چی له‌هه‌گبه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ دایه ؟ … جه‌زا ئه‌حمه‌د فارس
به پێچه‌وانه‌ی پێشبینی زۆر به‌ی ئه‌و توێژه‌رو مامۆستایانی زانكۆ وه له هه‌رێمی كوردستان كه پێیان وابوو هیلاری كلنتۆن ده‌ڕواته كۆشكی سپی ،دۆناڵد تره‌مپ هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و كۆشكی سپی نا.
دیموكراسیه‌تی ئه‌مریكی
ئه‌مریكا سه‌لماندی نه‌ك ته‌نها ووڵاتێكی دیموكراسی خوازه بۆ ناوخۆی ووڵاته‌كه‌ی خۆی بگره یه‌كێكه له‌و ووڵاتانهشی كه نمونه‌یه‌كی جوانی پێشكه‌ش كردووه له قبوڵكردنی جیاوازیه‌كان كه یه‌كێكه له بنه‌ما بنه‌ڕه‌تیه‌كانی دیموكراسییه .
دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ئێستا كاتی كاركردنه ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه یه كه ئه‌و هه‌رچه‌ند له كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان كه هیلاری كلنتۆن سه‌رۆكایتی ئه‌كرد زۆر جار لۆمه‌كردن و تۆمه‌تبار كردنی یه‌كتر بووه به‌ڵام ئه‌وه كۆتای هات و ده‌ست له‌ناو ده‌ست ئه بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكایه‌كی به‌هێز دروست بكه‌ن .
تره‌مپ ئاماژه‌شی به‌وه‌شدا كه كار بۆ یه‌كگرتووی ناوخۆی ئه‌مریكا ده‌كات له نێوان دیموكرات و كۆماری و سه‌ربه‌خۆكان به‌م په‌یامه‌ی ئه‌وه‌ی پشت راستكرده‌وه كه ئه‌و سه‌رۆكێكه بۆ هه‌موو ئه‌مریكیه‌كانه نه‌ك ته‌نها بۆ كۆماریه‌كان ئه‌مه‌ش جه‌وهه‌ری راسته قینه‌ی دیموكراسی ئه‌مریكیه‌كانه كه سه‌رۆكه‌كانیان به‌یه‌ك چاو سه‌یری پێك هاته جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن به پێچه‌وانه‌ی سه‌ركرده سیاسسیه‌كانی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه كه به‌ته‌نها نماینده‌ی پارته‌كه‌ی خۆیان یان ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه هه‌ڵیانبژاردوون .
دۆناڵد تره‌مپ به شانازیه‌وه سوپاسی هیلاری كرد بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه به ئه‌مریكیه‌كانی كردووه ئه‌مه پێمان ده‌ڵێت سه‌ركرده سیاسیه‌كانی ئه‌مریكا هه‌رچه‌ند ناكۆكی و جیاوازی ئایدیا له نێوانیاندا هه‌بێت به‌ڵام ئاماده‌ن كه دان به‌وه دا بنێن كه به‌رامبه‌ره‌كه‌یان كاری باشی كردووه.
له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو جوانیانه‌ی دیموكراسی ئه‌مریكی له‌ناوخۆدا ، ئه‌كرێت ئه‌مریكا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه وه له ده‌روه‌ی ووڵاته‌كه‌ی كار بكات بۆ به دیهێنانی ئامانجه ستراتیجیه‌كانی.
سیاسه‌تی ئابوری دۆناڵد تره‌مپ
ئه‌مریكیه‌كان له چه‌ندین قه‌یرانی ئابوری‌دا ئه‌ژین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و قه‌یرانانه رزگاریان بێت پێویستیان به سه‌رۆكێكه كه شاره‌زای له سیاسه‌تی ئابوری و بازرگانی هه‌بێت نه‌ك سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، بۆیه ده‌نگیان به تره‌مپ دا له بری هیلاری .
له سیاسه‌تی ئابووریدا تره‌مپ كه بانگه‌شه بۆ گۆڕانكاری ریشه‌ی ئه‌كات له ئابوری ئه‌مریكا له پێناو ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا بكاته‌وه به مه‌زنترین وولاتی ئابوری جیهانی .
بۆ باشكردنی باری ئابوری ناوخۆی ئه‌مریكا تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه‌كار له پێناو ره‌خساندنی زۆرتین هه‌لی كار ده‌كات، به‌مه‌ش بازاری ئه‌مریكی زیاتر چالاك ئه‌بێت له‌ناوخۆدا، له یه‌ك كاتدا هاوڵاتیانی ئه‌مریكی ئه‌توانن سود مه‌ند بن و هه‌روه‌ها ئه‌مریكاش زیاتر هه‌نگاو به‌ره‌و دروستكردنی ئابورییه‌كی یه‌هێز بنێت.
سیاسه‌تی ئابوری تره‌مپ ئایندهی ئه‌مریكا دیاری ده‌كات یان ئه‌وه یه كه ئه‌مریكا به‌ره‌و لوتكه ئه‌باته‌وه‌و له‌ڕووی ئابورییه‌وه و ئه‌یچه‌سپێنێت یان ئه‌مریكا توشی شكستی ناوخۆی ئه‌كات و پێگه‌ی لاواز ده‌بێت .
ئه‌مریكیه‌كان وا سه‌یری ئه‌م بابه‌ته ئه‌كه‌ن له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا قازانجیان بێت له به‌ر ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی یه‌كه‌م حكومی جیهان ده‌كه‌ن به هۆی بوونی ئابوریه‌كی به‌هێزه‌وه.
له حاڵه‌تی دووه‌میش كه شكسته زۆرێك پێیان وا یه كه ئه‌مریكا ئه‌بێت شكست بیه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر خۆی بونیاد بنێته‌وه و به هێزێكی گه‌وره تره‌وه له‌كایه‌ی جیهانی ده‌ربكه‌وێت .
مێژووش زۆر نمونه‌ی پێداوین له سه‌ر شكستی هه‌ندێك ووڵات كه دواتر توانیویانه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و ببن به به‌هێزترین ووڵاتی جیهانن دیارترین ووڵات ئه‌ڵمانیای دوای شه‌ڕی جیهانی دووهه‌مه كه كه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له سه‌ر جه‌م بواره‌كان به‌خۆوه بینی به‌ڵام كاتێك كه هه‌ستایه‌وه توانی كه ببێته سوڕێنه‌ری ئابوری و سیاسی ئه‌وروپا وله‌سه‌ر ئاستی جیهانیش رۆڵی كاریگه‌ر ببینێت.
یه‌كێك له‌وكارانه‌ی كه تره‌مپ كه گرنگی پێده‌دات لایه‌نی ئابوری وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه ، پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له‌ڕووی ئابورییه‌وه ئه‌مریكا به‌هێز بكات،دور نیه یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌وه‌ی كه ده‌نگده‌ری ئه‌مریكی ئه‌ویان له هیلاری پێپه‌سه‌ند تربوو ئه‌وه بێت كه بیانه‌وێت له‌و كێشه ئابوریانه رزگاریان بێت كه له‌ناوخۆی ئه‌مریكا هه‌یه ، چونكه تره‌مپ ئه‌وه‌نده‌ی بازرگانێكی لێهاتووه پیاوێكی سیاسی نیه.
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپدا
ستراتیجیه‌تی ئه‌مریكا بۆ ده‌ره‌وه گۆرانی به‌سه‌ردا نایات ئه‌وه‌ی كه ده‌گۆڕێت بریتیه لهئامڕازهكانی به دیهێنانی ستراتیجیه‌تی ئه‌مریكی ئه‌كرێت كه دیموكراته‌كان ئه‌وكاتانه‌ی كه‌له‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌وای بوون سیاسه‌تی نه‌رمیان گرتبێته به‌ر بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڵام كۆماریه‌كان به پێچه‌وانه‌وه.
كۆماریه‌كان بڕوایان به وه هه‌یه بۆ به‌دیهێنانی ستراتیجیه‌تی ئه‌مریكا ئاساییه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ سنوری ووڵاتانی تر ببه‌زێنرێت بۆیه ئاساییه جارێكی تر تره‌مپ ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ده‌ره‌وه‌ی سنوری زیاتر بكات.
ئه‌وه‌ی كه گرنگه له سیاسه‌تی تره‌مپ بریتیه له‌وه‌ی كه ئه‌و به‌ڕاستی مه‌به‌ستێتی داعش له موسڵ و ڕه‌قه تێك بشكێنێت بۆ یه ئه‌گه‌ری زۆره كه ئه‌م دوو ئۆپه‌راسیۆنه خێراتر بكرێن.
هه‌موان چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له سه‌رده‌ستی دۆناڵد تره‌مپ ژماره‌یه‌ك شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان به‌ڵام دور نیه ئه‌م چاوه‌ڕوانیه هه‌ڵه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌مووان پێش بینی هیلاری كلنتۆنیان ده‌كرد بڕواته كۆشكی سپی .
دروست بوونی شه‌ڕ ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه له‌سه‌رده‌می تره‌مپ چونكه زۆربه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه ئه‌مریكا به شێوه‌ی راسته‌وخۆ به‌شداری تیادا كردووه له سه‌رده‌می كۆماریه‌كان بووه.
ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ كورد ئه‌وه‌یه كه ئێمه ئه‌توانین سود مه‌ند بین له سه‌رده‌می تره‌مپ چونكه ئه‌و دیدگایه‌كی پۆزه‌تیفی هه‌یه بۆ پرسی كورد به‌ڵام خاڵكی گرنگ كه‌وتۆته‌وه سه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد كه چۆن مامه‌ڵه ده‌كات له‌گه‌ڵیدا.
ئێمه ئه‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی كه ستراتیجیه‌تی ئه‌مریكا گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه‌ت له سه‌رده‌می تره‌مپ به‌ڵام ئامڕازه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ئه‌گۆڕێت.