Skip to Content

روسیا.. لەفیستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی چەندبەرهەمێكی ئەدەبی و هونەری كوردی نمایش دەكرێن.. ئا- كامەران حاجی ئەلیاس

روسیا.. لەفیستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی چەندبەرهەمێكی ئەدەبی و هونەری كوردی نمایش دەكرێن.. ئا- كامەران حاجی ئەلیاس

Closed
by ئایار 8, 2024 General, Literature


لە مۆسكۆی پایتەخی وڵاتی روسیا لە 9/5/2024 لە فیستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی كۆنسێرڤاتۆریای چایكۆڤسكی میوانداری لە بۆنەیەكی تایبەت دا دەكات ،بەبۆنەی سەركەوتنی سەركەوتنی گەلانی سۆڤیەت لە جەنگی دووەمی جیهانی بەسەر نازییەكاندا .
لە فیستیڤاڵەكەدا، گرنگی تایبەت مۆسیقای فۆكلۆری كوردی و ئەو جەنگاوەرە كوردانە دەدرێت كە لەپاڵ گەلانی دیكەی یەكێتیی سۆڤیەتی جاران ئازایانە و خۆنەویستانە لە پێناو وڵاتەكەیان خەباتیان كردلە فیستیڤاڵەكەداچەندین چالاكیی لەسەر ئەدەبی كوردی ئەنجام دەدەرێت وەكو بڵاوكردنەوەی كتێب ،پێشكەش كردنی گۆرانی رەسەنی كوردی بەم شێوەی خوارە:
پێشكەشكردن و بڵاوكردنەوەی پەڕتووكی “كتێبی یادەوەرییەكان، بەشداری كورد لە سەركەوتنی هاوبەش بەسەر نازییەكاندا ١٩٤١-١٩٤٥”، كە لەلایەن د. دانەر ئەبوبەكر سەرۆكی دامەزراوەی پەیوەندییە ڕۆشنبیری و گشتییەكانی ڕووس و كورد، وە نوێنەری كاربەرێكەری نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕووسیای فیدڕاڵ ئامادە كراوە، لە نووسینی دا پشت بە ئەرشیفە كۆنەكان و بەڵگەنامە تازە دەرچووەكان و پەیامی خزم و كەس و كاری بەشداربووانی جەنگی دووەمی جیهانی بەستراوە.
هەرلە فیستیڤاڵەكەداچەندین هۆنراوە و شیعر بە زمانی ڕووسی و كوردی لەلایەن چەند شاعێركەوە پێشكەش بە ئامادەبووان دەكرێت وە چەند ،لەگەڵ پارچەمۆسیقایەكی ڕووسی لە لایەن یەكێك لە مۆسیقژەنەكانی كۆنسێرڤاتۆریای چایكۆڤسكی پێشكەش دەكرێت.
لە بارەی مۆسیقای كوردیش لەو فیستیڤاڵەدا چەند پارچە مۆسیقای فۆكلۆری كوردی و مێژووی لە لایەن چەند مۆسیقژەنێكی دیار كە لە كوردستانەوە تەشریف دەبەنە مۆسكۆ پێشكەش دەكرێت، كە مێلۆدی و گۆرانییەكان بە ئامێری مۆسیقای كولتووری كوردی (دەف، قانونوون، عود، شمشاڵ و زووڕنا) پێشكەش دەكرێن، بەشداربووان بە جۆرەكانی گۆرانی فۆلكلۆری وەك لاوك و بەستە و حەیران ئاشنا دەبن، و دەخزێندرێنە ناو كەشوهەوای مۆسیقای ناوچە جیاوازەكانی كوردستان.
ئەندامانی گرووپی مۆسیقا پێكدێن لە هەریەك لە: زانا جەبەلی – عود، گۆرانی وتن ،میڤان ئەمین – قانوون،فەرمەند خەیلانی – زووڕنا،ژینا خولقی – دەف .
شایانی باسە فیستیڤاڵەكە بەسەرپەشتی دكتۆرە سڤێتڵانە ڕاوەندی-فادای گەورە توێژەری پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی (زانستی ئەكادیمیای ڕووسیا) دەبێت، چەندین بەرهەمی تری گەلانی جیهان لەم فیستیڤاڵەدا پێشكەش دەكرێن.


ئا- كامەران حاجی ئەلیاس

Previous
Next
Kurdish