هیچ نا، به‌ڵام مه‌رگ … ده‌ق: پابلۆ نیرۆدا …. له ئینگلیزیه‌وه: سۆران محه‌مه‌د
گۆڕستانه ته‌نیاکان له‌وێدان،
گۆڕه‌کان پڕن له ئێسکی بێ ده‌نگ،
دڵه‌که به تونێله‌که‌دا ده‌ڕوا،
له تاریکی خۆیدا، تاریکیی، تاریکیی،
وه‌ك پاپۆڕی تێکشکاو ده‌مرین و ده‌چینه‌وه ناو ناخی خۆمان،
وه‌ك ئه‌وه‌ی له دڵماندا نغرۆ بین،
وه‌ك ئه‌وه‌ی ژیابین و له ژێر پێسته‌وه بکه‌وینه ناو گیانه‌وه.
*
له‌وێدا لاشه هه‌ن،
پێکان له قوڕی سارد‌و لینج دروستبوون،
مردن وا له‌ناو ئێسکه‌کاندا،
وه‌ك وهڕینێك و سه‌گیش دیار نه‌بێ،
له شوێنێکه‌وه له زهنگهکانهوه ده‌نگ دێ، له گۆڕه‌کاندا له هه‌ندێ شوێنه‌وه،
باڵا ده‌کا له هه‌وای شێداره‌وه وه‌ك فرمێسکه‌کانی باران.
*
هه‌ندێكجار کفن ده‌بینم ته‌نیا
له ژێر چارۆکه،
سه‌رده‌که‌ون به مردنێکی زهردهوهبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی قژێکی مردوویان هه‌یه،
له‌گه‌ڵ ئه‌و نانه‌وایانه‌ی ره‌نگیان سپییه وه‌ك فریشته،
و کچه گه‌نجه راماوه شووکردوهکان به دادنووس،
سندوقه‌کانیش سه‌ره‌وژوور به رووباری ستوونی مه‌رگدا ده‌ڕۆن،
رووباره مۆره تۆخه‌که،
ده‌جوڵێن به‌ره‌و ژوور له‌گه‌ڵ چارۆکه‌کان که پڕ بووه له سه‌دای مه‌رگ،
پڕ بووه له ده‌نگی مه‌رگ که بێده‌نگییه.
*
مه‌رگ ده‌گات له نێو هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه
وه‌ك پێڵاوێکی بێ پێ، وه‌ك چاکهتێك هیچ پیاوێکی تیا نه‌بێت،
دێت و له‌ده‌رگا ده‌دا، به مستیله‌یه‌کی ناو بۆش، و له هیچ پهنجهیهکیشدا نییه،
دێت و هاوار ده‌کات بێ ده‌م، بێ زمان، بێ گه‌روو.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا هه‌نگاوه‌کانی ده‌بیسترێن
و پۆشاکه‌که‌ی ده‌نگێکی کپی لێوه‌دێ وه‌ك هی دره‌خته‌کان.
*
دڵنیا نیم، هه‌ر که‌مێ تێده‌گه‌م، به‌زه‌حمه‌ت ده‌بینم،
لاموابێ گۆرانیی ره‌نگی وه‌نه‌وشه‌یه‌کی شێداره،
له‌و وه‌نه‌وشه‌یه‌ی له ماڵه‌وه‌دایه له‌سه‌ر زه‌وی،
چونکه ره‌نگی ده‌موچاوی مه‌رگ سه‌وزه،
و روخساری مه‌رگیش که ئه‌یبه‌خشێ هه‌ر سه‌وزه،
له‌گه‌ڵ فراوانبوونی شێی گه‌ڵای وه‌نه‌وشه
و ره‌نگی خه‌مینی زستانێکی تاڵ.
*
وه‌لێ مه‌رگیش تێده‌په‌ڕێت به جیهانداو پۆشیویه‌تی وه‌کو گسك،
زه‌مین ده‌پێچێته‌وه، له لاشه‌ی مردووان ده‌گه‌ڕێ،
مه‌رگ له ناو گسکدایه،
گسك زمانی مه‌رگه له دوای لاشه‌کان ده‌گه‌ڕێ،
ئه‌وه ده‌رزی مه‌رگه به دوای ده‌زوودا ده‌گه‌ڕێ.
*
مه‌رگ له سه‌ر جێنووستنه نوشتێنراوهکاندایه:
ژینی ده‌گوزه‌رێنێ به خه‌وتن له سه‌ر دۆشه‌کی سست،
له به‌تانییه ره‌شه‌کاندا، له ناکاو هه‌ناسه‌کان ده‌رده‌کا:
ده‌نگێکی خه‌مباری لێوه‌دێ و به‌رگه دۆشه‌که‌کان ده‌ئاوسێنێ،
و قه‌ره‌وێڵه‌کان رووه‌و به‌نده‌ر شه‌پۆل ده‌بڕن
له‌وێ مه‌رگ چاوه‌ڕوانه، پۆشاکی فه‌رمانده‌ی ده‌ریاوانی وا له‌به‌ره.
………………………………
بایۆگرافی شاعیر:
شاعیری چیللی پابلۆ نیرۆدا ١٢/٧/١٩٠٤ – ٢٣/٩/١٩٧٣ لەمێردمناڵیەوە بە شیعر ئاشنابووە ، دائەنرێت بە یەکێك لە شاعیرە دیارە جیهانیەکانی سەدەی بیستەم ، کاریگەریی بەسەر زۆر لە خوێنەرانەوە بووە، لە ژیانیدا زۆر چەرمەسەری بینیوەو زۆر جێ گەڕاوە، بەشداری لە شۆڕشی ئیسپانیا کردووە، زۆر کاری جۆراوجۆریشی کردووە لەوانە: کاری دبلۆماتیکی کردووە، لە ساڵی ١٩٤٨ هەڵهات بۆ ئەرجەنتین، لەساڵی ١٩٧١ خەلاتی نۆبڵی بۆ ئەدەب وەرگرت. لە کۆتایی ژیانیدا تووشی شێرپەنجە بوو، بەڵام بە نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کرد. هه‌رچه‌نده له‌مدواییانه‌دا دهنگوباسی ئه‌وه گه‌رم بوو که له لایه‌ن رژێمی دیکتاتۆری ئه‌وسای چیللیه‌وه ژه‌هرخوارد کرابێت.
گابریل گارسیا مارکیز، نۆڤڵ نووسی کۆلۆمبی سەبارەت نیرۆدا وتوویەتی ” گەورەترین شاعیری سەدەی بیستە لە ناو هەموو زمانەکاندا” .
سه‌رچاوه‌کان:
poets.org/poetsorg/poem/nothing-death
en.wikipedia.org/wiki/Pablo_Neruda
……………………………………………..
کۆتایی
***********************************
بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌م ده‌قه، لێره‌دا ده‌قه‌که‌مان به زمانی ئینگلیزی بۆ به‌ڕیزتان داناوه، گه‌ر پێویستتان بوو.
Nothing But Death
Pablo Neruda, 1904 – 1973
There are cemeteries that are lonely,
graves full of bones that do not make a sound,
the heart moving through a tunnel,
in it darkness, darkness, darkness,
like a shipwreck we die going into ourselves,
as though we were drowning inside our hearts,
as though we lived falling out of the skin into the soul.
And there are corpses,
feet made of cold and sticky clay,
death is inside the bones,
like a barking where there are no dogs,
coming out from bells somewhere, from graves somewhere,
growing in the damp air like tears of rain.
Sometimes I see alone
coffins under sail,
embarking with the pale dead, with women that have dead hair,
with bakers who are as white as angels,
and pensive young girls married to notary publics,
caskets sailing up the vertical river of the dead,
the river of dark purple,
moving upstream with sails filled out by the sound of death,
filled by the sound of death which is silence.
Death arrives among all that sound
like a shoe with no foot in it, like a suit with no man in it,
comes and knocks, using a ring with no stone in it, with no
finger in it,
comes and shouts with no mouth, with no tongue, with no
throat.
Nevertheless its steps can be heard
and its clothing makes a hushed sound, like a tree.
I’m not sure, I understand only a little, I can hardly see,
but it seems to me that its singing has the color of damp violets,
of violets that are at home in the earth,
because the face of death is green,
and the look death gives is green,
with the penetrating dampness of a violet leaf
and the somber color of embittered winter.
But death also goes through the world dressed as a broom,
lapping the floor, looking for dead bodies,
death is inside the broom,
the broom is the tongue of death looking for corpses,
it is the needle of death looking for thread.
Death is inside the folding cots:
it spends its life sleeping on the slow mattresses,
in the black blankets, and suddenly breathes out:
it blows out a mournful sound that swells the sheets,
and the beds go sailing toward a port
where death is waiting, dressed like an admiral.
………………