 
	گفتوگۆی كۆیله‌و خاوه‌نه‌كه‌ی … و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
له ئه‌ده‌بی دێرینه‌وه
 
( ئه‌م گفتوگۆیه نموونه‌یه‌كه له‌و ئه‌ده‌به‌ی وێنه‌ی 
 داته‌پینی شارستانی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان سه‌رده‌مان ،
  سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می پ. ز ده‌رده‌بڕێ ) – وه‌رگێڕ
خاوه‌ن كۆیله : گوێ بگره كۆیله !
 كۆیله : به‌ڵێ گه‌وره‌م ، گوێم لێته 
 خاوه‌ن كۆیله : پهیتوونهكهم ئاماده‌كه و بیهێنه! ده‌مه‌وێ بۆكۆشك بچم .
 كۆیله : بڕۆ گه‌وره‌م ، بڕۆ 
          هه‌موو ئاره‌زووت دێته دی ، 
         به‌ختت یار و پاشا چاوی لێت ده‌بێ .
 خاوه‌ن كۆیله : نا كۆیله نا .. ناچمه كۆشك 
 كۆیله : مه‌چۆ گه‌وره‌م مه‌چۆ
         پاشا به ئیشت ده‌نێرێ 
        له‌وێ له خاكێكی غه‌ریب كه نایناسی 
       به دیلت ده‌گرن 
       شه‌و و ڕۆژ ماندوو  هیلاك..
 خاوه‌ن كۆیله : گوێ بگره كۆیله ! 
 كۆیله : ئه‌وه‌تا گه‌وره‌م گوێم لێته 
 خاوه‌ن كۆیله : هه‌ر ئێستا ئاوم بۆ بێنه ده‌ستم بشۆم 
                  ده‌مه‌وێ نان بخۆم .
 كۆیله : بخۆ گه‌وره‌م بخۆ 
         خواردنی ڕێك و پێك دڵ ده‌كاته‌وه 
        خواوه‌ند ( شه‌مه‌ش )یش له خوانی وا ئاماده‌یه
        كه به‌شادی و به ده‌ستی پاكه‌وه ده‌خورێ .
 خاوه‌ن كۆیله : نه‌خێر ئه‌ی كۆیله نان ناخۆم !
 كۆیله : مه‌خۆ گه‌وره‌م مه‌خۆ 
          بنیاده‌م دوای خواردن هه‌ر برسی ده‌بێته‌وه 
         دوای خواردنه‌وه‌یش تینوو ..
 خاوه‌ن كۆیله : به‌ر ئه‌مرم به كۆیله ، بهرئهمرم به !
 كۆیله : به‌ڵێ گه‌وره‌م ئه‌وه‌تام ، به‌رفه‌رمانتم 
 خاوه‌ن كۆیله : بڕیارم داوه شۆڕشێك به‌رپا بكه‌م 
 كۆیله : بیكه گه‌وره‌م به‌رپای كه 
         چی به‌سه‌ر گهوههرتان دادێ 
      كێ ده‌تداتێ و تێرت ده‌كا ؟
      بیكه گه‌وره‌م ، شۆڕشێك به‌رپا بكه .
 خاوه‌ن كۆیله : نا كۆیله نا ، شۆڕش ناكه‌م 
 كۆیله : مه‌یكه گه‌وره‌م مه‌یكه ! 
          ئه‌وه‌ی شۆڕش به‌رپا بكا ئازار ده‌كێشێ و
         زیندانیی ده‌كرێ و جه‌سته‌ی ده‌شێوێنرێ .
 خاوه كۆیله : به‌ر ئه‌مرم به كۆیله ، بهرئهمرم به ! 
 كۆیله : ئه‌وه‌تام گه‌وره‌م به‌رفه‌رمانتم ..
 خاوه‌ن كۆیله : ده‌مه‌وێ ئافره‌تێكم خۆش بوێ 
 كۆیله : بیكه گه‌وره‌م بیكه!
         ئه‌وه‌ی ئافره‌تی خۆش بوێ 
         ئێش و ماندوویه‌تی 
        له‌بیر نامێنێ .
 خاوه‌ن كۆیله : نا كۆیله نا ، دڵداری ناكه‌م 
 كۆیله : مه‌یكه گه‌وره‌م ، دڵداری مه‌كه 
         ئافره‌ت بیره 
         ئافره‌ت خه‌نجه‌رێكی ئاسنینه 
      ملی پیاو ده‌په‌ڕێنێ ..
 خاوه‌ن كۆیله : به‌ر ئه‌مرم به كۆیله به‌ر ئه‌مرم به !
 كۆیله : به‌ڵێ گه‌وره‌م به‌ڵێ ، ئه‌وه‌تا گوێم لێته ..
 خاوه‌ن كۆیله : ئاوم بۆ بێنه ده‌ستم بشۆم 
                 ده‌مه‌وێ قوربانییه‌ك بۆ خوداوه‌ند بكه‌م
 كۆیله : بیكه گه‌وره‌م بیكه !
         ئه‌وه‌ی قوربانی بۆ خوداوه‌ند بكا 
         قه‌رز ده‌خاته سه‌ر قه‌رز و به‌ختی یار ده‌بێ ..
 خاوه‌ن كۆیله : نا كۆیله نا قوربانی ناكه‌م 
 كۆیله : مه‌یكه گه‌وره‌م ، قوربانی مه‌كه !
         ده‌توانی خوداوه‌ند ڕابێنی 
         كه پێویستی به نوێژ و قوربانی ده‌بێ 
         دوات بكه‌وێ . 
 خاوه‌ن كۆیله : به‌ر ئه‌مرم به كۆیله !
 كۆیله : به‌ڵێ گه‌وره‌م به‌ڵێ 
 خاوه‌ن كۆیله : ده‌مه‌وێ چاكه‌ی بكه‌م 
                 زه‌وییه‌كه‌م بكه‌م به سه‌ده‌قه و
         خۆراك به وڵاته‌كه‌م بده‌م 
 كۆیله : بیكه گه‌وره‌م بیكه !
         ئه‌وه‌ی خۆراك به وڵاته‌كه‌ی ده‌دا 
         جۆ  هه‌مووی بۆ خۆی ده‌بێ و
         قازانجی فره‌ی پێ ده‌گا .
 خاوه‌ن كۆیله : نا كۆیله نا ، خۆراك ناده‌مه وڵاته‌كه‌م 
 كۆیله : مه‌یده گه‌وره‌م مه‌یده !
         به‌خشش وه‌ك دڵداری وایه 
         وه‌ك له‌دایك بوونی مناڵه
        دانه‌وێڵه‌ت ده‌خۆن و نه‌فره‌تیشت بۆ ده‌نێرن ! 
 خاوه‌ن كۆیله : به‌ر ئه‌مرم به كۆیله ، به‌ر ئه‌مرم به !
 كۆیله : ئه‌وه‌تا گه‌وره‌م به‌رفه‌رمانتم .
 خاوه‌ن كۆیله : ده‌مه‌وێ یارمه‌تی وڵاته‌كه‌م بده‌م 
 كۆیله : بیده گه‌وره‌م 
         ئه‌وه‌ی یارمه‌تی وڵاته‌كه‌ی بدا 
        چاكه‌ی ده‌گاته مه‌ردۆخی خوداوه‌ند ..
 خاوه‌ن كۆیله : نا كۆیله نا 
      هیچی وا ناكه‌م یارمه‌تی وڵاته‌كه‌می تیا بێ
 كۆیله : مه‌یكه گه‌وره‌م مه‌یكه !
         به‌سه‌ر هه‌واره دێرینهكانا  تێپه‌ڕه
         سه‌یری كه‌لله‌سه‌ری ئێستا و ڕابردوو بكه
         كامیان شه‌ڕانی و كامه‌یان چاكه‌خواز ؟
 خاوه‌ن كۆیله : به‌ر ئه‌مرم به كۆیله ، به‌ر ئه‌مرم به !
 كۆیله : به‌ڵێ گه‌وره‌م به‌ڵێ
 خاوه‌ن كۆیله : ئێستا له دونیا چ باشه ؟
                 ملی تۆ و ملی خۆم په‌ل ده‌ده‌م
                 یا هه‌ردووكمان خۆمان به ئاوێ داده‌ده‌ین
                 ئا ئه‌مه‌یه شتی باش 
 لێره‌دا ( خاوه‌ن كۆیله ) ڕای خۆی گۆڕی و
 به كۆیله‌ی وت :
 نه‌ء كۆیله نه‌ء  ته‌نیا تۆ ده‌كوژم ! 
 مه‌رگی تۆ به پێش خۆم ده‌خه‌م
 كۆیله  وه‌ڵام ده‌داته‌وه : داخۆ گه‌وره‌م 
                         له دوای منه‌وه ، تۆ ده‌توانی 
                           ته‌نانه‌ت 
                         سێ ڕۆژیش بژی ؟
و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
- له – ته‌ها باقر – ( مقدمه فی الادب العراقی القدیم ) ـه‌وه
 به‌غدا 1976 كراوه به كوردی .

 
			 
			 
			