
له یانزهەمین ساڵڕۆژی تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان دا
خەبات لە دژی زوڵم و ستەمکاری دژ به ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و تاڵانچی درێژەی هەیە!
بەم بۆنەیەوە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، ڕێکخراوی دەرەوە، هەڵدەستێت به سازدانی خۆپێشاندانێکی ناڕه‌زایه‌تی بۆ به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له له‌نده‌ن.
کات: ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٤/٥/٢٠٢١
کاتژمێر: ١ی پاش نێوەڕۆ
شوێن
بەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم لەلەندەن
2 Hobart place,Belgravia
London SW1W 0HU
نزیکترین ئێستگای شەمەندەفەر
Victoria Station یان Hyde Park Corner
١١ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سەردەشت عوسمان له پلانێکی تیرۆریسانەدا، ده‌ڕفێنرێت و پاشان بە کوژراوی جەستەکەی فڕێدەدرێت. به‌دوای ئەم ڕوداوەدا توڕەیی و ناڕه‌زایه‌تیەکی جەماوەری له ئاستی سەراسەری کوردستاندا هاته مەیدانەوە و ئەم تیرۆر و ئینسانکوژیەی مەحکوم کرد. بەڵام دوای ئەم هەموو ساڵە حکومەت و دەزگا بەرپرسەکان، نه‌ك هەر بکوژانی سه‌رده‌شت و باقی قوربانیانی دەستی تیرۆریان ئاشکرا و ده‌ستگیرنه‌کردوە، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتدارانی بنه‌ماڵە و تاڵانچی به‌رده‌وامن له سه‌رکوت و هەڕەشە و پەلامار بۆ سەر ئازادی و کوشتن و گرتن و سزادانی هەڵسوڕاوان و ئازادیخوازان.
کەوایە با پێکەوە یادی سەردەشت عوسمان و سەرجەم گیانبەختکردوانی خۆپیشاندانەکانی کوردستان کە لە پێناو ئازادی و ژیانێکی ئاسودە و خۆشگوزەران بۆ خەڵکی کوردستاندا ژیانیان سپارد، بکەینە ڕۆژی هاتنەمەیدان و ناڕەزایەتی دەربڕین بەڕووی ئەم تاوانانەدا، با پێکەوە سنورێك بۆ ملهوڕی و تیرۆر و کوشتار و بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی دابنیێن. با ئەم یادە بکەینە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوه‌ی تیرۆر و سەرکوت و زیندانیكردنی هەڵسوڕاوان و ئازادیخوان و داکۆکی لە ئازادی لە کوردستان بکەین و بۆ ئەمەش دەسەڵاتدارن بەرپرسیار بکەین و ڕێگا نەدەین کەیسی تیرۆر لە کوردستان لە بێدەنگیدا بخەوێنن.
داوا لەسەرجەم ئازادیخوازان دەکەین بە هەر ڕێگەیەك پێتان دەکرێت لە وڵاتەکان بۆ داکۆکی لە ئازادی خەڵکی کوردستان ئەم یادە بەرز ڕابگرن و بەشداری کاریگەر بە ئەرکی سەر شانی خۆتان بزانن.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە:
07856032991 یان 07402488460