
میتۆدی باشه و خراپه …2… غه‌مگین بۆڵی
به‌شی دووه‌م
ئه‌مجۆره گوتاره كه ده‌ق به پێوه‌ری باشه و خراپه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت، ئه‌وه نه هیچ به‌هایه‌ك بۆ كاری ڕه‌خنه‌سازیی ده‌هێڵێته‌وه، نه حورمه‌تێكیش بۆ به‌های ده‌ق. ئه‌مجۆره زمانه‌ی بنووسیش كه گوتاره‌كه‌ی پێ نووسیوه له هه‌ناوی هه‌مان میتۆدی خراپه‌وه هاتۆته بوون. ئه‌مجۆره گوتارانه له خزمه‌ت ئه‌و سیسته‌مه ده‌كات كه ده‌شێت به سیسته‌می سڕینه‌وه ناوی بهێنین، كه ئامانج له‌و سیسته‌مه هه‌تكردنی زمانی ڕه‌خنه و ئه‌ده‌بی كوردییه و هه‌میش خزمه‌تكردنه به زمانی ڕاگه‌یاندنه‌كانی حزب و گوتاره‌كانی ئاینی له ڕۆژی هه‌ینیدا. ئه‌وه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌زموونی كاری ڕۆژنامه‌گه‌ریی بنووس كه له ڕۆژنامه‌ی (هه‌ولێر) به‌ناوی (ئارام كۆشكی)یه‌وه كاری هه‌واڵنووسین و ڕاڤه‌كردنی كتێب و ڕاپۆرتنووسین ده‌كات.**
ئه‌مجۆره نووسینانه‌یش درێژكراوه‌ی هه‌مان ئه‌زموونن، وه‌لێ به قه‌باره‌ی زیاتر و خه‌ساركردنی لاپه‌ڕه‌ی زیاتر. هه‌روه‌ها له قالبدانی چه‌ندان هه‌واڵ و بابه‌ت و ڕاڤه‌كردنی كتێب له قاوغی هه‌مان گوتاری سواو و گوتراوی پێشوه‌خته. ئه‌گه‌ر سه‌یری كۆی نووسینه‌كانی بنووس بكه‌ین ده‌گه‌ینه ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه له كۆی نووسینه‌كانیدا ناگه‌ین به شتێكی تازه.
واته وه‌ك خوێنه‌رێك وه‌به‌ر بۆچوونێكی تازه و دیوێكی شاراوه‌ی ده‌قه‌كانی شاعیرێكمان نیشان نادات. لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم بپرسم، ئایا له‌م نووسینه‌دا كام میتۆدی تازه‌ی ئه‌ده‌بیاتت به‌كار هێناوه؟ ئاخر میتۆد به‌ر له‌وه‌ی پرۆژه‌ی نووسین بێت، پرۆژه‌ی بیركردنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی جددییه. ئایا به‌و جۆره میتۆده خوێنه‌ر ده‌توانێت بیر له‌و چه‌مكانه بكاته‌وه؟ ئاخر ئه‌وه هێزی میتۆده وامان لێ ده‌كات زیاتر بیربكه‌ینه‌وه و بۆ هه‌ر په‌ڕه‌گرافێك زیاتر قووڵ ببینه‌وه و بۆ هه‌ر چه‌مكێكیش زیاتر بگه‌ڕێن. ئایا بنووس له‌م گوتاره سواوهیدا ئه‌وه‌ی كردووه؟ ئایا ئه‌مجۆره نووسینه جگه له دروستكردنی وه‌همی شاعیرێكی دیكه و دروستكردنی درۆی ڕووت، چی به خوێنه‌ران به‌خشیوه؟
ئایا نووسین ده‌بێت له پێناوی نووسین بێت، یان له پێناوی زمان و بیركردنه‌وه؟ نووسه‌ر ده‌بێت ئامانجی یه‌كه‌می زمان بێت و له ڕێگه‌ی هزری زمانه‌وه قووڵ ببێته‌وه و ئازاد بێت، دواتریش وه‌به‌ر شتی تازه بكه‌وێت و ئه‌زموونیان بكات، نه‌وه‌ك ئامانجی ته‌نیا نووسین بێت له پێناوی نووسین. ئه‌مجۆره له زمانی نووسین، زمانێكی په‌رش و بڵاوه و خۆی به هه‌موو شتێك‌دا ده‌دات و باسی هه‌موو شتێكیش ده‌كات، وه‌لێ له كۆتاییدا خوێنه‌ری هۆشیار هیچی له‌لا بهجێنامینێت. واته گوتارێكه هه‌موو گوتراوی ئاماده و پێشوه‌خته‌ی تێ دهئاخرێت و هیچ ناڵێت شیاوی گوتن بێت،چونكه ئه‌مجۆره گوتاره له ڕوخساردا وادیاره هه‌مووشتێك ده‌ڵێت، كه‌چی هیچیش ناڵێت. چۆن ئه‌مجۆره نووسینه باسی هه‌موو شتێك ده‌كات ته‌نیا بابه‌تی به‌رباس نه‌بێت، یان باسی هه‌موو شتێك ده‌كات و حه‌قی ته‌واو به هیچیشیان نادات.
چۆن ئه‌مجۆره زمانه درێژكراوه‌ی فیكری زمانی كادیرانی حزبه، ئه‌و زمانه‌ی كه هێنده‌ی ئامانجی ئیهانه‌كردنی به‌رانبه‌ره، هێنده ئامانجی دامه‌زراندنی بنه‌مایه‌كی ڕه‌خنه‌یی نییه. ئه‌مجۆره زمانه هێنده‌ی له گوتارێكی هه‌ڕه‌شه‌كردن نزیك ده‌بێته‌وه، هێنده گوتارێكی ئه‌ده‌بیی نییه. ئایا له كوێی گوتاری ئه‌ده‌بیاتی دونیادا هه‌بووه، ڕه‌خنه‌گرێكی ئه‌ده‌بی جنێو و هه‌ڕه‌شه له نووسه‌ری ده‌ق بكات؟ ئایا ئه‌وه هه‌مان فیكری گوتاری سیاسیی كوردی و ئایینی نییه؟ ئه‌گه‌ر نییه ده‌كرێت بنووس پێمان بڵێت: چییه؟ گوتاری ئێستای سیاسه‌تی كوردی، هێنده‌ی گوتارێكی تێكده‌ر و ڕووخێنه‌ر و تۆمه‌ت دروستكردنه، هێنده گوتارێكی بنیاتنه‌رانه و پاك نییه. بنووس ئێستایش به فیكره‌یه‌كی سواوه‌وه به میتۆدی باش و خراپ ده‌ق هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت.
لێره‌دا ده‌پرسم، ئایا هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قه به‌مجۆره له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا نیوسه‌ده زیاتره كاری پێ ده‌كرێت؟ ئایا ده‌كرێت ئاماژه به‌و میتۆده بده‌یت كه به‌و میتۆده ده‌قه‌كانت هه‌ڵسه‌نگاندبێت؟ ئایا به‌جددی بڕوات به زانستی ڕه‌خنه‌سازیی هه‌یه؟ ئایا میتۆد به‌لای تۆوه چییه و چۆن كاری پێده‌كه‌یت؟ ئایا ئه‌وه كاری چی ڕه‌خنه‌گرێكه ڕێنمایی ئه‌ده‌بی ده‌ر بكات؟ ئایا له دونیای ئه‌ده‌بیاتدا، شتێك هه‌یه به‌ناوی ڕه‌خنه‌یی ڕێنمایی؟ بنووسێك كه ساڵانه كتێب ده‌خاته ناو كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه، ده‌لوێت به نووسه‌رێك بڵێت بیرنه‌كه‌ره‌وه و دواتریش ڕاڤه له‌باره‌ی شیعرییه‌كانیه‌وه بكات؟ ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه بوونی نه‌بێت، ئایا بوونی ده‌ق له كوێدایه؟ ئایا دروسته له‌باره‌ی (ده‌قی شاعیری بیرنه‌كه‌ره‌وه‌وه).
(2) بنووسین؟ ئاخر ده‌بێت به‌ر له نووسین بزانین هه‌موو ده‌قێك به پرۆسه‌ی بیركردنه‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت و هیچ ده‌قێك به‌ده‌ر نییه له بیركردنه‌وه. بنووس نووسیویه‌تی: ” پێویستمان به نه‌ریتی ڕه‌خنه‌ییه بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیعری كوردی و ده‌ستبخه‌ینه سه‌ر ئه‌و كۆپیكارییه هه‌ڵه‌یه‌ی…”
(3) ئایا ده‌كرێت بزانین نه‌ریتی ڕه‌خنه‌یی چییه؟ ئه‌گه‌ر كه‌سێك ساڵانێك خۆی به كاری ڕه‌خنه‌ییه‌وه هه‌ڵواسیبێت، ناشێت چه‌مكێك به‌بێ بیركردنه‌وه و قووڵبوونه‌وه لێی فڕێ بداته ناو نووسینه‌وه! ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له كولتووری ڕه‌خنه‌یی بێت، ئه‌وا جیاوازه له نه‌ریتی ڕه‌خنه‌یی… ئایا له نێوان په‌یڤی نه‌ریت و كولتووردا جیاوازیی ده‌كه‌یت، یان هه‌ردووكیان هاوواتان؟ ئایا هه‌ر به‌ڕاست له‌لای تۆ نه‌ریت چییه؟ ئایا هه‌ر به‌ڕاست نه‌ریت كولتووره؟ ئایا چۆن له نه‌ریت تێگه‌یشتوویت؟ ئایا ده‌ته‌وێت به “نه‌ریتی ڕه‌خنه‌یی” چی بڵێیت؟
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕسته‌یه‌دا ده‌وه‌ستم. بنووس هه‌ردووك وشه‌ی ” كاریگه‌ریی” و “كۆپیكاریی” تێكه‌ڵ ده‌كات. ئایا ئه‌وانه له ڕووی چه‌مك و چییه‌تییه‌وه یه‌ك ما‌نایان هه‌یه؟ دواتر ئه‌گه‌ر پێوه‌رێك له‌م نێوه‌نده‌دا هه‌بێت و زانستی بێت، تیۆری كاریگه‌ریی و زانستی ده‌قئاوێزانییه. ئایا لێره‌دا زانستی ده‌قئاوێزانی بوونی نییه؟ ئه‌رێ زانستی ده‌قئاوێزانی به‌لای بنووسه‌وه مانای هه‌یه و چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئایا بنووس چۆن له چه‌مكی كاریگه‌ریی تێگه‌یشتووه؟ ئایا كاریگه‌ریی به وشه‌یه‌ك یان بابه‌تێك ڕووده‌دات؟ ئایا ده‌توانین به شاعیرێك بڵێین ئه‌و بابه‌ته‌ت له‌م شاعیره بردووه و تۆ له ژێر كاریگه‌ری ئه‌ودا ده‌نووسیت؟ ئایا بابه‌ت ده‌بێته موڵكی یه‌ك شاعیر؟ ئایا كاریگه‌ریی له رێگه‌ی بابه‌ت و وشه‌وه‌یه، یان له رێگه‌ی زمان و ڕستهچنینهوهیه؟
با سه‌یری ئه‌و رسته‌یه‌ش بكه‌ین و دواتر له باره‌یه‌وه بپرسین: ” ئه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی ڕامبۆ و بۆدلێر و مالارمێی به ئێمه گه‌یاندووه، قه‌تیسبوون نه‌بووه له مێژوویه‌كی دیاریكراودا.”
(4) ئایا ده‌كرێت ئاماژه به سه‌رچاوه‌ی شیعره‌كانی ئه‌و شاعیرانه بكه‌یت، یان مه‌به‌ستته به خوێنه‌ران بڵێیت: ئه‌وانه‌یش ده‌ناسیت؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ته‌نیا ناو ڕێزكردنی ئه‌و شاعیرانه نییه، بفه‌رموو چه‌ندان كۆپله له شیعره‌كانی شاعیر (مالارمێ) مان بۆ بنووسه. ئایا به شیعری مالارمێ ئاشنایت، یان ئه‌وه‌ته به ته‌نیا به‌ناوی مالارمێ؟ ئایا كامه كتێَبی شیعری مالارمێت خوێندۆته‌وه؟ ئایا كامه كتێبی شیعری مالارمێ كراوه به كوردی؟ بنووسی به‌ڕێز هه‌ر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستاوه، چونكه ئه‌و ده‌یه‌وێت هه‌موو شتێك بئاخنێته ناو نووسینه‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی نووسینه‌كه گه‌وره ببێت و لاپه‌ڕه‌ی زیاتر خه‌سار بكات. هه‌ر بۆیه‌یش زۆربه‌ی پێشه‌كیی گوتاره‌كانی گوتراوی ئاماده‌ن و سواون و به‌رده‌وام له كۆڕ و سیمینار و بابه‌تی بڵاوكراوه و نووسینی ئه‌ده‌بی كوردیدا دووپات ده‌بنه‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌م په‌ڕه‌گرافه‌ی بكه‌یت زیاتر ئه‌و گوتراوهمان بۆ ڕوونتر ده‌بێته‌وه. ” ئه‌گه‌ر له ئه‌زموونه‌كانی شیعری كوردی وردبینه‌وه، له شاعیرانی كلاسیكه‌وه تا ڕوانگه و شاعیرانی دوای ڕاپه‌ڕین، هیچ كام له‌م شاعیرانه به شێوه‌یه‌كی دروست و به‌دیدێكی ڕه‌خنه‌یی فراوانه‌وه ده‌قه‌كانیان هه‌ڵنه‌سه‌نگێنراوه.”
(5) ئایا ئه‌وه قسه‌ی ڕه‌خنه‌گرێكه كه ساڵانه چه‌ندان كتێب به ناوی ڕخنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه بخاته ناو كتێبخانه‌ی كوردییه‌وه؟ ئایا ئه‌وه جگه له گوتراوێكی سواو و چهندانبارهی ناو ئه‌ده‌بیاتی كوردی چیتره؟ ئایا ئه‌وه قسه‌ی هه‌موو خوێنه‌رێكی شیعریی نییه؟ ئایا شتێكی تازه له‌م په‌ڕه‌گرافه‌دا هه‌یه و خوێنه‌ر بۆ یه‌كه‌مجاریی بێت بیخوێنێته‌وه؟ ئایا بنووس ده‌یه‌وێت چی بڵێت و تازه بێت؟ ئایا به‌جددی ئه‌وه لۆژیكی زمان و فیكری ئه‌ده‌بیاته كه ئه‌و شتانه به‌رده‌وام بڵێته‌وه كه به به‌رده‌وامی گوتراون، یان ئه‌وه لۆژیكی خودی ئایینه‌كانه؟ هه‌روه‌تریش، ئه‌گه‌ر ئه‌م گوتراوه سواوهیش وه‌رگرین به‌ده‌ر نییه له پرسیاركردن. ئایا قسه‌كردن به‌م شێوه ڕه‌هاییه بۆ كاری ڕه‌خنه‌گریی دروسته؟ ئایا ئه‌گه‌ر شاعیرێك له گروپی (ڕوانگه) وه‌رگرین، بۆ نموونه: (شێركۆ بێكه‌س)، ئایا به‌دیدێكی ڕه‌خنه‌یی ده‌قه‌كانی تا ئێستایش هه‌ڵنه‌سه‌نگێنراون؟ ئایا كام شاعیری كورد هه‌یه، هێنده‌ی شیركۆ بێكه‌س ده‌قه‌كانی به‌ر ڕه‌خنه ئه‌ده‌بی و دیدی جیاواز كه‌وتبێت؟ ئایا ئه‌وه جگه له قسه‌فڕێدان چیتره؟ بنووس له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆدێلی باش و خراپ به‌كارده‌هێنێت و خاوه‌ن دیدگه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌یی قووڵ نییه و ناتوانێت له‌ناو چه‌مكه‌كاندا بیر بكاته‌وه، بۆیه ڕووكه‌شانه سه‌یری ده‌ق ده‌كات و له گوتارێكدا سه‌دانجار گوتراوه سواوه‌كان دووباره و دووباره ده‌كاته‌وه. نووسه‌ر و ڕهحنهگری ئێرانی (ڕه‌زا به‌راهه‌نی) له كتێبی ( خولیای نووسین) دا ده‌ڵێت: ” ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نووسه‌ران به دووبه‌ش داده‌نێن و ده‌ڵێن: نووسه‌رانی ڕه‌شبین و گه‌شبین، زه‌بوونترین و به‌دڕه‌وشترین خه‌ڵكی ڕۆژگارن. ده‌بێت ئه‌و جۆره كه‌سانه له‌سه‌ر ئاخوڕی ئه‌خلاق ببه‌ستییه‌وه، تاكوو ده‌ست بكه‌ن به كاوێژی چاكه و خراپه” .(6).