نه‌ژاد عزیز سورمێ، ته‌مه‌نێك له سه‌لیقه و پیشه‌یبوون و به‌رده‌وامی … نووسینی: ئاری زێندینی
نه‌ژاد عزیز سورمێ , ته‌مه‌نێك له سه‌لیقه‌وپیشه‌یبوون وبه‌رده‌وامی , 40 چل ساڵ له كایه‌ی ڕۆشه‌نبیری و سه‌لیقه‌ی هونه‌ری و ئه‌ده‌ب و ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و شیعر‌و وه‌رگێران و حه‌زی هونه‌ری وشێوه‌كاری وكولاژ به‌رده‌وامی له ڕۆیشتن هه‌رده‌م وزه‌و تواناوشانی خۆی ده‌داته به‌ر كاروبه‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كان هه‌رچه‌ند قورسیش بێ هه‌ڵوێست و بۆچوونی خۆی هه‌یه . لای نه‌ژاد ئه‌ده‌ب و رۆشه‌نبیری وهونه‌ر كات به‌سه‌ربردن و شتێكی تایبه‌تی نییه به‌ڵكو بۆ مرۆڤایه‌تیه و خزمه‌تێكه بۆ پیشه‌كه‌ی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی . فه‌رهه‌نگی كوردی و وشه‌ی كوردی و رۆشه‌نبیری كوردی سوودی زۆری لێده‌بینێت و هه‌گبه‌ی هونه‌رو رۆشه‌نبیری كوردی ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه. نه‌ژاد عزیزسورمێ زۆربه‌دیقه‌ت و هه‌ستیارو ورده كه ئه‌وه‌یان نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتوویی وده‌وڵه‌مه‌ندی به‌رهه‌مه‌كانییه‌تی له ژیانی ئاسایی وسرووشتی خۆیشی هه‌روا دێته به‌رچاو . من خۆم به‌سه‌رنج و تێبینیه تایبه‌تیه‌كانی و سه‌رنج و تێبینیه‌كانی هونه‌ری و رۆشه‌نبیریم به جیاوازم بینیوه . به ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌ش له‌نێو ئه‌ستێره‌كانی تر شاعیر شاعیره , رۆژنامه‌نووس رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌رو هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری و كۆلاژ پێشه‌نگه خاوه‌نی زیاتر له (30 ) كتێبه زۆر گرنگی به كتێب ده‌دات دیاره كتێبیش بڕوانامه‌ی باڵای هه‌ر نووسه‌رێكه . شه‌رعیه‌تدانه به‌نووسه‌ر له‌ڕوویی پیشه‌یی و دانپێنان , هه‌روه‌ك شاعیری گه‌وره‌مان ( عه‌بدوڵا په‌شێو ) ده‌فه‌رموێ ( گرنگی كتێب له‌وه‌یه كه خواش كتێبی هه‌یه ) ئێمه ده‌مرین و ووردوخاش ده‌بین به‌ڵام كتێب هه‌رده‌مێنێ !
( مژاری پیاوماقوڵان له دیوه‌خانان !)
پێش ئه‌وه‌ی و بێ ئه‌وه‌ی من بیڵیم (نه‌ژاد عه‌زیزسورمێ ) كێ یه ؟ به‌هره‌وپیشه‌كه‌ی وله چ بوارێكی رۆشه‌نبیری وئه‌ده‌ب هونه‌ری ده‌ست وپه‌نجه‌ی نه‌رم كردووه‌وسه‌نگه‌ری داناوه و چۆن باسكراوه له‌وچاوپێكه‌وتن وگفتوگۆیانه به‌دیارده‌كه‌وێت كه‌له‌گه‌ڵی كراون له زۆر له‌و رۆژنامه‌و گۆڤارانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن وكه‌سایه‌تیه ئه‌ده‌بی و رۆشه‌نبیره‌كان له‌گه‌ڵی ئه‌نجامیان داوه به نموونه:
- گۆڤاری كاروان ساڵ (2000) – نه‌ژاد عه‌زیزسورمێ , شاعیرورۆژنامه‌نووس وشێوه‌كاری كۆلاژ.
- گۆڤاری ڕامان ساڵ (2001) سازدانی ئازادعه‌بدول واحید- نه‌ژاد عه‌زیزسورمێ,شاعیری نوێخوازه ,وه‌رگێڕه,رۆژنامه‌نووس
پتر له سی ساڵه له‌نێوان ژان وهه‌ژانی وشه‌ی گه‌وارای كوردیدا ده‌ژی و ده‌توێته‌وه . - گۆڤاری هه‌رێم ساڵ (2006) سازدانی فۆاد سدیق- نه‌ژاد,شاعیرانه ژیاوه به‌ڵام به شیعر نه‌وه‌ستاوه كاری وه‌رگێران وشێوه‌كاری وڵێكۆڵینه‌وه‌ی قوڵی رۆژنامه‌وانی .
- رۆزنامه‌ی (ندا‌و الرافیدین ) 1996 , سازدانی ئه‌حمه‌د البو رشاده – الاستاژ (نه‌زاد عزیزسورمی) ,من الممپقفین الكرد متعدد المواهب فهوشاعر و صحفی وباحپ له اهتمامات فی فن تشكیل و مترجم.
- گۆڤاری هه‌نار ساڵ 2010 سازدانی حه‌مه‌كاكه‌ڕه‌ش- نه‌ژاد عزیز سورمێ, سه‌ره‌تا به‌شیعر ده‌ستی پێكردو دواترهاته سه‌ر وه‌ڕگێران و له وێنه‌كێشاندا كاری گه‌ڵێك سه‌رنج ڕاكێشی له كۆلاژ كردووه .
( ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی كوردی رۆژانه خه‌ونی من بوو!) :
نه‌ژاد رۆژنامه‌وان ولێكۆلینه‌وی رۆژنامه‌وانی و كتێبی به‌نرخی رۆژنامه‌وانی زۆر پیشه‌یانه‌و شاره‌زای رێسا‌و یاساكانی رۆژنامه‌وانی شیكردۆته‌وه له رووی ته‌كنیك وهونه‌ری وئاداب وئه‌ته‌كێتی رۆژنامه‌وگۆڤار,رۆژنامه‌گه‌ریی بینراوبیستراو له رابردوو ئێستادا له مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی نه‌ژاد رۆژنامه‌وان پیاسه‌ومیوانی هه‌مووكوچه‌وكۆڵان وجۆگه‌ورووباری رۆژنامه‌گه‌ریی بووه‌و شاره‌زایه به‌دانانی چه‌ندین كتێب له بواری رۆژنامه‌گه‌ریی ولێكۆلینه‌وی رۆژنامه‌گه‌ری به‌گشتی و رۆژنامه‌گه‌ری كوردی به‌تایبه‌تی وه‌به‌تایبه‌تیش له‌دوایی ڕاپه‌ڕینی (1991) زۆر له‌خه‌می رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی بووه به نووسینی ئه‌و وتار‌و لێكۆلینه‌وه رۆژنامه‌گه‌ریانه‌ی بڵاوی كردۆته‌وه. له‌ڕێی رۆژنامه‌ورۆژنامه‌گه‌ریه‌وه زۆر خه‌می زمانی كوردی بووه ده‌یه‌وێت خزمه‌تی زمانی كوردی بكات به هه‌موولایه‌ك خه‌می لێ بخۆن ,ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی له‌ڕیی سیاسیه‌كان وحیزبه‌سیاسیه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌وگه‌شه‌ی كردووه هه‌ر ئه‌وانیش به‌لاڕێیان دابردووه له بێلایه‌نی و سه‌ربه‌خۆیان دوورخستۆته‌وه هه‌روه‌ك(نه‌ژاد) له وتارێكی رۆژنامه‌وانی خۆی له رۆژنامه‌ی ( خه‌بات ) به‌ناوی ( میدیای كوردی له بازنه‌ی گه‌مه‌كانی سیاسی‌دا) ده‌ڵێ:( سیاسه‌توان ورۆشه‌نبیری كوردی به‌چاوی خۆت له سه‌رێكه‌وه ئه‌وهه‌موو قوربانی وچیانشینی وبرسیه‌تی وكڵۆلیه‌ی بینی له پێناوكوردوكوردستان كه‌چی زمانه‌كه‌ی خۆی لای گرنگ نه‌بێت كه‌یه‌كێك له هه‌ره كۆڵه‌گه‌كانی ناسنامه‌وگه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌دانه به بزافی رۆژنامه‌گه‌ری ومیدیا به گشتی ) هه‌روه‌ها دیسان له‌و وتاره ده‌ڵێ ( من وه‌ختی خۆی له كۆرێكدا له یه‌كێتی نووسه‌ران له 1991 له شه‌قڵاوه , گوتم: لای سیاسیه‌كانی ئێمه زمانی عه‌ره‌بی بزانن و ئه‌گه‌ر شڕه ئینگلیزیه‌كیشی له پاڵ بێ گرینگ نییه كوردی بزانی ! كه‌چی یه‌كێك له كۆڵه‌گه‌كانی بوونی هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك زمانه تكا ده‌كه‌م پێم نه‌ڵێن كۆنه‌په‌رست وناسیۆنالیست )
نه‌ژاد زیاتر له هه‌شت (8) كتێب داناوه‌و بڵاوكردۆته‌وه له بواری رژنامه‌گه‌ریی كوردی و رۆژنامه‌گه‌ریی به گشتی.
دیارترینیان ( رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ورۆژنامه‌نووسی كورد- ساڵی( 1984) , ( ئاژانسی ده‌نگوباسی كوردستان – ئاداك – 1991)(برایه‌تی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی ساڵی -1991), (دره‌ختی بنكۆلكراو – په‌نجه‌نوومایی رۆژنامه‌نووسیانه – ساڵ –( 1995) نه‌ژاد عه‌زیزسورمێ , هه‌رده‌م بۆچوون و هه‌ڵوێستی خۆی هه‌بووه به‌رامبه‌ر ئه‌وناماقولیانه‌و شاشیانه‌ی به‌رامبه‌ر رۆژناگه‌ریی كوردی ده‌كرێت و به‌ڕاشكاوی بۆچوونی خۆی ده‌رده‌بڕێت له سه‌ر میدیایی كوردی و میدیا ئه‌هلیه‌كان كه باوی سه‌ندووه له‌م رۆژگاره كه‌ده‌بێته هۆی ناشرینكردنی میدیا به گشتی,هه‌روه‌ك له‌و وتاره‌ی رۆژنامه‌ی خه‌بات له ساڵی 2018, ده‌ڵێ (ئه‌و میدیا ئه‌هلیانه كه‌خۆیان ناساندووه له‌و كه‌ناڵانه كه به كوردی په‌خش ده‌كه‌ن نه‌یانتوانیوه بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن , میدیایی كوردی هه‌رچی بكات نه‌یتوانیوه له ئاڕاسته‌ی باربووكه‌ر بێته ده‌ره‌وه كه‌سیش ئاماده نییه به پاره‌ی خۆی ته‌شهیر به خۆی بكات دژی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بووه‌ستێ ) ! كه‌واته (نه‌ژاد) هه‌ر قسه‌ناكات به‌لكو به‌هه‌ڵویست وخه‌مخۆرو خۆی به‌رپرسیار ده‌زانێ بێجگه له پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی له‌ڕێی رۆژنامه‌وه كاڵی وكرچی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و زمانی كوردی راست بكاته‌وه‌و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه كه ئه‌مه یه‌ك له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ( نه‌ژاد عه‌زیزسورمێ ) پێده‌ناسرێته‌وه, پیشه‌ی نووسه‌رورۆشه‌نبیری ڕاسته‌قینه‌یه
( نیشتمانی ئه‌به‌دی و هه‌تاهه‌تایی من بێ گومان شیعره ) :
شاعیر نه‌ژاد عه‌زیزسورمێ , ده‌ڵێ : ( من به‌خۆم پێش شیعر نووسین خه‌مێكی هه‌سپێكراو ده‌مگرێ هه‌ستێكم وه‌به‌ردێنێ له قوڵایی ناخی ناخمه‌وه هه‌ستده‌كه‌م ئازارم ده‌دات ), كه‌واته نه‌ژاد شاعیره پێرفێكت نه‌وه‌ك ته‌نها سه‌قافه‌تی شیعروشاعیرانه قوڵبوونه‌وه‌و هه‌ستیاری و خه‌یاڵ له شیعره‌كانی ده‌بینرێت وه‌له‌وه‌ش زیاتر هه‌رده‌م خه‌ریكی وه‌رگێرانی شیعری شاعیرانی جۆراوجۆره له‌هه‌موونه‌ته‌وه‌جیاوازه‌كان ,شیعره‌كانی نه‌ژاد تایبه‌تمه‌ندی وه‌رگرتووه له‌به‌ر وشه‌وزاراوانه‌ی كه به‌كاریده‌هێنێت خوێنه‌ر ده‌خاته بیركردنه‌وه‌و تێڕامان ! زوو هه‌ستپێده‌كه‌ی ئه‌وه شیعری نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ ! شیعری شاعیرانیش بناغه و ڕێسایی بۆ ده‌ستوری زمان و ڕێزمان . زیاتر له (10) كتێب شیعروهۆنراوه‌ی چاپكردووه بێجگه له وه‌رگێڕانی كتێبی بێگانه بۆسه‌ر زمانی كوردی چه‌نده‌ها هۆنراوه‌ی تر له رۆژنامه‌وگۆڤاره‌كان بڵاوكردۆته‌وه. نموونه : ( كه‌ویه به‌فره‌كانی دۆزه‌خ – 2016) , ( ته‌لارسازوهه‌ندێ له زینده‌خه‌ونه‌كانی – 2018) ( تاڤگه‌ی مه‌ند – 1987) چه‌ندانیتر. شاعیر داهێنه‌روخوڵقێنه‌ری وشه‌یه چه‌كی شاعیر زمانه بزانێ چۆن ده‌ریده‌په‌رێنێ ! بۆیه نه‌ژادی شاعیر چه‌ندین وشه له شیعره‌كانیدا هه‌یه لای شاعیره‌كانیتر نابینرێت خۆی دایهێناوه, نموونه ( خانه‌ی خه‌فه‌ت, هیوای تۆزاوی , فه‌سه‌فه‌ی ئه‌شكه‌نجه , مانگی بێ هێلانه ,قوربانگه‌را , به‌زمگه‌را , هه‌تاوی شه‌ش ده‌ر, هه‌وری ئاسندار, ئاده‌مگه‌لی, موچڕكپۆش, شه‌پۆڵی نوور, جه‌ژنیه‌تی نه‌ژاد, ئاوده‌نگی ڕیگا, به‌فركوش, وشكه‌سه‌ما, بایكۆتی وشه, په‌ند گۆیی , ئاوی كڕ, ژه‌نگاری په‌تیاره‌یی, زه‌نه‌كه, بانگۆش, ئه‌فسانه‌ی سیلاكبوو, رۆژپه‌ڕ, ته‌نپۆڵایی, ئاستانه باران, بایكۆتی په‌ره‌گراف, باڵانسی باران,ڕاقه‌نا,كێڵگه‌ی نێرگز ), هه‌روه‌ها له‌زۆربه‌ی شیعره‌كانی وشه‌ی بیانی وه‌ك ئینگلیزی یا لاتینی به‌كارهێناوه كه ئیشاره‌ته بۆ رووداوێك كاره‌ساتێك مانایی شیعره‌كه‌ی خۆی پێ ته‌واوكات و مانا بدات, ئه‌مه‌ش ده‌ست باڵایی شاعیره‌ورۆشه‌نبیریه‌كی گشتی شاعیره هه‌رده‌م ئاگاداری شیعرورۆشه‌نبیری جیهانی و بێگانه‌یه,به‌لای ئه‌و شیعر بۆ كات به‌سه‌ر بردن نییه شیعر هه‌رده‌م ووزه‌ی زیاتروكه‌شفكردنی ده‌وێ ! ته‌نها موڵكی شاعیروچه‌ندكه‌سان نییه به‌ڵكو موڵكی گشته. نموونه له‌و زاراوه بیانیانه ( لیڤه‌رنۆ, ئۆسنابرۆك, سیدۆر, فاندۆم, ئینه‌نا, وایت هاوس, ئه‌نكیدۆ, فرێندلی فایر , ئیلیه‌ت, سكلیا, ڤرلین, وایتمان, كامۆ, براك, سیزان , دالی, ئاراگۆن )
( سه‌لیقه‌یه‌كیتری شاعیر , وه‌رگێڕانی شیعر بۆ زمانی كوردی ):
وه‌ڕگێڕان لای نه‌ژادی شاعیر بوارێكی دی بۆ خۆرۆشه‌نبیركردن و زیاترشاره‌زابوون له زه‌ریایی شیعروهۆنراوه, خوگرتن به شیعروعه‌شقی شیعر وایلیێكردووه هه‌رته‌نیا به‌شیعری خۆی نه‌وه‌ستێ به‌ڵكو شیعری جۆراوجۆروشاعیری جۆراوجۆری هیڵبژاردووه بۆ وه‌ڕگێڕان بۆ سه‌ر زمانی كوردی هه‌م خۆی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بكات هه‌م خوێنه‌ری كوردیش ئاشنا بكات له دوا مۆدیل و گه‌شه‌ی شیعری بێگانه ! ر نه‌ژاد ده‌ڵێ: ( له وه‌رگێڕانی شیعر هه‌میشه هه‌وڵمداوه بیكوردێنم زۆر قه‌سیده‌م وه‌رگێڕاوه جێگایی نووسینی قه‌سیده‌یه‌كی خۆمی گرتۆته‌وه)ئه‌مه مانایی پڕبه پێستی سه‌لیقه‌و پیشه‌یبوون ده‌گه‌ێنێ له كاری هه‌ر نووسه‌روشاعیرێك ! زۆربه‌ی وه‌رگێرانه‌كان له زمانی عه‌ره‌بی بووه هه‌ندیكی له فارسی , شاعیره‌كانیش جۆراوجۆرن ناسراون وه‌ك : ( ڕامبۆ, ئاودیك ئاساكیان – ئه‌رمه‌نی, قاسم سعودی , داریۆش, عه‌بدول وهاب به‌یاتی, فازل عه‌زاوی, عاتیفه‌یێ گورگین , فله‌یه‌ح حسن عێراقی, ئۆهان گریگۆریان , ئه‌لیاس عه‌له‌وی ئه‌فغانی, فه‌ریدون موشیری, لانگستۆن هیوز ئه‌مریكی, حاته‌م ئه‌لئه‌نساری, مه‌ناهل ئه‌لسهرور – ژن – سوری, تاگور, چارلز یۆگۆفسكی , خوسره‌وی گوڵسورخی, گریگۆركۆرسۆ ).
( رۆژا مێرو خورتا هه‌لات – هاتن ژ هه‌وارێ ته وه‌لات ) :
شاعیروشیعر, خاسیه‌ت و بابه‌تێكی گرنگی هه‌یه لای زۆربه‌ی شاعیران ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌و شاعیرانیش بێهه‌ڵوێست نه‌بوون به‌رامبه‌ری هه‌م وه‌ك هه‌ڵوێستێكی نیشتمانی هه‌م وه‌ك ده‌ست باڵایی له هونه‌ری شیعر ئه‌و لایه‌نه‌یان فه‌رامۆش نه‌كردووه ئه‌ویش لایه‌نی (هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمان په‌روه‌ری ) لای زۆربه‌ی شاعیرانی كۆنی كوردی باوبووه میلله‌تی كوردیان پێ جۆشداوه‌وبه‌خه‌به‌رهێناوه له ئاست ئه‌و ناعه‌داله‌تی و ناماقولیانه و زوڵمه‌ی لێیكراوه , شاعیر ( نه‌ژاد عزیز سورمێ ) ئه‌و هه‌ڵوێسته كوردانه‌ونیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی له بیرنه‌كردووه له شیعره‌كانی به‌دیارده‌كه‌وێت به‌تایبه‌ت له دیوانه شیعری ( كه‌ویه به‌فریه‌كانی دۆزه‌خ ) ده‌توانین چه‌ند نموونه‌یه‌ك به‌رچاو بخه‌ین , وه‌ك :
به‌ره‌و كوێ
دیسان مه‌نفا
ئه‌ی مێشكی ماندوو سه‌ری به ئێش
له تاریكیه‌وه بۆ تاریكی چ برینێك سارێژ ده‌بێت
ئای نیشتمان
چه‌ندت غه‌در لێكردین
چه‌ندمان غه‌در لێكردی
كۆبانێ
رووبارێكی شێته
به‌خوڕ به‌ناو قه‌دی چیاكانه‌وه تێده‌په‌ڕێ
كۆبانێ رووبارێكی شێته
هه‌وری هه‌موو دونیای له كۆڵه
ترسی هه‌موو دونیای له كه‌ناری سه‌وزیدا هه‌ڵگرتووه
رۆژانه به شه‌باقه‌ی سنگی كچانی چاوگه‌ش
كه له گوڵی سه‌ره‌تایی به‌هار ده‌چن
دۆزه‌خ پێشانی مه‌رگهێنه‌ران ده‌ده‌ن
شه‌نگال
ئاسمانێكه له‌سه‌ر چیاوه
ئه‌ستێره‌ی ره‌نگاوره‌نگ به‌سه‌ر هه‌موو دونیاوه
له نه‌خشی مافوور ده‌چێ
شه‌نگال بزه‌ی بۆ خه‌رمانان گه‌ڕانده‌وه
شه‌نگال
نیشتمانی به‌بێ نیشتمانان به‌خشی
چ مه‌رگێكی جوان بوو
مه‌رگی ئالان
ئه‌و منداڵه‌ی به هیوای پایسكیلێك
ده‌ریایی ته‌ی كرد
هه‌ر له باوه‌ش فریشتانیشدا
زۆری نه‌برد
ئالانی بچكۆلانه پیربوو
ئیتر پایسكیلی له‌بیرچوو
چ مه‌رگێكی جوان بوو
مه‌رگی ئالانی پیر به منداڵی
مه‌رگی ئالانی منداڵ به پیری
( به خێربێی سه‌ره‌تایی شێتیه‌تی ! ) :
هه‌روه‌ك لای زۆربه‌ی شاعیران قۆناغێك له قۆناغه‌كان نائومێدی و ڕه‌شبینی باڵی كێشاوه به‌سه‌ر شیعره‌كانی سه‌رجه‌م شیعره‌كانی نائومێدی و ڕه‌شبینی یان شاعیر هه‌یه له نائومێدی و ڕه‌شبینی بووه‌ته شاعیر به‌وه ناسراوه‌و دیوانه شیعره‌كه‌ی كۆمپلیت نائومێدی و ڕه‌شبینیه ئه‌مه‌ش له شیعری كوردی و جیهانی شوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌یه وه‌ك ڕێچكه‌یه‌ك و ئایدۆلۆژیایه‌ك شاعیران له‌سه‌ری ده‌ڕۆن وه‌ك ڕێبازێكی ئه‌ده‌بی له شیعر په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن شاعیره‌كه‌شی پێده‌ناسرێته‌وه, له شیعره‌كانی ( نه‌ژاد ) ئه‌مه ده‌بینرێت, نموونه :
به‌ڕێیكدا ده‌ڕۆیشتم
په‌یبردن
بۆچی نیشانه‌ی به‌دبه‌ختییه
تێگه‌یشتم ئێواره‌ی ته‌مه‌ڵ بۆ ڵا ڵه
دڵت به‌رد ئاسا
كانگایی سۆزونه‌رمی
ئێستا تێگه‌یشتم
تۆ بیر له ژه‌هری جه‌سته
له لێواره به‌له‌نجه‌كانی له‌زه‌ت ده‌كه‌یه‌وه
تۆ بیر له من ناكه‌یه‌وه
نیشتمان ئه‌وه نه‌بوو
له چیرۆكێكی كورتمان نووسیوه
به داخه‌وه
جارێكی دیش
به داخه‌وه نیشتمان خاچێكی ئاسنین ده‌رچوو
له شه‌ڕ له مه‌رگمان زیاترلێ نه‌دی
به‌داخه‌وه سه‌ت هه‌زارجار به‌داخه‌وه
نیشتمان سه‌یرانگایی به‌هاران نه‌بوو
باران نیه
تاوێكی له‌و ره‌نگه گه‌رمیش نییه
من ئه‌و چه‌تره‌م بۆ هه‌ڵگرتووه؟
به خێربێی سه‌ره‌تایی شێتیه‌تی !
قه‌سیده‌یه‌ك
وه‌ك كۆلیسترۆل
له ده‌ماره‌كانمدا گیربووه
نازانم كه‌ی ده‌مكوژێ
هه‌رچی ره‌نگی دونیا هه‌یه
به په‌تێكه‌وه هه‌ڵدراونه‌ته ئاسمان
ئێستا زانیم ئاسمان بۆچی
جوانی جارانی نه‌ماوه
( فۆتۆگراف و ته‌شكیل , شه‌ش پێشانگایی كۆلاژ ! )
نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ , له پاڵ شیعر‌و وه‌رگێڕان و رۆژنامه‌گه‌ریی, حه‌زوخولیای تووند‌و عاشقانه‌ی بۆ وێنه‌و شێوه‌كاری و هونه‌ری فۆتۆگراف وهونه‌ری كۆلاژ هه‌یه,چه‌ند وتارولێكۆلینه‌وه‌ی نووسیوه‌و كتێبی ( سه‌ره‌تایه‌ك بۆ تێگه‌یشتن له هونه‌ری شێوه‌كاری ) , كتێبی ( كۆلاژ – مێژوو , ته‌كنیك , هونه‌ر ) و كتێبی ( ساوی شتان ) له بواری فۆتۆگراف چاپ و بڵاوكردۆته‌وه بۆ زیاتر شاره‌زابوون و پیشه‌یبوون له‌م بواره , هونه‌ری وێنه و شێوه‌كاری لای ( نه‌ژاد ) شیعره به‌ڵام به ( هێل و وێنه و كامێرا ) , هه‌روه‌ك ( نه‌ژاد ) خۆی ده‌ڵێ : ( هونه‌ری شێوه‌كاری هه‌میشه ماڵی دووه‌مم بووه ئه‌گه‌ر چی من سنوورێكی ره‌هام له نێوان شیعر‌و ته‌شكیل نه‌دیوه ) سه‌رچاوه گۆڤاری رامان – ساڵ 2000, یان ده‌ڵێ ( له ئه‌ساسدا من هه‌ر له منداڵی و له قۆناغی سه‌ره‌تایی ئاره‌زوویی رسم كردنم هه‌بوو ) هه‌ر گۆڤاری رامان سال – 2000, وه ده‌رباره‌ی كۆلاژ ده‌ڵێ : ( كۆلاژ ره‌هایی و شه‌فافیه‌ت ده‌بینم نیشتمانم بوو , نیشتمانێكی پڕبه سیه‌كانم ), یان له پارچه شیعرێكی خۆی ده‌ڵێ ( كۆلاژ هونه‌ری پاڵاوته‌و, سوخته‌ی دیدار ئاخربوون ) بۆیه ده‌بینین شاعیر( نه‌ژاد) توانیویه‌تی به شیعروله‌شیعرێكی حه‌زوعه‌شقی وێنه و شێوه‌كاری وێنا بكات وه‌ك تابلۆیه‌كی شێوه‌كاری بنه‌خشێنی چوارچێوه‌یه‌كی تابلۆ بێته به‌ر چاو,به‌تایبه‌ت له شیعری ( ئه‌زموون ) له سه‌ره‌تا ئه‌و روونكردنه‌وه ده‌دات , ده‌ڵێ : ( ئه‌م هۆنراوه خۆی ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ی دی وه‌ك پۆسته‌ره شیعر شێوازی ( هایكۆ ) من بۆ روونكردنه‌وه ده‌ڵێم هچ كامیان نین به قه‌د ئه‌وه‌ی هه‌وڵدانێكه كه نیشانی چه‌ند تابلۆیه‌ك به‌هۆیه‌كی دی ده‌ربڕێن ) شیعره‌كانیش ئه‌مه‌یه :
1-هێلانه
شه‌باقه‌ی برینه
یا چاڵه خوێنه
یا ده‌می بوركان
2- ( . . . . . )
كلاورۆژنه‌ی شیشه‌به‌ند
چه‌ند تاڵه تیشكێ
مرۆڤێ ده‌ستی به قاچیه‌وه گرتووه
سه‌ری به دیوار هه‌ڵپه‌ساردووه
3- ستیل لایف
دره‌ختی ڕا قه‌ناو
كه‌لاوه‌ی خانوو
باولێ ته‌نه‌كه
لێفه‌ی شڕی له بیركراو
4- كۆمه‌ڵێ جۆگه
دوو كانی وشك
تیشه‌به‌ردێك
سیمایێ ماندوو
دوو باڵی له ڕاست و چه‌پ ڕوواوه
5- ژیان سه‌یره
سه‌یره ژیان
به ڕێیكدا بڕۆی
له تابلۆیه‌كی ئه‌بستراكت بچێ
6- دڵنه‌وایی
كچێ ره‌شپۆش
له‌سه‌ر بانێژه وه‌ستاوه
تریفه‌ی مانگ و
7- چیاێیكه خه‌ریكه ده‌ڕمێ
چه‌ند ده‌ستێ سنگی خۆیان داوه‌ته به‌ر
چه‌ند ده‌ستێ ناهێلن چیایه‌ك بڕمێ
دواتر شاعیر , بۆ زیاتر پیشه‌یبوون و قوڵبوونه‌وه له بواره‌كه‌ی له كتێبی ( سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هونه‌ری شێوه‌كاری –چاپی سێیه‌م ) ده‌ڵێ ( ئێمه به هیچ جۆرێك مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه هونه‌ری كوردی له هونه‌ری مرۆڤایه‌تی بكه‌ینه‌وه پێمان وابێ هونه‌رمه‌ندی كورد سوود له تاقیكردنه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی هونه‌ری رۆژئاوا وه‌رنه‌گرێ ئه‌وه‌نده‌ی به‌ته‌نگ ئه‌وه‌ین هیوامان وایه له پاشه‌رۆژ هونه‌ری كوردیش له نێو هونه‌ری رۆژهه‌ڵاتیدا بناسرێته‌وه )