لێگه‌ڕێن ئه‌م نیشتیمانه دووباره ببێته‌وه به نیشتیمان … لێنگستۆن هیوز/ وه‌رگێڕانی سه‌روه‌ر عومەر
لێنگستۆن هیوز (1902–1967)
وه‌رگێڕانی: سه‌روه‌ر عومه‌ر
لێگه‌ڕێن ئه‌م نیشتیمانه دووباره ببێته‌وه به نیشتیمان
لێگه‌ڕێن دووباره ببێته‌وه به‌و خه‌ونه‌ی كه هه‌بوو
لێگه‌ڕێن ببێته‌وه به پێشڕه‌وی ده‌شت و
به‌شوێن مه‌نزڵگه‌یه‌كدا بگه‌ڕێت كه تیایدا ئازاد بێت.
(ئه‌م نیشتیمانه هه‌رگیز بۆ من نیشتیمان نه‌بوو)
لێگه‌ڕێن ئه‌م نیشتیمانه ببێته‌وه به‌و خه‌ونه‌ی خه‌وبینه‌كان خه‌ونیان پێوه ده‌بینی
لێگه‌ڕێن ببێته‌وه به سه‌رزه‌وینی پڕ تین و تاوی عیشق
سه‌رزه‌وینێك كه تیایدا پادشاكان پیلانگێڕی ناكه‌ن و
سته‌مگه‌ران ده‌سیسه ناچنن
تا هه‌ر كه‌سێك له‌لایه‌ن سه‌رووی خۆیه‌وه بچه‌وسێنرێته‌وه.
(ئه‌م نیشتیمانه هه‌رگیز بۆ من نیشتیمان نه‌بوو)
ئاخ، لێگه‌ڕێن نیشتیمانی من ببێته ئه‌و شوێنه‌ی كه تیایدا،
ئازادی به تاجه‌گوڵینه‌ی ساخته‌ی وڵاتپه‌رستی ناڕازێننه‌وه
به‌ڵام ده‌رفه‌ت و هه‌لی ڕاسته‌قینه بۆ هه‌موو كه‌س هه‌یه،
ژیان ئازاده و به‌رابه‌ری له‌و هه‌وایه‌دایه كه هه‌ڵی ده‌مژین.
له‌م “وڵاتی ئازادیخوازانه‌دا” بۆ من هیچكات
نه به‌رابه‌ری هه‌بووه نه ئازادی
پێم بڵێ، تۆ كێیت كه له تاركیدا له‌ژێر لێوه‌وه ورته‌ورت ده‌كه‌یت؟
تۆ كێیت كه باڵاپۆشه‌كه‌ت به‌نێو ئه‌ستێره‌كاندا ده‌خشێ؟
سپیپێستێكی بێنه‌وای فریودراوی پهراوێزخراوم،
ڕه‌شپێستێكم كه داغی كۆیلایه‌تی به‌سه‌ر جه‌سته‌مه‌وه‌یه،
سوورپێستێكم له سه‌رزه‌وینی خۆم ده‌ركراوم،
كۆچبهرێكم چنگم له هیوایه‌ك گیر كردووه كه ده‌مه‌وێت پێی بگه‌م
به‌ڵام به‌شی من بێجگه له‌و پیلانه دێرینه نه‌فره‌تییه، هیچی تر نه‌بووه؛
كه سه‌گ ورگی سه‌گ هه‌ڵده‌دڕێت و به‌هێز لاواز ده‌چه‌وسێنێته‌وه
من كوڕه‌لاوێكی پڕ له ئومێد و توانام
كه گیرۆده‌ی ئه‌و نیره دێرینه هه‌میشه‌ییه بووم
نیری به‌ژه‌وه‌ندی، ده‌سه‌ڵات، قازانج،
ماشینه‌وه‌ی زه‌وی، ماشینه‌وه‌ی زێڕ،
ماشینه‌وه‌ی شێوه‌كانی دابینكردنی پێداویستی،
خستنه سه‌ركاری خه‌ڵك، وه‌رگرتنی حه‌قده‌ست و
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌موو شتێك به‌هۆی هه‌ڵپه و چاوبرسیتیی مرۆڤه‌وه!
من جووتیارێكم –كراومه‌ته به‌نده‌ی خاك-
كرێكارێكم، فرۆشراو به ئامێر
ڕه‌شپێستێكم، خزمه‌تكاری هه‌مووتان
من گه‌لێكم: زه‌بوون، برسی، به‌دبه‌خت
تا به‌ئه‌مڕۆ ئاتاجی له‌تێك نانم، سه‌ره‌ڕای خه‌ونه‌كانم.
تا به‌ئه‌مڕۆ لێدراو و بێچاره‌م، ئاخ، ئه‌ی پێشه‌واكان
من ئه‌و مرۆڤه‌م كه هه‌رگیز نه‌یتوانیوه هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه بنێت،
بێنه‌واترین كرێكارێك كه ساڵانێكی زۆره ده‌ست به‌ده‌ست ده‌گه‌ڕێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یشدا،
له دنیایه‌كی كۆندا كه هێشتا به‌ندایه‌تی بۆ پادشاكان ده‌كرێت
من ئه‌و كه‌سه‌م كه خه‌و به خه‌ونه بنهڕهتییهكهمانهوه ده‌بینێت
ئه‌و كه‌سه‌ی زۆر به‌هێز، زۆر جوامێرانه و زۆر ڕاستگۆیانه خه‌و ده‌بینێت
ئه‌و كه‌سه‌ی ئازایه‌تییه پڕ تین و تاوه‌كه‌ی
له هه‌ر خشت و هه‌ر به‌رد و هه‌ر دێراوێكی كێڵراوی زه‌ویدا
كه ئه‌م نیشتیمانه‌ی كردووه به‌م وڵاته‌ی ئێستا هه‌یه
هێشتا ستران ده‌چڕێت.
ئاخ، من پیاوێكم كه سه‌رتاسه‌ری یه‌كه‌مین زه‌ریاكان گه‌ڕاوم
به‌دوای ئه‌و شوێنه‌دا كه ویستوومه ببێت به ماڵم
من ئه‌و كه‌سه‌م به‌نده‌ره تاریكه‌كانی ئیرله‌ند و ده‌شته‌كانی پۆڵه‌ندا و
زه‌نوێره سه‌رسه‌وزه‌كانی ئینگلستانی به‌جێهێشت،
له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌فریقای ڕه‌ش هه‌ڵكه‌ندرا و
هات بۆ ئێره تا “وڵاتی ئازادیخوازان” بونیاد بنێت.
ئازادیخوازان؟
كێ بوو وتی ئازادیخوازان؟ من نه‌بووم؟
بێگومان من نه‌بووم؟ ئه‌و میلیۆنان كه‌سه‌ی له‌سه‌ر هاوكاریی ڕۆژانه ده‌ژین؟
ئه‌و میلیۆنان كه‌سه‌ی ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێت كاتێك مان ده‌گرن؟
ئه‌و میلیۆنان كه‌سه‌ی هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نادرێت؟
هه‌موو ئه‌و خه‌ونانه‌ی بینیمانن
هه‌موو ئه‌و گۆرانییانه‌ی چڕیمانن
هه‌موو ئه‌و هیوایانه‌ی په‌نامان بۆ بردن
هه‌موو ئه‌و ئاڵایانه‌ی به‌رزمان كردنه‌وه
- ئه‌و میلیۆنان كه‌سه‌ی هیچ حه‌قده‌ستێكیان پێ نادرێت-
بێجگه له‌و خه‌ونه‌ی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی مردووه.
ئاخ، لێگه‌ڕێن ئه‌م نیشتیمانه جارێكی تر ببێته‌وه به نیشتیمان
- ئه‌و وڵاته‌ی هێشتا نه‌بووه به‌وه‌ی ده‌بوو ببێت و ده‌بێت ڕۆژێك ببێت!-
وڵاتێك كه تیایدا هه‌مووان ئازاد بن
وڵاتی من - وڵاتی بێنه‌وایان، سوورپێسته‌كان، ڕه‌شپێسته‌كان و من
ئه‌وانه‌ی ئه‌م نیشتیمانه‌یان كرد به نیشتیمان،
به خوێن و عاره‌قه‌ی نێوچاوان، به ئازار و باوه‌ڕ
به‌و ده‌ستانه‌ی كانزاكان ده‌توێننه‌وه و به‌و گاسنانه‌ی له‌به‌ر باراندان
جارێكی تر ده‌بێت خه‌ونه به‌هێزه‌كه‌مان بگه‌ڕێنینه‌وه.
به‌ڵێ، هه‌ر ناوێكی ناحه‌ز كه پێتان خۆشه له منی بنێن-
پۆڵای ئازادی هه‌رگیز ژه‌نگ ههڵناهێنێت.
ئێمه ده‌بێت نیشتیمانه‌كه‌مان،
له‌و كه‌سانه‌ی زالووئاسا به ژیانی خه‌ڵكه‌وه نووساون
وه‌ربگرینه‌وه!
ئاخ، به‌ڵێ،
به ڕاشكاوی ده‌یڵێم،
(ئه‌م نیشتیمانه هه‌رگیز بۆ من نیشتیمان نه‌بوو)
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌یشدا سوێند ده‌خۆم كه ده‌بێته‌وه به نیشتیمانی من!
له‌نێو وێرانه‌ی سه‌رچاوه‌گرتوو له مه‌رگی ڕێگرهكانهوه
له‌نێو ده‌ستدرێژی و گه‌نده‌ڵی، سه‌رانه و دزی و درۆكانهوه
ئێمه‌ی گه‌ل
ده‌بێت زه‌وییه‌كان، كانگه‌كان، كێڵگه‌كان، ڕووباره‌كان،
چیا و ده‌شته پان و بهرینهكانمان به‌ده‌ست بهێنینه‌وه
ته‌واوی ئه‌م شاره سه‌رسه‌وز و گه‌ورانه و
جارێكی تر نیشتیمان دروست بكه‌ینه‌وه!
ده‌قی شیعره‌كه به زمانی ئینگلیزی:
Let America Be America Again
Langston Hughes – 1902-1967
Let America be America again.
Let it be the dream it used to be.
Let it be the pioneer on the plain
seeking a home where he himself is free.
(America never was America to me.)
Let America be the dream the dreamers dreamed—
Let it be that great strong land of love
where never kings connive nor tyrants scheme
that any man be crushed by one above.
(It never was America to me.)
O, let my land be a land where Liberty
Is crowned with no false patriotic wreath,
But opportunity is real, and life is free,
Equality is in the air we breathe.
(There’s never been equality for me,
Nor freedom in this “homeland of the free.”)
Say, who are you that mumbles in the dark?
And who are you that draws your veil across the stars?
I am the poor white, fooled and pushed apart,
I am the Negro bearing slavery’s scars.
I am the red man driven from the land,
I am the immigrant clutching the hope I seek—
And finding only the same old stupid plan
Of dog eat dog, of mighty crush the weak.
I am the young man, full of strength and hope,
Tangled in that ancient endless chain
Of profit, power, gain, of grab the land!
Of grab the gold! Of grab the ways of satisfying need!
Of work the men! Of take the pay!
Of owning everything for one’s own greed!
I am the farmer, bondsman to the soil.
I am the worker sold to the machine.
I am the Negro, servant to you all.
I am the people, humble, hungry, mean—
Hungry yet today despite the dream.
Beaten yet today—O, Pioneers!
I am the man who never got ahead,
The poorest worker bartered through the years.
Yet I’m the one who dreamt our basic dream
In the Old World while still a serf of kings,
Who dreamt a dream so strong, so brave, so true,
That even yet its mighty daring sings
In every brick and stone, in every furrow turned
That’s made America the land it has become.
O, I’m the man who sailed those early seas
In search of what I meant to be my home—
For I’m the one who left dark Ireland’s shore,
And Poland’s plain, and England’s grassy lea,
And torn from Black Africa’s strand I came
To build a “homeland of the free.”
The free?
Who said the free? Not me?
Surely not me? The millions on relief today?
The millions shot down when we strike?
The millions who have nothing for our pay?
For all the dreams we’ve dreamed
And all the songs we’ve sung
And all the hopes we’ve held
And all the flags we’ve hung,
The millions who have nothing for our pay—
Except the dream that’s almost dead today.
O, let America be America again—
the land that never has been yet—
and yet must be—the land where every man is free.
The land that’s mine—the poor man’s, Indian’s, Negro’s, ME—
Who made America,
Whose sweat and blood, whose faith and pain,
Whose hand at the foundry, whose plow in the rain,
Must bring back our mighty dream again.
Sure, call me any ugly name you choose—
the steel of freedom does not stain.
From those who live like leeches on the people’s lives,
We must take back our land again,
America!
O, yes,
I say it plain,
America never was America to me,
and yet I swear this oath—
America will be!
Out of the rack and ruin of our gangster death,
the rape and rot of graft, and stealth, and lies,
we, the people, must redeem
the land, the mines, the plants, the rivers.
The mountains and the endless plain—
all, all the stretch of these great green states—
and make America again!