
نان … ستار ئه‌حمه‌د
له‌نان گه‌ڕام
به‌ر پێت كه‌وتم
بۆ شیر گریام
نه‌مزانی من فرۆشراوی
به‌های نه‌وتم
بێ‌ئاگا بووم
لهشكۆتان
له‌كاریزمای ره‌گ و بۆن و
ئازایه‌تی نێو هه‌ولێرو
هه‌ڵاتنی نێو كه‌ركوكتان
په‌نجه‌كانم تاوانبارن
خۆیان شین ده‌كرد به‌بۆیه
ده‌نگی تۆیان بڵند ده‌فڕان
پێیه‌كانم به‌بڕین چێ
شیڕه‌ی شه‌به‌ق به‌په‌له بوون
به‌ره‌و هۆڵی ههڵبژلردن
بۆ ناو نووسین و
بۆ ده‌نگدان
خه‌تای من بوو
پێڵاوه‌كانی تۆم فێر كرد
چۆن پاشووی جه‌سته‌م رامووسێ
من بووم خوێنی خۆم پێت به‌خشی
هه‌تا دوژمن لێت بترسێ
تۆ‌و میرهكانتان چیتان كرد
بوونه مۆری شه‌رمه‌زاری
بۆ سه‌راپای میلله‌تی كورد
له‌بیرته به‌رامبه‌ر ناحه‌ز
چۆن هه‌ڵاتن
پێڵاوه‌كانت فڕێ ده‌داو
ده‌رپێت له‌دوو به‌جێ ده‌ما
ئێوه نه‌بوون
له‌ده‌رگه‌ی دزو جه‌رده‌دا
وه‌ك تیاتووره كه‌وتنه سه‌ما
رووتان ره‌ش بێت
له‌خۆ هه‌ڵده‌ن
گه‌ر هێنده پیاوو بوێرن
له‌سه‌ر خاكی زه‌وت كراوتان
ئاڵای كوردستانتان هه‌ڵده‌ن
شه‌رمه‌زاربن
ئابڕوو له‌ئێوه به شه‌رمه
بۆ هاوخوێنتان رۆسته‌م زاڵن
له‌ئاست دوژمن ده‌بنه نۆكه‌ر
ده‌كه‌ونه مامه حه‌مه
ستار ئه‌حمه‌د