
شیعر: خۆشم دەوێی … نووسینی/پۆڵ ئێلواڕ… وەرگێرانی/حەمە ھیوا
لەپێناوی ئەو ئافرەتانەی کە نەمناسیون خۆشم دەوێی
لە پێناو ئەو کاتانەی کە تێیدا نەژیاوم خۆشم دەوێی
لە پێناوی ھەوای پاکژ و بۆنی نانی
گەرم
لە پێناوی ئەو بەفرەی کە دەتوێتەوە
لە پێناوی گوڵە پێگەیشتوەکان
لە پێناوی گیانلەبەرە پاک و بێگەردەکان
ئەوانەی کە مرۆڤ ئارەزویان لێ ناکات
خۆشم دەوێی لە پێناوی خۆشەویستی
خۆشم دەوێی لە پێناوی ئەو ئافرەتانەی
کە ھەرگیز خۆشم نەویستون
کێ پێچەوانەی من بێت…تەنھا تۆ نەبیت
تەنھا کەمێکی منی بینیوە
بەبێ تۆ ھیچ شتێک نابینم بە درێژایی
ماوەی ئەمرۆ و دوێنێ
ھەموو مردوەکانم تێپەڕاند لەسەر کا
نەمتوانی کون کەمە دیواری ئاوێنەکەم
وشە بە وشەم پێویست بوو
بۆ پاراستنی ژیان
لە پێناوی ئەو داناییەی تۆدا
کە من نیمە خۆشم دەوێی
لە پێناوی تەندروستی دژ بە ھەمو وەھمێک
خۆشم دەوێی
لە پێناوی ئەو دڵە نەرمەی
ھەمە و خەیاڵ دەکات کە تۆ گومان و یەقینی
تۆ خۆری بەرزی منی تا سەرم
بەرزم دەکەیتەوە
کاتێک تەواو دڵنیا دەبیت لە من
————————————–
سەرچاوە: