ترسی ون بوون، پرسی جوانی له قه‌سیده‌ی عه‌شقی یاسین عومه‌ردا
(مرۆڤ بۆیه عاشق ئه‌بێت، هه‌تا ته‌نها نه‌بێت) — (به‌ختیار علی)
——————–
شاخه‌وان سدیق
————————————————————–
هه‌میشه یه‌كێك له پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی شیعر له‌دوای (زمان، مانا، خه‌یاڵ)ه‌وه (چێژه)، ئه‌گه‌ر بڕواشمان به‌وه هه‌بێت كه كاری سه‌ره‌كی ئه‌ده‌ب به‌تایبه‌ت شیعر گه‌ڕانه به‌دوای جوانیدا و بۆخۆشی هونه‌ری شیعر هونه‌ری دروستكرنی ئیستاتیكایه، ئه‌وا ده‌بێت له نه‌زموئیقاعی شیعریه‌وه چێژ كاری سه‌ره‌كی خۆی ده‌سپێده‌كات، به‌جۆرێك خوێنه‌ر په‌لكێشی ناو دنیای ده‌ق بكات تا له‌ناو تێكسته‌كاندا دنیابینیه‌كانی نوسه‌ر له پێكهاته‌ی وێنه‌كانه‌وه بگاته خوێنه‌ر، چونكه په‌یامی نوسه‌ر وورد بونه‌وه‌یه له واتا‌و وێنه‌كان له ڕێگای زمانه‌وه كه دواجار كارله گۆڕینی بیركردنه‌وه‌و دنیابینی خوێنه‌ر ده‌كه‌ن تا ئاستێك سهیركردنو وێناكردنه‌وه بۆ بوون‌و نه‌بوون كه پێناسه‌یه‌كی نوێ له فۆڕمێكی جیاوازدا وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ك ڕۆلان بارت ئه‌ڵێت ” ئێمه ناتوانین به شێوه‌یه‌كی كه بنوسین ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی دیكه بیر نه‌كه‌ینه‌وه، چونكه نوسین مانای ڕێكخستنی دنیایه” له ناو ئه‌م ڕێخستنه‌شدا شیعر وه‌زیفه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی خۆی ده‌ست پێده‌كات، كه تۆماركردن‌وخوێنه‌وه‌ی وێنه جیاوازه‌كانی دنیایه، هه‌ر وه‌ك ئه‌دۆنیس ده‌ڵێ” شیعر كه‌شف ده‌كات وێنه ناگرێت ” چونكه خوڵقاندنی وێنه له ده‌قێكدا وه‌ستاندنی خودی چركه‌یه‌ك له بوون یان ژیان نیه، به‌ڵكو خوێنه‌وه‌ی دووباره‌ی وردكراوه‌كانی ئه‌و چركه ساتانه‌ی ژیانه، چونكه شیعر هونه‌ری لاسایكردنه‌وه‌ی سروشت نیه، به‌هێنده‌ی ئه‌وه‌ی خوڵقێنهرو دۆزه‌ره‌وه‌ی چركه ئیستاتیكیه‌كانی ناو سروشته، مادام كاری سه‌ره‌ی شیعر گهڕانو كه‌شف كردنه كه‌واته پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی تێما له تێكستی شیعریدا پرسیاره، بۆیه كه‌سایه‌تی شاعیر هه‌میشه گوماناویی‌و ئاڵۆزه، ئه‌م گومان‌و ئاڵۆزیانه‌ش هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانیه‌كانی ئه‌ون به‌وپێیه‌ی خوڵقاندی ده‌ق دووباره دروستكردنه‌وه‌ی جوانیه‌كی خوازراوه كه له حه‌زه تایبه‌تیه‌كانی شاعیره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر لێره‌وه به‌خێرای سه‌یرێكی قه‌سیده‌ی عه‌شقی(یاسن عومه‌ر) بكه‌ین به‌سانایی هه‌ست به ڕاستێتی ته‌واوی پێناسه‌كانی سه‌ره‌وه‌مان ئه‌كه‌ین، كه چۆن شاعیر له ڕێگای ههڵژاردنی تێمای عه‌شقه‌وه ترس‌و گومانه‌كانی خۆی له‌مه‌ڕونبون‌و فه‌وتاندنی جوانی ئه‌خاته ڕوو كه ئه‌مه‌ش له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها مه‌عریفیه‌كانه بۆ چه‌مكێك كه به‌درێژای مێژووی بوون مرۆڤ ئالوده‌ی بووه‌و هه‌ر له پێناو ئه‌وه‌شدا چه‌ندین قوربانی داوه شاعیر له‌م ده‌قه‌ی دا ده‌ڵێ”
ئه‌گه‌ر ئه‌سپی كاروانچه‌كان عه‌شق بوایه
نه ون ده‌بوون نه سه‌رگه‌ردان
گوناهی خۆمانه كه ئاوی حه‌یات نادۆزینه‌وه
چوونكه به بێ عه‌شق ده‌گه‌ڕێین
ئه‌وه‌ی موسای برد بۆ “توور” بۆ بینینی خودا
عه‌شق بوو
ئه‌و ئه‌سپه‌ی موحه‌مه‌دی برد بۆ ئاسمان بۆ پاڵ عه‌رش
“بوراق ” نه‌بوو عه‌شق بوو
ئه‌و داره‌ی كه عیسای گه‌یانده مه‌له‌كوتی باڵا
خاچ نه بوو عه‌شق بوو ….عه‌شق….
به پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه پرسیار كه‌ره‌سته‌ی یه‌كه‌می شاعیره له ڕێگای گه‌مه‌زمانیه‌كانیه‌وه تێده‌گه‌ین كه له ناوجه‌نجاڵیه‌كاندا ترس‌و فه‌وتانی جوانی له ژیاندا ترس‌و نه‌مانی واتا شاراوه‌نی پرۆسه‌ی دنیا بینیه لای شاعیر، بۆیه له زمانی یاسین دا شیعر كه‌ره‌سته‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها له ده‌ست چوووه‌كانه بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی پیرۆزیه‌كان پێی، چونكه ئه‌وه جوانیه هه‌میشه كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌م هێنه‌ری چێژه واده‌كات مرۆڤ به‌رده‌وام به‌سه‌ر شكسته‌كانیدا زاڵ‌بێت، شاعیر له‌م ده‌قه‌دا پرۆسه‌ی به پیرۆزكردنی جوانیه‌كان هاوته‌ریب ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ ته‌واوی جوانیه‌كانی مێژوودا بۆیه لای ئه‌و ئه‌وه حه‌زكردن له جوانیه هه‌موو سنوری تواناكان ده‌برێت واله مرۆڤ ده‌كات هه‌میشه قوربانی بۆ بدات بۆیه دووباره ده‌ڵێ”
تۆ ئه‌ی عه‌شق
ئه‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌موو شكسته‌كانمان
ئه‌ی سه‌ره‌تای هه‌موو ئومێدێكمان به ژیان
هه‌میشه ستایشت ده‌كه‌ین هه‌میشه زه‌م
ده‌زانین گه‌رتۆ نه‌بیت به ته‌واوه‌تی وێڵده‌بین
تۆ ڕێگایت‌و تۆشیت ده‌لیل
هه‌ندێك جار هه‌ر خۆشت كاروانیت
چونكه هه‌میشه بێكهسو
له به‌رئه‌وه هه‌میشه به ته‌نیایت
له شیعری یاسین دا به‌رده‌وام وێنه‌كان خۆیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه به جۆرێك هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی كه تێمای كاركردنی ئه‌ون فره ڕه‌هه‌ندو فره‌واتا خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، بۆیه شاعیر هه‌میشه گرنگیه‌كی زیاد له پێویست ده‌دات به جوڵاندنی عاتیفه‌ی خوێنه‌رو واده‌كات له گه‌ڵ خوێنه‌وه‌ی ده‌قه‌كانیدا بتكاته به‌شێك له كاره‌كته‌ری ئه‌كتیف له پانتای ده‌قه‌كه‌یدا‌و ناچارت ده‌كات ببیته به شێك له كه‌سی پرسیاركه‌ر له دنیای ناو ده‌قه‌كه‌یدا، بۆیه زمان لای یاسین ئه‌وه‌نده ئیش له سه‌ر خوێنه‌ر ده‌كات ئه‌وه‌نده هه‌وڵنادات فۆڕمه‌كان له قاڵبێكی دیاری كراودا ڕێكبخات هه‌روه‌ك به‌ختیار عه‌لیش ده‌ڵێ” شعر عاتیفه‌ی مرۆڤ نیه كه قسه ده‌كات،به‌ڵكو ئه‌وه عاتیفه‌یه كه زمانی تێكده‌چێت‌و ته‌عبیری بچوك به‌شی ناكات و مانا ئاماده‌كان له به‌رده‌میدا ته‌سكده‌بنه‌وه ” بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین شێوازی گه‌مه‌زمانیه‌كان لای یاسین هه‌میشه له خزمه‌ت بوون‌و گه‌یاندنی پرسیاره‌كانیایه‌تی ئه‌ویش به پشتبه‌ستن به بوونی باگراوندێكی شیعری‌و مێژووی كه له‌م ده‌قه‌یدا سه‌فه‌رێكی خێرایه بۆ گه‌رانه‌وه بۆ ڕابردوو له ڕێگای فلاشباكه‌وه ڕاگوزه‌رێكی ته‌نهایه بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كه مرۆڤ له مێژووی بونیدا كردونی، كه سه‌ره‌نجام بوونه‌ته هۆی نهمانو فه‌وتاندنی جوانی، كه ئه‌مه‌ش له یاده‌وه‌ری شاعیردا ترس و نیگه‌ران به‌رهه‌م هێناوه كه به بۆچوونی ئه‌و ئه‌وه عه‌شقه كه سه‌ره‌نجام ده‌بێت بێت‌و ژیان له هه‌موو پۆخڵه واته‌كانی پاك بكاته‌وه هه‌ر عه‌شقیشه كه مرۆڤ پرده‌كات له توانا‌و ئومێد تا بێ ئومێدی‌و بێ هیوای نه‌ی كوژێت بۆیه هه‌ر له‌م ده‌قه‌ی دا ده‌ڵێت ”
ئه‌ی عه‌شق ….
گه‌رتۆنه‌بیت ئێمه چۆن ده‌توانین
ئه‌م هه‌موو سه‌ده‌یه خوێن تا ئێره كۆڵ بكه‌ین
گه‌ر تۆ نه‌بیت ئێمه چۆن ده توانین
پاش دروست كردنی ئه‌م هه‌موو دۆزه‌خه
هێشتا به شوێن به هه‌شته‌وه‌بین
گه‌رتۆنه‌بیت پاش بینینی ئه‌م هه‌موو غه‌زه‌به
چۆن تا ئێستا به نیازی خوایه‌كین میهره‌بان
چۆن تا ئێستاش به نیازی یارێكین نازه‌نین
چۆن تا ئێستاش به نیازی دنیایه‌كی
باشترین………..
Shaxi83@yahoo.com
https://www.facebook.com/shaxi.shafiq