Skip to Content

ھەندێ جار … شیعری : نەوزاد بەندی

ھەندێ جار … شیعری : نەوزاد بەندی

Closed
by شوبات 18, 2020 General, Poems

ھەندێ جار دەست بۆ شتێ ئەبەین و ..
شتێکی تر دێت بە دەستمانەوە .. دەرگا بۆ کەسێک ئەکەینەوە و کەسێکی تر دێتەژوورەوە ..
خەو بە کەسێکەوە دەبینین و کەسێکی تر دێتە دی..

ھەندێ جار
باران خۆی وشک ئەکاتەوە ،
جا ئەبارێ ..
پتڕۆڵ ئەکەوێتە سواڵ
جا دێتە دەرێ ..

پێکەنین ئەکەوێتە گریان
جا ئەگاتە سەر لێو ..
بەفر گڕ لە خۆی بەرئەدا
جا ژوان دائەنێ
لەگەڵ لوتکەی کێو ..

ھەندێ جار
تەمەن ئەڕوا ،
ئینجا ڕۆژێکی جوان چەکەرە ئەکا ..
ھاوین بەھاری ڕاو ناوە
جا ئینجانە
گوڵھێرۆ نۆبەرە ئەکا ..

ھەندێ جار
شۆڕش ئەبێتە قاپێ ویسکی
سەر مێزی
ڕێگر و چەتە ..
ھەندێ جار
ئەیگۆڕیتەوە بە یاخی بوون
ھەرچی ھەتە ..

Previous
Next
Kurdish