له زمانی زبره‌وه، بۆ زمانی هه‌ڕه‌شه /6 … غەمگین بۆڵی
به‌شی شه‌شه‌م
ئه‌وه‌ی ئێستا له ناوه‌ندی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردییدا ده‌گوزه‌رێت، جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی قووڵه، چۆن گوتراوی ناو نووسینی به‌ناو ڕه‌خنه‌وه، هێنده دێته خواره‌وه تا ئاستی گوته‌ی ناو چایخانه‌كان و زۆرجارانیش گوته‌ی میللی. ئه‌مجۆره له بنووسانه چونكه ناچارن به میتۆدی چاكه و خراپه كار بكه‌ن، بۆیه هه‌رگیز ناتوانن شتێكی نوێ به خوێنه‌ر بڵێن. كاتێك به‌م میتۆدهیهش ده‌قێك ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و به هیچ حیسابی ده‌كه‌ن، كه‌چی حه‌وت تا نۆ هه‌زار وشه‌یش له‌باره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌وه ده‌نووسن. كاری ڕه‌خنه‌گری ڕاسته‌قینه ئه‌وه نییه قسه فڕێبدات و به‌جێی بهێڵێت، ئاخر هه‌موو وشه و ڕسته‌یه‌ك باجی ده‌وێت و ده‌بێت ئاماده‌ییمان تێدا هه‌بێت بۆ ئه‌و باجه، ئاماده‌ییمان هه‌بێت بۆ گفوگۆ له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی گوتوومانه.
ئایا كاتێك قسهفڕێبدهین و ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان نه‌بێت گفتوگۆ بكه‌ین و هه‌مان ئه‌و گوتراوانه‌ی خۆمان پێ پرسیاری مندڵانه و بێ‌مانا بێت، نابێت بوه‌ستین و خۆمان له خۆمان بپرسین: بۆچی پرسیاركردن گرنگ نییه لامان؟ ئایا ئێمه له ڕێگه‌ی پرسیاركردنه‌وه نییه ده‌گه‌ینه وه‌ڵامی نوێ و له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیه‌دا پرسیاری تازه به‌رهه‌م دێت. نووسه‌رێك هونه‌ری پرسیاركردنی له‌لا گرنگ نه‌بێت، نابێت له خۆی بپرسێت: بۆچی ده‌نووسێت؟
ئه‌مجۆره گوتراوانه وه‌ك ته‌قه‌كردنه به ئاسمانی سه‌ر سه‌رمانه‌وه و بیر له هاتنه‌خواره‌وه‌ی گولله‌كان بۆ تهپڵهسهرمان ناكه‌ینه‌وه.
بنووس چونكه میتۆدی ته‌نیا دوولایه‌نه و كه ئه‌مه هه‌مان میتۆدی ئایینه و بنووسیش به‌هه‌مان میتۆدی ئایینی كار ده‌كات، كه میتۆدی چاكه و خراپه‌یه، میتۆدی دۆزه‌خ و به‌هه‌شت، میتۆدی ڕه‌ش و سپی …هتد. ئه‌مجۆره له كاری ڕه‌خنه‌سازیی به درێژایی مێژووی ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگی كوردی هه‌یه و تا ئێستایش له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی خۆیان به كاری ڕه‌خنه‌ییه‌وه هه‌ڵواسیوه، به‌رده‌وامی هه‌یه. ئاخر له كوێی ئه‌ده‌بیات و ڕه‌خنه‌ی دونیادا هه‌یه ڕه‌خنه‌گر به ده‌قنووس بڵێت: ” كۆیله، ئه‌حمه‌ق، كۆڵه‌وار، تڕۆهاتنووس، نمایشكار، تڕۆهات، …هتد”.
لێره‌وه ئه‌گه‌ر پرسیار بكه‌م: ئایا ئه‌و په‌یڤه جنێوئامێز و هه‌ڕه‌شه‌ئامێزانه، وشه‌ی ناو گوتاری ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بین، یان وشه‌ی ناو ڕۆژنامه‌ی (هه‌ولێر)ن؟ ئایا ئه‌و هه‌ڕه‌شه و تۆمه‌ت دروستكردنانه كاری كه‌سێكه كه سه‌روكاری له‌گه‌ڵ فیكردا هه‌بێت، یان كاری كادیرێكی حزبییه؟ ئایا ئه‌و جنێودانانه ده‌شێت كاری كه‌سێك بێت كه خوێنه‌رێكی هۆشیار بێت، یان ئه‌وه زمانی به‌شێك له پیاوانی توندڕه‌وی ئایینییه؟ بۆیه لێره‌دا به‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌كه‌وین، كه ئه‌و وشانه چه‌نده هیی (ئارام سه‌دیق)ن، دوو هێنده‌یش هیی (ئارام كۆشكی)ین.
ناچارم هێشتا پرسیار بكه‌م، ئه‌رێ خوێنه‌ران ئێسته ئه‌و جۆره له هونه‌ری جنێوان له‌ناو سیاسییه بیرتهسكهكانیش باوی ماوه؟ باشه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر شه‌قام ئه‌و وشانه به‌رانبه‌ر كه‌سێكی دیكه به‌كار بهێنێت، چی ڕووده‌دات؟ لێره‌دا ده‌كه‌وینه به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ری كراوه‌وه:
یه‌كه‌م: به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه! چونكه مرۆڤ گۆشت و خوێنه و ئه‌گه‌ری هه‌یه تێكچووبێت. ئه‌گه‌ر وه‌ك نووسه‌ریش وردبینه‌وه، ئه‌وه زاده‌ی شكستی ده‌روونییه.
دووه‌م: گوتراوی میللی به گوتراوی میللی. واته كۆی ئه‌و قسانه‌ی گوتراون له په‌روه‌رده‌ی خێزان و كۆڵانی میللییه‌وه هاتوون، به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌به‌رانبه‌ردا مشتێك قسه‌ی زبر ڕه‌وانه‌ی خۆی ده‌كرێت.
(جاك لینهارت) له گوتووێژێكیدا كه نووسه‌ر و بیرمه‌ند (هاشم ساڵح) له‌گه‌ڵی سازیداوه، ده‌ڵێت: ” نووسه‌ر كاتێك كارێكی ئه‌ده‌بی ده‌نووسێت به‌ته‌نیا خۆی ده‌ینووسێت، نه‌ك به بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و گروپه بینووسێت كه نووسه‌ر یه‌كێكه له‌وان”.(20) باشه ئه‌گه‌ر بپرسین: جیاوازی له نێوان گوتاره‌كانی سه‌رپه‌رشتیارانی گۆڤاری (شیعر)دا چین، ئایا ده‌توانین جیاوازیییهكان نیشان بكه‌ین؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ناوه‌كانیان ئاڵوگۆڕ پێبكه‌ین، هیچ جیاوازییه‌ك هه‌یه؟ من وه‌ك خوێنه‌رێك ده‌پرسم: ئایا ئه‌گه‌ر ناوه‌كان به‌سه‌ر گوتاره‌كانه‌وه لابده‌ین، هه‌ست ناكه‌ین یه‌ك كه‌س نووسیویه‌تی؟ ئه‌گه‌ر بۆ گوته‌یه‌كی دیكه‌ی (جاك لینهارت) بگه‌ڕێینه‌وه كه كاتێك له‌باره‌ی ئه‌مجۆره گروپانه‌وه ده‌دوێت و ده‌ڵێت: ” هه‌ڵه‌ی ئه‌مانه له‌وه‌دا بوو، نه‌یانده‌زانی كاری ئه‌ده‌بی زیاد له ڕه‌هه‌ندێكی هه‌یه و پێویسته له یه‌ككاتدا ئه‌و ڕه‌هه‌نده جیاجیایانه تاوتوێ بكرێن.”(21).