گفتوگۆ لەگەڵ ئەنوەری ڕەشی عەوڵا …. ئا/ شاخه‌وان سدیق
ئه‌نوه‌ری ڕه‌شی عه‌وڵا
“به‌داخه‌وه تێڕامانی ئێمه هێنده‌ی له‌سه‌ر پێگه و كه‌سایه‌تی نووسه‌ره، ئه‌وه‌نده دڵمان نه‌سپاردووه به بواری جوانناسیانهی ئه‌ده‌بی”
ئا/ شاخه‌وان سدیق
(ئه‌نوه‌ر ڕه‌شید عه‌بدوڵا) یه‌كێكه له شاعیر‌و نوسه‌رو ناوه دیاره‌كانی ناو دنیای ئه‌ده‌بی كوردی و له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا جگه له بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند كتێبێكی شیعری خۆی ڕۆمانێكیشی به‌ناوی (په‌رتگا) بڵاوكردۆته‌وه، بۆ قسه‌كردن ده‌رباره‌ی تێڕوانینیان بۆ ئه‌ده‌ب و كاره‌كانی ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ سازدا.
شاخه‌وان سدیق/ شیعر یه‌كێكه له گرنگترین و كۆنترین ئه‌و ژانره ئه‌ده‌بیانه‌ی كه به‌درێژای مێژوو له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ژیاوه، (كازانزاكی)ش ده‌ڵێت( شیعر ئه‌و خۆییه كه ناهێڵێت جیهان بۆ گه‌ن بكات) به‌بڕوای ئێوه ئه‌م گرنگیه‌ی شیعر له چییه‌وه هاتوه؟ بۆ تۆ ده‌ته‌وێت شیعر بنوسیت و بۆ تۆ شیعر چییه؟
ئه‌نوه‌ری ڕه‌شی عه‌وڵا / له‌وه‌ته‌ی یادوه‌ریی هه‌یه، شیعر.. عیشق.. خودا؛ ئه‌و سێ رێگایه‌ن ناچنه‌وه سه‌ر هیچ! به‌شێكن له سێكۆچكهی پیرۆز. چه‌ند بیانهێنیت و بیانبه‌یت به زانینه‌كانی ئه‌قڵ و ئه‌قلانییه‌تدا، كه‌چی ره‌گیان ده‌چێته‌وه سه‌ر نه‌زانین. مه‌حاڵن و چاره‌ی مه‌حاڵیشمان بۆ ده‌كه‌ن. گه‌رچی هیچیان له ده‌ست نایه‌ت، هیچ بۆشاییه‌ك پڕناكه‌نه‌وه، كه‌چی ناتوانین فڕێشیان بده‌ین. بۆ فڕێداراون.. بێنه‌وایان.. بێناسنامه‌كان، بێمنه‌ت مه‌لهه‌مێكی روحین. رۆشناین بۆ ده‌هالیزه ئه‌نگوسته‌چاوه‌كانی نێو ده‌روون و ته‌نیاییه‌كانمان. گشت ئه‌و شتانه‌مان بۆ ده‌دوێنێننه‌وه، كه بۆ دواندن نه‌ده‌بوون. گشت ئه‌و شتانه‌مان بۆ ده‌بیننه‌وه، كه نابینرێن. گشت ئه‌و شتانه‌مان پێده‌بیستێ، كه نابیسترێ.. یانی له یه‌ككاتدا ده‌توانێ هیچ و هه‌موو شتێكیش بێ! له لوغزه‌كان ده‌دوێ و خۆیشی به لوغز ده‌مێنێته‌وه. توخنی نهێنییه‌كان ده‌كه‌وێ و خۆیشی به نهێنی ده‌مێنیته‌وه. ناڕۆشنه و رۆشنت ده‌كاته‌وه. چون موعه‌ممایه له ناو موعه‌ممادا. شیعر هه‌روابووه و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه!
شاخه‌وان سدیق / ئه‌گه‌ر له‌م تێڕوانینه‌ی به‌رێزتانه‌وه بۆ شیعر سه‌یری كه‌سایه‌تی شاعیر بكه‌ین ده‌توانین چۆن له شاعیر، یان كه‌سی شیعر نووس تێبگه‌ین( ماغوت) له دیدارێكدا ده‌ڵێت”شاعیره ڕاسته‌قینه‌كان شاعیری ژیانن، ئه‌و شاعیرانه‌ن مه‌رگی باڵنده‌یه‌ك و لێڵ بوونی جۆگه‌یه‌ك، هێنده‌ی مه‌رگی مرۆڤێك نیگه‌رانیان ده‌كات” ئه‌م تێڕوانینه تا چه‌ند له ڕاستیه‌وه نزیكه له كاتێكدا زۆرێك له شاعیران ته‌نها له‌كاتی نوسینی شیعردا شاعیرن.
ئه‌نوه‌ری ڕه‌شی عه‌وڵا / له‌م نه‌خشه و هێڵه به‌یانییه‌دا؛ به ستوونی و شاقوڵی دابه‌ش كراوه، بۆ نووسه‌ری راسته‌قینه و نووسه‌ری ساخته و موزه‌یه‌ف. ده‌كرێ ئه‌م پرسیاره له خۆمان بكه‌ین، گه‌ر تێكست نه‌بێ، خوێنه‌ر و نووسه‌ر چ نرخ و مانایه‌كیان ده‌بێ..؟ گه‌رچی هه‌تا ئێستاشی له‌سه‌ر بێت، لای ئێمه تێكست نه‌ناسراوه، چون به مانای وشه، پوخت له‌دایك نه‌بووه. تێڕامانی ئێمه هێنده‌ی له‌سه‌ر پێگه و كه‌سایه‌تی نووسه‌ره، ئه‌وه‌نده دڵمان نه‌سپاردووه، به بواری جوانناسیانهی ئه‌ده‌بی. گه‌رچی دنیای نووسینیش به جیاوازی لێكدانه‌وه‌كانه‌وه، نیشانیداوین، تێكست و نووسه‌ر و خوێنه‌ر سێینه‌ی پیرۆزن. بێ یه‌كتریی نابن و خۆ ناگرن و نوقسانن!
داخوا وابه‌سته‌یی سلڤادۆر دالی به فرانكۆوه، عه‌زرا پاوه‌ند به فاشییه‌كانه‌وه، هایدیگه‌ر و نازییه‌كان، سه‌ر به كولتووریی ئێمه بونایه، له كوێی ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دا دامانبنابان و جێ‌مان بكردنایه‌ته‌وه..؟ مه‌گه‌ر هاوبڕوا به به‌هانه‌ی هه‌ڵوێسته‌وه، به گومڕاییه‌وه سه‌نگه‌سارمان بكردنایه و دامانبشۆرینایه و له به‌های هونه‌ریی و فیكرییان كه‌م بكردنایه‌ته‌وه و به خۆزلزانییه‌كه‌وه بمانگوتبا: چیتر تابلۆ و گوتاره‌كانیان به پولێكی قه‌ڵپ ناكڕین! رێونكه‌رانه چاوه‌ڕوانی خودایه‌تیمان له نووسه‌ر و ئه‌هلی هونه‌ر هه‌یه، له كاتێكدا ئه‌ویش به گۆشت و ئێسقانه‌وه مرۆڤه و، مرۆڤیش مه‌حكومه به وێستگه و قۆناغه جوداكانی گه‌شه‌كردنی جه‌سته‌یی و مانه‌وی، مه‌حكومه به هۆرمۆنه‌كانی. مرۆڤ پێچیده‌ترینی نێو بوونه‌وه‌ره‌كان بێ، چۆن بتوانین كورتی بكه‌ینه‌وه بۆ یه‌ك ره‌هه‌ند، یه‌ك به‌ها و یه‌ك هه‌قیقه‌ت..!؟ یاخود.. نا، مرۆڤ و به‌هاكانی، پۆڵین بكه‌ین به‌سه‌ر باش.. و باشتر.. و باشترییندا..؟ ئه‌مه و گه‌لێك رێگه‌ی ترتاقیكراونه‌ته‌وه، هه‌موو شتێكیان پێنه‌وتین و رستێك گرێی ترمان رووبه‌روو بوه‌وه. مه‌سه‌له‌ن نووسه‌ر هه‌یه، كه تێكستی ده‌خوێنینه‌وه به سیحر و جادوی خۆشه‌ویستی سه‌رسامت ده‌كات و له ناوه‌ندی رۆشنبیرییشدا له باشترینه‌كانه. كه‌چی له په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆڕی یاراندا، بێ‌ڕۆح دیاره و خاڵییه له خۆشه‌ویستی..؟ ئیتر بڵیین ئه‌م كه‌سایه‌تییه درۆزن و مونافیقه و نووسینه‌كانیشی ناخوێنینه‌وه، كه ئه‌م حوكمه ئاسان و حازر به ده‌سته‌یان له كۆڕ و كۆمه‌ڵی ئێمه‌ی داخراودا له باوترینه‌كانێتی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كتریی. گه‌ر ئه‌مانه نا، ئه‌ی چی..؟ ئه‌م راستییه ساده‌یه، پێمان ده‌ڵێته‌وه ده‌بێ له شوێنی تره‌وه بڕوانینه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان نووسه‌ر و تێكست. چون هه‌یه له هونه‌ری نووسین و خه‌یاڵكردنه‌وه‌دا كه‌سێكی به ده‌ربه‌سته و حیسابی ورد و درشتی خۆ ده‌ربڕینه‌كانی به هه‌موو ئه‌و پێودانگانه ده‌پێوێ كه له پرۆسه‌ی نووسیندا تووشی دێت. كه‌چی له هونه‌ری هاوڕێیه‌تی و دۆستایه‌تییدا، بێخهیاڵ و بێده‌ربه‌ست و خه‌مسارد و بگره خۆپه‌رستیشه. ئه‌م گرفته‌ش ناچارمان ده‌كات، درشته خودی مرۆڤ وه‌ك كۆیه‌ك وه‌ربگریین، كه ده‌ره‌نجامی كارلێكی ورده خوده‌كانێتی: خودی كۆمه‌ڵایه‌تی، خودی روحی، خودی ئیستاتیكی، خودی سیاسی، خودی فه‌لسه‌فی.. تاد ده‌شێ ئه‌م ورده خودانه‌ی من ناوم بردن، پێپلیكانه‌ی ژێر پێی یه‌كتریی بن، ئه‌و درشته خوده‌ی چاومان لێیه‌وه‌یه‌تی پێی بگه‌ین. هه‌یه خوده ئیستاتیكییه‌كه‌ی له به‌رزترین پله‌دایه، كه‌چی خوده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی له پێپلیكانه‌ی خوارتردایه. هه‌یه خوده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی له بڵندتریندایه، كه‌چی خوده ئه‌ده‌بییه‌كه‌ی نه‌ویترینێتی! روانین و چاوه‌ڕوانی ئێمه له‌م خودانه، زاده‌ی تێگه‌یشتن و نرخاندنه‌كانمانه. گه‌ر به هه‌ره‌میانه و په‌یژه‌ییانه چاو لێبكه‌ین، به ده‌رئه‌نجامێكی جیاواز ده‌گه‌ین.
ئه‌گه‌ر.. نا، ئه‌ویتر هاوسه‌نگیه‌كه‌ی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو شتێك‌دا بازنه‌یی و هێشووییه‌و گشت ورده‌خوده‌كانی ناوخۆی، هه‌موویان هارمۆنییكیه‌تیان له نێواندایه. ئه‌زموونه‌كان پێمانده‌ڵێن: گه‌ر ئه‌مه نایابتریینیان بێ، بۆ چاوه‌ڕوانییه‌ك كه نووسه‌ر لامان دروست ده‌كات یاخود بۆی دروست ده‌كه‌ین، ئه‌م جنسه له كه‌مینه‌كان بوون و ده‌بن. بیرمان نه‌چێت جوانیش هه‌میشه كه‌م بووه له هیچ ده‌ورانێكی مێژووی به‌شه‌رییه‌تدا، زۆر نه‌بووه. جا گه‌ڕان و عه‌وداڵ بوون و به مه‌راقگرتنی ئه‌وه‌ش: داخوا نووسه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یڵێ، هه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌یكات..؟ ده‌كرێ پێدرێژی و زماندرێژی و پێ خستنه ناو ژیانی تایبه‌تی نوسه‌ره‌وه هه‌بێت، كه ره‌گی به فزولیه‌تی ئێمه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندیی به مه‌رجه‌كانی نووسین خۆیه‌وه نییه! له ناوه‌ندی ئێمه‌دا نه‌خۆشییه‌كه به جۆرێك دایڕزاندوین و ترسناكه، جار هه‌یه حه‌ز له ستایڵی نووسینی كه‌سێك ناكه‌یت، یاخود ئێره‌یی پیده‌به‌یت. به‌مه‌وه ناوه‌ستێ و دڵی ئاو ناخواته‌وه. نه‌ك له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خۆشی پێینایه‌ت، ده‌یبوغزێنێ، به‌رهه‌مه‌كانی بێ ئه‌وه‌ی بیخوێنێته‌وه به كه‌م ده‌گرێت، به كوردییه‌كه‌ی به‌دویژدانییانه خراپه‌كارییه‌وه لێیده‌خوێنێ. ئالێره‌دایه، ئه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ته‌كان پۆڵێن ده‌كات، چێژی ئه‌ده‌بی و سه‌روسه‌ودای جوانییه‌كانیان نیین، به‌ڵكو پێشداوه‌ری رق و بوغز‌و گرێ ده‌روونییه‌كانن. بۆیه له‌و زه‌مینه‌دا، ئاسایی ده‌بێ ناو و ناتۆره‌ی سه‌یر سه‌یر دابتاشرێ و پێوه‌بلكێنرێت. گشت ئه‌م ورده پرسیار و ورده وه‌ڵامانه نه‌مانبه‌نه به‌ر درشته وه‌ڵامێك كه بڕوا به هه‌موومان بهێنیت. كه‌وابێ مه‌رج نییه، نووسه‌ره‌كان كه وه‌سوه‌سه و خه‌ونی ئیلاهییانه‌یان هه‌یه، ده‌بێ خۆشیان خوداوه‌ندێك بن..؟ مه‌رج نییه، چون ئه‌ده‌ب خۆی پڕه له‌و پارادۆكسیانه‌ی ده‌بنه بیناسازی تێكسته‌كه. بۆ ده‌بێ ئه‌م پارادۆكسه‌ش نووسه‌ره‌كه نه‌گرێته‌وه..؟ له كاتێكدا نوسه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌بونایه‌تیدا له ناكۆكیدایه، بۆ ده‌بێ له‌گه‌ڵ خۆیشیدا ناكۆك نه‌بێ..؟! ئایا مرۆڤ به‌و هه‌موو لێكدژییانه‌ی خۆیه‌وه، چۆن رێده‌كات و چۆن بیر ده‌كاته‌وه و له رێی خود نووسینه‌وه‌ی خۆیه‌وه، چ ره‌هه‌ندێكی ترمان له خوده ئیستاتیكییه‌كه‌ی پێده‌به‌خشێت..؟ بۆ من له سه‌روو هه‌موو چاوه‌ڕوانیه‌كانه‌وه‌یه. نووسین و به‌خششه ئه‌ندێشه‌ییه‌كانی بۆ من و خۆی بۆ خۆی. ئیتر ئافه‌ریده‌كردنی دوژمنێكی وه‌همی، دوورخستنه‌وه‌مانه له دنیای نووسین به گشتی و ئه‌ده‌بی به تایبه‌تی!
شاخه‌وان سدیق/ زۆر جار ده‌وترێت پرۆسه‌ی نوسین به‌سه‌رهاتی ته‌واو نه‌بووی هه‌ریه‌كێك له ئێمه‌یه، یان كاتێك مرۆڤ ده‌ستی به هێنانه‌دی خه‌ونه‌كانی ناگات په‌نا بۆ نوسین ده‌بات وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ختیار عه‌لییش له دیدارێكدا ده‌ڵێت” مرۆڤ كاتێك له هه‌موو شته‌كاندا فاشیل ده‌بێت ڕوده‌كاته نوسین و ده‌بێت به نوسه‌ر” به‌ڕاستی نوسه‌ر بوون دواكارتی فشاری مرۆڤه بۆ به‌رده‌وام بوون له ژیان، یان نوسین بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنی مرۆڤه به ئاشنابوون به دیوێكی كه‌ی ژیان و كه‌شف كردنی دونیا یه‌كی نوێیه؟
ئه‌نوه‌ری ڕه‌شی عه‌وڵا / له‌مناڵێتییدا هه‌موو شتێك به گه‌وره ده‌بینیت، كه گه‌وره ده‌بیت.. هه‌موو شته‌كان بچكۆله ده‌بنه‌وه! ئه‌وه‌ی دیسانه‌وه توانای به گه‌وره نیشاندانه‌وه‌ی شته‌كانی هه‌یه، هێشتا.. مناڵه! نووسین گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌و مناڵێتییه‌یه، كه له كۆڵانه‌كانی خه‌یاڵكردنه‌وه‌دا به خه‌به‌ردێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌م راستییه ساده‌یه‌ش بێ، نوسه‌ره‌كان چه‌ندێ ئاینده‌خوازیش بن، ناتوانن بێ رابردووه ( كه مناڵیتیی له‌وێیه) ئه‌و هه‌نگاوه بنێنه‌وه. چون نووسین گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و رابردووه‌یه به‌پێ وچاوی مناڵێتییه‌وه. به‌وه‌ده‌چێ ره‌گه‌زێكی بنه‌ڕه‌تیتر بۆ كرده‌ی نووسین ” دیسان خه‌ڵقكردنه‌وه” بێت. خه‌ڵقكردنه‌وه، هه‌ر له وشه‌یه‌ك و مناڵێتی خۆته‌وه، هه‌تا مرۆڤه‌كانی تریش. سروشت، گه‌ردون ده‌گرێته‌وه. گرتنه‌به‌ری ئه‌م پرۆسێسه‌ش زڕبێ یاخۆ به‌ردار، هه‌ر به زمانه‌و له رێی زمانیشه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌رده‌گرینه‌وه و ساغ ده‌بێته‌وه، كه ئێمه بۆ ده‌نووسین..؟ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بێت، ده‌توانین رێ به خۆمان بده‌ین، كه نووسین ” میمیسیس/ ته‌قلید و لاساییكردنه‌وه” نییه، به‌ڵكو خۆی خودی ژیانه. به‌ڵام ژیانكردنێكی تاك و ته‌نهایانه‌یه، له رێی فه‌نتازیاوه، ژیانكردنێكه توێشه‌به‌ره‌كه‌ی ئه‌ندیشه‌كردنه. هه‌تا نزیكبونه‌وه له‌وه‌ی، ئه‌وه ته‌نها تۆ نیت له ژیاندای، به‌ڵكو ئه‌وه ژیانیشه، له‌وێدا ” له نوسیندا” هه‌ناسه ده‌دا و ده‌ژێته‌وه. نوسین لێی ده‌وه‌شێته‌وه، ببێته جێكه‌وته و له بری ژیان خۆی نیشان بدا‌و بنوێنێته‌وه. گه‌ر وا نه‌با، هه‌ندێ نوسه‌ر ئیره‌ییان به نوسینه‌كانیان نه‌ده‌برد. كه ژیانی تێكسته‌كانیان له ژیانی خۆیان نه‌مرتر و درێژتره. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسین به سروشت بزۆز و بزێوه بۆ گۆڕان، به‌و پێیه، ناتوانین مه‌رجێكی نه‌گۆڕ بۆ كرده‌ی نوسین دابمه‌زرێنین و هه‌موومان وه‌كو یه‌ك رازی بكات. چونكه نوسین له‌وه سركتره له قه‌فه‌زی مه‌قوله و ستایڵێكدا زیندانیی بكه‌ین. ئه‌وه كوشتنی پێكهه‌ڵپژان و كارلێكی جیاوازییه‌كانیشه. ئه‌وه‌ی له ژیانیشدا نه‌گۆڕه، ناتوانی ژیان به یه‌ك ره‌نگ و یه‌ك مۆدێل ببینی.. ناتوانی به یه‌ك ده‌نگ بیبیستی.. یه‌ك بۆن و یه‌ك تامی هه‌بێت. مادام ماكی ژیان فره ده‌رگا و فره رێگایه. كه‌وابێ هه‌ركه‌س ده‌توانێ له‌و رێگایه بدوێ كه فه‌نتازیا یان واقیعییانه رۆیشتووه پیایدا. هه‌یه نوسین به‌و شاده‌رگا و ده‌روازه‌یه ده‌بینێ كه لێوه‌ی ده‌چێته ناو قه‌ڵای هه‌بوونایه‌تیه‌وه. هه‌موو ئه‌مانه راستن، چون به‌ڕاستی له رێی نوسینه‌وه خۆیان گێڕاوه‌ته‌وه. واتا كرده‌یه‌ك خۆتی تیا ده‌گێڕیته‌وه، به‌ڵام به‌م هه‌موو كرده و كۆشانه‌شه‌وه، هه‌رگیز ناگه‌یت به دوا مه‌نزڵ. گه‌رچی نوسین ناخودئاگایانه چاو له دووی ئه‌و مه‌نزڵه‌یه كه كه‌س پێی تێ نه‌ناوه، هه‌رگیز پێی ناگات. به‌ڵێ وێستگه‌ی جیا جیا هه‌یه، كه پێی تێناوه. ئه‌ویش ئه‌و تێكستانه‌ن ده‌یخوێنینه‌وه. ده‌شێ بتوانین ناوی بنێین ورده مه‌نزڵه‌كان. نووسین گه‌ڕیده‌یی بوونه به نێو توێی دڵی ئه‌و ورده مه‌نزڵانه‌دا! ئا له‌وێدا نوسه‌ر مارشاڵی فه‌شه‌له‌كانی خۆی و دنیایه! دۆنكیخۆته مارشاڵی فاشیله‌كان بوو. له ئه‌ده‌بدا” ئه‌م جیهانه باڵایه و به‌ركه‌ماڵه ده‌رونییه” قبوڵكراوه مارشاڵی فه‌شه‌له‌كانی خۆت بیت، لێ له ژیانی واقیعییدا كه ته‌وقدراوه به سه‌دان ته‌لبه‌ندی سه‌لماندن و به‌ڵگه و مه‌رجی لۆجیكیی نه‌گۆڕ و ئه‌قڵانی، جێی توانج و ته‌شه‌ر و تانووت لێدانه. گرنگ نییه فاشیله یان سه‌ركه‌وتوو، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه پرسیار له باره‌ی به‌های شتێكه‌وه ده‌كه‌ین كه نووسینه! وه‌ك بڵێی: ئه‌و په‌رستگایه‌ی له سوجده‌بردن و نوێژی وشه‌كانه‌وه، له‌سه‌ربه‌رماڵی په‌ره‌یه‌كدا، بگه‌یت و وه‌سڵ به پرته‌وی خودای مانا و ئه‌ودیوو ماناكان! گه‌رچی دوا گه‌یشتنیش نییه..
شاخه‌وان سدیق/ زۆرجار ده‌وترێت كاری ئه‌ده‌ب ده‌رخستنی ناشیرینیه‌كانی ژیانه، به هێنده‌ی باسكردنبێت له جوانییه‌كانی، به‌ڕاستی ئێوه پێتان وایه ئه‌ده‌ب و تێكستی ئه‌ده‌بی بۆ كاری ڕه‌خنه‌گرتنن له ژیان، یان ئه‌ده‌ب خوڵقاندنی دونیایه‌كی نوێیه له‌و دیو ژیانی واقیعیه‌وه، به‌گشتی په‌یوه‌ندی ئه‌ده‌ب به ژیانه‌وه چۆن ده‌بینن؟
ئه‌نوه‌ری ڕه‌شی عه‌وڵا / ئه‌وه‌ی به هیچ كلۆجێك. ناهێڵێ، ژیان له میكانیكیی بوونه‌وه‌دا په‌ژمورده ببێ، به‌ره‌و مرداره‌وه‌بوون بچێ، په‌یبردن و دینامكییه‌ته‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ره. له به‌رئه‌وه‌ی هه‌رچیه‌ك بۆ ملپێكه‌چكردنی مه‌رامه‌كانی خۆی، بیه‌وێ روحی بڵندی ژیان وه‌ده‌ربنێ و سه‌رفی بكات، ئه‌ده‌ب له نێو دڵی بانگه‌وازه‌كانی خۆیدا كه ” گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی هه‌تا هه‌تاییه” ئه‌و شته سه‌رفكراو، فه‌رامۆشكراو، كه‌نه‌فتبوو، هێزلێبڕاوه‌ی ژیان، له خۆیدا، له دۆخێكی تردا، هه‌ڵده‌بژیرێ و به به‌رزتریین شێوه به‌رهه‌م ده‌هێنیته‌وه. به‌و له‌ونه‌ش به‌رجه‌سته‌ی ده‌كاته‌وه، كه لێوان‌لێو زیندوێتیی لێبچۆڕێنێته‌وه. به راده‌یه‌ك گه‌ر ژیان بده‌یته‌وه ده‌ست خۆی، له‌وه‌ی له‌و واقیعه فه‌وتێنه‌رانه‌دا هه‌بووه و به‌سه‌ریدا هێنراوه، له‌و به فه‌نتازییادا كرنه‌یدا خۆی ناناسێته‌وه. وه‌ك بڵێی له په‌یمانێكی نوێ‌دا بێت، خودایه‌كی تر، به بونیادی سیسته‌مه به‌هاییه‌كانی، به په‌یام و مه‌كتوبه ئیستاتیكییه‌كانی خۆی ئافه‌ریده‌ی كردبێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م سیحر و جادووه سه‌رمه‌دیی و بێسنووره‌ش، بێ هیچ زیاده‌ڕه‌ویی و گومڕاییه‌ك، جودا له‌هه‌ر بوارێكی تر، له خاسڕه‌ویی ئه‌ده‌ب و هونه‌رێكی باڵا ده‌وه‌شێته‌وه!
شاخه‌وان سدیق/ كاتێك به‌ر نوسین یان ده‌قێكی تۆ ده‌كه‌وین له‌گه‌ڵیدا به‌ر زمانێكی جیاواز له ده‌ربڕین ده‌كه‌وین، ده‌مه‌وێت بپرسم زمانی جیاواز یان جیاواز نوسین، تاچه‌ند بۆ نوسه‌ر گرنگه؟ ئایا زمانی جیاواز مه‌رجه بۆ پرۆسه‌ی داهێنان؟
ئه‌نوه‌ری ڕه‌شی عه‌وڵا / هه‌ر وه‌ك چۆن تۆوێك له هه‌موو خاكێك و كه‌ش و هه‌وایه‌كدا ناتروكێ و شین نابێ. ئه‌و زه‌مینه‌ی نوسه‌ریش له‌سه‌ری وه‌ستاوه، بووه‌ته پێگه‌ی و لێیه‌وه ده‌ڕوانێت، وه‌ك وێڵگه‌ردێك بۆ خۆی و بوون و دنیا تایبه‌ته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێت، تۆوی زمانیشی پشتبه‌ستوو ده‌بێ به ریشه‌داكوتانی ئه‌زمون و تێرامانه‌كانی، هه‌ر به‌و ماته‌رانه‌شه له ده‌ستی دێت خۆی فۆرمۆله و شێوه‌باز بكات. تۆ بڕوانه.. له چل و شه‌ش كرۆمۆسۆمی دایكمان باوكمان پێكهاتوین، كه‌چی ئێمه ئه‌وان نین، ته‌نها خۆمانین. نه‌ك په‌نجه مۆری دڵ و رۆحمان، شه‌پۆلی بینین و هه‌ناسه‌دانیشمان له‌وان ناچێت. منیش هه‌روا چاو له زمان ده‌كه‌م. زۆر ساده، شێوازی به‌یانكردنی تۆ كه‌سایه‌تیی تۆیه، له‌و بوار و ئه‌تمۆسفێره‌دا كه خۆتی پێده‌رده‌بڕیت. بۆچی ئه‌و زمانه‌ی كتێبه پیرۆزه‌كانی پێ نوسراونه‌ته‌وه، له زمانی گشتی ناچێت..؟ چون میتافیزیك و سوپه‌رناچوڕاڵیه‌ت و روحانیه‌ت سه‌رپه‌نایه‌تی. له ئینجیل‌دا هاتووه: شه‌رابی تازه نابێ بكرێته مه‌شكه‌ی كۆنه‌وه هه‌تا نه‌دڕێ! ئه‌فكار و بیركردنه‌وه‌ی تازه‌ش، ناكرێ بكرێته مه‌شكه‌ی زمانه كۆنه‌كه‌وه. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی لای زۆربه‌ی ئێمه ئیدامه‌ی هه‌یه و له‌سه‌ری ده‌له‌وه‌ڕێن و سه‌روكارییان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه و به‌وپه‌ڕی دڵنیاییه‌وه به‌رگریی لێده‌كه‌ن. لێ نوسه‌رێكی تر كه نادڵنیابێت، به‌رامبه‌ر، ئه‌و زمانه مێگه‌لییه‌ی هه‌موو له‌سه‌ری راهاتوون و كاوێژی ده‌كه‌نه‌وه، چون پێیانوایه ئه‌مه ( صراگ مستقیم ) هو نوسین ده‌بێ هه‌ر وه‌هابێت. بۆیه هه‌موو له ده‌وری سه‌ری به‌رده‌ره‌شه‌كه‌ی زمان بگه‌ڕێین و شه‌یتانی له‌عینیش به خڕكه به‌ردی به‌دنیازی، مه‌رام و بوغز و گرێ ده‌رونیی و نابووتی و نادانیه‌كانمان سه‌نگه‌سار بكه‌ین. من به دوعای ئاوا ناڵێم ئامین! خۆ جوله‌كه و كریستیانیتی و ئیسلامیش، له شیكڵدا جیاواز دیارن، لێ جه‌وهه‌ری هه‌رسێكیان له ئه‌سڵی یه‌ك خاك و خۆڵه‌وه هاتوون و هه‌ڵقوڵاون. بۆیه زمانی ناوكۆیشیان هه‌ر ده‌توانێ سه‌روسه‌ودایان له‌وه زیاتر نه‌بێت: له خۆڵه‌وه هاتوین و ده‌چینه‌وه بۆ خۆڵ. ناخودئاگا، هه‌ر به‌و پێودانگگه‌له زۆرینه‌مان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ زماندا ده‌كه‌ینه‌وه. به‌ڵێ.. هه‌موو ئیلاهه‌كانی زمان، ده‌بێ، له‌به‌رده‌م یه‌ك شازمانی خودای مه‌زندا هه‌ڵوه‌شێنه‌وه، خه‌سڵه‌تی ئایینی ته‌وحیدییش له‌مه زیاتر نه‌بووه و نییه. بۆمنیش، وته‌بێژه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردیی به یه‌ك شاشه‌قامی زماندا رێده‌كه‌ن، به جیاوازی ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ چ بڵێن، هاوڕا و هه‌مڕه‌نگ و هاوره‌گه‌ز و هاوئاهه‌نگن له‌یه‌ك په‌یمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، كه ده‌بێ زمان وه‌ك كۆرسێك پیایدا بڕوات و ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و راستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره بێت. یه‌عنی دامه‌زراندن و به ستانداردكردنی یه‌ك فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی گشتی، كه ده‌بێ هه‌موو پێڕه‌وی لێبكه‌ین، و ته‌عمید و غوسڵی خۆمانی تیا ده‌ربكه‌ین، هه‌تا له لایه‌ن دژبه‌ره‌كانه‌وه تووشی بێئیمانی، رۆح پۆخڵی، فه‌وزای زمان نه‌یه‌ین. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی له‌م كۆڕاڵ و رێكه‌وتنه ده‌سته‌جه‌معییه‌ش لابدات، وه‌ك لادانێتی له ئایینی ته‌وحیدیی، كه به هه‌ڵگه‌ڕاوه و كافر و زه‌ندیق ناوزه‌د ده‌بیت، و به‌م رێكه‌وتنه گشتی و مێگه‌لیانه‌ش بێت، هه‌ركه‌س ده‌توانێ فتوات له‌سه‌ر بدات و خوێنت حه‌ڵاڵ بێت. جا ئه‌م تایبه‌تییه‌ته، ئه‌م خۆڕاپسكانانه‌ی باس و خواسه‌كان له ئه‌سیریی، ئه‌م گیان ره‌هابونه‌ی زمان، كه له قوڵایی دڵی ئه‌زمونه‌كانمه‌وه سه‌ر ڕاستانه گه‌ره‌كێتی خۆی بخوڵقێنیته‌وه، لاوازییه یاخود هێزه.. خۆدۆزینه‌وه‌یه یاخود ونبوون.. پوكانه‌وه‌یه یاخود داهێنان نازانم..!؟ گه‌ر هه‌قی ئه‌وه‌م پێ بدرێت، منیش خوداوه‌ندێكی بچكۆلانه‌م له خۆمدا كه‌شف كردووه، كه له خودای گشتی ناچێت، ئه‌مه. ئه‌وه له مندا به پیت و وشه و ئایدیاكانی خۆیه‌وه ده‌ئاخفێ و منیش ده‌یژنه‌وم. به‌ڵێ بۆ من، ئه‌مه ته‌نها ماڵ جیایی “ماهییه‌ت و جه‌وهه‌ری” ستایڵی منه، له‌م مێگه‌لستانه به ره‌سمی كراوه‌ی زمانی كوردیدا! ئه‌و ئاوه گه‌وره‌كان رشتویانه، من چیتر پێی لێناخه‌م. وه‌ك مناڵێك ئاوس به فه‌نتازیاكانی سه‌رقاڵی خۆڵه‌به‌تانێ و یارییكردنم له نێو ورده هه‌قیقه‌ته‌كانی خۆمدا..!
شاخه‌وان سدیق/ ڕه‌خنه‌گری گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانی (مارسێل ڕایخ ڕاینسكی) ده‌ڵێت” ده‌بێت ڕۆمان چێژمان پێببه‌خشێت، چێژی خوێندنه‌وه‌و كات به سه‌ربردن” تاچه‌ند پێتان وایه ئه‌ده‌ب به تایبه‌ت ڕۆمان بۆ چێژ‌و كات به سه‌ر بردن بێت، ئێوه له ڕۆمانه‌كه‌تاندا (په‌رتگا) تاچه‌ند ڕه‌چاوی چێژی خوێنه‌رتان كردوه، بۆ له دوای ئه‌و ڕۆمانه‌وه كاری ترمان نه‌دی؟ دوای (په‌تگا) ڕۆمانی تری تۆ ده‌خوێنینه‌وه؟
ئه‌نوه‌ری ڕه‌شی عه‌وڵا / من به‌رگدروو نیم، هه‌تا كه‌ته‌لۆگێك بده‌مه ده‌ست خوێنه‌ر و ره‌خنه‌گره‌كان و بڵێم: هه‌ڵبژێرن به ئاره‌زووی قه‌ڵه‌وی و بنسێتی و كوڵه‌بنه‌یی و به‌ژن زراڤی ( چێژ و مه‌عریفه‌ی) خۆتان. بڵێم هه‌تا ده‌ڵب و ته‌سك و تروسك نه‌بێت، بفه‌رموون.. چۆنچۆنی بنوسم، به دڵی ئێوه رێ بكه‌م، بیربكه‌مه‌وه و خۆم ده‌ربڕم، هه‌تا كه‌یفخۆش بن و ئاره‌زووه‌كانتان تێر بكه‌م . ئاخر نوسه‌ر سوزانیی نییه، هه‌تا به پێی حه‌ز و شه‌هوه‌تبازیی موشته‌رییه‌كانی خۆی ئارایش بكا. دوكان و بازاڕ دانانی سیاسیش نییه هه‌تا نان بكڕێ و بفرۆشێ به نرخی رۆژ، وه له خه‌می ئه‌ودا بێت بزانێ لایه‌نگریی زۆره، له‌وێوه ئه‌و دڵنیاییه ده‌سته‌به‌ر بكات كه راستی و دروستی موباره‌زه كردن و خوێندنه‌وه‌كانی بۆ واقیعی حاڵی حیزب و كۆمه‌ڵگاكه‌ی له چ ئاستێكدایه. داخوا مه‌به‌ست له هه‌ستی چێژبینین ده‌بێ چی بێ..؟ چێژی ئازادی، چێژی ئه‌قڵی، چێژی ئیستاتیكیی. لای بودا هیچ چێژێك نییه، وه‌ك چێژی ئازادیی. ده‌رهه‌ق به رۆمانی په‌رتگا بانگه‌شه‌ی هیچ به‌هره‌مه‌ندییه‌كم نه‌كردووه، ته‌نها له‌وێدا من موماره‌سه‌ی ئه‌و ئازادییه بوداییه‌م كردووه و هیچی تر. هه‌یه ده‌ترسێ رووبه‌رووی لاوازییه‌كانی خۆی ببێته‌وه و روحی هه‌لاهه‌لابووی خۆی به رووتی و په‌رتبوویی ببینێته‌وه. په‌رتبوون له نێوان خولیا جه‌سته‌یی و رۆحییه‌كان. په‌رتبوون له نێوان وههم و واقیعدا.. په‌رتبوونی له نێوان مه‌نفا و نیشتماندا.. په‌رتبوونی ئه‌وه‌ی ده‌ته‌وێ بیڵێیت و كه‌چی زمانێك نادۆزیته‌وه، كه پڕاوپڕی ئه‌و له‌تبوونانه بێت. ئاله‌وێدا، به قه‌ولی ماریا فارگاس یۆسا: ” راوی نادیار، ئه‌و گێڕه‌ره‌وه‌یه، كه‌سێتییه‌كی شیزۆفیرییانه‌ی هه‌یه، وه‌كو خه‌یاڵپڵاوێك هه‌روا بۆ خۆشی ده‌كرێته‌وه و شت ده‌دركێنێ و قسه له‌گه‌ڵ خودی خۆی ده‌كات، له كاتێكدا رووی ده‌می له خوێنه‌ره. ئه‌و بازدان و جێگۆڕكێیانه‌ی راوی مایه‌ی سه‌رلێتێكدانه “. ده‌ی هه‌یه چێژ له‌مه نابینێ. له كاتێكدا لای كانت ” له ده‌ره‌وه‌ی ئاماژه‌كردن، به هه‌ستی خوده‌وه، جوانی و چێژ خۆی له خۆیدا هیچ نییه” گه‌ر به‌و پێوانه كانتییه بێ ” ئه‌و خودێتییه كێیه، كه توانای پێناسه و حوكمدان و فتوای هه‌یه به‌سه‌ر قه‌شه‌نگی – بوونی ئه‌ده‌بی و هونه‌رییدا- ..؟ ” كه‌چی لای شۆبنهاوه‌ر كه ده‌چێته ناو لۆچه‌كانی هه‌بونایه‌تیمانه‌وه، پێیوایه: خواستی خۆپه‌رستیی، چێژێكه كه بۆ مرۆڤ له هه‌ر چێژێكی تر باڵاتره. ئه‌م چێژه‌ش ته‌نها له رێگه‌ی به‌راوردكردنی خۆت له‌گه‌ڵ ئه‌وانیتردا دێته‌دی. ده‌بێ ئه‌و تواناییه له كوێوه بهێنیت، له كۆمه‌ڵێكی نه‌خۆش و دڵ و ده‌روون كرمه‌ڕێزبوی وه‌ك ئێمه‌دا، مه‌رزی ئه‌و هه‌موو راز و نیازه ده‌رده‌دارانه‌یه ببه‌زێنیت، كه له ژێرپه‌رده و به ناوی جوانناسییه‌وه شه‌ڕی عوقده‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌بێ دڵیكی خودایانه‌ت هه‌بێ، هه‌تا به‌رگه‌ی پێوه‌دانه‌كانیان بگریت و به سنگێكی فراوانه‌وه لێشیان قبوڵ بكه‌یت..؟ به‌ڵێ دوای په‌رتبوونی مرۆڤی ئێمه له په‌رتگادا. بۆ دوو ساڵیك ده‌بێ، مژۆڵی رۆمانیكی تر بووم، كه باس له سه‌رگه‌ردانی مرۆڤ ده‌كات بۆ بیبینه‌وه‌ی ماڵێك كه ببێته سه‌رپه‌نای روحی، به ناوی ( ماڵیخۆ)، له رێكخستنه‌وه و پاكنووس كردنیدام.