له دهقهكانی محهمهد ماغووت.. و: عهبدولڕهحمان فهرهادی
•بانیژە و سەكۆ•
ئاسوودەیی ببەن
خەمباریم بۆ جێ بێلن
تۆپە ئاراستەكراوەكان ببەن
قەوانە بۆشەكانم بۆ جێ بێلن
كەنار دەریاكان ببەن
زیخاوم بۆ جێ بێلن
ئاگر ببەن
خۆڵەمێشم بۆ جێ بێلن
شەمەندەفەران ببەن
دوكەڵم بۆ جێ بێلن
كاغەزە دۆڕاوەكانم بۆ جێ بێلن
شانۆ قەرەباڵغەکان ببەن
پشت پەردەم بۆ جێ بێلن
نامەكانی ئەڤین ببەن
بەرگەكانیانم بۆ جێ بێلن
دارخورماو بیر و كاروانەكان ببەن
تراویلكەم بۆ جێ بێلن
درەخت و گوڵ و باڵندە و رەگەكان ببەن
سێبەرەكانم بۆ جێ بێلن
بەكورتی/ سەركەوتنەكانی تشرین ببەن
دۆڕاندنەكانی حوزەیرانم بۆ جێ بێلن.
•خشینی پیرۆز•
سەربازی ئەوروپایی لە جەرگەی شەڕێدا ئەگەرچی چەكی سپیشی پێ بێ
هەوڵدەدا دواوەی خۆی لە سەربازی و ئابووری و ستراتیژی و تەكنیكی و
شارستانی ، هەر هەمووی بپارێزێ
بەڵام سەربازی عەرەب خەریكی دواوەی جەستەی خۆیەتی و
چوار چمكی لەسەری دادەنیشێ و هەرچی بێتە سەركێری
لەسەری دەخەوێ
هەر جوولەكەیەكیش بگری
یان هیندییەك
یان پاكستانی
یان چینی
یان یابانی
یان مالیزی
قوربانی دەدەن بۆ خوشگوزەرانیی گەلانیان .
•چوارشەممەی پۆڵوو•
لەوانەیە كڵاوەكەم لە چایخانەیێ لەیادكەم
یاخود چەرخەكەم لە باڕێك و
پاكەتە جگەرەكەم لە هوتێلێك و
كلیلەكانم لە چەكمەجەیێ و
پێڵاوەكانم لە پرسەیێ
ئوتووەكە سوور بۆتەوە لەسەر جلە بەهادارەكانم
بێباكم
بەڵام لەیادكردنی دەفتەری خەمەكانم سات بە سات
تێدا تۆمار دەكرێ
ئەمەیانە كە ناتوانم بەرگەی بگرم
چونكە لە نارنجۆكێك كە لە دەستی منداڵێكدایە ترسناكترە
یاخود ئاژەڵێكی ماڵیی ژێر بۆردومان
چونكە هەموو شتێ لەژێریدا دەسووتێ
تەنانەت وشە ئاسمانییە پیرۆزەكان
ئەگەرچی بە پاسەوانی سەدان ئەهریمەن
دەورە دراوە
ئایا خەم لە لەوەیان بەهێزترە؟
•جەژنی سوپاسگەری•
بەنیشتمانەكەمەوە هەڵنافڕمە فرە بەرزاییی
نەوەكا گێژووڕبێ
بە نیشتمانەكەمەوە هەڵنافڕمە نزمە بەرزایی
نەوەكا بەر گۆرانییەکی دابەزیو بكەوێ
ئەوسا هەردوو بكەوینە ژێر خانەوە
ئەز دەنووسم
بۆچی شاییەك نیی لەوە، هیچ شاییەك لە پەراوێز
یاخود لەنێو دێرەكان
یاخود لە قولینچەكان
چونكە زۆرتر لەواتیركەرێك
پشكداری ئەو لاپەڕەیەم دەكا
راگەیاندن
ئازووقە دان
بەرگری
ئاسایش
ناوخۆ
دەرەوە
ئاوەدان
دادەوەری
منیش دەبێ بۆ رووبەڕووبوونەوە
ئامادەبم
•نامۆ بووتێك•
قەڵەمێكی شكاو
پەیڤی گەمژە
نیشانەی سەرسورمان و پرسیار
ناوبرێكن وەك بەرماوەی هەژاران
كە كەسێك ئاوری لێ ناداتەوە
یان ئەو كاركانەی خەریك هیچیان نابینێ
لەكاتێكدا پەیڤە هەلیژێردراوەكان
لە جوانترین دارستانی سەوز
لە پەراوێزدا دەوەستە
هەروەك بڵێی دەچێتە نێو زیندانێك
یان دروشمێكی خرێتەوە
بەڵام من دەستی دەگرم و رایدەكێشم
بەرەو
دێرەكان دەینە توولەڕێی شاخاوی
دەچێت و بۆی دەگەڕییەوە
بە گوێرەی ویستی و چاركی ئەو
بەڵام بە مەرجێك
ئیش ئەوەی ناریكی دابێ
نەك لەبەر ئەوەی بڕۆام پێتان نییە
بەڵام لەبەر ئەوەی
لەزمەنێكی مەترسیدان و دەبێ
هەردەم چاوت لییان بن
لەگەڵ ئەوەی جوانترین و نزیكترین هۆزانەكانی بەدڵم
ئەوانەن كە لەبەردەشتم دەردەمیەو
لەنێو پەنجەكانم و نەدەبن
وەك تەمی بەیانیان
•شیعرێكی فریاگوزاری•
ئەو هەموو برینان لە ئاستی ژانەكانمدانین و
ئەو هەموو داوو دەرمان نوێژانەش لە ئاستی ژانە سەرمدا نین
ئەو هەموو داسانە لە ئاستی گوڵەگەنمدانین
ئەو هەموو بیستان و باخان لە ئاستی مەلەكانمدا نین
ئەو هەموو شەمەندەفەران لە ئاستی دەستكەوتەكانمدانین
ئەو هەموو پێوەرە وردو هەستیارانە لە ئاستی خەون و كابو سەكانمدانین
من گالیسەی خۆرهەڵاتی بەندكراو بە پەندی پێشنیان لێ دەخوڕم
كەلوپەلەكانم
فیشەكێكی وێل
گۆی مەكێگی نەترس
فرمێسكێگی بەتاو
بەرەبابە لەناوچوەكان
شەبەنگێكی زیناكار
جەنگێكی توندوتیژ
مۆسیقای سیخوڕان
ئەم هەمووان لەبەرچاومن
كاتێ گالیسكەی شیعر لێدەخوڕم
لەنێو گەلی بە قوڵەكاندا
كە لێواریان خەریكە یەك دەگرێتەو
وەك لێوی كچۆلان
گوللەی خۆكوژان
•گرێ داخراوەكە•
میللەتێكی ئاشتەوا
یەكێ شەڕ كەر
یەگی نەترس
یەگی خۆپارێزو
یەكی چاومنۆك
یەكێكی تری سوودمەند
دواتر چاوی چینی، كۆری، یابانی، بەدەوی
كۆچەری، شین و سۆر
سەری لاكێەح و چوار گۆشەو هێلكەی
پێستی سپی و رەش و قاوەیی تۆر
لەسەر هەمان خاك و لەژێر هەمان ئاسماندا
ئەدی كوا تیگەری خوێن و یەكگرتوویی رەگەز؟
پێویستم بە ئاوناسێك هەیە
بچێتە نێو ئەو كێشەیە.