه‌و له چیایی سه‌هۆڵی (iceberg) ده‌چێ (ئه‌وه‌ی كه دیاره زۆر له‌وه كه‌متره كه شاردراوه‌یه- پانتاییه‌كانی نه‌ست زۆر له پانتاییه‌كانی هه‌ست به‌رفره‌وانتره) بۆیه ئێمه زۆر هه‌ڵه‌ین، ئه‌گه‌ر ته‌واوی ره‌فتاره‌كانمان به هۆشیارییه‌وه گرێ بده‌ین، چونكه هه‌موو ئه‌و كردانه‌ی كه ده‌كه‌ونه نێو هۆشیارییه‌وه، نه به یه‌كه‌وه به‌ندن و نه قابیلی تێگه‌یشتنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچار بین و بڵێین هه‌ر ده‌بێ له رێگای هۆشیارییه‌وه حاڵی بین، ئه‌وه له به‌شێكی زۆری ره‌فتاره‌كانمان ناگه‌ین، ته‌نها ئه‌و كاته نه‌بێت كه بۆ لایه‌نێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌روونیمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه، ئه‌ویش نه‌سته، ناهۆشیاریه.
به‌مجۆره ده‌توانین بڵێین مرۆڤ ژیانێكی ئاوێته ده‌ژی، چونكه هه‌ر یه‌ك له هۆشیاری و ناهۆشیاری رۆڵێكی سێنترالیزمی تێدا ده‌گێڕن. ئه‌گه‌ر ناهۆشیاری بۆ زۆرێك له ره‌فتاره به تایبه‌تی لاده‌ره‌كان، نه‌خۆشه ده‌گمه‌نه‌كان زه‌روری بێ، ئه‌گه‌ر نه‌ست به‌شێكی گه‌وره‌ی پانتاییه‌كانی ژیانی مرۆڤی له‌خۆ گرتبێ، ئه‌وه به دیوه‌كه‌ی دیكه ناشێ له‌بیرمان بچێ كه ژیانی مرۆیی ئازادی و ویست و لێپرسراویه‌تییه، به‌و مانایه‌ش ده‌شێ مرۆڤ له رێگای به‌شێك له هۆشیارییه‌وه ره‌فتاره‌كانی خۆی هه‌ڵبژێرێت.