قه‌ڵای هه‌ولێر، بۆچی قه‌ڵا؟ … نووسینی : ئاری زێندینی
لای خه‌ڵكی ئاسایی هه‌ر شتێك بڵند بێت پێی ده‌ڵێن ( قه‌ڵا , قه‌ڵات ) , له هه‌ندێ شوێن و وڵاتان قه‌ڵات شوێنه‌كه‌ی بڵنده له به‌رزایی دروستكراوهوبنیاتنراوه به‌ڵام له وڵاتانی‌تر لهتهختایی دروستكراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ وڵاتی وه‌كو ئهوروپاوهندستان به‌ڵام هه‌ر له‌و وڵاتانه‌ش قه‌ڵا هه‌یه جێگاكه‌ی به‌رزه. ( قه‌ڵا – قلعه ) مه‌رج نییه جێگاكه‌ی به‌رز بێت به‌لكو سیفه‌ت وتایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه كه له بنه‌ڕتدا بۆ كاری تایبه‌تی كه‌سانێك و بازرگانی وسه‌ربازی و به‌تایبه‌ت بۆ به‌رگری به‌كارهاتووه وه‌ك خاڵیكی سه‌ره‌كی له ناوچه‌یه‌ك, تهلارسازیودیزاینی تایبه‌تی و له ماده‌ی تایبه‌ت پێكهاتووه به تایبه‌ت له روخساری ده‌ره‌وه‌ی وه‌ك ده‌رگایی گهورهوسهرهكی هاتن وده‌رچوون بناغه‌ی قه‌ڵاكه بهپتهوبی و به‌ردی گه‌وره دروستكراوه نێوانی دیواره‌كان تاچه‌ند مه‌ترێك وه‌ك دینگهومنارهی قایم پێك به‌ستراوه, نموونه قه‌ڵای ( سالسبۆرگ له نه‌مسا) , قه‌لای ( وندسوور له ئینگلترا ) , قه‌ڵای ( مالبورك له پۆله‌ندا ) قه‌ڵای ( كوردان له سوریا ) قه‌ڵای ( شێروانه له كوردستانی عێڕاق ) له قه‌زایی كه‌لار له هه‌رێمی كوردستان , ئه‌مانه به مه‌به‌ستی (قه‌ڵا ) دروستكراوه شوێنی كه‌سایه‌تی دیاروشوێنی به مه‌به‌ستی به‌رگری و شه‌ڕ دروستكراوه به‌شێوه‌ی ته‌لارسازی وستانداردی بیناسازی قه‌ڵا نه‌وه‌ك شوێنی دانیشتوانی خه‌ڵكی ئاسایی.باسه‌كه‌ی ئێمه ده‌رباره‌ی ( قه‌ڵای هه‌ولێره ) قه‌ڵای هه‌وڵیر قه‌ڵا بێت قه‌ڵا نه‌بێت هیچ له بایه‌خی ئه‌و شوێنه كهمناكاتهوهو هه‌ر شوێنێكی جیهانی ودێرینه كه مێژوویه‌كی كۆن و دێرینی هه‌یه بۆ (6000) هه‌زار ساڵ ده‌بێت مێژووه بۆ شاری ههولێروخهڵكهكهی.
مێژووی قه‌ڵای هه‌ولێر چه‌نده‌ها قۆناغ تێپه‌ڕیوه به‌ڵام دیارنییه ده‌سه‌ڵات وفهرمانڕهوایهكی دیار حوكمی ئه‌و شوێنه‌ی كردبێت هه‌ندێك له قۆناغه‌كانی مێژووش دیار نییهوپچڕپچڕه له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی و سه‌ربازی ئه‌م شارهوقهڵایه روون و ئاشكرا نییه سه‌رباری چه‌ندین نووسراووتاروكتێب له‌لایه نووسه‌ری خۆماڵی كوردوبیانی و عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ی ئه‌م قهلًایه به‌تایبه‌تی وه شاری هه‌ولێر به گشتی سه‌رده‌مێك له سه‌رده‌مه‌كان تووشی شه‌ڕێكی به‌رگری بووه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین سوپاوپیاوی ئه‌وسه‌رده‌مه كه ( هۆلاكۆ) توانیویه‌تی به‌رگری بكات نه‌ك شه‌ڕ! به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕبێت یان به‌رگری ده‌بێت یه‌كێك سه‌ركردایه‌تی بكات ئه‌و كه‌سه كیێهو سوپاكه‌ی چۆن بووه كهرهسهوكهلوپهلهسهربازیهكان چۆن و چی بووه, هۆلاكۆ له‌رۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوههاتووهئهو هه‌موو شارووڵاتانهی بڕیوهوداگیركردووه نیوه‌ی عێراقی ئێستاش داگیركردووه چۆن و له‌به‌رچی نه‌یتوانیوه ئه‌م قه‌ڵاته‌ی پێ نهگیراوهوكۆنتڕۆلی بكات به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان دانیشتوانی ئه‌و كاتی قه‌ڵاكه (550) كه‌س بوونه چه‌ندی سهربازوبهرگریكاربوونهوچهندی خه‌ڵكی ئاسایی بوونه چونكه شهڕوبهرگری ئاماده‌سازی و ئاماده‌كاری ده‌وێ به‌تایبه به‌رامبه‌ر هێزێكی وه‌كو (هۆلاكۆ) و بۆ پاراستنی قه‌ڵاكه! بابه‌تی مێژووش له ئێستادا سهردوڵكهوئهدهب نییه بهڵكولێكۆلینهوهوتوێژینهو زانسته,ئه‌و شوێنه‌ی كه پێی ده‌ڵێن (قه‌ڵای هه‌ولێر ) ئێستا بووه‌ته شوێنه‌وارێكی جیهانی ناسراوه خه‌ڵك له‌وێ ناژی و چۆڵكراوه له دانیشتوان له پاش ساڵانی دووهه‌زاره‌كان به‌تایبه‌ت له (2007)وه له‌لایه‌ن رێكخراوی ( یونسكۆ ) سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت بۆ زیاتر گرنگیدان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌ڵام له روویی ( جوگرافی و جیۆلۆجی و شوێنه‌وارناسی ) بایه‌خێكی ئه‌وتۆی پێنه‌دراوه مه‌به‌ستی ئه‌م ووتاره ئه‌مه‌یه! سه‌رباری ئه‌و هه‌موو كۆلیژوبهشی شوێتهوارناسی وجوگرافیاوجیۆلۆجی و به‌تایبه‌ت زانستی جیۆلۆجی له هه‌رێمی كوردستان بۆخودی قه‌ڵاكه له‌چی پێهاتووهوقۆناغهكانی دروسبوونی وشێوه‌ی قهڵاكهوئهوبهردوومادهی بهكارهاتووهولهچ سه‌رده‌مێك بووه بۆچی دروستكراوه به‌مه‌به‌ستی چی دروستكراوه كێ دروستی كردووه كێ ده‌سه‌ڵاتی دیاری ئه‌م قه‌ڵایه بووه به‌چ كه‌لوپه‌لێك و كه‌ره‌سه‌یه‌ك و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به‌رگریان كردووه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ رووی داوه تاكو ئێستا له‌م لایه‌نه‌وه توێژینهوهولێكۆلینهوه زۆر زۆر كه‌مه ده‌بوایه ده‌رچوانی ( شوێنه‌وارناس و جیۆلۆجی و جوگرافیا ) كاری سه‌ره‌كیان بایخدان به‌و قه‌ڵایه بێت نه‌وه‌ك بڕوانامه به‌ده‌سهێنان ودامه‌زراندن,كه‌چی له‌ولاوه كه‌سێكی بیانی بێت له وڵاتێكی دووره‌وه توێژینهوهلێكۆلینهوه ئه‌نجام بدات. ( قه‌ڵای هه‌ولێر ) قه‌ڵا نییه ! , به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌ڵكه‌وته جوگرافییه‌ی شاری هه‌ولێرو له‌م ناوچه‌یه و له رووی جیۆلۆجی خاكه‌كه‌ی ئاسایی شوێنێكی ته‌ختانییه به هاتنی رۆژگاروبهسهرچوونی رۆژگار شێوه‌كه‌ی ئاوها هه‌ڵكه‌وتووه زیاتر نیشته‌نییه واته پاشماوه‌ی ئاوهوئاوی ده‌ریا شێوه‌كه‌ی وه‌كو بنی ده‌ریایه, له چیاكانه‌وه ده‌ست پێده‌كات تا گردوتهپۆلكهودهشتایی درێژ ده‌بێته‌وه,واته ( شاری هه‌ولێر ) ئێستا وه‌ك پارێزگا پێكهاتووه له سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێهاتووه ( چیا , گردووتهپۆڵكه , ده‌شتایی و ته‌ختانی ) , به‌شی ( چیا ) لهدێرزهمانهو شوێنه‌واری مرۆڤی نیاندرتاڵ وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌شكه‌وتی ( شانه‌ده‌ر ) دۆزراوهتهوله ناوچه‌ی مێرگه‌سۆر له نزیك هه‌ولێر دواتریش له سه‌رده‌مێكی هه‌ندێك كۆن وسه‌رده‌می نزیكی ئێستا پێكهاتووه له خه‌ڵكی گوننشین تارۆژی ئه‌مڕۆ, به‌شی ( ته‌ختانی و ده‌شتانی ) واته خوار قه‌ڵاكه‌یه به گوێره‌ی زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌ی له رۆژنامهوگۆڤاروكهسانی دێرینی خه‌ڵكی هه‌ولێر باسی ده‌كه‌ن زۆربه‌یان هه‌ر خه‌ڵكی قهڵابوونه ناوچه ده‌شتایه‌كانی خوار قه‌ڵایان ئاوه‌دان كردووه‌ته‌وه‌و تێدا نیشتهجێیبوونه به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆرودوورودرێژومێژوویهكی زۆرودرێژ هه‌یه له نێوان ئاوه‌دانی و نیشته‌جێبوونی قه‌ڵای ههولێروخوارقهڵاكه كه به ده‌شتایی به‌ناوبانگه كه پێكهاته‌ی جوگرافی و جیۆلۆجی و كۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری و رۆشه‌نبیری و خوێنده‌واری شاره‌كه‌یه به گشتی.مێژووی قه‌ڵاكه وه‌ك له‌سه‌ری ریككه‌وتوون ( 6000) ساڵه به‌لام مێژووی ئاوه‌دانی و دانیشتوانی خوار قه‌ڵاكه له ده‌شتایی مێژووه‌كه هه‌ر ( 100 ) ساڵێك وهه‌ندێك زیاتره وه‌ك له زۆربه‌ی وێنه كۆنه‌كانی هه‌ولێر مهعلومهودیاره,هه‌روه‌ك نووسه‌ر مه‌ولود بێخاڵی له كتێبی (هه‌ولێرم وادیوه‌و وا ناسیوه) ده‌ڵێ:-( به گوێره‌ی ئه‌وسه‌رچاوانه تا سه‌رده‌می سولتان موزه‌فه‌ره‌دین كوكبهری له ساڵانی (1120) هه‌ولێر به گشتی هه‌ر قه‌ڵات بووه مێژووی دروسبوونی قه‌ڵاكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له په‌یدابوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح به‌چه‌ند هه‌زارساڵ ئه‌و گردوتهپۆڵكهیهی قه‌ڵاكه‌ی له‌سه‌ر دروستكراوه به‌رزیه‌كه‌ی 415مه‌تر له ئاستی ده‌ریا به‌شێوه‌ی بازنه‌یی 26مه‌تر پانتایی 102مه‌تردووجا) مێژووی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی ورۆشه‌نبیری وخوێنده‌واری شاری هه‌ولێر له به‌شی خوار قه‌ڵا لهدهشتایهكهی له‌سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی ( 20 ) ده‌ستی پیكهاتووه یه‌كه‌م قوتابخانه له ساڵی ( 1927) دامه‌زراوه قوتابخانه‌ی ( ئه‌ربیل ئولا) , وه‌له‌ساڵی ( 1921) بووه‌ته پارێزگا, به‌م شێوه‌یه ئاوه‌دانی و نیشته‌جێبوون له خوار قه‌ڵا تاكو رۆژگاری ئێستا به‌رده‌وامه به‌ڵام مێژووی ( قه‌ڵا ) هه‌روه‌ك خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌ڵێن ( قه‌ڵات – قه‌رات ) مێژوویه‌كی دوورودرێژووناروونی هه‌یه نازانرێت له كۆنه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی چۆن ژیاون وزمانیان وكه‌لتوریان به‌ڵام له سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی (19) زمانی خه‌ڵكه‌كه توركمانی و كوردی بووه له ئه‌سڵدا كوردن ولهژێردهسهڵاتی عوسمانی فێره توركی بوونه زۆربه‌شیان ده‌یانگۆت خۆشناوین له پاش ساڵانی 1950, میژوونووسان و لێكۆله‌رانی بیانی و خه‌ڵكی شاره‌كه تائه‌وه‌نده‌ی پێیی گه‌یشتوون له نوسراووبهڵگهنامهجیهانیهكان و تا ئه‌وه‌نده‌ی دیراسه‌ی مه‌یدانیان بۆكردووهلهناوقهڵاكهوخهڵكی قه‌لاكه هه‌رچه‌نده باس لهوهدهكهن كه‌سی رۆشهنبیروگۆرانیبێژوهونهرمهندی میللی ههبوونهوخانهوادهی دیاری ناو قه‌ڵا دواتر له قه‌ڵا نه‌ماون هاتوونه‌ته خوار قه‌ڵا له دهشتایهكه نیشته‌جێبوونه له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌سانی دیاروبهناوبانگ بوونه وه‌ك ( خانه‌واده‌ی مه‌لافه‌ندی و خانه‌واده‌ی موفتی ),( قهڵاكهش ئه‌وكات تاساڵانی به دوایه له چوار گه‌ره‌كی سه‌ره‌كی پێهاتووه ( سه‌را, تۆپخانه, ته‌كیه ) واته خه‌ڵكی ئاسایی نیشته‌جێبوونه چه‌ند كه‌سایه‌تی ناو(قه‌ڵا) هه‌بووه له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری به‌ڵام هیچ باسی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه كه فه‌رمانڕه‌وایه‌كی دیاروبهناوبانگ سه‌رده‌مێ له سه‌رده‌مه‌كان و قۆناغێك له قۆناغه‌كان یان باسی ئه‌م قه‌ڵایه له رووی سه‌ربازی و ته‌لارسازی وبیناسازی چۆنیه‌تی پێكهاتنی لهومادهوبهردانهی هه‌روه‌كو له قه‌ڵا به‌ناوبانگه‌كانی جیهان ده‌بینرێت كه سیفه‌ت وخاسیه‌تی قه‌ڵایه به شێوه‌كی زانستی چونكه مه‌رج نییه هه‌ر بینایه‌ك له شوێنێكی بڵندوبهرزایی دروسكرا بڵێن ( قه‌ڵا ).
( قه‌ڵای هه‌ولێر ) شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی ئاسایی بووه وه‌ك ( شارۆچكه‌یه‌ك) تاكو ساڵانی به‌دوایه هه‌ندێكه خانوو بۆ كاروباروكارگێڕی خه‌ڵكه‌ی ههبووهودواتر له كۆتایه‌كانی سه‌ده‌ی (19) واته له ساڵانی ( 40 , 50 ) 1950 به‌ولاوه خه‌لكه‌كه‌ی روویان له خوار قه‌ڵا كردووه بۆ ژیان چونكه باسه‌كه‌ی ئێمه بۆ قه‌ڵاكه مه‌به‌ست لێی چه‌ندین ساڵه گرنگینی نه‌دانه له رووی جوگرافی وشوێنهوارناسی وجیۆلۆجیهكه بزانیین كه قه‌ڵایه هه‌روه‌ك قهڵابهناوبانگهكانی جیهان له‌روویی ته‌لارسازی وبیناسازی وه‌ك قه‌ڵا دروستكرابێت, ئه‌و شوێنه‌ی كه پێی ده‌لێن قهڵاوئاوهدانی لێدروستكراوه گردوتهپۆلكهیهكی ئاساییه له رووی جوگرافیاوجیۆلۆجی و پێكهاته‌ی خاكه‌كه‌ی هه‌روه‌ك زۆربه‌ی شوێنه‌كانی تر له جیهان ده‌شتایی وگردوتهپۆڵكه ده‌بینرێت وه‌ك ده‌شتایه‌كانی ( ئوستڕالیا وئه‌مه‌ریكا ) هێشتا ئاوه‌دانی لێ نیه وه‌له وڵاتانی وه‌ك ( ئیتاڵیاویۆنان و پورتوگال ووڵاتی مه‌غریب و وڵاتانی ئه‌مه‌ریكایی باشوور ) چه‌ندین شوێنی بهرزوبڵند خانووی لێدروستكراوهوخهڵك نیشته‌جێبوونه بوونه‌ته ناوچه‌ی گه‌شتیاری .