خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ كتێبی (فه‌ره‌نسای برسی).. د. شەونم یەحیا
بنتیكت بۆنزی، دكتۆرای له بواری ئه‌نترۆپۆلۆژیایی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رگرتووه،له ساڵی 2023دا كتیبێكی (SEUIL) بڵاوكردۆته‌وه به‌ناوی (فه‌ره‌نسای برسی) له بڵاوكراوه‌كانی چاپخانه‌ی (448 لاپه‌ڕه له‌خۆ ده‌گرێت.
بیرۆكه‌ی ئه‌م كاره‌ی (بۆنزی) سه‌ره‌تا له‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت، كه هه‌موو رۆژێ له‌ناو شاردا تووشی كه‌سانێك ده‌بین، كه له‌سه‌ر زه‌وی دانیشتووه وتابلۆیه‌كی زۆر ساده‌ی هه‌ڵگرتووه و له‌سه‌ری نوسراوه(برسیم). .
خواست لەسەر یارمەتی خۆراک لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا سێ هێندە زیادی کردووە. ئەستەمە زانیاری ورد هەبێت لەسەر ژمارەی وردی سودمەندان، بە تایبەتی بەهۆی تۆمارکردنی دوو هێندە – بانکە خۆراکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا پێشوازییان لە ٢.٤ ملیۆن کەس کردووە بە بەراورد بە ٨٢٠ هەزار کەس لە ساڵی ٢٠١١. شتێک دڵنیایە، نۆ ملیۆن کەس لە ژێر هێڵی هەژاریدا.
ئه‌م كتێبه باسی گوزه‌رانی رۆژانه‌ی چه‌ندان كه‌س ده‌كات، كه نقومبوونه له وه‌رگرتنی كۆمه‌كی خۆراكی به‌تایبه‌تی له ڕێكخراوی (ریستۆ دوكۆر) کۆمەڵەیەکی قازانج نەویستە بەپێی یاسای ساڵی ١٩٠١ وەک سوودی گشتی ناسراوە، لە فەرەنسا لەلایەن نوکتەچی و ئەکتەر میشێل کۆلۆچی (ناسراو بە کۆلۆش) لە ساڵی ١٩٨٥ دروستکراوە.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه سه‌ره‌تا له كاتی قه‌یرانی ساڵی هه‌شتاكان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دامه‌زرا. بۆ كۆمه‌ك كردنی هه‌ژاران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو له‌ناكاوییه‌كان ، به‌ڵام له ماوه‌ی چل ساڵی رابردوودا ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه ئه‌مرۆ بۆته دامه‌زراوه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره كه به ده‌یان ملیۆن كه‌س له فه‌ره‌نسا پشتی پێ ده‌به‌ستن، بۆ دابینكردنی خۆراكیان، ئامانجی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ش به شێوه‌یه‌كی كۆنكرێتی به‌رنگاری هه‌موو ئه‌م سیسته‌مه خۆاكیانه ده‌بێته‌وه كه خۆراك به شكۆوه بۆ تاك ده‌سته‌به‌ر ناكات و ڕێگه به هه‌مووان نادات به شكۆوه نان بخۆن. بۆیه پێان وایه ده‌بێ هه‌موو تاكێك به كه‌رامه‌ت و شكۆوه خۆراكیان بۆ دابین بكرێت.
بەبێ پێکهاتەکانی وەک ڕێستۆس دو کۆر، توێژەر بێنێدیکت بۆنزی مەزەندە دەکات، ئاژاوەی برسێتی ڕووبدات” وهه‌روه‌ها ئیدانه‌ی پەرەسەندنی بازاڕی برسێتی و سیستەمی کشتوکاڵی پیشەسازی ده‌كات.
ئەنترۆپۆلۆژیست بنێدیکت بۆنزی بۆ ماوەی پێنج ساڵ خۆی نوقم کرد لە ڕێستۆس دو کۆر بۆ ئەوەی باشتر لە شکستەکانی سیستەمەکە تێبگات،له‌م كتێبه‌دا (بۆنزی) باس له‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر له فه‌رنسا بژیت ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه رۆژێك له رۆژان خۆت له ناو بارودۆخێكی سه‌ختدا ببینیته‌وه.
ڕووخساری هەژاری فرەن. زۆر ڕووداوی ژیان هەن – نەخۆشی، ڕووداوی کار، جیابوونەوە، دەرکردن، مەیخواردنەوە – کە دەمانباتە ناو خولگەیەکەوە کە چاکبوونەوە لێی ئەستەمە. وە کاتێک دووبارە دەکەوینەوە، چیتر هەوڵی هەستانەوە نادەین، هیوادارین ته‌نیا بۆئەمڕۆ بژین..
هەروەها کەسانێک هەن چاوەڕێی وه‌ڵامی مانه‌وه دەکەن و ناتوانن کار بکەن.سەرنجی چەندین کەسی بەساڵاچوو زیاتر دەدەین کە ناتوانن بەرگەی زیادبوونی تێچوونەکان بگرن. بۆ ئەوەی سەقفێک بەسەر سەریاندا بمێنێتەوە، چیتر پارەیان نییە بۆ خواردن… “تازەهاتووەکان”یش، کرێکارانی هەژارن ناتوانن كار بیکەن. هیچ ڕێگەیەکی دەربازبوونیان نییە، لە کاتێکدا کە هەموو شتێک زیاد دەکات جگە لە داهات. ئەگەر دامه‌زراوه‌یه‌كی وەک ڕێستۆس دو کۆر نەبوایە، تەقینەوەی توندوتیژی و گرژی و ڕەنگە ئاژاوەی برسێتی زۆر ڕوویدایه.
INSEEنوێترین لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوكراوه‌ته‌وه و دواین ئاماری كه زۆر مه‌ترسیدار و سوتێنه‌ر ئه‌ویش سنورداكردنی خۆراكه كه چه‌ندین ساڵه فه‌ره‌نسا به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ، یه‌ك له‌سه‌رسێ فه‌ره‌نسیه‌كان به‌تێری ناتوانن نان بخۆن، ئەم سیستەمە لە کاتێکدا بەردەوام بووە کە تۆنێک بەرهەمی خۆراکی قەدەری لەناوچوونە.
نزیکەی چل ساڵ دوای یاسای “کۆلۆش” ، بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی سێکۆرس کاتۆلیک سەبارەت بە دۆخی هەژاری لە فەرەنسا، هەشت ملیۆن کەسی فەرەنسی هێشتا پێویستیان بە یارمەتی خۆراکی هەیە بۆ ئەوەی بژین. وەک ڕێکارێکی فریاگوزاری دیزاین کراوە، یارمەتییە خۆراکییەکان بەردەوام بوون.
پارادۆکسەکە ئەوەیە کە لە هەمان کاتدا ساڵانە نزیکەی ١٠ ملیۆن تۆن خۆراکی بەکارهێنراو لە فەرەنسا بەفیڕۆ دەچێت.
به‌نتیكت بۆنزی ره‌خنه له‌و سیسته‌مه خۆراكیه له فه‌رنسا ده‌گرێت ده‌ڵی “سیستەمی یارمەتی خۆراک توندوتیژه، سیسته‌مێكی خۆراكی ناداپه‌روه‌رانه‌یه،چونكه به یه‌كسانی هه‌موو وه‌ك یه‌ك ئه‌م هاوكاریانه‌یان به‌ده‌ست ناگات، بگره ئه‌م كۆمه‌ك و هاوكاریانه‌ی كه ده‌درێت به هه‌ژارانیش توندوتیژییه” پێ وایه هه‌موو مرۆڤێك مافی خۆراكی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه مافی هه‌ڵبژاردنی خۆراكی نه‌بێ” ئه‌م سیسته‌مه خۆراكیه له فه‌رنسادایه بازارێكی دروستكردووه كه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌وڵه‌مه‌نتر بن وهه‌ژاره‌كانیش هه‌ژار تر بن، ماركێت و بازاڕی سه‌رمایه‌داران بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له باج بپارێزن، له ڕێگای ئه‌و خۆراكانه‌ی كه له ماركێته‌كان چه‌ند رۆژێك به‌ر له ستۆك بوونیان فڕێ بده‌ن، وه‌ك یارمه‌تی سیسته‌می خۆراكی به دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كان ده‌یبه‌خشن، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت به‌شێك له‌و باجه‌یكه پێویسته بیده‌ن بیانبه‌خشێ، گه‌ده‌ی هه‌ژاران بۆته ریسكلینی خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو. ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك لیكه‌وته‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌ی له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه لێ ده‌كه‌وێته‌وه. هه‌روه‌ها وای له‌و كه‌سانه كردووه كه له گه‌شه‌ی ئابووری تاكه كه‌سیدا دوور بكه‌ونه‌وه و ته‌نیا پشت به كۆمه‌كی خۆراكی ببه‌ستن، له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌پرسێت (ئه‌م سیسته‌مه یارمه‌تی خۆراكییه له به‌رژه‌وه‌ندنی كێ دایه؟) ئه‌مه سیسته‌مه بۆ ده‌سه‌ڵات باشترین ئه‌لته‌رناتیڤه كه هه‌ژاران و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان و بێكاران بێ ده‌نگ بكات، و سه‌رمایه‌دارانیش تیدا پاشا بێ. بۆنزی هەموو ئاسایشی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری فه‌ره‌نسا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
ئەم نائارامییە بەهۆی ئەوەیه ئەکتەرە ئابوورییەکان بازاڕێکی برسێتییان پەرەپێداوە. لەو ساتەوەختەوە کە دەکرێت پارە لە ناڕەحەتی خۆراکی خەڵک وەربگیرێت و بچێتە ناو لۆژیکی بازاڕەوە لە شێوەی لێخۆشبوو‌ن لە باج و ئاڵوگۆڕکردن. داواکاری گەورە بۆ خۆراکدانی ئەو کەسانە دەکرێت کە توانای خۆراکدانی خۆیان نییە. تەواوی بازاڕێک پەرەی سەندووە بۆ ئەوەی بەرهەمی زۆر هەرزان بە کوالیتییەکی ناتەواو دابین بکات.
ده‌ڵێ “من نیگەران نیم لەوەی کە پێکهاتەکانی یارمەتی خۆراک زانیویانە چۆن بەردەوام بن. من نیگەرانم لە دەرئەنجامەکانی سیستەمەکە لەسەر ئەو کەسانەی کە ئەم هاوکارییە بەکاردەهێنن” ڕوونی دەکاتەوە. بۆ چارەسەرکردنی ئەمە، ئەو داکۆکی لە ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەکات بۆ خۆراک و بەرگری لە ڕۆڵی بزوێنەری کۆمەڵگاکان دەکات.
د.شەونم یەحیا