جه‌نگی نادیار خوێندن په‌راوێزێك بۆ بڕوانامە … سمكۆ محه‌مه‌د
جۆرج لۆكاچ له وتارێكدا به‌ناونیشانی فه‌لسه‌فه چییه؟. ده‌ڵێ “بابزانین فه‌لسه‌فه چییه كه قۆناغه‌كانی جودا كردۆته‌وه، ئه‌و نهێنییه چییه كه فه‌لسه‌فه‌ی ئیمپریالیزم له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی چاخه‌كانی پێشوو جودا ده‌كاته‌وه؟، بۆچی له‌یه‌كه‌م روانیندا هه‌ست به كرانه‌وه‌یه‌وه‌ك ده‌كه‌ین كه له‌رابردوودا ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی نه‌گۆڕیوه، بۆچی جارێكی دیكه فه‌لسه‌فه ده‌بێت به‌مایه‌ی نه‌فعی كۆمه‌ڵایه‌تی؟. هه‌روه‌كو ماركس گوتی “ئیدی فه‌لسه‌فه كاری وێناكردنی واقیع نییه، به‌ڵكو گۆڕینی واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تییه”، له‌كاتێكدا مه‌عریفه‌ی نێو زانكۆكان نه‌فعه‌كانی بۆ خودێكه كه‌وای كردووه چاو ببڕێته سامانی ماتریاڵی، نه‌ك سامانی مه‌عریفی، به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌عریفه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ، واته رۆشنبیری خاوه‌ن ده‌روه‌ستی مه‌عریفی كه نه‌فعی گشتی به‌گرینگترین ته‌ماشا ده‌كات.
له‌م به‌راواردكارییه‌دا له‌نێوان هه‌ردوو ناوه‌نده‌كه‌ی خوێندنی كاتی و خوێندنی به‌رده‌وام، تێده‌گه‌ین كه‌بۆچی دوو ئاراسته‌یه هه‌یه بۆ كه‌ڵه‌كه كردنی سه‌رمایه هه‌یه، تێزێك هه‌یه ئامانجی بیركردنه‌وه‌یه و ئه‌ویتر ئامانجی كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه‌یه‌كه كه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ پێی بگات، بۆ نموونه بازرگانه‌كان و خاوه‌ن موڵكه‌كانی پێشوو كه تائێستاش به‌شێكیان نموونه‌ن، به‌شی زۆریان نه‌خوێنده‌وار بوون، رۆژنامه‌نووسه‌كان به‌شێكی زۆریان نه‌خوێنه‌وار بوون و قۆناغیان گۆڕی، سیاسییه‌كان زۆربه‌یان نه‌خوێنده‌وار بوون و به‌هه‌موو بێ ئه‌زموونیی و هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه، شۆڕ‌شیان كرد و ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌یان گۆڕی، پیاوانی كشتوكاڵی به‌هه‌موو دوورییه‌كه‌وه له شارستانییه‌ت، خۆرسكانه مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ك سرووشتدا كرد و به‌رهه‌میان كرده ئامانج، سه‌نعه‌تكاره‌كان هه‌موویان ئه‌وانه بوون كه بازاڕیان ئاراسته ده‌كرد و ستایلی ژیانیان گۆڕی و كاریگه‌رییان هه‌بوو له‌گواستنه‌وه‌ی لادێكان بۆ شار و هتد.
ئێستا دێینه سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده‌ی كه ده‌بوو له‌دوای ئه‌و هه‌موو قۆناغ و ئه‌زموونه كرچ و كاڵانه‌ی كه ره‌خنه‌ی لێگیراوه، هه‌ڵبه‌ت ناوه‌ندی خوێندنی زانكۆكان به‌بێ ئامانج نیین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مه‌عریفه، به‌ڵام به‌بێ گوێپێدان و به‌بێ په‌روایی به‌رامبه‌ر به‌مه‌عریفه‌یه‌ك كه ئامانجی گۆڕان بێت له هه‌موو كایه‌كاندا، چونكه ده‌سته‌بژێرێك جڵه‌ویان وه‌رگرتووه و نه‌وه‌كان گه‌وره ده‌كه‌ن نه‌ك سیستمی په‌روه‌رده، تاكو بیر له شتێك نه‌كه‌نه‌وه كه خودی مه‌عریفه‌یه له‌پێناو خۆناسین به‌كاربهێنن.
با له‌و نموونه‌یه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین كه بۆچی هه‌موو خوێندكارێك كه له‌زانكۆ ده‌رده‌چێت، ده‌ڵێ (خوێندنم ته‌واو كردووه ده‌مه‌وێ ببم به شتێك)، هه‌ڵبه‌ت هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه چاوی له‌و هه‌وڵه‌بێت كه پێشتر، له‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م قسه‌یه‌ی كه بۆته ئیدیۆم، خۆڕسك نییه، به‌ڵكو پاڵنه‌رێكی دیكه‌ی له‌پشته، ئه‌ویش له‌وێوه ئاشكرا ده‌بێت كه وه‌ختێك ده‌بینین توێژینه‌وه له‌هه‌موو بابه‌ته‌كانی زانكۆ له بازاڕ و له نوسینگه‌كان، له‌ده‌ره‌وه‌ی ماندووبوونی خوێندكار، وه‌كو هه‌ر كاڵایه‌ك و پێداویستییه‌ك به پاره ده‌فرۆشرێت، له‌وه‌ش واوه‌تر بۆ سه‌لماندن ئه‌وه‌یه كه هیچ خوێندكارێك لێپرسینه‌وه له توێژینه‌وه‌كه‌ی نه‌كراوه به‌مانای ئه‌كادیمی، هیچ خوێندكارێك دوای ته‌واوبوون له زانكۆ، مه‌عریفه‌ی وه‌كو چه‌كێك به‌كارنه‌هێناوه بۆ رێگریییكانی به‌رده‌م ژیان، به‌ده‌گمه‌ن خوێندكارێك ده‌بینین ده‌ركه‌وێت و به‌رده‌وامی به‌و كایه‌یه بدات كه خوێندوویه‌تی، هۆكاری ئه‌مانی ئه‌وه‌ن كه واگه‌وره كراون به‌و ئیدیۆمه‌ی كه ده‌بێ خوێندن ته‌واو بكات، ئه‌مه جگه له‌بێ مه‌عریفه‌یی و خۆده‌ربازكردن له به‌رپرسیارێتی مه‌عریفی، شتێكی تر نییه، له‌كاتێكدا مه‌عریفه و خوێندن پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و كۆتایی نایات، ئینسان له‌هه‌ر قۆناغێكی ژیان بێت، پێویستی به به‌رده‌وامی خوێندن و به‌ده‌ستهێنانی مه‌عریفه‌یه.
ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدا ئه‌وه فۆڕمێكه له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كارێكته‌ری سڕبوو له‌كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌ڵام فۆرمێكی دیكه‌مان هه‌یه له‌دژی ئه‌وانه‌ی بڕوایان به‌وه نییه وه‌كو داینه‌مۆیه‌ك كاربكه‌ن بۆ گۆڕانی كۆمه‌ڵگه. ئه‌ویش مه‌عریفه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و ناوه‌نده رۆشنبیرییه فه‌رمییه‌كانه به حكومی و ناحكومییه‌وه، ئه‌م نه‌ریتی بێ په‌رواییه به‌رامبه‌ر به به‌رهه‌مهێنانی مه‌عریفه، ململانێیه‌كی به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ دژه په‌راوێزخه‌ره‌كان، ئه‌م حاڵه‌ته له كوردستان نوێیه، به‌ڵام له‌سه‌ده‌ی هه‌ژده له رۆژئاوا نه‌خۆشییه‌ك بوو، وه‌كو مالاریا و تاعون یه‌خه‌ی رۆژئاوای به‌رنادا، هه‌تا ساڵی 1848 به‌رده‌وام بوو كه دابڕانی فه‌لسه‌فی هاته كایه‌وه، به‌ڵام له‌دوای ئه‌و قۆناغه‌وه دابڕانێكی مه‌عریفی هاته كایه‌وه، مه‌به‌ستم له هاتنی ماركس و نیچه و فرۆییده كه به‌رپه‌رچی فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكیان دایه‌وه و ئه‌لته‌رناتیڤیان پێشكه‌ش به زانكۆ و ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ كرد.
له‌په‌نا هه‌موو ئه‌و ململانێ و كێشمه‌كێشی مه‌عریفییه‌وه له‌نێوان ناوه‌نده‌كانی خوێندن و بیرمه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ، پێشڕه‌وییه‌ك له‌پێناو به‌كارهێنانی فه‌لسه‌فه و مه‌عریفه به‌گشتی، وه‌كو ته‌وژمێكی تر بنه‌مای خۆی دانا، ئه‌ویش بیرۆكه و خه‌می گۆڕینی كۆمه‌ڵگه و ململانێی چینه‌كان بوو، ململانێی نێوان په‌راوێزخراوه‌كان و سه‌نته‌ریزمه‌كان سه‌لمێنه‌ری راستییه‌كانه، له حاڵێكدا ئه‌م تێڕوانینه كه بۆ فه‌لسه‌فه خوڵقاو ئیدیۆلۆژیا خراپ كه‌ڵكی لێوه‌رگرت، هه‌وڵێك بوو بۆ ناشیرین كردنی، به‌ڵام هه‌م نه‌توانرا بێ به‌ها بكرێ، هه‌م لانیكه‌م توانی فه‌لسه‌فه له كورسییه باڵاكان و بڕوانامه وه‌كو ئامانج، بگوازێته‌وه بۆ زمانی سه‌ر شه‌قامه‌كان و قاوه‌خانه‌كان، ئێستا پرسیاره‌كه له‌وێیه ئا‌یان بۆچی زانكۆ به هه‌موو توانایه‌كی خۆیانه‌وه، مه‌عریفه‌یان نه‌كردووه به‌چه‌كێك بۆ گۆڕانكاری له كایه جیاوازه‌كان، بۆچی نه‌بووه به‌خه‌می مه‌عریفه، بۆچی ناتوانێ كارێكته‌ری بیركه‌ره‌وه درووستبكات، جگه له‌كارێكته‌ری په‌راوێزخراو. ئه‌و كارێكته‌ره‌ی كه به‌بڕوانامه‌یه‌ك ئیكتیفای زاتی ده‌كات، چونكه له‌پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌و چوار ساڵه‌یدا، یه‌ك ئامانج له خه‌یاڵدانی جێكه‌وته بووه، ئه‌ویش بۆ به‌ده‌ستهێنانی موڵكیه‌تی سه‌رمایه‌یه، نه‌ك به مه‌به‌ستی خوێندنی به‌رده‌وام، هه‌ڵخرانی هێزێكی گه‌وره بۆ به‌رده‌م ناوه‌نده‌كانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی كاری یه‌خه سپییه‌كانی وه‌كو خۆیان، مه‌به‌ستم له فه‌رمانبه‌ری مشه‌خۆر و به‌رسێبه‌ر و ماندوو نه‌ناس، به‌و مانایه‌ی كه مادام بڕوانامه‌یان هه‌یه ئیدی ده‌بێ كاریان پێبدرێ، له‌كاتێكدا بڕوانامه ته‌نها بڕوانامه‌ی كاره ئه‌گه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگاكانی حكومه‌تیش بێ، نه‌ك بڕوانامه‌ی مه‌عریفه، بۆیه ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه كاریگه‌ری خراپیشی درووستكردووه، به‌وه‌ی كه هه‌ر گه‌نجێك به كچ و به‌كوڕه‌وه بدوێنی سه‌باره‌ت به خوێدنه‌وه و مه‌عریفه، جگه له‌وه‌ی خۆیان به رۆشنبیر له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، هه‌روه‌هاش ده‌ڵێن (ناخوێنین چونك خوێندن هیچ سوودێكی نییه، ئه‌وه‌تا شه‌قامه‌كان پڕن له خاوه‌ن بڕوانامه)، لێره‌وه‌یه ده‌ركه‌وته‌كانی ململانێی نێوان هه‌ردوو ناوه‌نده‌ی ئه‌كادیمی زانكۆیی و ناوه‌ندی رۆشنبیری ده‌روه‌ست ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و پرسیاره‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ بكرێت، كوا ئه‌و هێزه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌ئه‌نجامی به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی زانكۆیی تواناكانیان له‌وێدایه، بۆچی ساڵانه سه‌دان كادری خوێنده‌واری زانكۆیی له‌كایه‌كانی سۆسیۆلۆژی و ئابوری و كشتوكاڵی و بیناسازی و سیاسی و هتد، ته‌نها كادره پزیشكیه‌كان یاساییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و كاریان ده‌ستده‌كه‌وێ و موماره‌سه‌ی كاره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، بۆچی حاڵی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك رۆژبه‌رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات له‌رووی مه‌عریفی و خودناسی و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه؟. بۆچی ئه‌و ناواندانه ناتوانن ئه‌دیبێك یان سۆسیۆلۆژیستێك یان سیاسییه‌ك یان كاردێكی كشتوكاڵی پێشوو به‌توانا به‌رهه‌مبهێنێ، كه‌چی هه‌ر ئه‌و كارێكته‌رانه ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه به‌ڕێوه ده‌به‌ن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندی ئه‌كادیمیا خۆیان په‌روه‌رده كردووه، ئه‌مه پرسیارێكه رۆژانه دووباره زیندوو ده‌بنه‌وه.