Skip to Content

مێژوی كورد و كوردستان.. خوێندنەوەی: سەلاح جەلال

مێژوی كورد و كوردستان.. خوێندنەوەی: سەلاح جەلال

Closed
by ئازار 29, 2024 General, Opinion


نوسینی: محەمەد مەردۆخی
وەرگێڕانی: عەبدول كەریم محەمەد سەعید
خوێندنەوەی: سەلاح جەلال


ئاڵۆزی مێژو لەرابردوی نەتەوەی كوردا كارەساتێكی جەرگ بڕ و پڕ لەپرسیار و گومان بووە، لەڕوی شێواندن و سڕینەوەو شاردنەوەو زۆر شێوازی تر لەلایەن دەوڵەتانی ناوچەكەوە. كەمی و نەبونی سەرچاوەو مێژو نوسی و نەبونی بواری رۆشنبیری و رۆڵی میدیای زیاتر بابەتی مێژوی كورد وەك مینێك وابووە.
ئەوەی ئەو تاریكاییەی رەواندەوە و رابردویان روناك كردەوە دەركەوتنی كۆمەڵێك كتێبی مێژویی گرنگ بون. یەكێك لەو كتێبانە مێژوی كوردو كوردستانی محەمەد مەردۆخییە، بابەتێكی ئەكادیمی پڕ لەزانیاری گرنگ بە پشت بەستن بە پتر لە سەد سەرچاوەی گرنگی جیهانی و رۆژهەڵات ناسانەوە نوسیوێتی. لەپەیدابونی ئادەمیزادەوە هەتا فەرمان رەوایەتی كۆرشی گەورە ئاوێنەیی نەخشەو وشەو رستە و روداوەكانی مێژووی ورد نیشان دەداتەوە.
رابردویەك جێگەی سەرسوڕمانە بۆ میللەتێكی وا لەو هەمو سەروەریانەیەوە ئێستا ژێردەستە بێت.
مەبەستی وەرگێڕ لە وەرگێڕانی ئەم كتێبە دەوڵەمەند كردنی ئەدەبی كوردییە لەزانیارییە مێژوییەكان و خزمەت كردن بە مێژوی كوردو ئیسلام و سود گەیاندن بە رۆڵەی كورد لە هاوكێشەی چاكەو خراپەی رابردویان، بەبێ ستایش و لایەنگیری هۆزو تیرەو لایەن و دەسەڵاتێك و وەك كەسێكی دڵسۆزو زانا بۆ بەرژەوەندی نەتەوەی كوردو پتر لەسەدو بیست و پێنج كتێبی گرنگی لەو بوارانەدا نوسیوە.
كورتەیەك لە ژیانی محەمەد مەردۆخی:
مەردۆخ لەبنەڕتەدا وشەیەكی ئاوێتەی سورییە( مەر + دۆخ) مەر: واتای ئاوێنە یان كوڕ. دۆخ: واتای خود( زات) یان خودی خودا دەگرێتەوە، دروست كەری نییە، خۆی پەروەردگار و دروست كەرە. یان خودی خودا وێنەی نییە، یان كوڕی خودا، یان خودی خودا.
بابلی و فارسەكان وشەی مەردۆخیان بۆ بتەكانیان بەكار هێناوە، بەكورتی واتای زانایەكی خاوەن پایەیە لەناو كۆمەڵدا،
ئەمیر محەمەد مەردۆخی باپیرە گەورەی بنەماڵەی مەردۆخییەكانە و لەو ڵاتی شامەوە رووەو هەورامان هاتون بۆ پەرەپێدانی ئاینی ئیسلام، لە گوندی دەرگا شێخانی هەورامان نیشتەجێ بون.
شێخ محەمەدی شێخ عەبدول موئمین ئیمام و خەتیبی شاری سنە بووە، لەساڵی 1878 هاتۆتە دنیاوە.
ناوەرۆكی كتێبەكە:
سەرەتا لەنەخشەیەكی جواندا ناوچە كوردنشینەكانی هەمو كوردستان، بەپێی پیتی ئەمجەدی دەنوسێتەوە، لە(ئەبووجسرە ی ناوچەی خانەقینەوە هەتا هیزل لەناوچەی موسڵ و كۆی گشتیان (246) ناوچەیە سەرتاسەری كوردستان دەگرێتەوە.
بەشی یەكەم- بەندی یەكەم. گوزەرانی گشتی.
نوسەر لێرەدا شیكردنەوەیەكی كورتی مێژو دەكات و ئاماژە بەوە دەكات نابێت لەواقیع دەربچین، ئەوەی عەقڵ بڕوای پێدەكات و دەیسەلمێنێت. باس لەو جیاوازیانەی مێژو نوسین دەكات لەسەردەمی رابردودا دەماو دەم گێڕدراونەتەوەو جیاوازیان دروست كردووە. لەو لەسەردەمی نوسینەوەدا ئەو جیاوازیانە كەم دەبنەوە، مێژونوس دەبێت بایەخ بەپاشماوەی دێرین بدات و بەردو شاخی هەڵكەندراوو كۆشك و تەلارە بەجێماوەكان بەسەر بكاتەوە. لەمانەوە شارستانیەت و پێشكەوتنی ئەو سەردەمانە بەدەست دەهێنرێن.
زۆر لە مێژونوسان پەیوەندی زۆریان بەعەرەبەوە هەیە، بنەڕەتیان دەگێڕنەوە بۆ سەر عەرەب و نەتەوەی كوردیش بەسامی ناو دەبەن. ئایا كورد لەعەرەبە یان لە ئارییە؟ ئەو مێژونوسانە با سەرنجی كتێبەكانی سی و حەوت سەدە لەمەوبەر بدەن هەتا ئێستایش جێگای بڕوای نوسەرانن و زۆربەی مێژووی میسر و ئێران لەو سەرچاوانەوە وسراونەتەوە. دەبێت مێژونوس پشت بە دوو سەرچاوەی گرنگ ببەستێت، پاشماوە دێرینەكان و نوسراوە كۆنەكان، ئەگەر لەو دوانەوە هیچی دەست نەكەوت بگەڕێتەوە بۆ هەڵسوكەوتی ناوچەكەی خۆی نەكو بێگانەو رۆژهەڵات ناسەكان.
نوسەر رای هێردۆت دەهێنێتەوە: ((ئەوەی دەیبیستم دەینوسم، ئیتر مەرج نییە راست بێت، لەم هاوكێشەیەشدا باسی مێژویی دیاری دەكات، پێویستە پشت بەچوار شتی سەرەكی ببەسترێت:
1 – پاشماوە دێرینەكان.
2 – كتێبە مێژوییەكان.
3 – مێژوی ناوچەكە.
4 – گەڕۆك و رۆژهەڵات ناسەكان)).
ئاماژەیش بەزۆر لەو هەڵانە دەكات كەوتونەتە ناو مێژوەوە، نمونەی( شەریف الدولە) فەرمانداری كوردستان واتە شاری(سنە) دەهیئَنێتەوە، سەرگەرمی كوژاندنەوەی راپەڕینی گەڵباخییەكان بووە، بەئەلیكۆپتەرێك ناوچەكەی بەسەركردۆتەوە فەرمانبەرێك هاوكاری كردووە، پرسیاری ناوی گوندێكی لێ كردووە، گوتویەتی: (نازانم)، هەر بە(نازانم) ناوی گوندەكە تۆمار كراوە. لەزۆر نامیلكەو كتێبەكاندا ناوی كەیقومار و كەیكاوس وتوس وفەریبەرز وئازیدەپاك وبەهمەند وئەسفەندیار بەهەڵە نوسراون. یۆنانییەكانیش ویستویانە هەر ناوێك بە هەر زمانێك بوبێت لەگەڵ زمانەكەی خۆیاندا بیگونجێنن. رۆژهەڵات ناسەكانیش لسەر مێژوی كورد یەك رایان نییە، هەركەسەیان بەپێی بۆچونی خۆی نوسیوێتی. بۆ نمونەیش رۆژهەڵات ناس سیركیتك دەڵێت: (كۆمەڵی میتانی تیرەیەكن لەهۆزی كاسی).
پڕۆفیسۆر سیایزار نوسیوێتی: (میتانی تیرەیەكن لەهۆزی سۆیاری).
.
نوسەر لەشیكردنەوەی مێژوییدا زیاتر لەسەرچاوەی بێگانە سەرچاوە میلییەكان بە جێگەی بڕوا دادەنێت، ئەو روداوانەی پێش نوسین و خوێندنەوە رویانداوە پێویستە پشت بەپاشماوە دێرینەكان و داستانە دەماو دەمییەكانی خەڵكی ناوچەكە ببەسترێت.
بەندی دووەم: پەیدا بونی ئادەمیزاد.
مرۆڤ لەكوێ پەیدابووە.
زەوی پارچە ئاگرێك بووە بەخێرایی سۆڕانەوەی زۆر بووە، بەپێی ساردبونەوەی ئاژەڵ و گیاندار و مرۆڤ دروست بون، وەك لەتەورات و قورئانیشدا هاتووە، رەگەزی مرۆڤ لەئادەمەو ئەویش لەگڵە.
ئاو و هەوا و رۆژ و گەرمی كاریگەرییان لەسەر دروست بونی زیندەوەران هەبووە. بەگشتیش ئامادەبونی ژیان دەبەستێتەوە بەبونی مادەی زیندو شێ.
دەربارەی زەمەنی پەیدابونی مرۆڤایەتی ئاماژە بەجیاوازی دەكات لەلای مێژو نوسان. ناتوانرێت زەمەنێكی دیاریكراوی بۆ دابندرێت.
بەندی سێیەم: نەژادی ئادەمیزاد و ناو بردنی گەل و هۆزەكانی.
زانا رەگەز ناسەكان و رەگەز و نەژادی ئادەمیزاد، دەكەن بەچوار بەشەوە( سپی و رەش، سور و زەرد) وا دیارە( سورو زەرد) لەڕەگەزی( سپی و رەش)ەوە دروست بوبێتن. ئەو دوانە بەبنەڕەتی مرۆڤ دادەنرێن، پەروەردگار لەئادەم پەیدای كردووە. تەوڕات دەڵێت: (نەوەی حام بەهۆی سەرپێچی كرنیان بەچەند گوناحێكەوە ڕەش بوون، نەوەی سام بەسپێتی مانەوە).
مێژوو لەسەر ئاینەكان لایان وایە: یان بەهۆی گوناحەوە رەش بون یان بەهۆی تێكەڵاوی رێژەی كیمیاییەوەیە. رای جیاوازیش لای مێژو نوسان هەیە. نابێت تەنها رەگەزی مرۆڤایەتی بەكوڕەكانی نوح ناو ببرێت، لافاوەكە هەمو جیهانی نەگرتۆتەوە، بۆ نمونە ئەمریكا.
سامییەكان بەم بەشانە دیاری دەكات: عەرەب، جولەكە، ئاشوری، كلدانی، خەڵكی بابل، شام، ئارامییەكان. (فینیقییەكان) لەتەوڕاتدا بەنەوەی حام ناسراون. ناوی ئارییەكانیش دەكرێتە سێ بەشەوە:
1 – هیندییەكان.
2 – ئەوروپییەكان، لاتینی، ئەڵمانی، نۆسەلاوی، سەڵتەكان.
3 – ئێرانییەكان، فارس – كورد. جگە لەمادەكان و ئاراراتییەكان( هیندو ئەوروپی- ئێرانی) پێكدەهێنن.
بەندی چوارەم:
1 – دەربارەی رەگەزی ئاری و تیرەكانی.
وشەی ئاری بەمانای ئاگر دێت، لەئارەوە هاتووە، ماناكەی ئاگرە، وشەی ئاری بەمانای ئاگرپەرست بون و مامییەكان بت پەرست بون و سامییەكان خواپەرست بون . وشەی ئەهریمەن لە دو وشە پێكهاتووە(ئاهر) و (مەن) واتا شەریكی یەزدان، كاری چاك، ئاهوڕا كاری خراپ، ئەهریمەن.
ئاری3400 پ.ز. رون نییە بەرایی تۆفانییەكانی سەردەمی نوح بون لەئەنجامی روداوێك لەمێژودا دوچاری بڵاوبونەوە و كۆچ كردن بوبن، یان نا.
بەندی پێنجەم: دەربارەی نەتەوەو هۆزەكانی ئاری:
بریتییە لە( ئەنردان، لاتین، جەڕمەن، ئوسلاو، سلت، هایی، بلاج، جەغزی، ئابادیان، ئادیان، ئاجامی، مادایان، پارسەكان).
1 – ئەنردان و هیندییەكان و دانیشتوانی ناوچەی سەند و پێچ ئاوسیك و كشمیر.
2 – لاتین: فەڕەنسی، ئیسپانی، پورتوغالی، ئیتالی، رۆمانی.
3 – جەرمەن لەهۆزەكانی ئەڵمان، ئینگلیز، سایكس، ئەسك،ندنافیا كورك پێكهاتون.
4 – ئۆسلاو: بریتین لەروسەكانی پۆڵەندا، لەهستان، سرب، چیكی.
5 – سلت: پێكهاتون لەبومییەكانی ئەوروپای رۆژئاوا.
6 – هایی: ئەمانە ئەرمەنەكانن، ئاراراتیشیان پێ دەڵێن.
7 – بلاج: لەدانیشتوانی بولغاریا، بەلجیكا پێكدێن.
8 – چەغزی: بەشێكن لەروسەكان، سەقالییەكان.
9 – ئابادیان: ئابادانیشیان پێ وتون و ئەو ئاریانەن بەناوی ئابادی گەورە ناو دەبرێن.
10 – ئادیان: ئازادیانیان پێ وتون، رەچەڵەكیان دەچێتەوە سەر ئازاد ئابادان، واتەمەهاباد، بەدەستی نەمارد كوژراوە،
11 – ئاجامی: ئارییەكانی بنەماڵەی( یاسان جام) دەگەڕێنەوە سەر(شای مەهبول).
12 – مادایان: ئارییەكان نەوەی(مادا) ی كوڕی یاخت كوڕی نوح، هۆزەكانی(ئەلوار، كیلاب، دەرام، فەزاران، لەم بەرەیەن.
وشەی مادا لەسەردەمی نۆیەمی پێش زایندا بڵاوبوەوە. بەڵام وشەی كورد هیرۆدۆت دەڵێت: (مادەكان لەبنەڕتدا نەوەی ئارین).
13 – پارسەكان: بریتین لەوئاریانەی لە وڵاتی- سفن- پارسی ئێستا و لەكەناری دەریای عومان و روباری ئەهواز جێ گیربون.
بەشی دووەم: دەربارەی كورد و كوردستان.
بەندی یەكەم: پەیدابونی كورد پێش چەند هەزار ساڵ پێش زاین، هۆزەكانی كورد لەرۆژهەڵاتەوە بەدرێژایی روباری دیجلە لەریزە چیای زاگرۆز هەتا كەنداوی عەرەبی و كەناری دەریای عومان رۆیشتون، لەرۆژ ئاواوە، بەدرێژایی روباری فورات و كۆمەڵە شاخی تۆرس هەتا سوریا و شاخەكان و كەناری دەریای سپی.
زۆربەی مێژو نوسەكان بەشی یەكەمی كورد ناو دەنێن كوردی رۆژئاوا یان ئاراراتی بەشی دووەم ناو دەنێن كوردی رۆهەڵات یان( مادیان) زیاتریش مینورسكی.
بەندی دووەم: دەربارەی رابردوی كورد:
بەشێوەیەكی گشتی بریتییە لەبەڵگەی مێژویی و پاشماوەكانی كورد و بەسەر پێنج سەردەمدا دابەش دەبن.
1 – لەسەردەمی پێش مێژووەوە لەچەند هەزار ساڵی پێش مێژووەوە هەتا ساڵی(3600) پ. ز. دەگەڕێتەوە.
2 – 3600 هەتا 853 پێش زاین سەردەمی پەیوەندی لەگەڵ ( سۆمەرییەكان- ئەكەد- علوی، ئاهور عیلا.
3 – 853 هەتا 550 پ. ز. سەردەمی فەرمان ڕەوایەتی ماد هەتا كەیخسرەوی گەورە.
4 – 550 هەتا سەردەمی ئیسلام.
5 – كورد لەسەردەمی ئیسلام بەدواوە.
بەندی سێیەم: دەربارەی نوسین و زمان و دین و خوڕەوشتی كورد.
سەرەتا كورد و فارس بەخەتی بزماری نوسیویانە، دوایی بەپیتی ماسی سوراتی، ئارامی، سریان، یۆنانی، لەسەردەمی ئیسلامدا خەتی كوفی بەكارهاتووە.
نووسین لەسەدەی دەیەمی پێش زاین پیاوێك بەناوی( ماسی سوراتی)پەیدابوو، بەپێی پیتە ئەبجەدییەكان چەند پیتێكی دۆزییەوەو لەسەری نووسین و هەڵسوكەوت كراوە، هەتا نزیكی هاتنی ئاینی ئیسلام ئەو پیتانە بەكارهاتووە، لەگەڵ ئەوەشدا خەتی(ئارامی، سریانی، یۆنانی)یان بەكارهێناوە.
زمانی هەر چوار هۆزەكەی كورد( لۆلۆ، گۆتی، كاسیۆ، شۆبار) هەریەكەیان ماوەی زمانێكی تایبەتی خۆیان بون. بەڵام لەیەكەوە نزیكن و هەموی هەر یەك زمانە.
ئێستا زمانی كوردی لەچوار شێوە زمان پێك دێت:(كرمانج، گۆران، لۆڕ، كەلهوڕ).هەریەكە لەمانەیش بون بەچەند بەشێكی تر و شێوەیان جیاوازە.
سی سرنی سیمس دەڵێت: زمانی كوردی خاوەنی گۆڕانكاری تایبەتی خۆیەتی و جیاوازیەكی زۆری لەگەڵ زمانی فارسیدا هەیە و زۆریش لەو كۆنترە.
ئاین و خوڕەوشت لەسەرەتادا رون نییە لەدوای هاتنی كوردەوە بۆ ئەم جێگایانە، ئاهورا پەرست بون، روناكی پەرست، ئاهوڕامەزدا، واتا خاوەنی هێز و دەسەڵات، ئەهریمەن نیشانەی هێز و تاریكی، دوایی كەوتونەتە ژێر كاریگەری زەردەشتەوە.
بەندی چوارەم: دەربارەی كوردستان
ژمارەی دانیشتوانی هۆزەكانی كورد؟
هەردو بەشەكەی كوردستان، رۆژهەڵات و رۆژئاوا دەگرێتەوە، لەسەدەی هەشتەمی كۆچیدا شانزە ویلایەت بووە، كوردستان 630000 كم چوار گۆشەییە بریتییە لەپانتایی روبەرەكەی و ویلایەت و شارەكانی پێكهاتووە لە شەش ویلایەت
1 – دیاربەكر.
( دیاربەكر، میافارقین، ماردین، ئەسیبین، ئارغەنی، سورەك، ئاماد، جزیرەی ئیبن عومەر، نەیشاپور، سەعرەت، نەرجەكی، بۆتان).
2 – موسڵ
ا (موسڵ، ئەربیل، سولەیمانی، یستان، كەركوك، سنجار، عەقرە، كفری).
(سنە، بیجاڕ، سەقز، بانە، هەورامانی تەخت، ویلایەتی ساوجبلاخ، كرماشان، سونقوڕ، كەنگاوەر، كەرەند، هارون ئاباد، زەهاو، هەرسین.
و: لوڕستان. شارەكانی خوڕەم ئاباد، سیمڕە، مەلایەر، نەهاوەند. تووسركان.
بەم شێوەیە هۆزەكانی كوردستان شی دەكاتەوە، بەشی ئارارات بەشی رۆژهەڵات و وڵاتی ماد، سەرنج دەخاتە سەر هەرسێ دەوڵەتی( كلدانی، ئاشوری، عیلام) پێكهاتەی دەوڵەتی ئاشور فەرمانڕەوایەتی كلدانییەكان، فەرمانڕەوایەتی ماد، فەرمانڕەوایەتی كەسایەتی و زانای ئەدیبانی كورد.
بەكورتی ئەم كتێبە گرنگییەكی زۆری هەیە چی لەروی زانستی و بەڵگەی مێژوویی و چی لە روی ئەمانەتی زانستی و كاركردنی ورد و نوسینەوەی مێژویەكی نادیار بایەخی تایبەتی خۆی هەیە.
سەرچاوە: محەمەد مەردۆخی كوردستانی. مێژوی كورد و كوردستان. بەغداد. 1990. چاپی یەكەم. چاپخانەی ئەسعەد. وەرگێڕانی. عەبدول كەریم محەمەد سەعید.


لەژمارە 36 ی گۆڤاری دیوان لە 1/4/2024 دا بلاوبۆتەوە.

mm

ژیاننامەی سەلاح جەلال عبدالله رەحیم یەكەم موالیدی 1963 سلێمانی شارباژێڕ. لەدایك بونی دەگەڕێتەوە بۆ رۆژی كەوتنە خوارەوەی(عبدالسلام عارف) لەتەیارە هەروەك هەمیشە دایكی جەختی لەسەر كردۆتەوە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەسلێمانی بووە. زانستی ئیسلامی لەمزگەوت و تەكیەكاندا خوێندووە. دەرچوی ئامادەیی ئاینی ئیسلامیە. لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەشاری هەولێر ساڵی 2009 - 2010 دەرچوی زانكۆی عراقییە لەبەغداد. كۆلیژی زانستە ئیسلامیەكان. بەشی بەراوردكاری ئاینەكان و مەزهەبەكان و دایەلۆژی شارستانی لەساڵی.2011-2012 لەساڵی 2014- 2015 تەواوی كردووە. بڕوانامەی ماستەری بەدەست هێناوە بەپلەی زۆر باشە لەهەمان بەش، بۆ سالی 2018=2021. ئەندامی یەكێتی نوسەرانی كوردستانە. ئەندامی یەكێتی گشتی ئەدیبان و نوسەرانی عێراقە . ئەندامی یانەی رۆژنامەنوسانی كوردستانە. ئەندامی یانەی رۆژنامەنوسانی عێراقە. ئەندامی یانەی هونەرمەندانی عێراقە. دووەم لەساڵی 1983 دەستی بەنوسین كردووە. لەساڵی 1989 یەكەم دیوانی شیعری بەناونیشانی (ئیشككر)پێشكەش كردووە بەبەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری كورد لەبەغداد. لەلایەن پسپۆڕەكانی رژێمی عێراقەوە لەچاپدانی قەدەغە كراوە. لەهەمان ساڵدا(كفن پۆش و كەونی) بڵاوكردۆتەوە بە130 دێڕ قرتاندنەوە. بڵاوكراوەتەوە. زۆر دیوانی شیعری و رۆمان و دەقی تر و لێكۆڵینەوە وتاری بڵاوكردۆتەوە بەهەردو زمانی عەرەبی و كوردی. سێیەم ئەو بەرهەمانەی بەزمانی عەرەبی بڵاوبونەتەوە: 1-(سقوگ الكون ) دیوان شعری 2000 . 2-(سدرە الحسین) دیوان شعری 2012 . 3- سور النور. شعر وشهادات. 2024 • چوارەم ئەو بەرهەمانەی بەزمانی كوردی بڵاوی كردونەتەوە. 1- كەوتنە خوارەوەی گەردون. شارای شیعری. كۆ بەرهەم 1989.2012. 2- كۆجیتۆی جەلال تاڵەبانی. بەرگی1 و2 چ 1 . 2021. 3- ئۆقیانوسی مەرگەسات) شانۆنامە.2003 4- چیای ئاو. شانۆنامە .2003. 5- سیمیا لەشانۆدا.2009 لێكۆڵینەوەی شانۆ. 6- كچانی بەفر (لادۆن سیلا). سیناریۆ. چاپی یەكەم 2021. 7- پێڵاوەكانم و نێرەموكانی فیفا. سیناریۆ. چاپی یەكەم 2022 8- درەختی مەرگ. شانۆنامە. چاپی یەكەم. 2023. سلێمانی. 9- (ئاوێنەی بوركانی ژەنەڕاڵ) رۆمان.1992-2012 بەرگی یەكەم. 10- ئاوێنەی بوركانی ژەنەڕاڵ.رۆمان.بەرگی یەك و دو.چاپی یەكەم.2019 چاپی دووەم 2021. 11- (مۆسیقای مەرگی ناوەختە) رومان.1997-2020 12- (نەفخ و وێنەی با) رۆمان 2020 چاپی یەكەم. 13- ریشاڵی تیۆری رۆمانی كوردی. چاپی یەكەم. 2023. ئەو بەرهەمانەی ئامادەی چاپن بەزمانی كوردی . 1- كەوتنە خوارەوەی گەردون. شارای شیعریم. كۆی بەرهەمەكانی تا ئێستا ئامادەی چاپە. 2- كرێكارانی مەعریفەو شۆڕشی سپی. وتارو لێكۆڵینەوە. 3- فۆتۆیەك بۆ دۆزەخ. بیرەوەری. 4- بونەوەری فەزایی. رۆمان. 5- سەركردە فەتاح ئاغاو رەمزەكانی شۆڕش. • شەشەم ئەو بەرهەمانەی ئامادەی چاپن بەزمانی عەرەبی . 1.لاشخصیە اللغە . مقالات ودراسات. 2. فنون قتالیە فی كردستان. مقالات 3. الشعریە تعنی الرۆیا التی لاتستقر. مقابلات. 4. صلاح جلال كهربە الژات الشاعرە. مقالات ودراسات مكتوب علی دواوینە. • حەوتەم ئەو بەرهەمانەی لەزمانی عەرەبیەوە وەریگێڕاونەتە سەر زمانی كوردی ئامادەی چاپن : 1.سەرلەنوێ نوسینەوەی كوژاوەكان. چیرۆكی نوسەرو روناكبیری عەرەب عباس عبدالجاسم. ئامادەی چاپە. 2.(احلام مبللە)دیوان شعری للشاعر(جابر محمد جابر). ئامادەی چاپە. • هەشتەم - لەساڵی 1996ەوە دەستی بەكاری رۆژنامە نوسی كردووە، یەكەم بەرهەمی لەرۆژنامەی . المۆتمر العراقی بووە. - لەرۆژنامەی الادیب الپقافیە لەسالی 2003 تائێستا بەسیفەتی نێرەری رۆژنامەنوسی كاری كردووە دوایی بووە بەدەستەی نوسەران لەرۆژنامەكەدا . - لەرۆژنامەی المۆتمر العراقی ماوەیەكی زەمەنی كاری كردووە. لەرۆژنامەی القاصد ماوەیەكی زەمەنی كاری كردووە - بەرهەمەكانی بەهەردو زمانی كوردی وعەربی بڵاوكردۆتەوە . - لەفیستیڤاڵەكاندا بەشداری كردووە لەوانە جەواهیری و مەربەد و هی تر.

Previous
Next
Kurdish