Skip to Content

ناوچەی مێژوویی و بێوێنەی “هەورامان” لە لیستی میراتی جیهانی یۆنسکۆ تۆمار کرا

ناوچەی مێژوویی و بێوێنەی “هەورامان” لە لیستی میراتی جیهانی یۆنسکۆ تۆمار کرا

Closed
by ته‌مموز 29, 2021 General


دکتۆر حوجەتوڵڵا ئەیووبی: هیوادارین کە گەشتیارانی جیهان سەردانی هەورامان بکەن

مەنسوور جیهانی ـ

دکتۆر “حوجەتوڵڵا ئەیووبی” سکرتێری گشتی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی ڕێکخراوەی یۆنسکۆ ـ ئێران گوتی: پەروەندەی تۆمارکردنی جیهانی هەورامان، بۆ ئێمە گرینگییەکی تایبەت و زۆر جێگای بایەخی هەیە؛ هیوادارین کە گەشتیارانی فەرهەنگی و هۆگران لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیهان، بێن و دیمەنە جوانەکانی هەورامان ببینن.

دکتۆر “حوجەتوڵڵا ئەیووبی” سکرتێری گشتی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی ڕێکخراوەی یۆنسکۆ UNESCO ـ ئێران، لە وتووێژێکی تایبەتدا سەبارەت بە تۆمارکردنی جیهانی هەورامان لە لیستی جیهانی ڕێکخراوەی “یۆنسکۆ”دا گوتی: لە نێوان ئەو پەروەندانەی کە لە لایەن ئێرانەوە بۆ تۆمارکردن لە لیستی میراتی جیهانی یۆنسکۆدا بوومان و لە ئێستاشدا هەمانە؛ پەروەندەی تۆمارکردنی جیهانی هەورامان، بۆ ئێمە گرینگییەکی تایبەت و زۆر جێگای بایەخی هەیە؛ بە هۆی ئەوەی کە ناوچەی هەورامان لەو بەشە جوانە بێوێنانەی نیشتمانی خۆشەویستی ئێرانە و ناوچەیەکە کە دوو پارێزگای گرینگی کوردستان و کرماشانی پێکەوە گرێداوە و لە لایەکی دیکەشەوە درێژە دەکێشێت و دەچێتە ناو وڵاتی عێراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستانەوە.

هەروەها گوتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی مێژوو، شارستانییەت و فەرهەنگی پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان و بە تایبەت، ئەم میحوەرە بێوێنەیە، بۆ ئێمە تۆمارکردنی جیهانی هەورامان، گرینگییەکی تایبەت و زۆر جێگای بایەخی هەیە و سپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە لەم کارە گرینگەدا بەشدارییان کرد و هەوڵیاندا و بەڕاستی بێوچان تێکۆشان. لەو هیمەتەی کە خەڵکی خۆشەویستی ناوچەی هەورامان کردیان و بە تایبەت بە هەوڵ و تێکۆشانی تایبەتی بنەماڵەی هونەر، کە دیسانەوە بۆ جارێکی دیکه، لە ئەزموونێکی تەواو نوێدا یارمەتی دەزگاکانی پەیوەندیداریاندا لەوانە: وەزارەتی میراتی کەلتووریی و گوشتیاریی و کۆمیسیۆنی نەتەوەیی ڕێکخراوەی یۆنسکۆ ـ ئێران؛ که لێره‌وه سپاسی هەموویان دەکەم کە بۆ یارمەتیدانی بە تۆمارکردنی جیهانی ناوچەی هەورامان و هەروەها بەڕێوەبردنی پێشانگای گرووپی فۆتۆگرافی “هەورامان: داوێنی ئاسمان” و کارە فەرهەنگی و هونەرییەکانی دیکەی پەیوەست بەم بابەتە هەموو هەوڵێکی خۆیان خستەگڕ.

سکرتێری گشتی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی ڕێکخراوەی یۆنسکۆ ـ ئێران، لە درێژەیی قسەکانیدا سەبارەت بە گرینگی تۆمارکردنی “هەورامان” لە لیستی میراتی جیهانی ڕێکخراوەی یۆنسکۆ گوتی: یەکەمین دەستکەوتی ئەم تۆمارە ئەوەیە کە ڕای گشتی سەبارەت بە گرینگی ئەم میحوەرە ئاگادار دەبن و لە پلەی یەکەمیشدا خەڵکانی ئەم ناوچەیە سەرنجێکی تایبەت دەدەن و بە جوانی بۆیان دەردەکەوێت کە لەم شوێنەی کە ژیان بەسەر دەبەن؛ ئەم میراتە هی مرۆڤایەتییە و هەمووی مرۆڤەکان، ئەم میراتە بە هی خۆیانی دەزانن و دەیکەن بە هی خۆیان. بە لەبەرچاوگرتنی هەمووی ئەمانە خەڵکی دەبێت لە پاراستن و چاودێری کردنیدا تێبکۆشن. لەڕاستیدا، ئەوە گرینگترین دەستکەوتی ئەم تۆمارە جیهانییەیە.

ئەم بەرپرسە فەرهەنگییە به‌ئه‌زموونه لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: دەستکەوتی دیکەش ئەوەیە کە ئەو کەسانەی کە بنەماڵەی فەرهەنگن و ئەو کەسانەی کە هۆگرن، لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی جیهان، سەرنجیان بەرەولای ناوچەی جوان و بێوێنەی هەورامان ڕادەکێشرێت. هیوادارم کە تۆمارکردنی جیهانی “ئاسۆی کەلتووریی هەورامان” ببێتە هۆی ئەوەی کە گەشتیارانی فەرهەنگی و هۆگرانی گه‌سشتیاری له دنیادا بە لێشاو بێن بۆ ئەم ناوچەیە و دیمەنە جوانەکان و هەروەها شێوازیی ژیان و فەرهەنگی هەورامان ببینن.

دکتۆر “حوجەتوڵڵا ئەیووبی” لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی کردەوە: لە لایەکی دیکەشەوە، ئێمە میحوەرێکی گەشتیاریمان لە کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ لە ئێران، پێناسە کردووە کە لە تاران و هەمەدانەوە دەست پێدەکات و دەگاتە کرماشان و کوردستان و لەو ڕوانگەیەی کە هەورامانیش لەم میحوەرەدا هەڵکەوتووە؛ بۆ ئێمە زۆر جێی خۆشحاڵییە و لەوبڕوایەدام کە میحوەری گەشتیاریی ئەم ناوچەیە گەشە دەستێنێت.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish