
مژده.. شیعری ستار ئەحمەد
شه‌كره ژنێك..
چێژه عه‌شق،
نوقڵه هیوا،
به‌فره سۆزم پێده‌به‌خشێت.
ژنێك چوون شیعر،
له‌ئه‌وینا سه‌رمه‌ست و شێت.
ئێواران نسرمه سۆز،
شه‌وان شه‌رمه خه‌و،
رووناكی دڵ،
له‌ئاسۆی ده‌روونی هه‌ڵدێت.
زه‌رده‌ی به‌یان هه‌ڵده‌سێنێ،
شاباڵی ئه‌مه‌ك توند ده‌گرێت.
هه‌تا ده‌گاته ترۆپكی،
گه‌رمه هه‌ناوی نیوه‌ڕۆ،
وێڵه ژنه،
به‌دوای خۆی و رۆحی من،
دوندی ده‌روونا ده‌گه‌ڕێت.
پیتێك له‌ئاونگی لێوی،
چرپه‌یه‌ك له‌ترپه‌ی دڵی
هه‌ناسه‌یه‌ك له‌ماچێكی،
سفرێك له‌گۆی مه‌مكه‌كانی،
له‌بریسكه‌ی نیگایه‌كا،
به‌گلێنه‌م ده‌شۆمه‌وه،
چاوانم ده‌كه‌مه ریچكه‌ی .
خه‌ونی ئاڵ،
ته‌مه‌نی شه‌نگی ئاواتی.
له‌كۆشما هه‌نسك ده‌دات،
عومرێكی نوێم پێده‌نووسێ،
به‌رگی لاویم ده‌كاته به‌ر.
ده‌مبا به‌ره‌و،
شه‌و چرای ژوان.
گوڵه خۆزگه،
لاسكه تاسه،
ره‌گی مژده‌م پێ ده‌ڕوێنێ،
ژنێك له‌بۆسه‌ی ژیانا..
چه‌شنی چیا،
بۆ مانه‌وه‌م.
بووه‌ته چاكترین سه‌نگه‌ر.
ستار ئەحمەد
•