كۆمپانیاكان داگیركاریه‌كی نوێ.. ڕه‌سوڵ بۆسكێنی
زۆر له‌و وڵاتانه‌ی سه‌روه‌ری خاك و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان هه‌یه، به‌پێی بنه‌ماكانی دیموكراسی و به‌ڕێوه‌بردنێكی شایسته وڵاته‌كه‌یان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و گه‌له‌كه‌یان ژیانێكی خۆش و ئارام به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و وڵات و نه‌ته‌وانه‌ی له‌هه‌ژاری و كه‌موكوڕی خزمه‌تگوزاری ژیان ده‌گوزه‌رێنن، یاخود بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ ژێرده‌سته بوون و دوای ڕزگاربوون ده‌یانه‌وێ وڵاته‌كه‌یان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه و له‌ڕووی ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی گرنگی به نیشتمانه‌كه‌یان بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك له پێناوی مانه‌وه‌ی هێزی ده‌وڵه‌تدا بكه‌ن، به شێوه‌یه‌ك نابێ ده‌وڵه‌ت هیچ لایه‌نێكیتر بكاته هاوبه‌شی هێزی خۆی، به‌تایبه‌ت كاره‌كته‌ره ناده‌وڵه‌تی و ده‌ره‌كیه‌كان، به‌ڵام گۆڕانكاریه‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی ڕابردوو، به‌هۆی ڕووخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و شكستی بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌ستی كاڵبوونه‌وه‌ی سنووری نێوان ده‌وڵه‌تان و هاتنه‌كایه‌ی سه‌رده‌می جیهانگیری، به‌هۆی پێشكه‌وتن و سه‌رهه‌ڵدانی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ و تۆڕی په‌یوه‌ندی و به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستن، تائه‌و ڕاده‌ی جیهان به‌گوندێكی بچكۆله سه‌یربكرێ، چه‌ندان ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمپانیای گه‌وره‌ی جیهانی سه‌ریانهه‌ڵدا، كه‌خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له‌حكومه‌ته‌كان زۆر خێراتربوو، له‌ڕووی گه‌یاندنی زانست و لایه‌نه‌خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌هه‌موو گۆشه‌یه‌كی دنیادا، ئه‌م تێڕوانینه گۆڕانی به‌سه‌رداهات و ئه‌م كۆمپانیا گه‌وره جیهانیانه‌ی وه‌ك ئه‌كسۆن مۆبیل و ڕووس نه‌فت و گۆڵف كیستۆن و چه‌ندانیتر، له وڵاتانی وه‌ك ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ڕووسیا…. هتد، ڕژانه ناو وڵاتانه‌وه و به‌هه‌موو شوێنێكدا بڵاوبوونه‌وه و شوێنی هێزی حكومه‌تیه‌كانیان گرته‌وه، بێئه‌وه‌ی حیساب بۆ ئه‌وه‌بكرێت ئه‌مانه له‌كوێوه ئاراسته‌ده‌كرێن، كه‌بێگومان ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه له‌ڕووی سه‌رمایه‌گوزاری پاڵپشتی ده‌وڵه‌ته‌كانیان ده‌كه‌ن و باج ده‌ده‌ن و سوودی زۆر به‌سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن و مسۆگه‌ركردنی كار له‌بواری ته‌كنیكی و ده‌ستی كار بۆ وڵاته‌كانیان جێبه‌جێده‌كه‌ن، بێگومان ده‌وڵه‌ته‌كانیش هاوكاری و كارئاسانی ده‌كه‌ن، له‌شاره‌زایی و گه‌یاندنی هه‌موو جۆره كه‌لوپه‌لێك بۆ هه‌موو وڵاتانی دنیا، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بنه‌هۆی قۆرخكاری و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهاتی ئه‌و وڵاتانه‌ی خزمه‌ته‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌له‌ڕێگای گرێبه‌ستێكه‌وه ده‌ستپێده‌كات و وڵاته تازه‌پێگه‌یشتوو یا خانه‌خوێیه‌كه ده‌كه‌وێته ناو تۆڕه‌كه‌وه، چونكه ئه‌و كۆمپانیا گه‌ورانه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداری به‌رهه‌مهێنان گرێبه‌سته‌كانیان ده‌كه‌ن، ده‌وڵه‌تی خانه‌خوێش ئه‌مه‌ی پێخۆشه، چونكه له‌لایه‌ك سوود له ته‌كنیك و به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیاكان وه‌رده‌گرێت، واته سه‌ركێشی قازانج و زه‌ره‌ر كۆمپانیاكه ده‌یكات، به‌پێی گرێبه‌سته‌كه تێچووی كاره‌كه ناكه‌وێته‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی خانه‌خوێ تاكۆتایی كاره‌كه، له‌مه‌وه به‌ڕووكه‌ش كارئاسانیه‌كی زۆر بۆ ده‌وڵه‌ته تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان هه‌یه، بێگومان ناچاری و كه‌وتنه ژێرباری كۆمپانیاكه به‌هۆی شاره‌زایانی ئابووری كۆمپانیاكه و سروشتی گرێبه‌سته‌كه بۆ ده‌وڵه‌تی خانه‌خوێیه، له‌مه‌وه ده‌كرێ زۆرجار ئه‌وه ڕووبدات ده‌وڵه‌تی خانه‌خۆێ ناچاربكرێ ده‌ست له‌به‌شێك یان له‌ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو له‌به‌رهه‌م هه‌ڵبگرێت بۆ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كاره‌كه‌ی پێبه‌خشراوه، دوای به‌رهه‌مهاتنیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمپانیا سوودمه‌ندێكی زۆره، به‌هۆی فرۆشتنی به‌شێك له‌ماده‌ی خام و هه‌ندێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ی ده‌كرێت له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه بفرۆشرێن، كه‌حكومه‌تی خانه‌خوێ تێیدا به‌ش نیه، خه‌رجی تێچوون و باجی هاتنه ناوه‌وه و چوونه ده‌ره‌وه و باجی ناوخۆش له‌قازانجی گشتی به‌رهه‌م ده‌دات و له‌هه‌مان كاتیش‌دا بڕێكی كه‌م له‌قازانج به‌شی ده‌وڵه‌تی خانه‌خوێ ده‌دات به‌ناوی شیرینی، ئه‌مه لایه‌نێكی ئاڵۆزه و ده‌وڵه‌تی خانه‌خوێ ده‌كه‌وێته ژێر ئه‌و باره‌وه، له‌كاتێكدا كۆمپانیاكه ئاماده نیه كرێكار و پێویستیه‌كانی له ده‌وڵه‌تی خانه‌خوێ به‌كاربێنێ، یان ڕێژه‌یه‌كی كه‌م وه‌رده‌گرێ و ئه‌وه‌ی تر هه‌مووی له ده‌ره‌وه دێنێ.
وه‌ك باوه هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌هه‌ر بوارێكدا به‌رهه‌مهێنان بكات، بودجه‌یه‌كی دیاریكراو له‌به‌شێكی به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه بۆ بوژاندنه‌وه و خزمه‌تگوزاری ناوچه‌كه، وه‌ك ڕێگاوبان و كه‌رتی په‌روه‌رده و پێویستیه‌كانی تر خه‌رج ده‌كرێ، به‌ڵام زۆرجار ئه‌مه‌ش به‌هۆی سه‌رۆك خێڵ و عه‌شیره‌ت و كه‌سایه‌تیه ده‌ستڕۆیشتووه‌كان كێشه‌ی بۆ دروستده‌كرێ، بۆیه زۆرجار كۆمپانیا ده‌كرێ خۆی بدزێته‌وه له‌دابینكردنی ئه‌و بودجه تایبه‌تیه بۆ ناوچه‌كه، یاخود له‌لایه‌ن كه‌س و لایه‌نی نزیك به‌ده‌سه‌ڵات ئه‌و پاره‌یه وه‌ربگیرێت، زۆرجاریش حكومه‌ت چاوده‌پۆشێت له‌و بودجه تایبه‌تیه بۆ ئه‌وه‌ی دواجار به‌شی حكومه‌ت له‌داهاتی كۆمپانیاكه كه‌م نه‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌مترین خزمه‌تگوزاری نابینرێت له‌دروستكردنی خوێندنگا و هاوكاری په‌روه‌رده و دروستكردنی ڕێگاوبان پێشكه‌ش بكرێت، له‌سه‌ر حیسابی ئه‌و كۆمپانیایانه، بۆ نموونه وه‌ك ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا به‌شی زۆری جاده‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و تانكه‌ر و بارهه‌ڵگره گه‌ورانه‌وه تێكده‌چێت، كه‌نه‌وت و كه‌ره‌سته‌كان ده‌گوازنه‌وه.
وڵاته تازه‌گه‌شه‌كردووه‌كان یان وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ وڵاتانی جیهانی سێیه‌م، به‌هۆی دواكه‌وتوویی وڵاته‌كه‌یان له‌وانه‌یه خۆیان وه‌ك ده‌ستی كار و ته‌كنه‌لۆژیا نه‌توانن وه‌ك پێویست وڵاته‌كه‌یان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ده‌ستی كار و كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان په‌نا بۆ ده‌ره‌وه و كۆمپانیای بیانی ببه‌ن، به‌ڵام ئه‌م كۆمپانیا بیانیانه وه‌ك وتمان، به‌پێی گرێبه‌سته‌كان و سروشتی كاره‌كه‌یان، سه‌ره‌ڕای له‌به‌رچاوگرتنی سوودگه‌یاندن به‌وڵاتی خانه‌خوێ، ئه‌گه‌ر به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌كرێ له‌لایه‌ن حكومه‌تی خۆماڵیه‌وه، كاتێك بێنه هه‌ر وڵاتێك ئه‌م وڵاته دائه‌ته‌پێ و ده‌كه‌وێته ژێرقه‌رزه‌وه، چونكه ئه‌وان تاكه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیان قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و وڵاته‌كانیانه، ئه‌وان به‌ناوی هاوكاریه‌وه دێن، ئیتر هه‌موو شتێك له خوێندن و ڕێگاوبان و كار و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات و ئه‌و شتانه هه‌مووی ده‌وێته ژێر ڕكێفی ئه‌وان، وڵاتی خانه‌خوێش ده‌بێته به‌رده‌ستیان، ئیتر كۆمپانیاكان مه‌رج له‌سه‌رحكومه‌ت داده‌نێن، له‌به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش كردنی شتێك شتێكی گه‌وره‌تر وه‌رده‌گرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆت بزانیت كه‌وتویته ژێر ڕكێفی ئه‌و، تۆ وابه‌سته‌ی بێئه‌وه‌ی بتوانیت خۆت ده‌ربازبكه‌یت، چونكه تۆ په‌یوه‌ستی به‌و گرێبه‌سته‌ی له‌سه‌ره‌تاوه گرفتاری بوویت، ئیتر بێئه‌وه‌ی بته‌وێت هه‌موو شتێك به‌ده‌ست ئه‌وانه و له‌كاتی سه‌رپێچی حكومه‌تی خانه‌خوێ ده‌كه‌وێته‌به‌ر لێپرسینه‌وه.
زۆرجار هاتنی كۆمپانیا بیانیه‌كان وه‌ك شانازی لێكده‌درێته‌وه، له كاتێكدا نازانن ئه‌مه گه‌وره‌ترین داگیركاریه، جاران داگیركه‌ر یان یه‌كێك له‌وڵاته زلهێزه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌هات و به‌زه‌بری هێزی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی داگیرده‌كرد و خێروبێری وڵاته‌كه‌ی ده‌برد، به‌ڵام ئێستا به‌قات و ڕیبات و جانتایه‌كی دیبلۆماسی، دێت لێت نزیك ده‌بێته‌وه، نازانی ئه‌وه گه‌وره‌ترین دوژمن و داگیركاریه، چونكه ئه‌و وه‌كو كه‌سێكی خزمه‌تگوزار هاتووه و خزمه‌تگوزاریت پێشكه‌ش ده‌كات، له‌كاتێكدا زۆر كێشه‌ی وڵات هه‌یه له‌دوای هاتنی ئه‌و كۆمپانیایانه سه‌رهه‌ڵده‌دات، حكومه‌ت كه‌وتۆته ژێر قه‌رزی ئه‌و كۆمپانیانه‌وه، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كه نه‌ك بۆ هاووڵاتیانی ئێستا، به‌ڵكو بۆ نه‌وه‌ی داهاتووش ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌ناوی بوژاندنه‌وه‌ی وڵات دێن، كه‌چی ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ونه ژێرباری قه‌رزه‌وه، بۆ نموونه وڵاتانی ئه‌فه‌ریقا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاته‌كانیان پڕ له سه‌وزایی و خێروبێر و كانزا و سامانی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی و زۆربه‌ی زێڕی جیهان له‌و كیشوه‌ره به‌هه‌م دێت، كه‌چی له‌ژێر سیاسه‌تی ئه‌م جۆره كۆمپانیا و ده‌وڵه‌ته‌كانیان هه‌میشه له‌بارێكی هه‌ژاری و نه‌دارییدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.
وڵاتی خۆشمان له‌م هاوكێشه‌یه به‌ده‌رنیه، دوای كرانه‌وه‌ی كوردستان له ساڵی ٢٠٠٤ به ڕووی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا، سه‌ره‌ڕای كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كۆمپانیا بیانیه‌كان ڕوویان له‌هه‌رێم كرد، به‌شێوه‌یه‌ك له ساڵانی ڕابردوو ژماره‌ی پێوانه‌ییان تۆمار كرد، به‌پێی داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆماركردنی كۆمپانیاكان، سه‌رباری ته‌نگژه‌ی دارایی، دامه‌زراندنی كۆمپانیای خۆماڵی و هاتنی كۆمپانیا بیانییه‌كان نه‌وه‌ستاوه، هه‌زاران كۆمپانیا تۆماركراون و ڕۆژانه ژماره‌یان زیاترده‌بێت. به‌پێی داتاكان، كوردستان سێ به‌رامبه‌ری كۆی پارێزگاكانی عێراق كۆمپانیای بیانی هه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته بازاڕێكی گه‌وره بۆ كۆمپانیا بیانییه‌كان، كۆمپانیا توركی و ئێرانیه‌كان پشكی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه و كۆمپانیا توركیه‌كان له ڕیزی پێشه‌وه‌ن له هه‌رێمی كوردستاندا، له‌ڕێگای كاڵاكانیانه‌وه كۆنتڕۆڵی بازاڕی هه‌رێمیان كردووه و ململانێیه‌كی توند له‌نێوانیاندا هه‌یه، بۆ ساغ كردنه‌وه‌ی كاڵاكانیان له‌هه‌رێم، سه‌ره‌ڕای ته‌نگژه‌ی دارایی هه‌رێم، به‌هۆی دۆخی ئه‌منیه‌تی هه‌رێم و پاراستنی سه‌روماڵ و كاریان پارێزراوه، تائێستاش هاتنی كۆمپانیا بۆ هه‌رێم نه‌وه‌ستاوه، به‌هیوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كی دروست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان بكرێت له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م نیشتمانه.